Home / بەشی مێژووی كورد / سەركردە كوژراوو تیرۆكراوەكانی کوردستان دوای ڕاپەرین

سەركردە كوژراوو تیرۆكراوەكانی کوردستان دوای ڕاپەرین

1487368656362

شــــوان رابـــەر

ئەگەر بە ووردی دیراسە بكەین ئەو سادە زانین لایەنەكوردستانیەكان لە دوای ڕاپەڕێن و ئازاد كردنی كوردستان لە سەردەمی دیموكراتیەت و مافی مرۆڤ و ئازادی بگەڕیی و دەسەڵات و حوكمڕانی خۆمالێ‌ دا… لە جیاتی بەڕێوە بردنی خەڵك و خزم تكردن و، پێشكەشكردنی كارو پڕۆژەی چاك و خزمەتگوزارلە سەر دەسەڵات و كورسی و بەرژەوەند گەرایی چەند یەكتریان كوشتووەو، ئابڕوی یەكتریان بردووە، یەكتریان بە دوژمن فرۆشتووە، هەموو كارێكی خراپ و نا شایستە لەگەڵا یەكتری كردوە لە شەڕەكان، لە پەناو پەسیوان، بە هەموو هۆكارو شێوازێك ئەو پەڕی زەربەیان بە یەكتری داوە، دەیان كادیرو سەكردەو هەزاران پێشمەرگەی نەبەرد و دلێریان لە پێناو خواست و بەرژەوەندی و هەواو ئارەزووی خۆیان كوشتووە، نەخاسم سەركردە ئاوازەو دانسقەكانی یەكتریان تیرۆر كردوە ئەوانەی ساڵەهای ساڵە لە شۆرش شاخ و بەر خودان، لە ژیانێكی سەخت و دژوار پەروەردەكرا بوون، لە كوشتاری نێو خۆ سەرفیان كردن، بونە قۆچی قوربانی قۆرخكردنی دەسەڵات و كورسی، ئەوەی پێكتریان كرد بە دوژمنیان نەكرد، شەڕ بە وەڵاتانیش ڕانەدەوەستا، بەوڵاتانیش خۆش دەكرا، داگیركردنی كورستانیان موێ‌ كردووە، خەڵكیان كردە سووتەمەنی خۆ، خەڵك ئاوارە بوو، وێنەكانی سەردەمی بەعس زینو بوونەوە، ژمارەی شەهێدانیان زۆر كرد، یەكتریان گوم و زیندە بە چاڵا كرد، ئەمانە هەندێكیانن.

یەكێتی ئەم سەركردانەی كوژران و تێرۆركران

ــ “7/5/1995” لە ڕیگەی تەقینەوەیەكی گەورەی كۆنترۆلی لە فلكەی عەنكاوەی سەرجادەی شەستی ناو شاری هەولێر هەولێ‌ تێرۆكردنی كۆسرەت رەسول عەلی ئەندامی سیاسی یەكێتی و سەرۆك وەزیرانی ئەو سای حكومەتی هەرێمی كوردستان درا، دەرەنجام “5” لە پارێزەرانی كوژران و چەندانیش زامدار بوون و ، خۆشی قوتار بوو، لە تۆڵەدا چەند هاوڵاتیەك گیران، دەرەنجام دووكەسی لەوانە بە ناوی شەعبان صالح و حامدو برایەكی تائێستاش بێ‌ شوێن كران.

ــ “29/1/1997” سیروان محمد نەوڕۆلێ‌ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی سەوزی یەكێتی لە گەڕەكی عەنكاوەی شاری هەولێر تێرۆركرا ئەو كاتە هەولێر لە ژێر دەسەڵاتی پارتی بوو.

ــ “8/2/2003” شەوكەتی حاجی مشیر گەورە فەرماندەی سەربازی یەكێتی و ئەندامی سەركرایەتی پێشوو ئەندامی پەرلەمانی خولی یەكەم لە گوندی گامێش تەپەی شارەزووری لەگەڵا “سەردار غفور و حكمەت حاجی عپمان” ی پارێزەران لەماڵ صالح حسن كوژران لە لایەن جەمەعات تەوحید.

ــ “17/7/2000″ ” عپمان حسن دزەیی” ناسراو عوسمانی سەرسۆرئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنی سەوزی یەكێتی لە گوندی قەتعەوی هەولێر كوژرا لە سەردەمی دەسەڵاتی پارتی.

ناوبراو كارگیری مەڵبەندی هەولێر بوو، “لە 1996 چووە هەندەران و لە 1999 گەڕایەوە”.

ـ “/5/1994” حسن أحمد ناسراو بە حسن كوێستانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی مەڵبدی /5ی دهۆكی یەكێتی لە ناو لۆفەكانی ئازادی حاجی ئۆمەڕان لە لایەن بۆسەیەكی حزب الله ی شۆشگێری كوردو پارتی لەگەڵا یوسفی ئامۆزای كوژرا لە كاتی شەڕی نێوانیان.

ــ “1/2/2004” شاخەوان “محمد عەباسی” ئەندامی سەكردایەتی یەكێتی و پەرلەمانتارو خەسرۆ شێرە ئەندامی سەركردایەتی لەگەڵا دێدەوان ئەندام مەكتەب و مامۆستا ئاسۆی معلم مسول كۆمیتە و دەیان كادیری پێشمەرگە تر لە تەقینەوەیەكدا لە ناو بارەگای مەڵبەندی هەولێری یەكێتی لەگەڵا كۆمەڵە كادیرو پێشمەرگەیەكی یەكێتی كوژران و، چەندان تر زامدار بوون لە نێویاندا “عدنان موفتی” سەرۆكی پەرلەمانی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی. بە گشتی بە تەقێنەوە بارەگای مەلبەندی یەكێتی و لقی پارتی “106” كەس كوژران.

 پارتی ئەم سەركردانەی كوژران و تیرۆركران

ــ “11/3/1997” “محی الدین رەحیم” بەرپرسی لقی “12”ی هەبجەی پارتی لە ناو مالێ‌ خۆی بە شەو لەشاری هەولێر تیرۆركرا.

ــ”18/2/2001″ فەڕەنسۆ تۆماكانون حوریری ئەندامی سەركردایەتی پارتی و پەرلەمانتاری پێشوو پارێزگاری هەولێری پایتەخت لەگەڵا “2” لە پاسەوا نانی پێش مزگەوتی سپی لە ناو شاری هەولێر تێرۆركرا لەلایەن جەمەعاتی تەوحیدی ئیسلامی بە حساب لە جیاتی ئەو “14” كەسەی كە پارتی لە “/5/2000” لە چیای كۆدۆی چۆمان كوشتنی. جێی باسە ناوبراو دووجاری تریش لە لایەن جەمەعاتی یەكێتی لێی درا بەڵام نەكوژرا، جاری یەكەم لە.

ــ “18/7/1994” لە ڕیێ‌ مەلا ئۆمەر لە كاتی شەڕی نێوانیان و، جاری دووەم لەسەر شەستی لە ناو شاری هەولێر كە بووە هۆی گیرانی پێشمەرگەیەكی یەكێتی و زیاتر لە “100” ساڵا بە هەمیشەیی حوكم درا، وەلی دوای ئەوەی “10” ساڵا لە زیندان بوو بە پارتی ئازاد كرا. جێی باسە لەگەڵا فرنسۆ ئیسماعیل هەریریش كوژراو ئەمانەش بریندار بوون “خلیل، نامق، نوری”.

ـ”2/8/1995″ ملازم سەید كریم سلیمان ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە شەڕی زیارەتی خۆشناوەتی پشت سەفین بە دەست یەكێتی كوژرا.

ــ “1/2/2004” محمد محمود عبدالرحمن ناسراو بە سامی عبدالرحمن موالیدی “19” ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی جێگری سەرۆكی حكومەتی پارتی و سەرۆكی پێشووی پارتی كوردستان، دەرچووی كۆلیژی ئەندازیاری و سیاسەت مەدار كە لە سالێ‌ “1970” وەزیری كورد لە بەغدا و ئەندامی بیرۆی سیاسی پارتی بوو، لە “26/5/1976” ـ “10/10/1979” سكرتێری سەكردایەتی كاتی پارتی بوو لەگەڵا شەوكەت شێخ یەزدین لە دایك بوی “1954”، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و وەزیری ئەنجومەنی وەزیران و دارایی حكومەتی پارتی بوو لەگەڵا م/ سەعد عبالله عسمان عەێنەی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی لقی “2”ی هەولێری پارتی لەگەڵا اكرم مەنتك ی پارێزگاری هەولێرو محمود هەولێر بەڕێوەبەری وەزارەتی دارایی و خەسرۆ سمایل بەگ بەرپرسی ناوچەو مەهدی خۆشناو جێگری پارێزگاری هەولێرو دەیان كادیرو پێشمەرگەی تر لە ناو بارەگای لقی “2”ی پارتی لە ناو شاری هەولێر گەرێی تەقینەوەیەكی خۆ كوژی هەموویان كەل و پاچە بوون، چەندان تر زامدار بوون.

شوعی و كۆمۆنیستەكان ئەمانەی كوژران و تیرۆركران

ــ “18/4/1998” شاپور عبدالقادر ئەندامی سەركردایەتی پارتی كۆموبیست لە هەولێر لەگەڵا “قابیل” تیرۆركرا لە بارەگای كاری خۆی.

ــ “18/4/1998” قابل عادل ئەندامی سەركردایەتی پارتی كۆمۆنیست لە هەولێر لەگەڵا “شاپۆر” تیرۆركرا لە بارەگای كاریان.

ــ “14:15 /6/1993” لازار میخایل حەننا مەسیحی ناسراو بە ئەبونە سیر گەورە بەرپرسی حزبی شوعی لە شاری دهۆك تیرۆركرا.

ــ “8/11/1995” محمد حەلاق سكرتێری گشتی پارتی كاری سەربەخۆ كوردستان لەگەڵا “12” پاسەوانی تری لە بازگەی كۆێی یەكێتی لێدران و هەموویان كوژران.

ــ “1992”ملازم ریاز خدر گەورە بەرپرسی شوعی لە هەولێر بێ‌ سەرو شوێن كراوە لە دهۆك كوژرا.

سۆشیالیست ئەم سەركردانەی كوژران و تیرۆركران

ــ “13/12/1996” سەلام رەئووف ناسراو بە سەلام سو ئەندامی سەركردایەتی حزبی سوشیالیست كوردستان لە سلێمانی تیرۆكرا، ناو براو لە “1979” بووە بە پێشمەرگەی و لە “15/11/1994” بوو بە ئەندامی سەركردایەتی سۆشیالیست.

ــ “3/1994” محمد رحیم عبدالله ناسراو بە خالە حاجی ئەندامی مەكتەبی سیاسی سوشیالیست لە سلێمانی تیرۆركرا، ناو براو لە ئایاری “1981” بۆ ئەندامی سەركردایەتی حسك.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

سۆمه‌ر

هونه‌ری سۆمه‌رییه‌كان و كورته‌ مێژوویه‌ك

نووسینی: خالید دۆستی هه‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه‌ و له‌پاش دۆزینه‌وه‌ی ناوی سۆمه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ته‌خته‌گڵه‌كانی …