Home / بەشی مێژووی كورد / گەلی مردوو تەنها یادی مێژوو دەکاتەوە ‌

گەلی مردوو تەنها یادی مێژوو دەکاتەوە ‌

گەلی مردوو تەنها یادی مێژوو دەکاتەوە ‌

bestunbihistun

 

 

د. وه‌لی‌ مه‌حمود حه‌مه‌د‌

بۆ نوسین لەسەر تایتڵی ئەم ووتارە چەندین پەند و قسەی نەستەقی هاوشێوەش هەیە کە وا پێویست دەکات هەڵوەستەی لەسەر بکەین، بۆ نموونە (هەیتم هەیتم هەوە، نەوەك هەمبوو هەمبوو). هەروەها زۆرجار دەبیستین دەڵێن (کورد میللەتێکی مردوو پەرستن).
وەك دەزانین ژیان و ڕەوڕەوەی بەرەوپێشچوون ڕاناوەستێ و ناشگەڕێتەوە دواوە، هەر ئەوەندە مێژوو و ڕابردوو باشە بزانرێت بۆ دەرس و پەند و لادانی خاڵە بێ هێزەکان و دەست گرتن بە خاڵە گەشەکان. میللەتان خاڵە گەشەکانی مێژووی ڕابردوویان دەکەنە دەستپێك بۆ داهاتوویان. داهێنان و سەرکەوتن و نەگەڕانەوە بۆ نەهامەتیەکان خاڵی بەهێزی هەر میللەتێکە و ململانێی شارستانیەتی و مرۆڤایەتی پێویستی بە داهێنان و مانەوەیە بە بەهێزی، لە ئەنجامی ئەوەشدا مێژوویەکی شەرەفمەند و مەزن بۆ ئەو گەلانە دروست دەبێ. بەڵام هەر میللەتێك بیەوێت لە گوێی مێژووی ڕابردووی پاڵداتەوە و تەنها ئەو ڕابردووە بە شانازی خۆی بزانێ و پێوەی وابەستە بێت، ئەوە بە هیچ شێوەیەك بە زیندوویی نامێنێتەوەبەڵکو ئەو گەل و میللەتانە خۆیان چاڵ هەڵکەنی مەرگی خۆیان دەبن و دەمرن. بەداخەوە ئەم حالەتی ڕابردوو پەرستی و یادی مێژووە، بەزەقی لە میللەتەکم بەدی دەکرێت. هەر ئەوەشە هۆکاری نەچونە پێشەوە و چەق بەستویی لە ژیان، ئەگەر نەڵێم گەڕاوینەتە دواوە.
لەسەر ئاستی (تاك) کەسی بلیمەت و زیرەك و ئازا و شۆڕشگێرمان هەبووە لە (قوربانیدان) بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی هیچ گرفتمان نەبووە، بەڵام کە هاتوینەتە سەر حوکمداری و (فەرمانڕەوایی خۆماڵی) پێشکەوتنێکی گەورەی بەرچاو ڕووینەداوە لە بە دامەزراوەیی کردن و دوستاودەستکردنی دەسەڵات بە هێمنی. خەریکین لەجیاتی مێژوو دروستکردن، یادی ڕابردووە مێژوومان دەکەینەوە بە مەبەستی ماوەنەدان بە تواناکان بۆ دروستکردنی مێژوو. بۆیە دەبێ زانکۆکان و دەزگاکانی پەروەردە و ڕۆشنبیری کار لەسەر ئەوە بکەن کە میللەتەکەمان بە زیندوویی بمێنێتەوە و هێندە وابەستەی ڕابردوو نەبێ و بەرەو ئایندە و دوا ڕۆژ هەنگاو هەڵێنێ بەڵام شانازیەکان و پیاوە مەزنەکان لەبیر نەکات. حەقیقەتی ژیان و ململانێکان و شێوازەکانیان دەگۆڕین، میکانزمی داڕشتنی پەیوەندیەکان دەگۆڕین، جۆری پەیوەندیەکان دەگۆڕین بەرژەوەندیەکان وەك خۆیان نامێننەوە قۆناغ و وێستگەی جیاجیایان هەیە. بۆیە هەر بەڕاستی وا بەستەیی لە ڕادەبەدەر بە مێژوو و تەنها ژیان لەگەڵ یادەوەری هۆکاری بێهێزی میللەتان دەبن. بۆیە با مێژوو دروستکەربین نەك لە مێژوودا بژین.
*سەرۆکی زانکۆی کۆیە
لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

192552018_hsen huzni 1

94 ساڵ لەمەوبەر حسێن حوزنی موكریانی، یەکەم چاپخانەی هێنایە ره‌واندز

خەندان-هاوار عەباس ‎(( ئێوه‌ حه‌قیقه‌ته‌ن گیانى میلله‌تی خۆتانن ، ئه‌و ره‌نجانه‌ى كه‌ ده‌یانكێشن هیچ وه‌ختێك …