Home / مێژووى جیهان / ئایا بۆچی مانگی شوبات 28 ڕۆژە؟مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

ئایا بۆچی مانگی شوبات 28 ڕۆژە؟مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

ئایا بۆچی مانگی شوبات 28 ڕۆژە؟مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

1487228162467

سیروان ئەمین

ـ بۆچی 365 ڕۆژەكەی ساڵ بە ڕێكی دابەش ناكرێت بەسەر 12 مانگی ساڵدا، یەكەم بیری ئەستێرەناسەكانی كە ساڵنامەی ڕۆماییان دروستكرد، ئەوە بوو كەوا حەوت مانگی 30 ڕۆژی هەبێت‌و پێنج مانگی 31 ڕۆژ، بەڵام كاتێك هاتنە سەر ناونانی مانگەكان كێشەو ئاڵۆزییان بۆ دروست بوو.

 

كاتێك یولیوس قەیسەر لە ساڵی 46 (پ.ز) دا بە سەركەوتوویی گەڕایەوە بۆ ڕۆما، یەكێك لەوپرسانەی كە دەبوو بڕیاری لەسەر بدات ڕێكخستنی ساڵنامە بوو، تا ئەو كاتە ڕاستە كە ساڵنامەی 12 مانگییان بەكاردەهێنا، بەڵام  چونكە ڕێكخستنی ساڵنامە بە دەست گەورە قەشەكان‌و  پیاوانی ئایینی بوو، ئەوانیش بەپێی ئارەزوو و سوودی خۆیان ڕۆژیان بۆ مانگەكان زیاد دەكرد، تەنانەت ساڵی 46 ی پ.ز ژمارەی ڕۆژەكانی گەیشتە 445 ڕۆژو یولیوس قەیسەریش ئەو ساڵەی ناو نا (ultimus annus confusionis) واتە (دوا ساڵی شێواو)، هەر بەم هۆیەوە باشترین‌و بەناوبانگترین فەیلەسوفەكان‌و ماسماتیكییەكانی ئەو سەردەمەی بانگ كرد بۆ دروستكردنی ساڵنامەیەكی نوێ. كە لەنێوانیاندا ئەستێرەناسی بەناوبانگ (سۆسیگێنیسی ئەلەكسەندەریا)  بوو، ئەو ئەستیرەناسە قەیسەر لە كاتی سەردانەكەی بۆ میسر لە كۆشكی كیلیوپاترا چاوی پێی كەوتبوو و باسی دروستكردنی ساڵنامەی نۆێی لەگەڵدا كردبوو، دوای ڕوونكردنەوەیەك لەلایەن (سۆسیگێنیس) ـەوە بڕیار درا ساڵنامەی بەتلیموسی سێیەم بەكار بهێنن، كە بەپێی ئەوە ساڵ 365 ڕۆژە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەریەك‌و دوای ئەوە یەك ساڵ 366 رۆژ دەبێت ئنجا دەبێتەوە 365 و ئیدی بەم شێوەی بەردەوام دەبێت.

 

لەگەڵ ئەوەی وادیاربوو كە هیچ ئاڵۆزییەك نەماوە، بەڵام لە كاتی دەستكردن بە ناونانی مانگەكاندا كێشەیان بۆ هاتە پێش، كێشەكەش ئەوەبوو كە یەكەم مانگی ساڵ، مانگی مارت بوو، ئەوەش وەك ڕێزلێنانێك بۆ خودای شەڕ، چونكە نیشانەی هێزو توانای سروشتیشە، بۆیە چەندین ئاهەنگ لەو مانگەدا ساز دەكرا بۆ ڕێزلێنان لێی، لەبەرئەوەش دەبوایە یەكەم مانگی ساڵ 31 ڕۆژ بێت، دووەم مانگ ناونرا ئەپریلیوس كە لە وشەی ئیتالی (aperire) واتە كردنەوە كە نیشانەی سەردەرهێنانی ڕووەكاكانە لە زەوییەوەو ئەو مانگەش درا بە (ئەفرۆدیتی) و دوای مشتومڕێكی زۆر بڕیار درا كە 30 رۆژ بێت، دوای ئەوە 31 رۆژو 30 رۆژ بەكار هێندران بۆ مانگی مایۆو یونیۆو یولیۆ یەك لەدوای یەك، بەڵام كاتێك گەیشتنە مانگی شەشەم كە ناویان نا ئەفگوستۆس (یەكەم ئیمپراتوری ڕۆمانی) لەبەر گرنگی ئەو نەتوانرا رۆژەكانی لە 31 كەمتر بێت، لەبەر ئەوە دوو مانگ لەسەر یەك 31 رۆژن، دوای ئەو مانگە بەردەوام بوون بە 30 رۆژ مانگێك‌و 31 رۆژ مانگێكی دی، تا گەیشتنە مانی یۆنواریۆس كە ئەو ناوەیان لێنا بۆ ڕێزلێنان لە (یانۆ) پارێزەری ئێترۆریا (شارستانیەتی ئەتروسكانی كۆنی ئیتالی) نەدەبوو ڕۆژەكانی لە 31 كەمتربن، بەم شێوەیە دوای ئەوە تەنیا 28 رۆژ مایەوە لە كۆی 365 بۆ دوا مانگی ساڵ فەبرایەر (Februare) واتە پەشیمانبوونەوە یان داپێدانان، ئەمەش لای ئیتالیەكان هیچ كێشە نەبوو، چونكە ئەو مانگە وەك دوا مانگی ساڵ دەبوایە مانگی چاوخشاندن بێ بە ساڵی ڕابوردوودا، تا بزانن چییان ئەنجام داوە لەو ساڵەدا، ئەمە جگە لەوەی مانگی پەشیمانبوونەوەیە لە كارە خراپەكانیان، ڕۆمیەكان حەزیان دەكرد كە ئەو مانگە زوو تەواو بێت، بۆیە ئەو ساڵانەی كە دەبوایە فەبرایەر 29 رۆژ بێت، نەیان دەوت بیست‌و نۆیەم رۆژ، بەڵكو دووجار رۆژی شەشەمییان دووبارە دەكردەوە.

ئەمە وێنەی خوازراوی کیلیۆپاترا .

About زريان احمد

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …