Home / مێژووى جیهان / بەشی یەکەم : مەزەنترین ئەو سەرکردانەی بەدرێژایی مێژوو جەنگاون

بەشی یەکەم : مەزەنترین ئەو سەرکردانەی بەدرێژایی مێژوو جەنگاون

بەشی یەکەم : مەزەنترین ئەو سەرکردانەی بەدرێژایی مێژوو جەنگاون
23 خولەک پێش ئێستا

چەندین سەرکردەی بەناوناگ بەدرێژایی مێژوو ناوی خۆیان هێشتۆتەوە پاش سەدان ساڵ لە مردنیان بەهۆی زیرەکی و لێزانیەکانیان لە بیرناکرێن و هێشتاش هەر باس دەکرێن و ستراتیجیەکانیان دووبارە دەکرێتەوە   .

هەرچەندە هاوڕانەبین لەگەڵ بیرۆبۆچون و شێوازی کارکردنیان ئەو سەرکردانە بەهرەمەندی و زیرەکی خۆیان لە بواری جەنگ و ستراتیج دووپاتکردۆتەوە.

سایتی ”  Therichest” ناوی مەزنترین سەرکردەکانی بەم شێوەیە داناوە :

1. هانیباڵ :

هانیباڵ لە باکوری ئەفریقا لە شاری “قرطاج” لە تونس لە ساڵی ٢٤٧ پێش زاین لەدایبکووە خاوەنی چەندین تەکتیکی جەنگە و هەتائێستاش بەکاردەهێنرێت .

o-HANNIBAL-BARCA-570
خاوەنی پەیکەرێکی دوو بەشە یەکێکیان لە شاری مەدرید لە ئیسپانی و یەکێکی تر لە شاری کۆپنهاگن لە دانیمارک دانراوە، خاوەنی وتەی بەناوبانگی” چارەسەرێک بۆ کێشەکە دەدۆزینەوە، یان دانەیەکی بۆ دروست دەکەین”ەو تۆقێنەری ڕۆمەکان بووە و توانی هێزێکی گەورە بە بەشداری فیل لەناوچەی “ئیبریا” بەسەر چیاکانی ئەلب و برانسدا ببات و خۆی بگەیەنێتە باکوری ئیتاڵیا و جەنگی “بونقی” بەرپابکا پاش ئەوەی رۆمەکان داوایان لێکرد ناوچەکانی ژێردەستیان ڕادەستبکات .
لەمەزنترین سەرکەوتنەکانی بردنەوەی سێ جەنگی گەورە بووە لە ڕۆمەکان و زۆربەی ئیتاڵیای داگیرکردووە .

2. ئەسکەندەری گەورە :

یەکێکە لە سەرکردەکانی مەقدۆنیا و هەرگیز لە هیچ جەنگێکدا نەیدۆراندووە.

Mosaic of Alexander the Great

لە شاری “میلا” لە ٣٥٦ی پێش زاین لەدایکبووە و لە ژێردەسی فەیلەسوفی بەناوبانگ “ئەرستۆ” گەورەکراوە و فێربووە و ئێستاش ستراتیجیەکانی لە خوێندنگەکانی سەربازی دەخوێنرێت و بەکاردەهێنرێت.

ئەسکەندەر لەتەمەنی ٣٠ ساڵی توانی یەکێک لە بەهێزترین و گەورەترین ئیمبراتۆریەکان دروستبکات خاوەنی بەهێزترین سوپابووە، لە خۆرئاواوە لە کەنارئاوەکانی یۆنانی بەدەستبووە هەتا لە خۆرهەڵاتەوە لە زنجیرە چیاکانی هیمالایە کۆتایی هاتووە .

3. ناپلیۆن پۆنا پارت :

ناپلیۆن سەرکردەیەکی سەربازی فەڕەنسا بووە لەسەدەی ١٩ هەم و بەهۆی جەنگە زۆرەکانی ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە و هەوڵی داوە ئەوروپا و ڕوسیا و میسر و فەلەستین داگیربکات .

o-NAPOLEON-BONAPARTE-570 (1)

لەساڵی ١٧٦٩ لە دورگەیەکی ژێردەستی ئیتاڵیا لەدایکبووە و هەتا ئێستا جەنگەکانی ناپلیۆن و پلانەکانی لە قوتابخانە سەربازیەکانی جیهان دەخوێنرێت، توانیویەتی یاسایەکی تایبەت بە خۆی و ئەوروپای خۆر ئاوا دابنێت  دواتریش بەسەر ناوچە ژێردەستەکانی فەڕەنسا جێبەجێکراوە .

لەبەشی دووهەم چوار سەرکردەی دیکە دەخەینە ڕوو بەهەمان شێوە لە مەزنترینەکانن .

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …