Home / بەشی مێژووی كورد / دوای500 ‮ ‬ساڵ شەڕی‮ ‬چاڵدێران،‮ ‬چی‮ ‬بۆ سەلماندین؟

دوای500 ‮ ‬ساڵ شەڕی‮ ‬چاڵدێران،‮ ‬چی‮ ‬بۆ سەلماندین؟

fresco-battle-battle-of-nadir-shah-in-the-battle-of-karnal-1739-on-F6R9EB

د‮. ‬كەیوان ئازاد ئەنوەر
ئەگەر مێژوو بە دیوێكدا تۆماری‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬رابردوو بێت،‮ ‬ئەوا بەدیوێكی‮ ‬تریدا خستنەڕووی‮ ‬سەدان و بگرە هەزاران ئەزموون بووە بۆ نەوەكانی‮ ‬ئێستا و ئایندەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮. ‬دیارە ئەو كۆمەڵگەیانەشی‮ ‬سوودیان لەو ئەزموونانە وەرگرتبێت،‮ ‬ئەوا ئەستەم بووە هەڵە و كەموكوڕییەكانی‮ ‬رابردوو دووبارە بكەنەوە‮. ‬خۆ ئەگەر سوودیان لێوەرنەگرتبێت،‮ ‬ئەوا بەردەوام لە گێژاوی‮ ‬دووبارەبوونەوەی‮ ‬هەڵەكانی‮ ‬رابردوودا گیریان كردووە‮. ‬بەوەش كۆمەڵگەی‮ ‬یەكەم بە ئامانج و مافەكانی‮ ‬خۆیان گەیشتوون و لەبەری‮ ‬حەساونەتەوە و پشوویانداوە‮. ‬كۆمەڵگەی‮ ‬دووەمیش هەر عەوداڵی‮ ‬مافەكانیان بوون و قوربانی‮ ‬لەسەر قوربانیان داوە‮!‬
كاتێكیش ئاوڕ‮ ‬لە كۆمەڵگەی‮ ‬خۆمان وەك كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬دەدەینەوە،‮ ‬دەگەینە ئەوەی،‮ ‬كە ئێمە لە بەری‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬دووەم بووین،‮ ‬چونكە تائێستاش عەوداڵی‮ ‬مافەكانمانین و خاكەكەمان داگیرو دابەشكراوە‮. ‬لەو خاكەشدا تەنیا لەبەشێكی،‮ ‬كە باشووری‮ ‬كوردستانە خاوەنی‮ ‬دەسەڵاتێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬نیمچە سەربەخۆین‮. ‬واتە تائێستاش زۆرینەی‮ ‬خاكی‮ ‬نیشتمانەكەمان داگیرو دابەشكراوەو لەو بەشەشی،‮ ‬كە‮ “‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮”‬،‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬چەندین كۆسپ و گرفت و كێشەی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬بووینەوە‮! ‬هەربۆیە جێگای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬لە ساتە وەختێكی‮ ‬وەك ئێستادا،‮ ‬كە هەرێمەكەمان لەلایەك رووبەڕووی‮ ‬ململانێی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بۆتەوەو لەلایەكی‮ ‬دیكەوە مەترسییەكانی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬وەك داعش بەرۆكی‮ ‬گرتووین،‮ ‬لەو هۆكارانە بكۆڵینەوە،‮ ‬كە بوونە هۆی‮ ‬داگیرو دابەشكردنی‮ ‬خاكەكەمان و بەتاڵانبردنی‮ ‬سەرو و سامانی‮. ‬بێ پێچ و پەناش‮ ‬یەكێك لەو رووداوانەی‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەو مەترسیانەی‮ ‬بەردەم كورد و خاكەكەی‮ ‬بووە لە چەندین ساڵی‮ ‬رابردوودا شەڕی‮ ‬چاڵدێرانە،‮ ‬ئەو شەڕەی‮ ‬بەر لە پێنج سەدە خاكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بۆ دوو بەشی‮ ‬خۆرهەڵات و خۆرئاوا دابەشكردو كوردی‮ ‬كردە قوربانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئایینزای‮ ‬سوننە و شیعە و لەبری‮ ‬خەباتكردن بۆ خاك و نەتەوەكەی،‮ ‬كردیە قوربانی‮ ‬ململانێی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئەو دوو پەیڕەوەی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئیسلام‮! ‬لەو كاتەوەش تا بەئێستا دەگات مافە نەتەوەییەكانی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد لەبەرداشی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و ئایینزاییدا گیری‮ ‬كردووە و لە بازنەیەكی‮ ‬بۆشدا دەسوورێتەوە‮. ‬دیارە ئەگەر خودی‮ ‬خۆمان وەك كورد لە رابردوودا،‮ ‬خوێندنەوەیەكی‮ ‬زانستیمان بۆ رووداوی‮ “‬شەڕی‮ ‬چاڵدێران‮” ‬بكردایە و هۆكار و دەرئەنجامەكانیمان شی‮ ‬بكردایەوە،‮ ‬ئەستەم بوو دوای‮ ‬500 ساڵ لەو رووداوە هەنووكەش لە بازنەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬بسووڕێنەوەو سیاسەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬یاری‮ ‬بە چارەنووسی‮ ‬خاك و نەتەوەكەمانەوە بكات‮! “‬چاڵدێران‮” ‬ناوی‮ ‬ئەو پێگە جوگرافییەی‮ ‬نزیكی‮ ‬شاری‮ ‬وانی‮ ‬باكووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە لە‮ ‬23ی‮ ‬ئابی1514 بووە گۆڕەپانی‮ ‬شەڕێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬ئایینزایی‮ ‬گەورە لە نێوان دوو زلهێزی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬یەكەمیان دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬سوننە مەزهەب و دووەمیشان دەوڵەتی‮ ‬سەفەوی‮ ‬شیعە مەزهەب بوو،‮ ‬تا ئەوەی‮ ‬یەكەمیان خۆی‮ ‬بە هەڵگر و پارێزەری‮ ‬ئایینزای‮ ‬سوننە و دووەمیشیان خۆی‮ ‬بە هەڵگر و پارێزەری‮ ‬ئایینزای‮ ‬شیعە دەزانی‮. ‬دواجار و دوای‮ ‬دوانزە كاتژمێر شەڕی‮ ‬دەستەویەخە،‮ ‬شەڕەكە لە بەرژەوەندی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و شكستی‮ ‬بەرامبەرەكەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬پێهات‮. ‬بەو رووداوەش بەشی‮ ‬خۆرهەڵات كەوتە دەست دەوڵەتی‮ ‬سەفەوی‮ ‬شیعە و بەشی‮ ‬خۆرهەڵاتیشی‮ ‬كەوتەدەست دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬سوننە‮. ‬خاڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەو شەڕەش ئەوە بوو،‮ ‬كە لەگەڵ ئەوەی‮ ‬لەسەر خاكی‮ ‬كوردستان روویدا و خواردن و خواردنەوە و پێداویستییە سەرەتاییەكانی‮ ‬و تەنانەت بەشێكی‮ ‬هێزی‮ ‬شەڕكەریشی‮ ‬لەو خاكەوە بۆ دابینكرا،‮ ‬بەڵام دواجار خودی‮ ‬ئەو خاكەی‮ ‬كردە قوربانی‮ ‬و داگیر و دابەشی‮ ‬كرد‮! ‬خاڵێكی‮ ‬گرنگ كە لەو شەڕەوە دەرئەنجام كرا،‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و ئایینزای‮ ‬سوننە بوو بەسەر دەوڵەتی‮ ‬سەفەوی‮ ‬شیعە مەزهەب‮. ‬دەوڵەتی‮ ‬یەكەم لەلایەن سوڵتان سەلیمی‮ ‬یەكەم و دەوڵەتی‮ ‬دووەمیش لەلایەن شا ئیسماعیلی‮ ‬سەفەوی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬دەكرا‮. ‬واتە سەرۆكی‮ ‬هەردوو دەوڵەتەكە سەركردایەتی‮ ‬شەڕەكەیان كرد و خۆیان لە گۆڕەپانی‮ ‬شەڕەكەدا بینییەوە‮. ‬ئەوەش لە بایەخ و گەورەیی‮ ‬ململانێكە بوو،‮ ‬كە سوڵتان و شایەك بەو هەموو پێگە سیاسی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەوە هەیانبوو،‮ ‬راستەوخۆ بەشداری‮ ‬شەڕەكە بكەن و رووبەڕووی‮ ‬یەك بوونەوە‮. ‬دواجار هەر بەهۆی‮ ‬ئەو شەڕەوە عوسمانییەكان توانیان شاری‮ ‬تەورێز پایتەختی‮ ‬سەفەوی‮ ‬داگیر بكەن و لەبەرامبەردا شای‮ ‬سەفەوی‮ ‬لە ترسی‮ ‬عوسمانییەكان ناچار بوو بەرەو قووڵایی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬ڕابكات‮. ‬ئەمە و سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬سامان و تەختی‮ ‬شاهانەی‮ ‬بە تاڵان براو‮ “‬تاجلی‮ ‬خانمی‮” ‬خێزانی‮ ‬و كەسوكاری‮ ‬زۆربەیان بە دیل گیران و رەوانەی‮ ‬ئاستانبۆلی‮ ‬پایتەختی‮ ‬عوسمانی‮ ‬كران‮. ‬بەدوای‮ ‬ئەو رووداوەدا زۆربەی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان لە بەشەكانی‮ ‬باكوور و باشوور و خۆرئاوای‮ ‬كەوتە دەست دەوڵەتی‮ ‬براوە‮. ‬ئەوەش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سوڵتان سەلیمی‮ ‬یەكەم بەهۆی‮ ‬یەكێك لە راوێژكارەكانی‮ ‬بە ناوی‮ ‬مەلا ئیدریسی‮ ‬بەدلیسی‮ ‬پشتگیری‮ ‬میرنشینەكان و هۆزەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬مسۆگەر كرد‮. ‬ئەوەش كاتێك مەلا ئیدریس توانی‮ ‬بەهۆی‮ ‬رێككەوتننامەیەكەوە،‮ ‬كە لە‮ ‬15ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی1515 لەگەڵ سوڵتانی‮ ‬عوسمانی‮ ‬واژۆی‮ ‬كرد،‮ ‬44 میر و میرنشینی‮ ‬كوردی‮ ‬بۆ ژێر دەسەڵاتەكەی‮ ‬پەڵكێش بكات‮. ‬وەك لە خاڵەكانی‮ ‬ئەو رێككەوتننامەیەشدا هاتبوو،‮ ‬زۆربەی‮ ‬خاڵەكان لە بەرژەوندی‮ ‬عوسمانییەكان و ئەوانەشی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬كورد بوون،‮ ‬لەلایەن خودی‮ ‬كوردەوە سوودی‮ ‬لێوەرنەگیرا‮! ‬خاڵەكانی‮ ‬ئەو رێككەوتننامەیەش ئەمانەی‮ ‬خوارەوە بوون‮:‬
أ‮- ‬سوڵتانی‮ ‬عوسمانی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬میرنشینە كوردییەكان بكات و دەسەڵاتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬هەر بە ناو بێت‮.‬
ب‮- ‬كورد لە شەڕدا‮ ‬یارمەتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬بدەن و ئەوانیش پشتیوانی‮ ‬لە كورد بكەن‮.‬
ج‮- ‬دەسەڵاتدارێتی‮ ‬لە میرنشینەكاندا پشتاوپشت بێت و لە باوكەوە بۆ كوڕ‮ ‬بمێنێتەوە‮.‬
د‮- ‬كورد زەكات و باج و خەراج و زەكاتە شەرعییەكان بدەنە گەنجینەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮.‬
بەهۆی‮ ‬ئەم پەیمانەوە سەربەخۆیی‮ ‬میرنشیینە كوردییەكان لەلایەن سوڵتانی‮ ‬عوسمانییەوە دانی‮ ‬پێدانرا و پشتیوانیان لەكاتی‮ ‬شەڕەكاندا بۆ مسۆگەركرا‮. ‬لەبەرامبەریشدا عوسمانییەكان لەوەدا قازانجیان كرد،‮ ‬كە میرنشینە كوردییەكان دەبووا پشتیوانی‮ ‬و كۆمەكی‮ ‬سوڵتان و دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬بكەن و خاك و دانیشتووانەكەی‮ ‬بخەنە خزمەتی‮. ‬دیارە هەربەهۆی‮ ‬ئەوەشەوە دانیشتوانی‮ ‬شاری‮ ‬ئامەد فەرمانڕەوای‮ ‬شارەكەیان دەركرد،‮ ‬كە پێشتر لەلایەن شای‮ ‬سەفەویییەوە دانرا بوو‮. ‬هەروەها ئەمیر شەڕەفی‮ ‬میری‮ ‬شاری‮ ‬بەدلیس ئاڵای‮ ‬عوسمانییەكانی‮ ‬لەسەر قەڵاو دەوروبەری‮ ‬شارەكە بەرز كردەوە‮. ‬دواتر خالد بەگی‮ ‬فەرمانڕەوایی‮ ‬شاریان دەركرد،‮ ‬كە لە لایەن شا ئیسماعیلی‮ ‬سەفەوییەوە دانرا بوو‮. ‬هەروەها مەلیك خەلیلی‮ ‬فەرمانڕەوایی‮ “‬حوسن كیف‮” ‬لە سەفەوییەكان هەڵگەڕایەوە و ملكەچی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سوڵتانی‮ ‬عوسمانی‮ ‬راگەیاند‮. ‬قەرەخانی‮ ‬عەجەمی‮ ‬فەرمانڕەوای‮ “‬سوعرەت‮”‬یشی‮ ‬لابرد،‮ ‬كە لەلایەن شا ئیسماعیلەوە دانرا بوو‮. ‬دواتر دەستی‮ ‬بەسەر‮ “‬سوعرەت‮”‬یشدا گرت‮. ‬ئەم رووداوانە ناوچەكانی‮ ‬شارەزور و بادینانیشی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬بەوەی‮ “‬بیگە بگ‮” ‬و دواتر‮ “‬مەئمون‮”‬ی‮ ‬كوڕی‮ ‬لە میرنشینی‮ ‬ئەردەڵان ملكەچییان بۆ سوڵتانی‮ ‬عوسمانی‮ ‬راگەیاند‮. ‬لە بەرامبەردا وەك والی‮ ‬ئەیالەتی‮ ‬شارەزور مانەوە‮. ‬هەروەها حوسێن پادشای‮ ‬میری‮ ‬بادینان لە ئامێدی‮ ‬لە سەفەوییەكان هەڵگەڕایەوە و چووە پاڵ عوسمانییەكان،‮ ‬لە بەرامبەر ناسینی‮ ‬وەك والی‮ “‬ئەیالەتی‮ ‬مووسڵ‮” ‬بۆ ماوەیەك و مانەوەی‮ ‬وەك فەرمانڕەوایی‮ ‬ئامێدی‮ ‬و دەوروبەری،‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬تری‮ ‬میرێكی‮ ‬كورد تر بوو لەو رووداوانە‮. ‬هەموو ئەوانەش تەنیا لە ماوەی‮ ‬ساڵێكدا روویاندا‮. ‬دوا بە دوای‮ ‬ئەو رووداوانە سوڵتانی‮ ‬عوسمانی‮ ‬توانی‮ ‬لەساڵی‮ ‬1516 وڵاتی‮ ‬شام و لە ساڵی‮ ‬1517 وڵاتی‮ ‬میسری‮ ‬داگیربكات و بیخاتە سەر قەڵەمڕەوی‮ ‬دەوڵەتەكەی‮. ‬هەموو ئەوانەش قۆناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬لە شەڕ‮ ‬و ناكۆكی‮ ‬لەنێوان هەردوو دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و سەفەوی‮ ‬دەستیپێكرد‮. ‬ئەم ناكۆكییەش بۆ دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬دوای‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬سەفەوی‮ ‬بەجێما،‮ ‬كە هەتا ئێستا درێژەی‮ ‬هەیە‮! ‬بەم شێوازە دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬چاڵدێران بۆ ماوەی‮ ‬چوار سەدە بووە زلهێزی‮ ‬گەورە لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و بەشێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان كەوتە ژێر دەسەڵاتی‮. ‬لێرە بەدواش بۆ ئەو ماوەیە كاروباری‮ ‬زۆربەی‮ ‬ناوچە كوردنشینەكان بەسترا بە ئاستانبۆڵی‮ ‬پایتەختی‮ ‬ئەم دەوڵەتەوە‮. ‬لەو هۆكارانەشی‮ ‬هاندەری‮ ‬میر و هۆزە كوردییەكان بوو،‮ ‬كە پشتگیری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬سوڵتانی‮ ‬عوسمانی‮ ‬بكەن،‮ ‬لەسەروو هەموویانەوە لایەنی‮ ‬ئایینی‮ ‬بوو،‮ ‬بەوەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬كورد وەك عوسمانییەكان موسڵمانی‮ ‬سوننە مەزهەب بوون‮. ‬سەباری‮ ‬ئەوەش دژایەتیكردنی‮ ‬كوردە سوننەكان لە لایەن شا ئیسماعیلی‮ ‬سەفەوییەوە،‮ ‬هۆكارێكی‮ ‬گرنگ بوو،‮ ‬تا بیر لە پەنابردن بۆ دەوڵەتێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬وەك دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەی‮ ‬رووداوەكان وەها گوزەریان كرد،‮ ‬كورد لەوەدا باجی‮ ‬ئەو شەڕەی‮ ‬دا،‮ ‬كە بووە لایەنێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬قوربانییەكانی‮ ‬دواتر،‮ ‬ئەوەش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬خاكەكەی‮ ‬بووە گۆڕەپانی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئایینزایی‮ ‬سوننەی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و شیعەی‮ ‬ئێرانی‮! ‬ئەمەو سامانی‮ ‬خاكەكەی‮ ‬و هێزیی‮ ‬مرۆیشی‮ ‬بوونە قوربانی‮ ‬ئەو شەڕانە‮! ‬دیارە ئەوەش تەنیا لەبەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬چووە ژێر كاریگەری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئایینزای‮ ‬و بۆ ماوەی‮ ‬چوار سەدە باجی‮ ‬ئەو سیاسەتەی‮ ‬دا‮! ‬ئەو سیاسەتی‮ ‬ئێستاش دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬داعش بۆ سنوورەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان و تەنانەت خۆرئاوای‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەپاڵ فشارەكانی‮ ‬هێزە شیعەگەراكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق بۆ سەر حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬خاك و دانیشتوانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانیان خستۆتە ژێر كاریگەری‮ ‬هەژموونی‮ ‬سیاسەتە هەڵەكانی‮ ‬خۆیانەوە‮. ‬پرسیاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەم باسەش ئەوەیە،‮ ‬كە تا كەی‮ ‬و دوای‮ ‬پێنج سەدە هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬و باشووری‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬لە هەژموونی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬نایەنە دەرەوە و بە وتار و كردارێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بۆ خزمەتكردنی‮ ‬خاكەكەی‮ ‬كارناكات‮! ‬ئەوەش خەونێكە و هەمووان هیوامان لەسەر هەڵچنیووە‮.‬
kaiwanazad@yahoo. com

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

kol-ve-bacak-kesme-osmanli-iskenceleri-e1380123857523

شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆرێتیی عوسمانیدا

جانێت کلین و. لە ئینگلیزییەوە: عەتا قەرەداخی بەشێک لەو چاکسازییە بەرفراوانەی، کە حکوومەتی ناوەندی عوسمانی …