Home / ڤیدیۆ / ڤیدیۆ:لەیلا قاسم یەکەم ژنە کورد کە لەسێدارە درا

ڤیدیۆ:لەیلا قاسم یەکەم ژنە کورد کە لەسێدارە درا

لەیلا قاسم، کچە تێکۆشەری کورد ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو. دوای ئەوەی قاسم خانەنشین کراوە، ساڵی ١٩٧١١ لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. ھەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەلاح) خەریکی خوێندن بوون. سەرباری خوێندن ھەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە.

لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧١دا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە.  ھەر لە تەمەنی منداڵییەوەی ھەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەکیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی عێراق لەسەر گەلی کورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێکۆشانی لەلای دروستکردبوو.

 

About kocher Hussien

Check Also

بەڤیدیۆ: یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەتەلەفزیۆنەوە دەرکەوت

بەڤیدیۆ: یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەتەلەفزیۆنەوە دەرکەوت دوای راگەیاندنی فرۆشتنی وێنەی ئەرشیفی یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەسەر …