Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / سەدام حوسین لە بەڵگەنامەکانی سی ئای ئەی دا!

سەدام حوسین لە بەڵگەنامەکانی سی ئای ئەی دا!

 

سەدام حوسین لە بەڵگەنامەکانی سی ئای ئەی دا!

1485185011113

سی ئای ئەی لە 1983 هانی سەدامی داوە بۆ لێدانی سوریا

 

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەهەواڵێكیدا ، باس لە راپۆرتێكی نهێنی ( سی ئای ئەی) دەكات ‌و چۆن واشنتۆن هانی سەرۆكی پێشووی عیراقی داوە بۆ هێرشكردنەسەر سوریا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە بۆریە نەوتەكانی دەریای ناوەڕاست ‌و كەنداو.

دەیلی مەیڵ لە راپۆرتەكەیدا پشتبەستوو بە شایەتی بەرپرسێكی پێشووی سی ئای كە ئەویش ( گراهام فولەر)ە ، باس لەوە دەكات كە راپۆرتە نهێنیەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1983 دەشڵێت ئەمریكا هەوڵی داوە قەناعەت بە سەدام حسێن بكات بۆ ئەوەی پەلاماری سەرۆكی كۆچكردووی سوریا ، حافیز ئەسەد بدات دوای ئەوەی ئەسەد بڕیارێكی دەركردبوو بە داخستنی هێلی بۆریە نەوتیەكانی عیراق لەترسی بەرژەوەندیەكانی لە لوبنان ‌و كەنداو.

گراهام دەڵێت” واشنتون بەهیوابوو قەناعەت بە عیراق بكات بۆ ئەوەی هاوكاریی بكات ، چونكە گرتنەوەی بۆریە نەوتیەكان ببوە هۆی تەنگژەی دارایی لە ئەمریكا ‌و چەندین دەوڵەتی تر ‌و ئەگەری جەنگێكی تر لە كەنداو.

رۆژنامەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە بەهۆی زیادبوونی نیگەرانی لە واشنتون دوابەدوای بڕیارەكەی سوریا ، ئەمریكا دەبوایە گوشار بخاتە سەر حافز ئەسەد لەرێگەی بەكارهێنانی گوشاری عیراق ‌و ئیسرائیل ‌و توركیاوە ‌و بەوەش رەنگە  سوریا ملكەچی ئەو گوشارانەبێت لەو سێ‌ دەوڵەتەوە ‌و ناچاری بكات لەبڕیاری داخستنی بۆریەكان پاشگەز بێتەوە.‌و بەووتەی گراهام بەكارهێنانی ئەو سێ‌ دەوڵەتە زۆر پێویستبوون بۆ ناچاركردنی حافز ئەسەد بۆ پاشگەزبوونەوە لە بڕیارەكەی .

بەڵام راپۆرتەكەی سی ئای باس لەوەش دەكات كە واشنتون سیاسەتەكەی لە بەرامبەر عیراق پێویستیی بە دووبارە ئاراستەكردنەوە دەبوو ئەویش بە پرچەككردنی عیراق بە ئامێری پێشكەوتوو ‌و رەنگە یارمەتیدانی زیاتری عیراق لە شەڕەكەی لە دژی ئێران.

لەراپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە كە عیراق بەئاسانی ملی نەدا بۆ گوشارەكانی واشنتون لەبەرئەوەی لە شەڕدا بوو لەگەڵ ئێران ‌و هەمان كاتیش سوریا لە شەڕدابوو لە لوبنان ‌و ململانێكان قوڵتر دەبوونەوە . هەروەها باس لەوەش دەكات كە داواكاریەكەی واشنتون بۆ بەكارهێنانی گوشارەكانی توركیا‌و عیراق ‌و ئیسرائیل بۆ كردنەوەی بۆریە نەوتیەكان رەزامەندیی زۆربەی دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر بوو بێجگە لە لیبیا.

سەبارەت بە گوشاری توركیا، راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە گوشاری توركیا كاردانەوە بوو بۆ توڕەیی توركیا لە پشتیوانیی سوریا بۆ ئەرمەن ‌و كوردی عیراق

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

92792018_kak-naw

هۆنراوەیەکی بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا، بڵاو دەکاتەوە

هۆنراوەیەکی بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا، بڵاو دەکاتەوە سایتی (سبەی) بۆ یەکەمجار هۆنراوەیەکی بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا ئەمین …