Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / مێژووی سیحر و جادوو

مێژووی سیحر و جادوو

مێژووی سیحر و جادوو

ئامادەکردن و نوسینی : ‪‎Tesla ‪‎Maxwell

جادو یا سیحر نەریتێک وشێوازیکی جوڵەیە لە لایەن جادوگەرەکەوە بە کار دێت ھەندێ جار ھەندێ ماددە بەکار دەھێنێت بۆ بە دەست ھێنانی توانایەکی وا کە بتوانێت دەست بگرێت بەسەر ھەستی کەسی ئاسایدا ، وە جادوگەرش کەسێکە ھەوڵ دەدات بۆ زیان گەیاندن بە کەسانی تر بە ڕیگەی نا ڕاستەوخۆ وە ھۆکارەکەشی بەستنەوەی خراپەکەیە بە کەسەکەوە کە دەبێتە ھۆی سەرکەوتنی ڕەچەتەی خراپەکاریەکە بەسەر نەفسی کەسەکەدا ، جادو ڕێگا و شێوازێکە بۆ ھەول دان بۆ دەست گرتن بەسەر ژینگەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و خەڵکی کە لە ڕێگەیەوە دەتوانێت خراپە بڵاو بکاتەوە ببێتە ھۆی تێکدانی پەیوەندی خەڵکی ، شێوازەکانی جادوو زۆرن وەک ، نوشتە و دەست خوێندنەوە و قاوە گرتنەوەو و خەلەتاندنی چاو …ھتد سیحری تەواو بەھۆی تەنھا کەسێکەوە ئەنجام دەدرێت کە پەیوەندی بەھێز لە نێوان ساحیرەکە و شەیتان ھەبێ یا خود لەگەڵ جنۆکەدا ئەمە سیحر بیت نەک فێلی چاو و خێرای دەست ، وەک ڕیتشارد بەیکەری فەیلەسوف دەڵێت شەیتان کە لە ئنگلیزیدا پێی دەوترێت ” Devil ” لە دوو ووشە پێک ھاتووە ئەوانیش ( do – evil ) واتە ” خراپە ئەنجام بدە” . شەیتان ئەوەیە کە شەڕ بەرھەم دەھێنێت و ڕێگا بۆ کەسەکان خۆش دەکات لەبەر چاویان جوانی دەکات و دەبێتە ھۆی بەرھەم ھێنانی ڕۆحی شەرانگێزی لەناو مرۆڤەکاندا .مانای وشەی ” السحر ” لە زمانی عەرەبیدا بەو کاتە دەوترێت کە شەو کۆتای دێت و ڕۆژ دەست پێ دەکات چاو ناتوانێت شتەکان بە جوانی ببینێت و لێڵ و نادیارە سیحریش واتە شتێک کە فێڵ لە چاو دەکات شتێکت پیشان دەدات وا دەزانی ڕاستییە بەڵام ئەوە جادوگەرەکان تەنھا دەست بەسەر چاوی بینەرەکاندا دەگرن و وا دەیخەنە بەر چاوییان کە شتەکانیان ڕاستییە بەلام ھیچی ڕاستی نیە.

 

مێژووی سیحر :

 

مرۆڤ ھەر لە سەرەتاکانی دروست بونیەوە ئارەزوی سەرکێشی کردووە ، ھەمیشە ھەوڵی داوە کەسی بەرامبەری بترسێنێ و بیکاتە کۆیلە ، وە ھەوڵی داوە بۆ زانینی نھێنیەکان بۆیە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە توانیویەتی دەستی پێێ بگات بریتیە لە سیحرو جادوو . گەلانی دیجلەو فورات ” بابل ” لە ناو ئەم گێژاوەدا ژیاون 5000 ساڵ پێش زاین ، دوای ئەمان گەلانی فارس کلدانی ئاشوری و کەنعان و دواتریش میێرییەکان پاشان گوازراوەتەوە بۆ ھند و چین و ئەفریقا و ئەوروپا و ئینجا ئەمریکاش .. ھتد .سەرەتای سەر ھەڵدانی جادوو بە تەواوی ڕون نیە نازانرێت مێژوو نوسان و زانایان ڕای جیاوازیان ھەیە لەسەری بەڵام زۆربەیان لەسەر ئەوە کۆکن سەرەتا ئەم کارە لە بابل سەری ھەڵداوە لەلایەن نەوەکانی ” ھابیل ” ەوە کەسانێکی تاوانکار و خوێن ڕێژ بون ، وە ھام ” حام ” ی نەوەی ” نوح ” یەکێکی ترە لە کەسە دامەزرێنەرەکانی جادوو وە بو بوە بەندەی شەیتان و پاشان زیاتر تێکەڵ بون یەکێک لە نەوەکانی لە عەزازیل ی شەیتانەوە فێری دروست کردنی ئامرازەکانی جەنگ بوو پاشان جەنگ بلاو بوویەوە و کوشتار سەری ھەڵدا دوو بارە ، وە ئافرەتەکانیان لە شەیتانە مێیەکانەوە فێری جوانکاری و بۆن بەکار ھێنان و زینا و بڵاو کردنەوەی خرابە بون ، نەوەکانی حام بڵاو بونەوە بە زۆربەی ناوچەکانی ئاسیاو ..ھتد یەکێک لە نەوەکانی” زوروستەر ” بوو ، ( واتە ، ئەستێرەی گەشی ژیان ) لە زەوی فارس نیشتە جێ بوو پێش 5000 ساڵ ، بە یەکەم کەس دادەنرێت کە زانستی سیحری بنیاد نا وە یاسای تایبەتی بۆ دانا کە تا ئێستاش جێ دەستی دیارە لە جیھانی جادوگەریدا . بۆیە بە یەکەم کەس دادەنرێت کە کاری جادووی ئەنجام داوە . یەکەم کەسیش بوو ڕێنیشاندەری خەڵکی کرد بۆ ئەستێرە و ھەسارەکان وای نیشانی خەڵکی داوە ئەوانە ژیانیان بە دەستەو کاریگەرییان ھەیە لەسەر ژیانیان ، زوروستەر نەوەکانی ( ئەزوناس ، ئەپیۆلۆس ، ئەرومازوس ) فێری سیحر کردو بە جیھاندا بڵاوی کردنەوە .. زوروستەر لە ولاتی فارسدا ئاڵایەکی گەورەی دروست کردبوو وە بە ئاوی ئاڵتون ھێما و نیشانەی سیحری لەسەر نوسیبووەوە پێیان دەوت ( زرکش کاویان ) ئەم ئاڵایە بەردەوام لە جەنگەکاندا پێیان بوو سەرکەوتنیان بە دەست دەھێنا تا لە کۆتا جەنگدا توشی شکست بون .

downloadا

لە دوای فارسەکان کەنعانیەکان و میصریەکان و ھندیەکان و ..ھتد وە ھەر یەکەیان ڕیگای تایبەت بە خۆیان دانابوو ، بەڵام بنچینەی کارەکە ھەمان بنچینەی زوروستەر بوو کە دای نابوو ..کەنعانییەکان زۆر لێ ھاتوبون لەم بوارەداو لە کارەکانیاندا ( پشیلە و سەگی )یان بەکار ھێناوە وەک لە شوێنەوارەکانیان ماوە وێنەی پشیلە و سەگ یان لەسەر دیوارەکان کێشاوە کلدانیەکان باڵندەی بچوکیان بەکار ھێنابوو بۆ کارەکانیان ،خوێنی باڵندەکانیان بەکار ھێناوە بۆ نوسینەوەی وشە سیحرییەکان وە کاھینەکانیان گرنگیەکی زۆریان داوە بە ئەستێرەو ھەسارەکان بۆ کارەکانیان.میصریەکان لە 1500 سال پێش زاین بە سەردەمی زێڕینی سیحر و جادوو دادەنرێت ، میصریەکان بەردەوام بون لەسەر جادوو خوای جادوو لای میصریەکان ناوی ( بیلسیفۆن ) بوو ، یەکیک لە فیرعەونەکان بە ناوی ( نیکتابینس ) لە ساڵی 358 ی پێش زاین بە یەکێک لە ساحیرە گەورەکان دادەنرێت لەکاتی جەنگەکانیدا سیحری بەکار دەھێنا و سەرکەوتو دەبو لە دژی دوژمنەکانی ( دەوترێت پەیکەریکی زۆری دروست کردووە لە خۆل و دار لە کاتی جەنگدا لە ڕێگەی سیحرەوە جنۆکەی دەناردە ناو پەیکەرەکان و دەبونە سەرباز و دوژمنیان دەڕوخاند تا لە کۆتا جەنگیدا وەک کاری ھەمیشەییان شەیتان و جنۆکەکان لیی ھەلگەڕانەوەو کاریان بۆ نەکردووە بووە ھۆی شکستی و راکردنی ) . ھەندێ لە شارەزایان باسی ئەوە دەکەن ھەرەمەکانیش ئەکرێ جنۆکە یارمەتی دەریان بوو بێت بۆ دیزاین و بنیات نانی ھەرەمەکان بەلام ئەوە تا ئێستا ھەر نھێنیە جولەکەکانی میێر لە کاتی ڕۆشتنیان لە میێر سیحریان گواستەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەی تریش . نەفرەتی فیرعەونەکان بەردەوام بوو تا ساڵانی پێشووە بینراو بیستراون وەک ئەوەی کاتێک ھەر یەکە ( کانا رافون و کارتەری ھاوکاری ) لە پاش ھەلدانەوەی گۆڕ و تابوتی توت عەنخ ئامون بە ماوەیەک مردون لەگەڵ چەند ڕوداوی تر لەسەر ئەم بابەتە.

گەلانی ئەمازیق و بەربەرییەکان لە دێر زەمان لە باکوری ئەفریقا ژیاون مێژوویان بە ڕونی نازانرێت ، لای ئەمانەش جادوو کاریگەری خۆی ھەبووەو چەندین جادوگەری گەورەیان ھەبووە . لە ئەفریقاشدا خەڵکانیکی زۆر کاری سیحری ڕەشیان ئەنجام دەدا ، بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە کار دەکەن لە ڕێگەی ڕۆحی شەڕانگێزییەوە .کابالا ، ئەمەش کتێب و ئاینێکی نھێنی جولەکەکانە کە سەرەتای نوسینی تا ئێستا ڕون نەبووەتەوە ئاینەکە مێژووی کۆنە بەڵام دەوترێت کتێبەکە لە نێوان سەدەکانی 11 بۆ 13 نوسراوە بۆ پاراستنی لە نەمان کە پێشوو تر باسی کابالام کرد بوو ، یەکێکە لە کتێبە ھەرە گەورەکانی جیھان پەیوەندی کردن بە جنۆکە و شەیتان و رۆحیانەتەکان.لە ئەوروپادا : یۆنانیەکان دەستی باڵایان ھەبووە لەم کارەدا و تا ئێستاش شوێنەواری ئەم کارانە ماون ، لە یۆناندا ساحیرەکان زۆربەی کات ، نوشتەو کارە سیحرییەکانیان لە قەبرەکاندا دەشاردەوە ، سیحریان لە ھەمو جۆرە کەسێک دەکرد بە کەسە سیاسیەکانیشەوە مێژووی ئەمە لە یۆنان دەگەڕێتەوە پێش زاین . یۆتا سترۆجیک سەرۆکی پەیمانگای شوێنەواری ئەڵمانی لە یۆنان سەرپەرشتی ھەلدانەوەی گۆرەکانی دەکرد ئاماژەی بەوە دا لە سەردەمی زودا جادو ئەنجام دراوەو شتێکی تەواو ڕاستە ، نوشتە دۆعاکان لای ئەوانپیی وتراوە کەتاریس لە کاتی پشکنیان دەر کەوت زۆربەیانی ھی 4 بۆ 5 سەدە پێش زاینن .لە سەدەکانی 13 و 14 دا بە شیوەیەکی زۆر سیحری ڕەش بلاو بویەوە بە ئنگلتەرا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا ..ھتد . وای لێ ھاتبوو ھەر مەلیک و پاشاو شاژنێک ساحیری تایبەتی خۆی ھەبوو ، لە ژیانی مەلیک و شاژنەکاندا دەورێکی گەورەیان پەیدا کردبوو ، ئەمەش بۆ تەماع و داگیرکاریەکانیان بەکار دەھێنان لەسەر خەڵکە ڕەش و ڕوتەکە تاقیکردنەوە دەکرا .لە ئینگلتەرا و سکۆتلەندا لە سەردەمی مەلیک ستیوارتدا کاری سیحری دەکرا ، ھەروەھا ” ئالیانور کۆبھام ” توانی لە ڕێگەی سیحرەوە وابکات دۆق ھێمفری ئاشقی ببێت و بیخوازێت . ھەروەھا یەکی تر لەو ساحیرانە ئاناپۆلین خیزانی پاشا ھێنری ھەشتەم بوو .

لە ھەردو ئەمریکاکە ساحیران بە شیوەیەکی بەرچاو بڵاو بوبونەوە لە سەرەتای دەرکەوتنی تێیدا بە تایبەت بەڕازیل و ھایتی و..ھتد کە سیحری فۆدۆیان ئەنجام داوە .. لە ئەمریکای باشوریش ساحیرێکی زۆر پەیدا بوبون . لە زۆربەی وڵاتەکاندا ساحیرەکان سیحری ڕەشیان بە شێوەیەکی زۆر ئەنجام دەدا ..خەڵکی بەردەوام بون لەسەر ئەم کارە و جەندەھا ساحیر پەیدا بوبوو بە جۆرێ کاتێک بڕیاری لە ناو بردنی ساحیران درابو سەدەکانی 16 و 17 دا لە ئیتاڵیا ڕۆژی وا ھەبووە 10 ساحیریان کوشتووە ، لە فەرەنسا کاتێک ساحیری گەورە ترۆیسچێڵی دادگای کرا دەر کەوت 30000 کەسی شوێن کەوتەی ھەیە کە زۆربەیان منداڵ بون لەگەل ئەوەشدا ھەمیشە ساحیران دژایەتیان کراوە و گیراون بە شێوەی جیا جیا کوژراون بە سوتان یان پارچە پارچە کردن ..ھتد بەم شێوە بەردەوام بو تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان کە لە ئێستادا ساحیران بە ئاشکرا کار دەکەن لە ھەندێ ولات و لە ھەندێکیشیان ھەر بە نھێنی خەریکن ..لە ڕاپۆرتی ساڵی 1982 دا دەڵێت لە %75 ی خەڵکی فەرەنسی سەردانی ساحیران دەکەن بۆ ئەنجام دانی کاری فاڵ گرتنەوەو دەست گرتنەوەو …ھتد ، لە ئەڵمانیا زیاد لە 80000 ساحیر ھەیە وە لە ھەر 4 کەسێکی ئەڵمانی کەسێکیان باوەڕی بە کاری سیحری ھەیە ، لە ویلایەتی ئۆیاھۆی ئەمریکی ساڵانە قوربانی دەکرێت بە مرۆڤ بۆ رازی کردنی شەیتان وە تا ئێستاش بەردەوامە .. ئەمانەو چەندەھا شتی تر لە کاری ساحیرانن .لە دورگەی عەرەبیدا زیاد لە 250000 ساحیر و فاڵگرەوە ھەیە وە خەڵکانێکی زۆر زۆر لە ناو عەرەبدا بڕوا بە جادو فاڵگرتنەوەو جۆرەکانی دەکەن ، لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتوە لە %55 ی ئەوانەی سەردانی ئەوانە دەکەن لە کەسە موسەقەف و خوینەر و مامۆستاکانن ، وڵاتەکەی خۆشمان بێ بەش نیە لە ساحیر و فاڵگرەو بە سەدان کەسی لەو شێوە ھەیە بە ناوی شێخ و پیاو جاکەوە کارەکانیان دەکەن و ھەزاران کەس سەردانیان دەکەن بە گشتی لە جیھاندا ساڵانە بە ملیۆنەھا دۆلار لە جیھاندا بەم کارەوە بە فیڕۆ دەچێت .

پەیوەندی نێوان ساحیران و سەرکردەکان :

بە درێژای مێژووی ساحیران پەیوەندیان لەگەڵ زۆر لە پاشا و مەلیکەکانی پێشو وە سەرکردەکانی ئێستاش ھەیە ،بە جۆرێک زۆرێک لە مەلیکەکان چەندین ساحیری تایبەت بە خۆیان ھەبووە وە لە سەردەمی نوێشدا ھەندێک سەرکردە ساحیری تایبەت بە خۆیان ھەیە ،، وەک لویسی سیانزە و چواردە ، دۆق ھێمفری ..ھتد ، وە لە سەردەمی نوێدا وەک سەرۆکی ئەمریکا ڕۆناڵد ڕیگن کە لە نێوان ساڵانی 1981 بۆ 1988 ببوە سەرۆکی ئەمریکا سێ مستەشاری تایبەتی بۆ خۆی دانا کە ھەر سێکیان ساحیر و فاڵگرەوەو ئەستێرەوان بون کە لە ھەمو کارێکدا پرسی پێ دەکردن وە ھەر لە ڕێگەی فالگرتنەوەوە جۆرج بۆشی باوکی وەک جێگری خۆی دانا ، کە ئەویش کەسێکی نزیک لە ساحیر و جادوگرەوان بوو . وە فرانسوا میتران سەرۆکی پێشوی فەرەنسا چەندین ئەستێرەوان و فاڵگرەوەی ھەبوو کە ھەمیشە پرسیاری لێ دەکردن بۆ کارەکانی .لە کاتی داگیر کردنی کوەیت لە لایەن ێەدامەوە داوای ڕاپۆرتێکی وردی کرد لە 10 لە جادوگرەکانی ، دوای تەواو بونیان وتیان ئەم کەسە واتە ێەدام ( لە بورجی ئاگری و ھەوای و خۆڵە ، ئاگرەکان دادەگیرسێنێت وە کار لە گەردەلول دەکات و دنیا دەکات بە تۆزو غوبار ) .. یەکێک تر لەوانە ساحیری گەورەی ڕوسی ” ڕاسپۆتین ” لە ساڵی 1903 لە سەردەمی ئیمپراتۆری سۆڤیەتیدا کاری دەکرد دوای ئەنجام دانی کارێکی زۆر بۆ بنەماڵەی مەلەکی و وڵاتەکەی ناوبانگیکی زۆری پەیدا کرد بۆیە لە کۆتایدا کوژرا لە ترسی زیاتر باڵا دەست بونی لە وڵاتدا . وە جۆرج بۆش یەکیکە لەوانەی پشتی بە ساحیرەکانی بەستووە لە کاتی کارەکانیدا .

سیحر دەکرێتە سێ بەش :

یەکەم : لەم جۆرە سیحرەدا ساحیرەکە پشت بە سیحرەکەی خۆی دەبەستێت ھیچ شتێک بەکار ناھێنی پشت نابەستێت بە ئینسان یان شتی بێ گیان یان مادەی ڕوەکی گیانەوەری ، یان پەنای نەبردوەتە بەر خاڵ و ھێما و ژمارە و ئەستێرەوانی ..ھتد ، ئەم جۆرەیان زۆر بەھێزتر و بکوژ ترە چونکە ڕاستەوخۆ لە شەیتانەوە یان یەکێکی نزیک لەشەیتانەوە وەردەگیرێت ، لەم جۆرە سیحرەدا ساحیرەکان لەوانەن کە پەیوەندیان بە شەیتانەوە زۆر بەھێزەو بونەتە کۆیلەی ، ئەم جۆرە لە ئێستادا بەرەو نەمان دەچێت .

دووەم : لەم جۆرەیاندا ساحیرەکە بە یارمەتی ڕۆحی شەڕانگێز و مرۆڤ یان ئاژەڵ بە زیندوی یان مردوی بێت یان پارچەی ڕووەکی کارەکەی ئەنجام دەدات توانای ئەم جۆرە سیحرەیان کەمترە زۆر نامێنێتەوە بۆیە پیویستە دوبارە بکرێتەوە ..

سێیەم : ساحیر لەم جۆرەیاندا زانستی ئەستیرەوانی و ھەسارەکان و ژمارکاری و پیتەکان بەپێی ڕیزبەندی بەکار دەھێنێت پێویستە ساحیرەکە بە تەواوی لە زانستی ئەستیرەوانی و ھەسارەکان بزانێت و ھەمویان دەبەستیتەوە بە یەکەوە ، لەم جۆرەدا دەبێت ساحیرەکە زۆر وریا بێت لەوانەیە ھەڵەیەک ببێتە ھۆی تێک چونی کارەکەی .

downloadب

ڕیگاکانی گەیشتنی ساحیر بە شەیتان لە سەرەتادا :

1 – لە شەوێکی ساماڵدا کە مانگ بە تەواوی دیارە دور لە شارستانیەت لە نیوەی شەو یان کەمێک زوتر دەچێتە خانویەکی چۆڵی کۆن یان شوێنێکی ڕوخاو وەک پاش ماوەی خانو ، پاشان ھەمو جلەکانی دادەکەنێت و خۆی بە تەواوی ڕوت دەکاتەوە بازنەیەکی گەورە دەکێشێت کە لە ناوەو دەرەوەی بازنەکە چەندین ھێما و وشەو تەلیسم وێنەی ڕۆحی شەڕانگێز..ھتد دەکێشێت ، دو ڕۆشنای بە دەستەوەیە کە ڕەنگی زیویان ھەیە چەند دەنکە بەرھەمی ڕوک دەخاتە ناو بازنەکە پاشان دەست دەکات بە بازدان لە نیوان بازنەکەو دەروەی بازنەکە وەک مەیمون لەگەڵ وتنەوەی گۆرانیە یان وشە شەیتانییەکان دەڵێتەوە تا ھیلاک دەبێت پاشان لەسەر قاچەکانی دادەنیشێت ” بە جیجکانەوە ” لە ناو بازنەکادا و ھەر وشەکان ودەڵێتەوە ، دوبارە دەست پێ دەکاتەوە بە بازدان … تا کۆتای کارەکە ئەنجام دەدات لەوێش نوێنەرێکی شەیتان چاودێری دەکات تا ئەوەی دڵنیا بێت کە ساحیرە پاشان شەیتانەکە لەسەر شێوەی مرۆڤێک یان شتێک دێت و ئەمری پی دەکات ئامادە بێت لە حەفلەی پاک کردنەوە وە کاتەکەی پێ دەڵیت و ھەر لەوێ ئەو شەیتانە تفێکی تێ دەکات ناوێکی بۆ دادەنێ بۆ نمونە بەچکە مەیمون ، بەچکە سەگ ، کوری بزن ، ..ھتد ھەندێ ناوی تری زۆر سەیر و دەگمەن وە عەقد دەکەن بە یەکەوە لەوێ شەیتانەکە وەعد بە تۆ دەدات گیانی لەگەڵ تۆ تێکەڵ بکات تۆش رۆحتت بەو بفرۆشی ..

2 – لەم ڕیگایەشدا پێویستە ھەر وەک ڕێگای پێشو لە شوێنێکی چۆڵەوانیدا بێت وە لەم ڕیگەیاندا کەسەکە کۆمەڵێک ئاژەڵ دێنێت وە بە ڕیزبەندی کە لە کتێبەکانیاندا باس کراوە سەریان دەبڕێت و ویردە شەیتانیەکان دەڵێتەوە پاشان خوێنەکە دەکاتە شوشویەکەوە دواتر فڕیی دەداتە شوێنێکی نزیک لە خۆیەوە و دەست دەکات بە پاڕانەو سور بون لەسەر بەندایەتی بۆ شەیتان تا ئەوەی نوێنەرەکە دەر دەکەوێت و کاتی حەفلەی خۆ پاک کردنەوەکەی پێ دەڵێت ..

3 – پێش ڕۆژ ئاوا بون کەسەکە دەچێت بۆ دارستانێک دەگەڕێت چڵی دارێک لێ دەکاتەوە کە بەری نەبێت پاشان بۆ ڕۆژی دوای لە مالەکەیدا خۆی ئامادە دەکات و لەگەڵ چڵە دارەکە بەردێک و خوین دادەنێت خۆی ڕوت دەکاتەوە وە سێگۆشەیەکی لا یەکسان دەکێشێت و مۆمێکی ڕەش لە گۆشەی سێگۆشەکەدا دادەنێت و بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو کارانەی پێویستە بکرێن تا سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت تا گویی لە دەنگی شەیتانەکە دەبێت بەڵام ناتوانێت بیبینێت وە شەیتانەکەش کاتەی ئاھەنگەکەی پێ دەڵێت ..

پاشان چەندین ھەنگاوی تری ھەیە ساحیرەکە ئەنجامی دەدات تا کاتی ئاھەنگەکەو وە لە ئاھەنگەکەدا ساحیرەکان دانە دانە دەشۆرێن و پاک دەکرێتەوە تا کۆتای ……. دوای ھەنگاوەکان ھەر ساحیرێ ناوی لێ دەنرێت بۆ نمونە ساحیرە پیاوەکان ئەم ناوانەیان لی دەنین ( ئەمبجلی ، کەرع ، زیل ئەلتیس …ھتد ) وە ئافرەتاکان ئەم ناوانەیان لێ دەنێن ( مەلھوکە ، بەریز ، فەلوتە ..ھتد ) … بۆ بەیانی شەوی ئاھەنگەکە ساحیرەکان ئامدەن بۆ کارەکانیان و ھەر یەکە بە جل و بەرگی تایبەتەوە کە ھێما ونیشانی شەیتانی لەسەرە و پەیمانێک لە نێوان شەیتان و ساحیرەکە دەبەسترێت و تا کۆتای دەبێت پارێزگاری لی بکات ، ئەم پەیمانە ڕاستیە و خەیاڵی نیە کە ئەوە دەسەلمێنێت ساحیرەکە بە تەواوی ڕۆحی خۆی فرۆشتووە بە شەیتان ، ھەر وەک ” مۆریس جاریسۆن ” کە زانایکەی بواری سیحر ھو جادووە دەڵیت لەو پەیمانەدا ھەمو شتەکان باسکراوە و ھەمو پەیوەست بونەکان لە لای نەفەری دووەمە کە ساحیرەکەیە کە پێویستە ئیلتیزام بە ھەمو خاڵەان بکات بی ئەوەی شەیتان ھیچ ئیلتیزاماتێکی ھەبیت تێیدا ، وە لە ساڵی 1619 دا لە کاتی دادگای کردنی ساحیر بەناو بانگی ئەو کاتەدا ” ستیفنون دی ئودیرت ” ئەو پەیمانەی پیشانی دادوەر دابوو کە زۆربەی کات لەسەر پێستی پشیلە یان سەگ دەنوسرێت بە خوێنی سوڕی مانگانەی ئافرەت ، وە لە ساڵی 1934 دا ساحیر ” ئۆربانت جوان دییە ” وێنەیەکی ئەو پەیمانەی پیشانی دادوەر دابو لە کاتی داگایدا وە ئێستا پارێزراوە لە کتێبخانەی گستی لە پاریس.

– سیحر دوو جۆری ھەیە :

سیحری ڕەش .. بۆ تێکدان و ئاژاوەو نەخۆشی جیاکردنەوە و خۆشەویستی و ترس شێت بون …ھتد

سیحری سپی .. ئەمەیان بە قسەی ساحیر بۆ چارەی نەخۆشی و چاک کردنەوەی بەینی دوو کەس ..ھتد

بەڵام لە کۆتادا ھەردوکیان ھەر سیحرن و کاری خراپن ..

لق و بەشەکانی سیحر :

زانستی جادوو ، ئەستێرەوانی ، زانستی موستیلە ، زانستی بەردی بەنرخ ، ھێڵی لمی ، چاو ، زانستی بەسە ، چاوەزار ، خوێندنەوەی دەست ، قاوە گرتنەوە ، ژمارکاری ، سیحری دەست …ھتد لەگەڵ جەندین بەشی تر کە ھەر یەکەو کەسی تایبەت بە خۆی ھەیەو دەبێت زۆر شارەزا بوبیت تێیدا ..کوشتن و ئازاردانی جادوگەران بە درێژای میژوو :

بە درێژای مێژوو ساحیرەکان توشی قورسترین و پر نارەحەت ترین ئازاردان دەبونەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبون لەسەر کارەکانیان ، کەسەکان نە دەبرانە دادگا تا بە تەواوی لەسەریان جەسپابی کە ساحیرن و خۆیان بە شەیتان فرۆشتووە بۆ ئازاردان و کوشتن دوو ڕێگا بەکار ھێنراوە لە کۆندا ئەوانیش :

1 – دانانان لەسەر کورسی نوک تیژ یان دار ..ھتد ( الخازوق ) .

2 – ڕاکێشان ، پارچە پارچە کردن : لەسەر مێزێک دایان دەنا و پاڵیان دەخست ھەر چوار پەلیان دەبەستەوە پاشان ڕایان دەکێشا تا ئازارێکی زۆری ھەبێت و بەو شێوە دەمایەوە تا دەمرد ..

لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ڕێگای کوشتن وئازاردانەکان جیاواز بوو . – لە ئەلمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا حوکمیان ئیعدام بوو بە سوتاندن . – لە سکۆتلەندا فڕێ دەدرانە مەنجەڵی گەورەی پڕ لە قیری کولاو . – لە ئەمریکا ھەلواسین وخنکانی ساحیرەکە لە درەختێک لە نزیک ماڵەکەی خۆی … بۆیە لەم ماوەیەدا رەش پێستەکان دەیان ناڵاند جونکە لەلایەن سپی پێستەکانەوە دەخنکێنران بە ناوی ساحیریەوە .

– قورسترین و پیسترین تەعزیب کە دانرا بێت تەعزیب دانی ساحیران و بگرە خەڵکی ئاسایش ، دادوەرانی پشکنەری ئیسپانی بون ، ژورێکیان دانابو تایبەت بە تەعزیب و ئازاردان ناونرابو ژوری تەعزیب و دان پیدانان کە چەندین ئامێر و ئامرازی نا مرۆڤانەی تێدا دانرابوو بە چەندەھا شیوە ئازاری ساحیرەکەیان دەدا لە کۆتایشدا بە زیندوی دەیان سوتان .. – ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووی فەرەنسا ” لویسی چواردە ” ئەمری دەکرد بە فاڵگر و جادوگرەکانی لە ژوری خەوتنی بمێننەوە بۆ ئەوەی کاتی گونجاوی بۆ دیاری بکەن بۆ کاتی جوت بون بۆ ئەوەی وەچەی ببێت ، ھەروەھا سەرۆکی ئۆگەندا ” عیدی ئەمین ” ھەمان شتی ئەنجام دەدا وە یەکێک لە ساحیرە بەناو بانگەکانی خۆی کوشت لەبەر ئەوەی ھەڵەی کردبوو لە کارەکەی ..

– دوای ئەوەی لە سەدەی 18 دا سزای کوشتن و ئیعدام ھەڵوەشێنرایەوە بۆ ساحیرەکان گۆڕا بۆ ماوەیەکی کەمی سجن یان غەرامەیەکی کەم بۆیە ڕێژەی جادو گران زیادی کرد لە ئەوروپا و جیھان بە گشتی ، لە سەدەی 19 دا ڕێژەیان زۆر زیادی کردوەو تا ئێستا ش ھەر بەردەوامن ..

ھەندێک لە ساحیرە گەورەکانی مێژوو :-

– عبد اللە الحضــرد

– أحمد بن علی البونی

– ئەلیساندرۆ دی کاگلیوسترۆ ( ساڵانی 1743 – 1795 )

– ئەلیستر کراولی ( سەدەی 19 – 20 )

– کۆنت سان جیرماین ( ساڵانی 1710 – 1784 )

– دایفید کوبرفیلد ( 1956 – .. )

– ھاری ھودینی ( 1874 – 1926 )

زانستی هەسارەی شەشەم

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …