Home / ناوداران / محەمەد ماغوت..نووسین و ژیاننامەى

محەمەد ماغوت..نووسین و ژیاننامەى

محەمەد ئەحمەد عیسا ماغوت شاعیر و ئەدیبى سورییە، لە ساڵى ١٩٣٤لەشارى سلمیەى سەر بەپارێزگاى حەما لەدایکبووە.

ماغوت لەخێزانێکى هەژاردا گەورە بووە و کەباوکى جوتیارێکى ئاسایى بووە وەک کرێکارێک بەدرێژایى تەمەنى لەزەوى و بێستانى خەڵکى تردا کارى کردووە.

Maghouts-Life

سەرەتاى خوێندنى بەنووسەرەکان دەستپێکردووە و دواتر پەیوەندى کردووە بەخوێندگاى کشتوکاڵى لەسلمیەوە و لەوێ خوێندنى ئامادەیى تەواو کردووە، دواتر ڕۆشتووە بۆ شارى دیمەشق تاوەکو خوێندنى ناوەندى کشتوکاڵى بخوێنێت لەخوێندنگاى خەرابو لەغوتە، باوکى لەو کاتەدا نامەیەکى بۆ ئەو خوێندنگەیە ناردووە تاوەکو نەرم بن لەگەڵ کوڕەکەیدا و ئەوەش بووە هۆى ئەوەى کە ئەو خوێندنگەیە لەسەر دیوارى خوێندنگەکە وانەیان فێردەکرد و ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ببێتە گاڵتەجارى لەلاى هاوڕێکانى، بەو هۆیەشەوە وازى لەخوێندن هێنا لەو خوێندگایە و گەڕایەوە بۆ سلمیە.

شارى سلمیە، دیمەش و بەیروت وێستگەى سەرەکى خوێندنى بوون لەژیانى ماغوت و داهێنانیدا، لەبوارى ڕۆژنامەوانیدا کاریکرد و یەکێک بوو لەدامەزرێنەرانى ڕۆژنامەى تشرین، هەروەها وەک سەرنووسەرى ڕۆژنامەى پۆلیس بوو.
ماغوت”سنیە ساڵح” خێزانی بووە، دوو کچیان ھەبووە بەناوى”شام” کە پزیشکە و “سکافە”ش دەرچووی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانە لە دیمەشق.

ماغوت شارەزایى زۆرى بەدەستهێنا لەئەدەبى سیاسى گاڵتە ئامێز و ژمارەیەکى زۆرى شانۆى ڕەخنەگرانەى نووسى کە ڕۆڵێکى زۆریان هەبوو لەبەرەوپێشبردنى شانۆگەرى سیاسى لەنیشتیمانى عەرەبیدا، هەروەها کۆمەڵێک ڕۆمان، شیعر و هۆنراوەى پەخشانى نووسیوەتەوە کە بەیەکێک لەڕێبەرانى ئەو جۆرە نووسینە دادەنرێت، هەروەها ژمارەیەک دیوانى هەیە.

نووسینە شیعرییەکانى :

دڵگرانى لەڕووناکى مانگدا”١٩٥٩”.

ژوورێک بەملیۆنان دیوار”١٩٦٠”.

دڵخۆشى پیشەى من نییە”١٩٧٠”.

شانۆگەرى :

گوندى تشرین”١٩٧٣-١٩٧٤”چاپ نەکرا بەڵام نمایشکرا.

براکانى نعمان

غوربەت”١٩٧٦”چاپ نەکرا بەڵام نمایشکر.

قاپەکەت ئەى نیشتیمان”١٩٧٩”چاپ نەکرا بەڵام نمایشکر.

لەدەرەوەى نهێنى”١٩٩٩”.

چۆلەکەى زۆر سرک”١٩٦٠”.

موهەریج”ئەو کەسەى کە دەم و چاوى بۆیە دەکات و منداڵان دەخاتە پێکەنین”لەسەر شانۆ نمایشکرا١٩٦٠، لەساڵى ١٩٩٨چاپکرا.

ئەو خەڵاتانەى کە پێیبەخشراون :

خەڵاتى شارستانییەتى لەساڵى ١٩٥٨.

خەڵاتى ڕۆژنامەى ڕۆژى لوبنانى بۆ هۆنراوەى پەخشانى لەیەکەم دیوانى”خەمگینى لەڕووناکى مانگدا”ساڵى ١٩٦١.

خەڵاتى عەقڵێکى دڵخۆش.

خەڵاتى سوڵتانى کوڕى عەلى عویسى ڕۆشنبیرى بۆ شیعر لەساڵى ٢٠٠٥.

لەوتەکانى ماغوت :

گەر ئازادى بەفر بووایە ئەوا لەئاشکراییدا گەشەى دەکرد.

هیچ کات کێشەمان لەگەڵ خودا دا نەبووە، کێشەمان تەنها لەگەڵ ئەوانە بووە کە خۆیان بەدواى خودا داناوە.

بەتەنهایى دەستم پێکردووە و بەتەنهاییش کۆتاییم پێهات، وەک مرۆڤێکى بریندار نووسیوومە نەک وەک خاوەنى ڕەوتێک یان قوتابخانەیەک.

بۆچى دروستتکردووم؟ ئایا من بەپەنجەى شایەتمانم خەبەرم کردووەتەوە تاوەکو دروستى کردووم؟

من فایلێکى زۆر گەورە دەربارەى ئازارى مرۆڤایەتى ئامادە دەکەم تاوەکو بەرزى بکەمەوە بۆ لاى خودا لەدواى واژۆ کردنى چارەسەرى برسییەتى و بینایى چاوەڕوانکەرەکان.

بەڵام بەڕێزانى بێزاربووەکان لەهەموو دنیادا، هەموو ئەوەى من لێى ئەترسم ئەوەیە کە خودا نەخوێندەوار بێت.

من پێغەمبەرم تەنها ڕیشێک، گۆچان و بیابانێکم کەمە.

خۆشەویستیت وەک سووکایەتى وایە لەبیر ناکرێت.

ماغوت بەیەکێک لەگرنگترین ڕێبەرانى نووسینى هۆنراوەى پەخشانى دادەنرێت لەنیشتیمانى عەرەبیدا، هەروەها مەترسى، هۆنراوەى پەخشانى، ڕۆمان، شانۆگەرى، سیناریۆى تەلەفزیۆنى و سینەمایشى نووسیوون، شێوازەکەشى تایبەتمەندى سادەیى، براگماتى و نیگەرانى تێدا بووە.

محەمەد ماغوت لەنیوەڕۆى ٣ى نیسانى ساڵى ٢٠٠٦ لەتەمەنى ٧٢ ساڵیدا دواى ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشی و دەرماندا بۆ ماوەى ١٠ دڵى لەلێدان وەستاو کۆچى دوایکرد.

م.ح

436x328_19928_22804

كؤتا رؤةكانى زيانى

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …