Home / مێژووى جیهان / جەنگی نێوان یابان و ڕوسیا ١٩٠٤-١٩٠٥

جەنگی نێوان یابان و ڕوسیا ١٩٠٤-١٩٠٥

جەنگی نێوان یابان و ڕوسیا ١٩٠٤-١٩٠٥

1486887753285

وەرگێڕانی:موزەفەر کاکل

تایبەت بە ماڵپەری مێژووی کورد

-بریتی بوو لەو ملمانێ چەکدارییەی کەڕوسیای ناچار کرد  واز لەو سیاسەتە پاوانخوازییەی خۆی بھێنێت لەڕۆژھەڵاتی دوور، بەمەش یابان بوە یەکەم ھێزی ئاسیایی کە بتوانێت ھێزێکی ئەوڕوپی تێک بشکێنێت لەسەردەمی نوێ دا.

بارودۆخ بەشێوەیەک بەرەو پێش وەچوو کە بووە ھۆی ھەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان یابان و ڕوسیای قەیسەری پاش ملمانێی نێوانیان بۆ دەست بەسەر داگرتنی نیمچە دورگەی کۆریا و مەنشوریا. لەساڵی ١٨٩٨ ڕوسیای قەیسەری فشارێکی زۆری کردە سەر چین بۆ ئەوەی ناچاری بکات بۆئەوەی گرێبەستێکی بەکرێدانی لەگەڵ بکات لە بەندەری ستراتیژی و گرینگ لە پۆرت ئارثەر کەئێستا بە لۆن شو ناسراوە کەدەکەوێتە بەشی باشوری نیمچە دورگەی لیاوتینگ لەباشوری مەنشۆرییا. بەم شێوەیە ڕوسیا دەست وەردانی دەکرد بۆ داگیرکردنی دورگەکە،ھەرچەندە ڕوسیا ھەماھەنگی ھەبوو لەگەڵ ھێزە ئەوڕوپییەکانی دیکە. ئەمەش یابانی ناچارکرد دەست ھەڵبگرێت لەدورگەکە دوای ئەوەی دەستی بەسەر داگرتبوو لەڕێی سەرکەوتن لەجەنگ لەگەڵ چین لەساڵانی ١٨٩٤-١٨٩٥ سەرەڕای ئەمەش ڕوسیای قەیسەری لەساڵی ١٨٩٦ ڕێککەوتننامەیەکی بەستبوو لەگەڵ چین دژی یابان لەڕێگەی ئەو ڕێکتننامەوە ڕوسیا چەند مافێکی وەرگرت وەکو مافی درێژکردنەوەی تێپەڕینی ھێڵی ئاسنین لە سیبیریاوە بۆ مەنشۆریا تاوەکو دەگاتە بەندەری فیلادیفوستوک لەڕوسیا ،لەکۆتایی دا دەست گرتن بەسەر کەرتێکی گرینگ لەمەنشۆریا.

 

ڕوسیا ھەڵسابوو بە دروستکردنی ئەو ھێڵە ئاسنینە لەڕێی سیبیریا لەساڵانی ١٨٩١-١٩٠٤ ھەرچەندە کەم و كوڕی ھەبوو لەڕوی دامەزراوەی گواستنەوە بۆ بەھێزکردنی  ھێزە چەکدارەکان و ھێزی چەکدار و جبەخانەی کەمی ھەبوو لەمەنشۆریا،بەڵام یابان بەپێچەوانەوە بوو سوپاکەی فراوان کرد لەدوای جەنگی لەگەڵ چین لەساڵی١٨٩٤. پێش ساڵی١٨٩٤ یابان زۆر لەپێشتر بوو لەڕوسیا لەڕوی بوونی ھێزی وشکانی لەڕۆژھەڵاتی دوور. لەساڵی١٩٠٣ ڕوسیا زۆری ھێنا بۆ بەستنی ڕێکەوتننامەیەک لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی لە مەنشۆریا بۆیە یابان گەیشتە ئەو بڕوایەی کەکاتی شەڕ ھاتووە.

 

جەنگ دەستی پێکرد لە٨ی شوباتی ساڵی ١٩٠٤ کاتێک کەشتی جەنگی یابانی ھێرشێکی لەناکاوی کرد و گەمارۆی خستە سەر یەکەیەکی ھێزی دەریایی ڕوسی لە پۆت ئاثر. لەمانگی نیسانی ھەمان ساڵ یابان ھێزێکی نارد بۆ کۆریا و زۆری پێنەچوو ھێزەکە کۆنترۆلی تەواوی کۆریای کرد. لەمانگی ئایار ھێزێکی تری ڕەوانەی نیمچە دورگەی لیاوتنگ کرد، وەلە ٢٦ی ئایار توانیان پەیوەندی بپچڕێنن لەنێوان یەکەی بەرگری پۆت ئارثەر و تەواوی ھێزەکانی دیەکی ڕوسیا لەمەنشۆریا. ھێزەکانی ڕوسیا کشانەوە بەرەو باکور پاش ئەوەی چەند جەنگێکی دۆراند لە “فو ھسین، ویاو ویانغ”

لەمانگی ئۆکتۆبەر، ھێزەکانی ڕوسیا ھێرشێکی پێچەوانەی ئەنجام دا دوای ئەوەی پاڵپشتی پێ گەیشت لەڕێی ھێڵی ئاسنین کەبە سیبیریا تێدەپەڕێت. بەڵام ھێرشەکانیان یەکلاکەرەوە نەبوو بەھۆی کەمی من ئەزموونی سەکردایەتیەکەیان. یابانییەکان پۆرت ئارثەرییان گەمارۆدا بۆماوەیەکی دوور و درێژ چەندینجار ویستیان بچنە ناوی بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. بەڵام لەمانگی کانونی دووەم یەکێک لەسەرکردە ڕوسییەکان خۆی پۆرت ئارثەری ڕادەستی ھێزەکانی یابان کرد بەبێ ئەوەی پرس بەسەرکردەکانی دیکە بکات کەپلە لەو بەرزتر بوون،ھەرچەندە پاڵپشتی و زەخیرەی پێوسیت ھەبوون کەبەشی سێ مانگ بەرگری دەکرد.

جەنگی کۆتایی و یەکلایی کەرەوە لەبەشی باکور ڕویدا لەکۆتاییەکانی مانگی شوبات و سەرەتای ئادار لەساڵی١٩٠٥ لەنێوان ھێزەکانی ڕوسیا کەژمارەیان ٣٣٠ ھەزار بوو و ھێزەکانی یابان کەژمارەیان ٢٧٠ھەزار بوو. پاش شەڕێکی قوڕس ژەنەرالی ڕوسی کورباکتین ھەڵسا بەکشاندنەوەی ھێزەکانی لەھەردوو بەرەی شەڕ و کەوتە ژێر دەستی یابانیەکان و زیانەکانی جەنگەکە زۆر و زەوەند بوون کە ژمارەی کوژراوانی یابان نزیکەی ٧١ ھەزار و ژمارەی کوژراوانی ڕوس نزیکەی٨٩ ھەزار بوو.

 

ئەو جەنگەی کە وای کرد ھێزەکانی یابان دەستیان واڵا بێت و ورەیان بەرز بێت بریتی بوو لەجەنگی دەریایی تشۆسیما. کەیابانییەکان نەیانتوانی بەرەی دەریایییەکلا بکەنەوە بەتەواوی  و بەوھۆیەوە وڵاتەکەیان بپارێزن. یەکە دەریاییەکانی ڕوسیا لەو ماوەیە چالاک بوون، بەڵام لەماوەی نێوان ٢٧-٢٩ی ئایاری ساڵی١٩٠٥ جەنگێک ڕویدا لەگەرووی تسوشیما، کەکەشتی جەنگی سەرەکی یابانی بەسەرکردایەتی  ئەدمیرال ھیھا تشیرۆ توانی کەشتی جەنگی ڕوسی تێک بشکێنێت بەسەرکردایەتی ئەدمیرال رۆزستیفینسکی کەمەبەستی چوونە پۆرت ئارثەر بوو بۆ لابردنی گەمارۆ لەسەری.

یابان بارودۆخی دارایی خراپ بوو بەڵام سەرکەوتنی یەکلایی کەرەوە لەتسوشیما لەپاڵ ئەوەش زیاد بوونی شڵەژانی نێوخۆیی لەسەرانسەری ڕوسیا لەڕوی سیاسیەوە وای کرد ڕوسیا ناچار بێت بە بەگفتوگۆو ڕێککەوتن.

تیۆدۆر ڕۆزفێلت بوە نێوبژیوانێک بۆ بەستنی کۆنگرەی ئاشتی کەبسترا لە پرۆستمۆث لەویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەنێوان ٩ی ئاب تاوەکو ٥ی ئەیلول لەساڵی ١٩٠٥. لەدەرئەنجامی ڕێککەوتننامەکە یابان نیمچە دورگەی لیاوتانگ و پۆرت ئارثەر و ھێڵی ئاسنین لەباشوری مەنشۆریا کە دەیگەیەنێت بەپۆرت ئارثەر و ھەروەھا نیوەی دوورگەی سەخالین ، ھەروەھا ڕوسیا ڕازی بوو لەسەر چۆلکردنی مەنشۆریا و گەڕاندنەوەی بۆ ژێر کۆنترۆلی چین،ھەروەھا ڕوسیا ددانی نا بەسەروەری یابان لەسەر نیمچە دورگەی کۆریا.

سەرچاوە:المشروع العراقی للترجمە

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …