Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / بەردی فەیلەسوفەکان و خەونی لە دەست چووی زاناکان

بەردی فەیلەسوفەکان و خەونی لە دەست چووی زاناکان

بەردی فەیلەسوفەکان و خەونی لە دەست چووی زاناکان

نوسين و پێداچونه‌وه‌ : Gauss Maxwell

141795_library-fantasy-art-books-artwork-4000x2500-wallpaper_www.wall321.com_39

– ھەر لە کۆنەوە زۆرێک لە زاناکان گەشتیان دەکرد و دەگەڕان بە ھەموو ئەو شتانەی ھەیانە بۆ دۆزینەوەی شتێک کە ھەموو جیھان سەری دەسوڕمێ لێ ی…شتێک کە پادشاکان و فەرمان ڕەواکان و دەوڵەمەندەکان وێڵ بوون بەدوای دا ئەوشتەی کە گەنجێتیان بۆ دەگەڕێنێتەوە و خه‌زێنەکانیان پڕ دەکات لە ئاڵتون و وە دراوە بێ کەڵکەکانیان بۆ دەکات بە زێڕ.

– خەونی لە دەس چووی مرۆڤەکان:

بیرۆکەی ئەم بەردە لە میسریە کۆنەکانەوە سەری ھەڵدا..کاتێک فیرعەونەکان دەرگای نھێنیەکانی ئەم بەردەیان کردەوە ..تاوەکو بوو بە ئەفسانەیەکی زانستی کیمیا.

– بەردی فەیلەسوفەکان ” ” چیە ؟؟

بەردی فەیلەسوفەکان ماددەیەکی ئەفسانەیە کە وا بۆی دچن دەتوانێ دراوی بێکەڵک بگۆڕێ بۆ ئاڵتون وە بەکار بھێنرێت لە دروست کردنی ئاوی ژیان و دووبارە گەنج بوونەو بەشێوەیەکی ھەمیشەی ، لەبەر ئەوە پاشاکان زۆر گرینگیان پێداوە وە زاناکان زۆریان لەسەری وتوە و ھەوڵیان داوە ئەو بەردە دروست کەن و بەدەستی بێنن لە سەدەکانی ناوەڕاست دا .

– بنچەی ئەم دەستەواژەیەش دەگەڕێتەوە بۆ زانستی کیمیای میسریە کۆنەکان :

پێشینان پێیان وابوو کە زێڕ نە تێک ئەچێ نە ژەنگ ھەڵدێنێ وە بریسکە کەشی لە دەست نادا ، وە پێیان وابوو کە بەردی فەیلەسوفەکان وا لە دراوێکی بێ کەڵک دەکات کە ژەنگ ھەڵدێنێ بگۆڕێت بۆ ئاڵتون .وە وا لە مرۆڤ یان ھەر بونەورێکی تر دەکات نەمر بێت و بۆ ھەتا ھەتایە بژی. ئەم بیرو بۆچونە لە سەدەکانی ناوەڕاست زۆر باو بوو، ھەموو کەسێک خەونی بەو ڕۆژەوە دەدی کە بتونێ ئەو بەردە ئەفسانەیە بەدەس بێنێ و لەو خەم و خەفەتەی ھەیەتی ڕزگاری بێ بگات بە ئاوات کە خەڵکی تر نەیان توانیوە بەدەستی بێنن .

شێوەی ئەم بەردە چۆنە؟

– زاناکان ھەرگیز نە ئەم بەردەیان بینی وە نە بە خەیاڵیشیان نەھاتووە، تەنانەت بەوەی کە ئەمە تەنھا پارچە بەردێکی گران بەھایە ، بەڵکو باوڕیان وابوو کە ئەم بەردە تایبەتمەندیەکی شلی ھەیە وە زۆربەشیان وای بۆ ئەچون کە بەردی فەیلەسوفەکان پێکھاتەیەکی ھاڕدراوی ئەفسانەیە .

– لە سەرەتای ھەوڵدانی زاناکان بۆ زانینی زانستی کیمیای نوێ chemistry تێپەرین بەھەمان حاڵەتی ” دیمیتری ئیڤانۆڤێچ مەندەلیف Dmitri ivanovich Mendeleyev” بەدانانی خشتەیەکی کیمیا کە توخمە سروشتیەکان لە خۆ دەگرێ تاوەکو گەیشتوین بەم شێوازە تازەیەی خشتەی توخمیەکان .ھەندێک زانا ھەبوون زۆر گرینگییان بە پێشخستنی بیردۆزێکی تایبەتیان دەدا سەبارەت بەم بەردە ئەفسانەیە ، وە بیردۆزەکەیان پشتی دەبەست بەوەی ئەگەر بتوانرێ ھەموو توخمەکانی خشتەی. خولی لە یەک پێکھاتە کۆ بکرێتەوە ئەوا بە دڵنیایەوە دەتوانرێ بەردی فەیلەسوفەکان دروست بکرێت ، بەڵام تاوەکو ئێستاش کەس نەیتوانیوە ئەو ئەفسانەیە بدۆزێتەوە کە مرۆڤەکان بە نەمری دێڵێتەوە و دەوڵەمەندیان دەکات بە خێراترین ڕێگا.

– تاقیکردنەوەکانی “جابری کوڕی حیان” بۆ دروستکردنی بەردی فەیلەسوفەکان:

downloadp

بیڕۆکەی گۆڕینی دراوی کانزای بۆ ئاڵتون دەگەڕێتەوە بۆ دەسنوس و کتێبە کیمیایەکانی “جابری کوڕی حیان” ، جابر ھەستا بە شیکردنەوەی چوار ڕەگەزە سەرەکیەکەی “ئەرستۆ” کە وتبووی ژیان چوار ڕەگەزی سەرەکیە ( گەرمی و ساردی و وشکی و شێ)  وە پێوابوو کە ( کە ئاگر گەرم و وشکە )  ( ئاو سارد و شێدارە) وە ( ھەواش گەرم و شێدارە ) وە پێ وابوو کە کانزا تێکەڵەیەکی ئەم چوار ڕەگەزە سەرەکیەیە دوانیان ناوەکیە وە دوانیان دەرەکیە. ئەگەر توانیمان ئەم چوار پێکھاتەیە بەرھەم  بێنین ئەوە دەتوانی دراوی کانزای بگۆڕین بۆ ئاڵتون لە میانەی ڕێخستنەوەی تایبەندمەندیە سەرەکیەکان . وە ئەم گۆڕانکاریە بەپێ بیرو ڕای زانایانی کیمیا لەڕێگەی ماددەیەکەوە ئەبێ پێدەڵین “ئاوی ژیان ” وە ھەندێکیان دەڵێن “ئاوی ژیان ” بریتیە لە ھاڕدراوەیەکی سور ئەم بەردە ئەفسانەیە-بەردی فەیلەسوفەکان .

شێوەی ئەم بەردە چۆنە؟

– زاناکان ھەرگیز نە ئەم بەردەیان بینی وە نە بە خەیاڵیشیان نەھاتووە، تەنانەت بەوەی کە ئەمە تەنھا پارچە بەردێکی گران بەھایە ، بەڵکو باوڕیان وابوو کە ئەم بەردە تایبەتمەندیەکی شلی ھەیە وە زۆربەشیان وای بۆ ئەچون کە بەردی فەیلەسوفەکان پێکھاتەیەکی ھاڕدراوی ئەفسانەیە .

 

– لە سەرەتای ھەوڵدانی زاناکان بۆ زانینی زانستی کیمیای نوێ chemistry تێپەرین بەھەمان حاڵەتی ” دیمیتری ئیڤانۆڤێچ مەندەلیف Dmitri ivanovich Mendeleyev” بەدانانی خشتەیەکی کیمیا کە توخمە سروشتیەکان لە خۆ دەگرێ تاوەکو گەیشتوین بەم شێوازە تازەیەی خشتەی توخمیەکان . ھەندێک زانا ھەبوون زۆر گرینگییان بە پێشخستنی بیردۆزێکی تایبەتیان دەدا سەبارەت بەم بەردە ئەفسانەیە ، وە بیردۆزەکەیان پشتی دەبەست بەوەی ئەگەر بتوانرێ ھەموو توخمەکانی خشتەی. خولی لە یەک پێکھاتە کۆ بکرێتەوە ئەوا بە دڵنیایەوە دەتوانرێ بەردی فەیلەسوفەکان دروست بکرێت ، بەڵام تاوەکو ئێستاش کەس نەیتوانیوە ئەو ئەفسانەیە بدۆزێتەوە کە مرۆڤەکان بە نەمری دێڵێتەوە و دەوڵەمەندیان دەکات بە خێراترین ڕێگا.

– تاقیکردنەوەکانی ” جابری کوڕی حیان ” بۆ دروستکردنی بەردی فەیلەسوفەکان:

بیڕۆکەی گۆڕینی دراوی کانزای بۆ ئاڵتون دەگەڕێتەوە بۆ دەسنوس و کتێبە کیمیایەکانی “جابری کوڕی حیان” ، جابر ھەستا بە شیکردنەوەی چوار ڕەگەزە سەرەکیەکەی “ئەرستۆ” کە وتبووی ژیان چوار ڕەگەزی سەرەکیە ” گەرمی و ساردی و وشکی و شێ”. وە پێوابوو کە (ئاگر گەرم و وشکە )( ئاو سارد و شێدارە) وە ” (ھەواش گەرم و شێدارە )” وە پێ وابوو کە کانزا تێکەڵەیەکی ئەم چوار ڕەگەزە سەرەکیەیە دوانیان ناوەکیە وە دوانیان دەرەکیە. ئەگەر توانیمان ئەم چوار پێکھاتەیە بەرھەم بێنین ئەوە دەتوانی دراوی کانزای بگۆڕین بۆ ئاڵتون لە میانەی ڕێخستنەوەی تایبەندمەندیە سەرەکیەکان . وە ئەم گۆڕانکاریە بەپێ بیرو ڕای زانایانی کیمیا لەڕێگەی ماددەیەکەوە ئەبێ پێدەڵین “ئاوی ژیان ” وەھەندێکیان دەڵێن “ئاوی ژیان ” بریتیە لە ھاڕدراوەیەکی سور ئەم بەردە ئەفسانەیە-بەردی فەیلەسوفەکان .پیتەر مارشاڵ دەیوت ” ھەرچەندە تا ئێستا نەسەلمێنراوە کە ھیچ کەسێک توانیبێتی کانزایەک بگۆڕێ بۆ ئاڵتون بەڵام ئەگەری دەسکەوتنی بەردی فەیلەسوفەکان کە کانزا دەگۆڕێ بۆ ئاڵتون ھەر وەکو ئەفسانەیەک دەمێنێتەوە ” ھەروەکو ئەوەی مارشاڵ لە کتێبەکەی باسی دەکات: دەڵێت “پیاوێک جاڕی ئەوەی دەدا کە توانیوێتی بەردی فەیلەسوفەکان بدۆزێتەوە کاتێک سەردانی زانایەک دەکات لە سویسرا کە ناوی ” جۆھان ھیلیفیتسە” ساڵی 1666 وە پارچەیەک لە بەردە جێدێڵێ بۆ زاناکە و بەڵێنی پێدەدا کە جارێتر بگەڕێتەوە تا شیبکاتەوە بۆی و چۆن دروست بووە ئەم بەردە ..کاتێک زانا سویسریەکە ھەستا بە بەکارھێنانی ئەم بەردە بۆ گۆڕینی دراوێکی کانزای بۆ زێڕێک بێ خەوش وە سەرکەوتوو بوو لەوەدا ، بەڵام ئەو پیاوە نە ناسراوەی کە سەردانی کرد نەگەڕایەوە بۆ لای زاناکە تا پێبڵێ چۆن ئەم بەردە دروست ئەکرێ بەم شێوەیە بەردی فەیلەسوفەکان ھەر بە ئەفسانەی ئەمێنێتەوە تەنانەت نیوتن زانایانی سەدەی نەیان توانی ئەم مەتەڵە ھەڵ بێنن ..

زانستی هەسارەی شەشەم

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …