Home / بەشی مێژووی كورد / هه‌موو شتیك له‌ باره‌ی کۆماری سەربەخۆی کوردستان

هه‌موو شتیك له‌ باره‌ی کۆماری سەربەخۆی کوردستان

چوار کەس کاتژمێرێک پاش ئاگادارکردنەوەیان لە بەڕێوەبردنی حوکمی ئێعدامیان نامەیەکیان بۆ خوشک و برا و ڕۆڵەکانی نەتەوەی خۆیان نووسی.

لە بەشێک لە نامەکەدا نووسرابوو:

<< دوای چاردە سەعات ئەو ژیانە بەجێ دێڵین کە لە ژێر دەستی داگیرکەردا بەسەرمان دەبرد. بە پەتی سێدارەی داگیرکەر دەخنکێندرێین، گیانمان بە گیانی شەهیدانی نیشتمان دەگا. ئێمە خۆمان بە بەختەوەر دەزانین، چونکە بە جێبەجێکردنی ئەرکی سەر شانمان بەرامبەر گەل و نیشتمان دوا نەکەوتین>>.[1]

ئەم چوار کەسە ناویان “عزت عبدالعزیز”،”مصطفی خۆشناو”، ”محمد محمود قدسی” و ”خیراللە عبدالکریم”[2] بوو کە لە دادگای ”بغداد”دا لەو پەڕی بوێریدا قارەمانانە قسەیان کرد و بەرگرییان لە مافی نەتەوەیی خۆیان بۆ وڵاتێکی سەربەخۆ کرد و پشتیوانی خۆیان لە “جنابی حضرتی قاضی محمد”، سەرۆکی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان دەربڕی. ئەم قارەمانانە لە کۆماردا بەشدارییان کرد و خزمەتی نیشتمانی خۆیان کرد و بوونە پاڵپشتی سەرکردایەتی کورد کە وڵاتێکی سەربەخۆیان دامەزراند. ئەوان بە تەواوی توانایی خۆیان بەرگرییان لە سەروەرییەکانی نەتەوەی خۆیان کرد، بەڵام پاش هەڵوێستی نێونەتەوەیی دژ بە کۆماری کوردستان، گەڕانەوە باشووری نیشتمان تا درێژە بە خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی کورد بدەن و لەوێ لە لایەن حکومەتی ”عراق”ەوە دەستبەسەر کران. پێش ئەوە کە کۆماری کوردستان لە مەهاباد دابمەزرێ، ئەم قارەمانانە لە ”بغداد” خاوەن پلە بوون. کار و ئاسایەشیان لە ”بغداد” هەبوو بەڵام بۆ پاڵپشتی حکومەتێکی کوردی، پشتیان کردە هەموو دار و سامانیان. ئەوان ”عراق”ی یان “عرب” نەبوون، ئەوان کورد بوون و بۆیەش تونا کران چون پشتی سەرۆک کۆماری خۆیان گرتبوو. هەر بۆیە ئەم نامیلکەیە پێشکەش دەکەم بە “عزت عبدالعزیز”،”مصطفی خۆشناو”، ”محمد محمود قدسی” و ”خیراللە عبدالکریم”، چوار لە سەدان هەزار کورد کە گیانیان کردۆتە قوربانی تا کۆتایی بە تەواوی نابەرابەرییەکان و سڕینەوەی نەتەوەی کورد بدەن، ئازار و مەترسییەک کە ئەمڕۆکەش بە سەر نەتەوەی کورددا زاڵە. لە ژێرەوە وێنەی ئەم چوار قارەمانە دەبینن.

    •  Le çepewe: Mohammad Qudsi, Khairullah Abdulkarim, Mustafa Khoshnaw, Izzat Abdulaziz, Serçawey wêne: Mesud Barzanî, Barzanî u Tevgera Azadîxwazîya Kurd 1931-1958, Wergêrranî av Dr. M. S. Cuma, Hewlêr KURDISTAN 2000

سۆران کەرباسیان

ڕێبەندانی ٢٠١٢ی زایینی، ئوسلۆ

پێشەکی 

مێژوو ئامرازێکە کە نەتەوەکان بەکاری دەهێنن تا وێنەیەکی جوانی لە خۆیان پێ ساز بکەن. پێنووسیش چەکێکە کە بۆ نووسینەوەی مێژوو دەکاری دەگرن، هەندێک ئەو چەکە بەکار دەبەن بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان، هەندێک بۆ سازکردنی مێژوویێکی ناڕاست و هەندێکیش بۆ نووسینی پڕۆپاگەندە بە دژی نەتەوەیەک یان ئێتنیک گرووپێکی دیکە تا بەدنێویان بکەن یان ورەیان بشکێنن. حیزبی سیاسی، ئایدیۆلۆگیستەکان و نەتەوەکان مێژوو بە شێوەیەک دەنووسنەوە تا بەرژەوەندییەکانی خۆیان بپارێزن. بۆ ئەوە کە نموونەیەکی باش و بەرچاو درابێ بە خوێنەری ئەم نامیلکەیە، حەز دەکەم ئاماژە بە کەسێک بکەم کە لە مێژووی مۆدێرنی ”ایران”دا گەلێک ناسراوە. دوکتوور ”محمد مصدق”، سیاسەتوانێک کە زانایان، پان-ئێرانییەکان، ”جبهە ملی”یەکان، ئێلیتی ئێرانی، کۆمۆنیستەکان، نووسەرانی ڕۆژئاوایی و …هتد زۆر بە باشی لە سەری دواون. سیاسەتوانێک کە هەموو وەک قارەمانێکی مێژووی مۆدێرنی ”ایران” چاوی لێ دەکەن. زۆرینە ئەمە دەڵێن کە ئەو بە دژی شای ئێران خەباتی کرد و ڕێگەی تاڵانی ئێرانی لە ڕۆژئاواییەکان بەست، ئەو ”صنعت”ی نەوتی، نەتەوەیی کرد و توانی شا ناچار بکا خوشکەکەی لە ئێران دەربکا و …

لانی کەم دەتوانم ئاماژە بە پتر لە بیست پەرتووکی مێژوویی/ڕامیاری ئێرانی و ڕۆژئاوایی بکەم کە لە سەر دوکتوور ”مصدق” دواون. گەرەکم نییە وە نێو کاردانەوە نێگاتیڤەکانی نەتەوەییکردنی ”صنعت”ی نەوت لە سەردەمی دوکتوور ”مصدق” بکەوم، بابەتێک کە لە لایەن شارەزایانەوە بە وردی ئانالایز کراوە و فاکتەکان دەخاتە ڕوو کە نەتەوەییکردنی ”صنعت”ی نەوت چ خەسارێکی بە بار هێنا و پڕۆسەی نەتەوەییکردنی لە کوێ ڕا دەستی پێکرد. گەرەکمە بەڵگەیەک بخەمە بەر چاو کە باس لە ڕاستییەک دەکا و خوازیارم بزانم پێناسەی قارەمان چییە. بڕوانە وێنەی ژێرەوە.

وێنەی تەنیشت قارەمانی ”ایران”ی نیشان دەدا کە کەوتۆتە سەر چۆکان و پێڵاوی شای ماچ دەکا. گەلۆ دوکتوور ”مصدق” قارەمان بوو؟

وێنە لە کتێبخانەی نەتەوەیی فەرانسە وەرگیراوە و بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نەکراوە. ئەم وێنەیە لە پەرتووکێکیشدا بە ناوی ”پۆرترەیتس ئۆف پاوێر”دا لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی بە چاپ گەییشتووە.[3] سیاسەت بڕیار دەدا چلۆن مێژوو بخرێتە بەر چاو. ئەمە تەنیا نموونەیەک لە سەدان بەڵگەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا کۆم کردوونەوە و سەلمینەری ئەوە دەبن کە مێژوونووسان زۆر ورد لێکۆڵینەوەیان نەکردووە تا وێنەیەکی دروستمان لە مێژوو هەبێ. ئەو کتێبە مێژووییانەی کە لە پێوەندی بە نەتەوە و ئێتنیک گرووپەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسراون، پڕن لە هەڵە، کەم و کۆڕی و زانیاری سازکراو. وێنەیەکی ناشرین لە خەڵکێک ساز کراوە کە بە شێوەیەکی شارستانی هەڵس و کەوتی کردووە و هاوکات وێنەیەکی شارستانییان لە کەسانێک ساز کردووە کە بە شێوەیەکی بەربەریانە جوڵاونەتەوە. وێنەی سەرنجڕاکێشیان لە کەسانێک ساز کردووە کە دەورێکی گرنگیان نەبووە و وەک قارەمانێک ناساندوویانن، هاوکات ئەو قارەمانە ڕاستەقینانەی کە خەباتیان بۆ دێمۆکراسی، مافخوازی و ئاشتی کردووە وەلا ناوە. گەرەکمە سەرنجی خەڵک بۆ لایەنی ڕاستەقینەی مێژوو ڕاکێشم. بەڵگە و سەرچاوەی جێی متمانە بۆ هەر دەربڕینێک دەخەمە ڕوو و ئاواتەخوازم خوێنەر پرسیار لە سەر مێژوو ساز بکا. بریتانیای مەزن ڕاپۆرت و بەڵگەکانی سەردەمی شای ”ایران”ی بڵاو کردۆتەوە و زۆر نووسەر تا ئێستا بۆ نووسینی کتێبی مێژوویی سەبارەت بە زەمانی شا بەکاریان بردوون (بۆ وێنە وەک ”عباس میلانی”). ئەوەی کە بەلامەوە سەیرە و وڵامەکەییم دەست ناکەوێ ئەوەیە کە هیچکام لە بەڵگەکانی بریتانیا سەبارەت بە دوکتوور ”مصدق” بڵاو نەکراوەتەوە! بەڵگە بریتانیاییەکان سەبارەت بە پێشوو/هاوکات/دوای سەردەمی دوکتوور ”مصدق” بڵاو کراونەوە، بەڵام بەڵگەکانی پێوەندیدار بە ئەو بڵاو نەبوونەوە! هۆکار چییە کە بریتانیا بەڵگەکانی خۆی لە مەڕ ئەو قارەمانە بڵاو نەکردۆتەوە؟ بۆ ئەو بۆ شای داهاتەوە و پێڵاوەکانی ماچ کرد؟ ئەم ڕووداوە پاش زیندانیکردنی ئەو لە ماڵێ بووە کە مافی دیتنی کەسی نەبوو؟ گەلۆ ”شعبان جعفری””(چەقۆکێشێک و دۆستی وەفاداری شای بوو) ئەوەندە زۆر سەردانی دوکتوور ”مصدق”ی دەکرد کە ترسابوو؟ دۆزینەوەی ئەم بەڵگانە هانم دەدا بێمە سەر ئەو بڕوایە کە باشترە مێژووی نەتەوەکان و ئێتنیک گرووپەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێکۆڵینەوەیان لە سەر بکرێ و بنووسرێنەوە، کاتێک کە بەڵگەیەکی یەکجار بە دەستەوەیە کە دژ بە نووسراوەکانی مێژوونووسانی ناوچەیی و ڕۆژئاوایین. بۆ وێنە مێژوونووس و لێکۆڵەرێکی زۆر هەن کە لە سەر بەسەرهاتی ئێتنیک گرووپەکان و شێوەی هەڵس و کەوتیان لە ئاناتۆلیا لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا کتێبیان نووسیوە بەڵام بە چاوخشاندنێک بە سەر پتر لە سێ هەزار بەڵگە (بە تایبەتی بەڵگەکانی بوودیل بیۆرن و فریتچۆف نانسن) دەتوانین بەرپەرچی بەشێکی گرنگ بدەینەوە کە پێشتر نووسەران نووسیویانە/دەریانبڕیوە. ئێستا گەرەکمە لە سەر کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستانبنووسم.

ناوی کۆمار

ناوی کۆماری کوردستان لە لایەن نووسەرانەوە بە شێوەی جۆراوجۆر نووسراوە. دوکتوور قاسملوو نووسیبووی ”کۆماری کوردستان”.[4] دوکتوور جمال نەبەز هەمان ناوی بەکار بردبوو.[5] سیاسەتوانی نەروێژی و دۆستی کوردان، “ئەرلینگ فۆلکڤورد” نووسیوێتی ”کۆماری کوردستان”.[6] مامۆستا ”کریم حسامی” بە شێوەی ”کۆماری سەربەخۆ و مستقلی کوردستان”ی نووسیوە و ڕەخنەی لەو کەسانە گرتووە کە دەستەواژەی ”خودموختاری”یان بۆ پێناسەکردنی ئەو دەوڵەتە کوردییە بەکار بردبوو.[7] دوکتوور ”رحیم قاضی” کە خۆی بەشداری کۆماری کوردستان بوو، پاش ڕوخانی کۆمار، کاتێک کە لە سۆڤیەت دەژیا نووسیبووی ”کۆماری خودموختاری کوردستان”،[8] بەڵام کاتێک کە وەک پێشمەرگە خزمەتی کۆماری کوردستانی دەکرد، ”کۆماری کوردستان”ی بەکار بردبوو! دوکتوور ”رحیم قاضی” تێکستێکی مێژوویی هەیە کە یانزدە ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان نووسیبووی و لە ڕۆژنامەی کوردستاندا بە چاپ گەییشتبوو. لە کۆتایی تێکستەکەیدا نووسیبووی:

<<لە پاش ئیحساساتێکی زۆر، بە دەنگێکی بەرز دەڵێم: بژی بە ژیانێکی ئەبەد رئیس جمهوری کوردوستان و پایدار بێ هێزی کوردستان. پێشمەرگە رحیم سیف قاضی>>.[99]

”حسن قزلجی” کە لە دواییدا بوو بە ئەندامی حیزبی ”تودە” نووسیبووی ”کۆماری مەهاباد”،[10] بەڵام لە کاتی کۆماری کوردستاندا لە ژێر دەسەڵاتی جەنابی حەزرەتی ”قاضی محمد”دا ”کۆماری کوردستان”ی بەکار دەبرد. وێنەی تەنیشت تێکستێکی ”حسن قزلجی” نیشان دەدا کە لە ڕۆژنامەی کوردستاندا بابەتێکی بڵاو کردبوو سەبارەت بەوە کە کورد ٧٠٠ ساڵ لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆدا گیانی داوە. دوکتوور ”یاسین سەردەشتی” ناوی ئەو حکومەتە کوردییەی بە شێوەی کۆماری ملی کوردستان” تۆمار کردووە و پێی وایە کە بەڵگەکانی کۆمار بە شێوەی ”کۆماری ملی کوردستان”(کۆماری نەتەوەیی کوردستان) پێناسەی حکومەتیان کردبوو.[11] بەڵام دۆکیومێنتەکانی کۆماری کوردستان و بەڵگە ساختەکانی لێک جیا نەکردۆتەوە و لێیان نائاگا بووە.

بڕوانە وێنەی ڕۆژنامەی کوردستان لە کاتی ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان لە ژێرەوە

ڕۆژنامەی کوردستان، ژمارە ١٠، بڵاوکراوە لە بەرواری ٤ی ٢ی ١٩٤٦ی زایینی، مەهاباد، سپاسی زۆر بۆ مامۆستا گۆران (حسن ایوب زادە)ی زێدە ئازیزم کە ڕۆژنامەکانی داومێ.

لەم ڕۆژنامەیەدا بە خەتی درشت نووسراوە ”جێژنی سەربەخۆیی و استقلالی کوردستان”. دوکتوور “یاسین سەردەشتی” تێکستێکی لە مەڕ ناوی کۆماری کوردستان نووسیوە و پێی وایە ئاساییە کە ناوی ئەو حکومەتە کوردییە لە لایەن نووسەرانەوە بە شێوەی جۆراوجۆر تۆمار کراوە. نەیارانی کورد هەموو کات هەوڵیان داوە ئەمە بڵاو کەنەوە کە کورد لەو سەردەمدا خەباتی بۆ بە دەستهێنانی مافی ئێتنیکی لە چوارچێوەی سنووری جوگرافییایی ئێراندا کردبوو و گەرەکیان بوو خودموختارییەک لە ژێر دەسەڵاتی ئێران پێک بهێنن. هەر بۆیە  لە سەر ئەم بڕوایەم کە گەلێک گرنگە نێو و دەستەواژەکان دەبێ وا بنووسرێتەوە کە کاتی کۆمار نووسرابوو، بە بێ ئەوە کە پاساو و بیانوویەک بۆ تێکدانی ڕاستییەکان بەکار بهێندرێت. لە وێنەدا هەروەها دەبیندرێ کە ناوی ئەو حیزبەی کە کۆمارێکی سەربەخۆی کوردستانی دامەزراند، ”حیزبی دێمۆکراتی کوردستان” بوو و ناوی ”ایران” دەگەڵ ناوی ئەم حیزبە نەبوو.

دوکتوور ”کمال مظهر” کە لە ناو کورددا وەک مێژوونووسێکی جێی متمانە ناوی دەرکردووە، لە یەکێک لە کتێبەکانیدا نووسیوێتی:

<< لە دوادواییەکانی ساڵی ١٩٤٥ خەباتی ڕزگاریخوازی ئازەربایجان و کورد پێی نایە هەوارێکی ناسک. لە دوازدەی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٥ جەعفەری پێشەوەری لە تەورێز دامەزراندنی (کۆماری دیموکراتی خودموختاری ئازەربایجان)ی ڕاگەیاند. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ قازی محەمەدیش لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە مەهاباد، دامەزراندنی (کۆماری دیموکراتی خودموختاری کوردستان)ی ڕاگەیاند، کە لە مێژوودا بە (کۆماری مەهاباد) ناسراوە.>>[12]

سەیرە کە دوکتوور ”کمال مظهر”، ئەم مێژوونووسە جێی متمانەیە زانیاری ناڕاست بڵاو دەکاتەوە! لە تەواوی مێژوودا هیچکات حکومەتێک بوونی نەبووە کە ناوی ”کۆماری دیموکراتی خودموختاری ئازەربایجان” یان “کۆماری دیموکراتی خودموختاری کوردستان” بووبێ. هیچکات کۆمارێک لە ناوچەی ئازەربایجان (باکووری ڕۆژئاوای ئێران)دا پێک نەهات و دەسەڵاتی خودموختاری ئەوان نێوی “آذربایجان میللی حوکومەتی” بوو. ووشەی ”دێمۆکرات”یش نە دەگەڵ ناوی حکومەت بوو و نە لە شێوەی حکومەتیشدا شێوەیەکی ”دێمۆکرات”یکیان بەکار بردبوو. هۆکاری ئەوە کە هەندێک لە نووسەران زانیاری تەواو دروستیان لە سەر ئەم بەشەی مێژووی نەتەوەی کورد نەبووە دەگەڕێتەوە سەر ئەوە کە ئەوان بەڵگەکانی ئەو سەردەمیان نەدیبوو. بۆ وێنە گیانبەخت دوکتوور قاسملوو کە لە دواییدا بوو بە سێکرێتێری گشتی حدکا، هیچکات بەڵگەکانی کۆماری کوردستانی نەبینی.[13]

دوکتوور ”کمال مظهر” هەندێک لە سەرچاوەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆژنامەی کوردستان کردووە کە لە لایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە مەهاباد دەردەچوو. ئەمە بەو واتەیە کە ئەو ڕۆژنامەکانی دیبوو و دەبوا زانیبای چ ناوێک بەکار بردرابوو. لە وێنەی پێشوودا بە خەتی درشت نووسراوە کە کوردستان سەربەخۆ بوو و دەستەواژەی ”خودموختاری” بەشێک لە ناوی حکومەت نەبوو. دوکتوور ”کمال مظهر” ئەم دەستەواژەی ”خودموختاری” لە کوێ هێناوە؟ هەر ئەوەندە بەس بوو کە سیاسەتوانانی کورد تەنیا لە دەستەواژەی ”سەربەخۆ” یان ”استقلال” بۆ پێناسەکردنی حکومەتی کوردستان کەڵکیان وەرگرتبا، بەڵام ئەوان بە ئانقەست هەر دووک دەستەواژەیان لە تەنیشت یەک بەکار بردبوو تا ئەوە ڕابگەیێنن کە حکومەتەکەیان دامەزرانی دەوڵەتێکی ڕاگەیاندبوو بە ناوی کوردستان.  سۆڤیەت بەرژەوەندی لەوەدا بووە کە ڕاستییەکان بشارێتەوە و هەموو ئەو کەسانەی کە چەشنە پێوەندییەکیان بە سۆڤیەت هەبووە، هەمان مێتۆدیان بۆ چەواشەکردنی مێژووی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان بەکار بردووە. بۆ من ڕوونە کە ئامریکا و ئینگلیسیش دەگەڵ سۆڤیەت هاوڕا بوون تا مێژووی کورد چەواشە بکرێ.

دوکتوور ”کمال مظهر” کە وەک پسپۆڕ و سەرچاوەیەکی جێی متمانە لە پێوەندی بە مێژووی کورد ناسراوە، کالەندەر(تقویم)ی جۆراوجۆر لە کتێبەکەیدا بەکار بردووە، بە شێوەیەک کە خوێنەر وێنەیەکی ڕوونی لە مێژوو بە شێوەی تەرتیبی کاتبەندی دەست ناکەوێ. لە لاپەڕەی ٥١ی کتێبەکەیدا وەک سەرچاوە ئاماژە بە کتێبێک دەکا کە نوسخەی دەستنووسە بەڵام بۆ خوێنەری ڕوون ناکاتەوە کە خوێنەر لە کوێ دەتوانێ ئەو پەرتووکەی وە دەست کەوێ! هۆکار چییە کە دوکتوور ”کمال مظهر” بەم شێوەیەی نووسیوە؟ ئەو چوار کەسەی کە ئەم نامیلکەیان پێشکەش کراوە، خەڵکی باشووری کوردستان بوون کە تا ئێستا کراوە بە بەشێک لە ”عراق”، ئەو شوێنەی کە دوکتوور ”کمال مظهر”ی لێ لە دایک بووە. قسە لە سەدان کوردی بارزان و سۆرانی باشووری کوردستانە کە بۆ پاراستنی کۆماری کوردستان کەم ئەندام و بریندار یان گیانبەخت بوون. ئەمە بە من دەڵێ کە ئەو حکومەتە نەیدەتوانی بۆ خودموختارییەکی ژێر دەستی ئێران بێ و ئەم مێژوونووسانە ناوی ناڕاست و مێژووی چەواشە بڵاو دەکەنەوە، لە کاتێکدا کە بەڵگەکانیشیان دیوە. چما؟

هەندێک مێژوونووسیش هەن کە لە نووسینەوەدا ئاماژە بە هەر سەرچاوەیەک دەکەن، بە بێ ئەوە کە لێکۆڵینەوەیەک لە سەر دروستبوونی سەرچاوەکان و زانیارییەکان بکەن. بۆ وێنە ”دەیوید مەکدۆوال” کۆماری مەهابادی بۆ پێناسەکردنی ئەو دەوڵەتە بەکار بردووە کە کورد لە ساڵی ١٩٤٦ی زایینی دایمەزراند و نووسیوێتی حیزبێک بە ناوی حدکا (حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران) دامەزرێنەری ئەو حکومەتە بوو، زانیاریگەلێک کە ناڕاست و نازانستین.[14]،[15] نووسەرێکی دیکە کە لە سەر مێژووی نەتەوەی کوردی نووسیوە و زۆر کەس کتێبی ئەویان وەک سەرچاوەی جێی متمانە بەکار بردووە، ئێرانییەکە بە ناوی دوکتوور ”فریدە کوهی کمالی”. ئەو باس دەکا کە حیزبێک بە ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ”ایران’ لە ساڵی ١٩٤٥ی زایینی دامەزرابوو و ئەو حیزبە ”ایران”ییەش حکومەتێکی بە ناوی ”کۆماری ١٩٤٦” دامەزراندبوو بە بێ ئەوە کە ئاماژە بە سەرچاوەیەکیش بکا! و ڕێک بە دوای ئەم تێکستەیدا نووسیوێتی کە ئێلیتی کورد دوکتوور قاسملوو بەڕێوەبەری ئەو حیزبە لە ناوبەری ساڵەکانی ١٩٧٣-١٩٨٩ی زایینی بوو. پاش ئەم زانیارییە نوێیەش سەرنجی خوێنەر بۆ سەرچاوەی ژمارە ١٧ی کتێبەکەی ڕادەکێشێ.[16] هەر وەک پێشتر نموونەیەک خستراوە بەر چاو، حیزبێک بە ناوی حدکا لە ساڵانی ١٩٤٥-١٩٤٦دا بوونی نەبووە و ئەم نووسەرە ئێرانییەش هیچ سەرچاوەیەکی بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیاری خۆی نەداوە. کاتێک کە ئەو باس لە گیانبەخت دوکتوور قاسملوو دەکا و سەرچاوەی ژمارە ١٧ی بۆ دابین کردووە تەنیا نووسیوێتی کە دوکتوور قاسملوو لە ڕێکەوتی ١٣ی ٦ی ١٩٨٩ی زایینی کوژراوە.[17] ئەو تەنانەت باس لەوەش ناکا کە دوکتوور قاسملوو لە دانیشتنێکی دیپلۆماتیک و ئاشتیخوازانەدا بە دەستی تێڕۆریستەکانی ”ایران”ی تێڕۆر کرا و کوژرا! لە لاپەڕەیەکی دیکەی پەرتووکەکەشیدا باس لەوە دەکا کە ئەو حیزبە (کە بوونی نەبووە) لە دەستپێکەوە خەباتی بۆ ”دێمۆکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان” کردبوو.[18] زانیارییەک کە ١٠٠% هەڵەیە. مێژوونووسێکی دیکەش هەیە کە هەمان پاشناوی دوکتوور ”فریدە”ی هەیە و هەمان زانیارییە ناڕاستەکانی بڵاو کردۆتەوە، بە بێ ئەوە کە ئاماژە بە سەرچاوەیەک کرابێ.[19] سەرەڕای ئەوە کە بەڵگەکان سەلمێنەری ئەوەن ناوی ئەو حیزبە چ بوو و خەباتی بۆ چی دەکرد، حەز دەکەم هەندێک زانیاری و فاکت سەبارەت بە حدک و ئەو دەوڵەتەی دایمەزراند بخەمە بەر چاوی خوێنەر. پێش دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، ڕێکخراوێک بە ناوی ”ک. ژ. ک” هەبوو کە خەباتی بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ دەکرد. ”ک. ژ. ک” گۆڕدرا بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان. بە پێی ئەو فاکت و بەڵگانەی لە بەر دەست دان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان هەمان ڕێبازی بە هەمان سەرکردایەتییەوە لە پێش گرتبوو بەڵام بە شێوەیەکی مۆدێرنتر. مامۆستا هێمنی موکریانی،[20] شاعیرێکی نەتەوەیی کە ئەم پلەیەی لە لایەن کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان پێ درابوو، بە ڕوونی نووسیبووی کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە سەر هەمان بنەما دامەزرا کە ”ک. ژ. ک” لە سەری دامەزرابوو.[21] دوکتوور جمال نەبەز بە هەمان شێوە ئەمەی نووسیوە.[22] سیاسەتوانی نەروێژی و دۆستی کورد، “ئەرلینک فۆلکڤورد” نووسیوێتی کە ”ک. ژ. ک” گۆڕدرا بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بۆ ئەوە کە بزوتنەتەوەیەکی سەربەخۆی هەبێ و کۆتایی بە پڕۆپاگەندەی سەربەخۆنەبوونی ”ک. ژ. ک” بهێندرێت.[23] ئەمە گرنگە باس بکرێ کە ”حسین زێڕینگەران” کە پێشتر سەرۆکی ”ک. ژ. ک” بوو، جێگەی خۆی دا بە “جنابی حضرتی قاضی محمد”. جەنابی پێشەوا سەرۆکی ”ک. ژ. ک” بوو، پێش ئەوە کە ئەو ڕێکخراوە بگۆڕدرێ بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان. ئەو وەک ڕێبەری حدک هەڵبژێردرا و پاشانیش وەک سەرۆکی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان. ”حسین زێڕینگەران”یش لە بەشی نیزامیدا خزمەتی بە ئەرتەشی کۆمار کرد. میرزا “خلیل فتاح قاضی” لە یادداشتەکانیدا ئەم گرنگەی تۆمار کردبوو کە کاتێک دامەزرانی کۆماری کوردستان ڕاگەیێندرا، ”حسین زێڕینگەران” بوو کە ئاڵای دەوڵەتی ”ایران”ی لە مەهاباد هێنا خوارێ، لە پێتەختی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندا.[24] لەو سەردەمدا “جنابی حضرتی قاضی محمد”  بەرچاوترین سیاسەتوانی کوردستان بوو و هەر بۆیە وەک سەرۆکی ”ک. ژ. ک” هەڵبژێردرا. حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیش هەر لە سەر بنەماکانی ”ک. ژ. ک” دامەزرابوو. ئەم گرنگەش پێویستە باس بکرێ کە بە پێی سوێندێکی کە ئەندامانی ”ک. ژ. ک” خواردبوویان، هیچ ئەندامێکی ئەو ڕێکخراوە نەیدەتوانی ئەندامی ڕێکخراو یان پارتێکی سیاسی دیکە بێ. زۆربەی ئەندامانی ”ک. ژ. ک”، سەرۆکی پێشووتری و سەرۆکی نوێی ”ک. ژ. ک” لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا بەشداریان کرد و ئەمەش خۆی پشتڕاستکردنەوەیەکە بۆ ئەوە کە گۆڕانی ”ک. ژ. ک” بۆ حدک لە سەر هاودەنگی زۆرینەی ئەندامان و سەرکردایەتی ”ک. ژ. ک” ڕووی دابوو. مێژوونووسان هۆکارگەلی جۆراوجۆریان بۆ ئەم گۆڕانەی ”ک. ژ. ک” بۆ حدک نووسیوە. هەندێک دەبێژن کە گوایە چوون حدک خەباتی بۆ وەدەستهێنانی مافی کورد لە چوارچێوەی ”ایران”دا دەکرد ئەم گۆڕانکارییە ڕووی دا. ئەمە ناتوانێ هۆکاری دروستی گۆڕان بووبێ، کاتێک دڵنیاین کە حدک خەباتی بۆ ئازادی گشت کوردستان کرد، بێ ئەوە کە ”ایران”ێک لە ئارادا بێ. ئێمە دەزانین کە شەڕی سارد لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانییەوە دەستی پێکرد. ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان باسیان لەوە دەکرد کە ”ک. ژ. ک” سەر بە سۆڤیەت بوو.[25]،[26] ڕاپۆرتەکانی سۆڤیەتیش ئەم پڕۆپاگەندەیان بڵاو کردۆتەوە کە گوایە ”ک. ژ. ک” سەر بە هێزە ڕۆژئاواییەکان (ئێمپێریالیست) بوو. من هیچ هۆکارێکی دیکە نابینم جیا لەوە کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” گەرەکی بوو کۆتایی بەم پڕۆپاگەندە و قسەڵۆکانەی هێزە جیهانییەکان بهێنێ، حیزبێکی سیاسی لە هەمان ڕۆژدا دامەزراند کە ”ک. ژ. ک” تێیدا دامەزرابوو، بە سیاسەتێکی مۆدێرنتر و هەڵسەنگاندنێکی واقعبینانەتر بۆ پێداویستی سەردەم. ”ک. ژ. ک” نەیدەویست لە چەک بۆ رزگاری کوردستان کەڵک وەربگرێ، بەڵام حیزبی دێمۆکراتی کوردستان چەکی بەکار برد. ”جنابی حضرتی قاضی محمد” بوو بە سەرۆکی ”ک. ژ. ک” چوون شیاوترین و زاناترین کەس بۆ ئامانجی نەتەوەی کورد بوو. پڕۆژەی مەزن مرۆڤی مەزنی گەرەکە و هەڵبژاردنی جەنابی پێشەوا باشترین ئاڵتێرناتیڤی کوردان بوو. “جنابی حضرتی قاضی محمد” کەسایەتییەکی خاوەن ڕێز و قەدر، خوێندەوار و زانا و سەرکردەیەکی باشی پەروەردەکراو لە بنەماڵەیەکی زانا، خاوەن ڕێز و بوێر بوو کە زۆرینەی مێژوونووسان بە باشیان لە سەر نووسیوە. هەندێک نەیاری کورد کۆمەڵێک بەڵگەی ساختەیان بە نێوی ئەوەوە ساز کردووە تا وێنەی ڕاستەقینەی خرا بکەن. لەم نامیلکەیەدا ناڕاستبوونی ئەم بەڵگانە لەقاو دەدەم. بەڵگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان ئەمە دەسەلمێنن کە نەتەوەی کورد لە ٢٢ی ١ی ١٩٤٦ی زایینیدا دەوڵەتێکی دامەزراند بەو ئامانجە کە بەشە داگیرکراوەکانی کوردستان لە چوارچێوەی یەک وڵات و یەک نەتەوە کۆ بکەنەوە. سەرەڕای ئەوە کە بەڵگەکان بە ڕاشکاوی ویستی کوردان لەو زەمەندا نیشان دەدن، زۆر نووسەر هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکانیان داوە. ئامانجی ئەوانیش پاراستنی سنوورە جوگرافییاییەکانی ”ایران”، ”عراق”، ”سوریە” و ”ترکیە” بووە. هاودەنگیش لە ناوبەری زلهێزانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە. وێڕای هەموو بەڵگە ڕاستەقینەکان، حەز دەکەم ئاماژە بە هەندێک فاکت بکەم کە بنەما و ئامانجەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پشتڕاست دەکەنەوە. وەک پێشتر گوترا، ناوی ئەو حیزبەی کە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دامەزراند، حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو و ووشەی ”ایران” تا کۆنگرەی سێهەمی ئەم حیزبە دەگەڵ ناوەکەی نەبوو. گیانبەخت دوکتوور قاسملوو، سێکرێتێری گشتی حدکا لە بەرواری ١٧ی ٣ی ١٩٧٩ی زایینی لە لایەن ڕۆژنامەوانێکی ئێرانی لە شاری سنە دیمانەی دەگەڵ کرابوو. دوکتوور قاسملوو بۆ ڕۆژنامەوانی ”طهران”ی باس کردبوو کە ”اساس نامە”ی حدکا لە کۆنگرەی سێهەمی ئەو حیزبە لە ساڵی ١٩٧١ی زایینیدا نووسرابوو.[27] تا ئەو کاتەش ناوی ئەم حیزبە ووشەی ”ایران”ی دەگەڵ نەبوو. کۆنگرەی سێهەمی حدکا لە بەرواری ٢١ی ٦ی ١٩٧١ی زایینی لە ”عراق” گیرابوو[28] و گەر خوێنەر زانیاری وردی لەم پێوەندییەوە گەرەکە، دەتوانێ تێکستەکانی مامۆستا ”کریم حسامی” بخوێنێتەوە.[29]

دوکتوور ”رحیم قاضی”، ئەندامی پێشووی حدک، پێشمەرگەی کۆماری سەربەخۆی کوردستان، لە نامەیەکدا کە بۆ مامۆستا ”کریم حسامی” نووسیبوو، هەندێک ڕاستی باس کردبوو و پەرۆشی خۆشی لە سەر ئەوە دەربڕیبوو کە حدک تا ئەوکاتیش گەرەکی نەبوو خۆی دەگەڵ سیاسەت وبەرژەوەندییەکانی زلهێزان بگونجێنێ و بەردەوام بوو لە سەر خەبات بۆ گشت کوردستان. ئەو لە نامەکەیدا نووسیبووی:

<<کاکە، لە چۆنایەتی نێو نەتەوەکانی ئەمڕۆکەی جیهاندا مەسەلەی کورد لە هەموو مەسەلەیەک تێکەڵ پێکەڵتر و عاستەمترە. جا لە بەر ئەمە مارکسیستەکانی کورد (ئەمە قسەی تۆیە) لە چۆنایەتییەکی زۆر سەخت و نالەباردا هەڵکەوتوون. لە سەر یەک بیر و ڕایمن ئەمەیە کە لە حەلی ئێستادا چ لە ئێران و چ لە عیراق و تورکیا بزوتنەوەی گەلی کورد نابێ لە بزوتنەوەی گەلانی تری نێو ئەم وڵاتانە جیا بێت. هەم بە گوێرەی دروشمی و هەم بە گوێرەی سەرۆکایەتیکردنی. بۆ ئەمەش بە بێ شک سیاسەت و تاکتیکی دروستی حیزبە مارکسیستەکان شەرتێکی بنچینەیییە. (بە داخەوە جارێ تا ئێستا حیزبەکەی خۆمان لەم ڕێگەیە زۆر دوورە و ناشییەوێ خۆی نیزیک کاتەوە>>.[30]

ئەم نامەیە لە بەرواری ١٠ی ٨ی ١٩٦٢ی زایینی نووسرابوو. ناوەڕۆکی نامە بە ڕاشکاوی ئەم گرنگە باس دەکا کە پاش رووخانی کۆماری کوردستان، حیزبی دێمۆکرات لە سەر بنەماکانی دامەزرانی ئەو حیزبە (سەربەخۆیی) خەباتی دەکرد، نە بۆ بە دەستهێنانی مافی ئێتنیکی وەک شارومەندێکی ئێرانی.

لێرە گەرەکمە زەخت لە سەر ئەمە بکەم کە زۆر یەک لە نووسەران/مێژوونووسان لە سەریان نووسیوە. لە زۆربەی کتێبەکاندا دەبیندرێ کە ئەم نووسەرانە هەوڵیان داوە ئەوە بسەلمێنن کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” حکومەتێکی هەرێمی (”اقلیمی”) لە مەهاباد پێک هێنابوو و خەباتی بۆ ”ایران”ێکی دێمۆکراتیک و خودموختاری کوردستان لە چوارچێوەی سنووری جوگرافییایی ئێراندا کردبوو.

سەربەخۆیی یان ”ایران”چییەتی؟

لێرە پێویستە چاوێک بە سەر ڕەوشی ”ایران” لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانی و پاش ئەو شەڕەدا بخشێنین. نەخشەی ژێرەوە بە پاڵپشتی سەرچاوەگەلیک ساز کراوە کە هەموو پەرتووکە مێژووییەکان و ئارشیوی شەڕی دووهەمی جیهانیش پشتڕاستی دەکەنەوە.

هەر وەک لە نەخشەدا دەبینرێ، سۆڤیەت و بریتانیای گەورە تەواوی ”ایران”یان لە ژێر کۆنترۆڵ دابوو. ”رضا سوادکوهی” پاشای پێشووی ”ایران” کە پاڵپشتی ”هیتلێر”ی کردبوو، لە ”ایران” دەرکرا. زلهێزان (بە تایبەتی بریتانیای گەورە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا) ئاڵتێرناتیڤی جۆراوجۆریان بۆ بەڕێوەبەری ”ایران” هەبوو بەڵام پێویستییان بە کاراکتێرێک هەبوو کە حەزی لە دەسەڵات بێ و بتوانێ بەرژەوەندییەکانی ئەوانیش لە ناوچەدا بپارێزێ. ئەوان کەسیان لە ”محمد رضا سوادکوهی” کوڕی شای پێشوو وە دەست نەکەوت. گەنجێکی بێ تەجرەبە و شایێکی لاواز کە پتر لە ٣٠ ساڵان لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابوو. لەو کاتەدا کە ”ایران” و شایەکەی هیچ دەسەڵاتێکیان نەبوو، تەواوی باکووری ئێران لە ژێر دەستی سۆڤیەت دابوو. بۆ ئێتنیک گرووپەکانیش کە پێشتر هیچ چەشنە مافێکی ئێتنیکیان نەبوو و بە شێوەیەکی بەرابەر لە چاو ئێتنیک گرووپی سەر دەسەڵات چاویان لێ نەکرابوو، هەل و مەرجێکی گونجاو رەخسابوو کە بۆ قازانجی خۆیان کەڵکی لێ وەرگرن. بە تایبەتی کورد کە زۆر بە زەقی کەوتبووە بەر سیلەی پیلان و پلانەکانی ”رضا سوادکوهی”. ئەو هەوڵێکی بەرچاوی دا تا پێشینە، زمان، داب و نەریت و ناسنامەی ئێتنیکی کورد بسڕێتەوە.

هەر وەکی لە خشتەی داهاتوودا دەبینرێ، ”ایران” لە زەمەنی شەڕی دووهەمی جیهانیدا یەکجار شپرزە بوو و دەسەڵاتی ”طهران” لە لاوازییەکی حاشاهەڵنەگر دابوو. کێشەی گەورە لە پێتەخت سەروەر بوون، زلهێزان دەگەڵ یەک لە ”ایران”دا لە کێبەرکێدا بوون، پەیتا پەیتا سەرۆک وەزیر دەگۆڕدرا و گوماشتەیەکی گەنجی بێ تەجرەبەش کرابوو بە شای ”ایران”. هەر وەک وێنە و بەڵگە لە لاپەڕەی داهاتوودا دانراوە، ئەرتەشی ”ایران” نەیدەوێرا پەل ببزوێنی و هیچ جم و جۆڵێکی سەربازی لە وڵاتدا بە بێ ئیجازەی زلهێزان لە خۆی نیشان بدا، وڵاتێکی تەواو داگیرکراو کە تەنیا لە سەر نەخشە جوگرافییاییەکاندا بوونی هەبوو و کوردیش بەردەوام خەباتی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی دەکرد، بە تایبەتی لە پێش شەڕی یەکەمی جیهانییەوە. لە ڕاستیدا ”ایران”ێک بوونی نەبوو کاتێک کە کۆماری کوردستان دامەزرا. لە خشتەی ژێرەوە ناوی سەرۆک وەزیرانی ”ایران”ی بە تەرتیبی کاتبەندی دابینن.

گرنگە کە بە وردی سەرنجی ئەم فاکتانە بدرێ. گەلێک دوور لە ڕاستی و لۆژیکە کە کورد لە سەردەمی کۆماردا خەباتی بۆ مافی ئێتنیکی و خودموختاری لە ژێر باڵی ”ایران”دا کردبێ، لە کاتێکدا کە دەسەڵاتێکی بەهێز لە ”طهران”دا بوونی نەبوو. گوتارەکانی ”جنابی حضرتی قاضی محمد”یش خۆی بەڵگەیەگەلێکی بەهێزن  کە ئەو یەکجار شانازی بە کوردبوونی خۆی دەکرد و نە بە ”ایران”ی بوون. بڕوانە وێنە و بەڵگەیەکی جێی سەرنج و بایەخ لە ژێرەوە.

بەڵگەیەکی دیکە بۆ سەلماندنی ئەوە کە کورد لە ساڵی ١٩٤٦دا بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان، سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، لە سێدارەدانی نیشتمانپەروەرانی کورد و سەرۆک کۆماری ئەو حکومەتە سەربەخۆیە بوو. گەلۆ مێژوونوسان بیریان لەوە کردۆتەوە کە هۆکاری لە سێدارەدانی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” چ بوو؟ جنابی پێشەوا هەڕەشەیەک بوو بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ”ایران” و سنوورە جوگرافییایەکەی، هەر بۆیە بەو چارەنووسە سزا درا. پێشتر لەم پێوەندییەوە پەرتووکیش بڵاو بۆتەوە کە سەرۆک کۆماری کوردستان لە سەر چ تاوانگەلێک (لە ڕوانگەی ”طهران”ەوە) دادگایی کرا.[31]،[32] ئەمە ئێستاش بۆ کورد، ئاسۆڕی، بەلووچ و ئێتنیک گرووپی دیکە بەردەوامە کە خەبات بۆ سەربەخۆیی خۆیان دەکەن و بە تاوانی سێپاراتیستبوون (“تجزیەطلبی”) بڕیاریان لە سەر دەدرێ، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هیچکات سەبارەت بە مافەکانی ئەو ئێتنیک گرووپانە دەنگی نەهاتۆتە دەر.

گومان لەوەدا نییە کە نەتەوەی کورد دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ”مستقل”ی دامەزراند. ئەوان چەکیان بۆ پاراستنی نیشتمانی خۆیان بە دژ ئەرتەشی ”ایران” هەڵگرت. بەڵگەیەکی دیکە کە بۆ سەربەخۆییبوونی ئەو کۆمارە بە دەستەوەیە، پەرتووکی ”پاسخ بە تاریخ” نووسینی ”محمد رضا سوادکوهی”یە. ئەو نووسیوێتی کە [جنابی حضرتی] ”قاضی محمد” و ”پیشەوری” پاڵپشتی کران تا ”ایران” دابەشدابەش (“تجزیە”) بکەن.[33] هەڵبەت هیچ بەڵگەیەک بە دەستەوە نییە کە سۆڤییەت پشتیوانی کۆماری کوردستانی کردبێ، وەک ئەو پشتیوانییەی کە لە حکومەتی نەتەوەیی ئازەربایجانیان کرد، باسێکی گرنگ کە دواتر لەم نامیلکەیە باسی لێ دەکرێ.

تاقمێکیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ/ناڕاستەوخۆ ئەم خاڵە دەکەنە فاکت بۆ خودموختاریخوازی خەباتی کورد کە ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” ئەندامی پارلەمان لە خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران” بوو و هەر بەم بە ناو فاکتە گەرەکیانە باسی سەربەخۆییخوازی کۆماری کوردستان چەواشە بکەن. لە ناو کورداندا زۆر کەس لە سەر مێژووی مەهاباد و کۆماری کوردستان کاریان کردووە. سێ لاپەڕەی ئینتێرنیتیش بە تایبەتی لە سەر مێژووی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان کاریان کردوە کە لای کوردان گەلێک ناسراون. هەر سێکیشیان لە لایەن یەک کەسی ”واحد”ەوە بەڕێوە دەچن. لە یەک لەو لاپەڕە ئینتێرنێتییانەدا، بەناوبەڵگەنامەیەک بڵاو کراوەتەوە کە بە ڕواڵەت نیشانی ئەوە دەدا ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” نوێنەری کورد لە خولی ١٤ی پارلەمانی ”ایران” بوو.[34] لە لاپەڕەی داهاتوودا وێنەی ئەو بەناو بەڵگەیە دەبینن. نێوی هەشت کەسی لە ژێر نووسراوە، یەک لە ناوەکان ناوی ”جنابی حضرتی قاضی محمد”ە، بەڵام ئیمزای هیچکام لەو هەشت کەسەی پێوە نییە. هەر کەسێکیش بە بێ ئەوە کە زانستێکی لە سەر هەڵسەنگاندن و بەراوردکردنی ئیمزا و ڕەسەنناسی ئیمزا و دەستخەت هەبێ، بۆی دەردەکەوێ کە یەک کەسی ”واحد” ناوی ئەو هەشت کەسەی نووسیوە. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئیمزای ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لە سەر ئەو بەناو بەڵگەنامەیە نییە. ئەو لاپەڕە ئینتێرنێتییە کە ئەو بەناو بەڵگەنامەی بڵاو کردۆتەوە، نووسیوێتی کە ئەو کاغەزە بەڵگەی ئەندام پارلەمان بوونی ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی”یە لە خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران”دا. هەمان لاپەڕەی ئینتێرنێتی بابەتێکی لە یەکەمی مارسی ٢٠٠٨ی زایینی بڵاو کردۆتەوە و نووسیوێتی کە ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” <<نوێنەری مەهاباد لە خولی ١٤یەمی مەجلیسی شوورای میللی ئێران و نوێنەری قازی محەمەد و حکومەتی کوردستان لە تاران>> بوو.[35] لە لاپەڕەی داهاتوودا وێنەی ئەو لاپەڕەیە دەبینن کە زانیارییەکەی لێ گواستراوەتەوە و بەستەری لاپەرەکەش دانراوە. زۆر سەرچاوەی دیکەش هەن کە نوێنەرایەتی ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” لە خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران”ی پشتڕاست کردۆتەوە. ئەوەی کە سەیرە ئەوەیە کە بەڕێوەبەری ئەو لاپەڕە ئینتێرنێتییە  نووسیوێتی کە ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” نوێنەری ”حکومەتی کوردستان” و ”جنابی حضرتی قاضی محمد” بووە! بە پێی ماڵپەری ئینتێرنێتی ئارشیوی پارلەمانی ”ایران”، خولی ١٤ی پارلەمانی ”ایران” لە بەرواری ٢٦ی ٢ی ١٩٤٤ی زایینی دەستی بەکار کرد و لە ڕێکەوتی ١٢ی ٣ی ١٩٤٦ی زایینی کۆتایی پێ هات.[36]

ڕاپۆرتی پارلەمانیش ئەم زانیارییە پشتڕاست دەکاتەوە کە خستراوە بەر چاوی خوێنەر. لێرە گرنگە باس بکرێ کە خولی ١٥ی پارلەمان لە بەرواری ١٧ی ٧ی ١٩٤٧ی زایینی دەستی بە کار کرد و لە ڕێکەوتی ٢٨ی ٧ی ١٩٤٩ی زایینی کۆتایی پێ هات. بڕوانە ئەم خشتەیەی ژێرەوە بۆ ئەوە کە باشتر بڕوانێی چالاکی و ڕەوشی پارلەمانی ”ایران”.

سەرەتا پێویستە ئەمە بگوترێ کە لاپەڕەی ”وێنەی کۆماری کوردستان” دیاری نەکردووە کە زانیاری لە کام سەرچاوە وەرگرتووە. هەر وەک وێنەی بابەت خستراوە بەر چاوی خوێنەر، جوان دیارە کە وێنەی بڵاوکراوە لەو بابەتەشدا هیچ پێوەندییەکی بە ناوەڕۆکی بابەتەوە نییە. خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران” لە بەرواری ٢٢ی ١ی ١٩٤٦ کۆتایی پی هات. واتە ٥١ ڕۆژ پاش دامەزراندنی کۆماری کوردستان، پارلەمانی ”ایران” بۆ ماوەیەکی درێژ داخرابوو و تا بەرواری ١٧ی ٧ی ١٩٤٧ نەکراوە. هاوکات هیچ بەڵگەیەک بە دەستەوە نییە کە سەلمێنەری ئەوە بێ ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” نوێنەری حکومەتی سەربەخۆی کوردی بووبێ. بە هەمان شێوە هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێ ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” لە ٥١ ڕۆژی دوایی خولی ١٤ی پارلەمانی ”ایران”دا بەشدار بووبێ. حکومەتێکی جیاییخواز (“تجزیەطلب”) لە ڕوانگەی ”ایران”ەوە نەیدەتوانی نوێنەری لە لای حکومەتێکی راسیستی و سیستەمێک هەبێ کە ئازادیخوازی کوردی بۆ قبوکۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستانوڵ نەدەکرا و ئەو تۆلۆرانسە لە ”طهران”دا وجودی نەبووە/نابێ. بە دوای کۆتایی چالاکی خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران”یش، پارلەمانێک بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بوونی نەبوو. فاکتەکان باس لە حکومەتێکی داگیرکراو دەکەن کە هیچ چەشنە ”ثبات سیاسی”ی نەبوو، ١٠ سەرۆک وەزیری لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕیوە و پارلەمانیشی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نەبووە. ئەمەش ئاسایی نییە کە دەوڵەتێکی جیاییخواز نوێنەری لە ”طهران” هەبێ. ئەو بە ناو پارلەمانە بێ دەسەڵاتە ٥١ ڕۆژ پاش ئەوە کە کورد دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند داخرا و هاوکات هیچ بەڵگەیەکیش بە دەستەوە نییە کە زانیارییە ناڕاستەکانی ئاماژە پیکراو پشتڕاست بکاتەوە. ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” برای سەرۆک کۆماری کوردستان بوو. برایەک کە تا دوایین چرکەکانی ژیانی بەرامبەر سەرۆک کۆمار و کوردستان وەفادار بوو و دەگەڵ سەرۆکی کۆماری کوردستان لە سێدارە درا. گیانبەختێک کە پشتیوانی لە ویست و خواستی نەتەوەی کورد و هەڵوێستی جەنابی سەرۆک کۆماری کوردستان کرد. ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” یەک لە ئێلیتی کوردان بوو کە وەک کەسایەتییەکی جێی متمانە لە نێو کورداندا دەناسرا و بە دەنگی زۆرینە هەڵبژێردرا بۆ خولی ١٤ی پارلەمان. لەو سەردەمیشدا هەر وەک ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لە ژمارە ١ی ڕۆژنامەی کوردستان، بەرواری ١١ی ١ی ١٩٤٦ی زایینیدا فەرمووبووی، کورد چوار ساڵ بوو خودموختاری هەبوو و گەلیک ئاسایی بوو کە کورد و دەسەڵاتی کوردی و شاری مەهاباد لە خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران”دا نوێنەری هەبا. ”ایران”یش لە دەستپێکی شەڕی دووهەمی جیهانییەوە هیچ دەسەڵاتێکی بە سەر ناوچە کوردییەکاندا نەمابوو. زۆر ڕوونە کە لەو ڕۆژە ڕا کە سەربەخۆیی دەوڵەتی کوردستان ڕاگەیێندرا، ”جنابی ابولقاسم سدر قاضی” لە ”طهران” نەمابوو. دەوڵەتی کوردیش کە ئاڵای ”ایران”ی هێنا خوارێ، وێنەی شای فڕێ دا و کۆمارێکی سەربەخۆ و ”مستقل”ی دامەزراند، ناتوانێ نوێنەرێکی لە ”طهران” هەبێ، ”طهران”ێکی کە یەکجار لەرزۆک و گۆڕەپانی تۆپێنی زلهێزان بوو.

پێش ئەوە کە کۆمار دابمەزری (لەو کاتەدا کە ناوچە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خودموختارییان هەبوو)، فێرگەیەک لە شاری مەهاباد بە ناوی ”پهلوی” هەبوو. لەو سەردەمدا بە پێی بڕیاری حکومەتی ناوەندی ”ایران” دەبوا وێنەی شا لە شوێن و ئیدارە فەرمییەکان و فێرگەکان هەڵاوەسرابا. وێنەیەک کە لە پەرتووکی ”ساوجبلاغ مکری” بڵاو کراوە، سەلمێنەری ئەوەیە کە لە فێرگەی ”پهلوی”دا ئیتر وێنەی شا لابردرابوو، کاتێک کە کۆماری کوردستان ڕاگەیێندرا. مامۆستایان، ژنان و پیاوان لە ژێر وێنەی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” سەرۆکی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان دانیشتوون/ڕاوەستاون.[37] ئەمە بە هەمان شێوە لە فێرگەکانی شارەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستاندا وابوو.[38] هەر وەکی لە لاپەڕەی داهاتوودا دەبینن، کاتێک کە ”ئارچی ڕووزوێلت” بە خزمەتی سەرۆک کۆماری کوردستان گەییشتبوو، وێنەگەلێکی زۆر شازی لە مەهاباد کێشابوو کە ڕاستییەکان بۆ هەر مرۆڤێک باس دەکەن. یەک لە وێنەکان لە دەفتەری کاری سەرۆک کۆماری کوردستان  کێشراوە کە نەخشەی کوردستانی گەورە لە سەر دیواری ژوورەکە هەڵاوەسراوە.[39]

میرزا ”خلیل فتاح قاضی” لە یادداشتەکانیدا باسی لەوە کردووە کە کۆماری سەربەخۆی کوردستان کاڵای بە وڵاتی بیانی فرۆشتووە و ئەو دەوڵەتە کوردییە بازەرگانی سەربەخۆی هەبووە (ئەمە لە ڕۆژنامەکانی کوردستانیشدا باس کراوە).[40] بە پێی سەرچاوەکان و وێنەکان، هێزی ئەرتەشی کۆماری سەربەخۆی کوردستان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی داگیرکراو پێک هاتبوو و تەنێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تێیدا بەشدار نەبوون. [41] ”جنابی محمد حسین سیف قاضی” لە ئەرتەشی ”ایران”دا بوو[42]،[43] بەڵام کاتێک کە کۆماری سەربەخۆی کوردستان دامەزرا، پشتی لە ئەرتەشی ”ایران” کرد و کەوتە خزمەتکردن بە نیشتمانی خۆی، کوردستان. ئەو لە کۆماری سەربەخۆی کوردستاندا بەرپرسایەتی وەزارەتی شەڕی بە دەستەوە بوو.[44] هاوکات سەرچاوە ”ایران”یەکان ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” خۆی دەیزانی کە لە سێدارە دەدرا.[45] ئەو دەیزانی کە بۆ خەبات بۆ کوردستانێکی ئازاد چ بەهایەکی دەبا دابا. واتە ئەو شارەزایی لەوە هەبوو کە بە پێی قانوونی ”ایران” یەک جیاییخواز بە مەرگ حوکم دەدرێ، بەڵام هیچکات لە هەڵوێستی خۆی پاشگەز نەبۆوە و گیانی خۆی فیدای کوردستان کرد. ئەو کۆمارە سەربەخۆ و ”مستقل”ەی کوردستان کە تاقمێک بە کۆمارێکی خودموختاری لە چوارچێوەی سنووری ”ایران”دا پێناسە دەکەن، بە بێ ئەوە کە ڕوونکردنەوە/ئاگادارکردنەوەیەک بە ”طهران” بدا پێوەندی دیپڵۆماتیکی سەربەخۆی دەگەڵ وڵاتی دیکە هەبوو، پێوەندی ئابووری/بازەرگانی دەگەڵ دەرەوەی وڵات هەبوو بە بێ ئەوە کە ”ایران” ئاگادار بکاتەوە، دەوڵەتێکی پێک هێنابوو بە کۆمەڵێک وەزارەتی جیاوازەوە، هێزێکی ئەرتەشی سەربەخۆ و ”مستقل”ی هەبوو، سروودی نەتەوەیی ”ئەی رەقیب”ی دەخوێند و هیچ باسێک لە ”ای ایران ای مرز پر…”(سرودی نەتەوەیی ایران) نەبوو، ئاڵای کوردستانی بەرز کردبۆوە و ئاڵای ئێرانی داخستە خوارەوە، سەرۆک کۆماریکی هەبوو کە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ”مستقل”ی ڕاگەیاندبوو، دامەزرا تا سەربەخۆیی وڵات و دەوڵەتێک ڕابگەیێنێ بە نێوی کوردستان، وڵاتێک کە هەمووکات هەبووە و هەر دەشبێ. لە ژێر سێبەری حەسانەوەی کۆماری کوردستاندا، مناڵی کورد بواری خوێندن و فێربوونی زمانی زگماکی بۆ رەخسا و زمانی داسەپاوی ”پارسی” وەلا نرا. مامۆستا ”کریم حسامی”،[46] مامۆستا ”حسن ایوب زادە”،[47] ”ئارچی رووزوێلت”[48] و زۆر کەسی دیکە ئاماژەیان بە سەربەخۆبوونی ئەو کۆمارە و جیا لە ”ایران” کردووە. شای ”ایران”یش لە پەرتووکی ”وڵام بۆ مێژوو” باسی لەوە کردووە کە کورد گەرەکی بوو لە ”ایران” جیا بێتەوە و دەنگی شاش لە بەر دەستی ئێمەدا هەیە کە باس لە کێشەکانی باکووری ڕۆژئاوای ”ایران” دەکا و ڕاستی جیاییخوازی ئەو بەشەی لە ”ایران” بۆ هاووڵاتێکانی باس کردووە. هەموو فاکتەکان سەربەخۆیی ئەو کۆمارە پشتڕاست دەکەنەوە. ”ایران” لە ئەو زەمەندا سیستەمێکی پاشایەتی (“مۆنارکی”) هەبوو. گەلۆ شتی ئاوا دەبیتن کە ئێتنیک گرووپێک لە ژێر چاوەدێری سیستەمێکی پاشایەتیدا دان بە مافە ئێتنیکییەکانیدا بهێندرێت و هاوکات لە لایەن پێتەختەوە ڕێگەی پێ بدرێ ناوچە جوگرافییاییەکانی خۆی بە شێوەی خودموختاری بەڕێوە بەرێ و ئینجا حکومەتی ناوچەیی خۆشیان بە کۆمار پێناسە بکەن؟ پاشایەتی و کۆماری دوو سیستەمی تەواو جیاواز لە یەک بۆ بەڕێوەبەری و ئیدارەی وڵاتن و تەواو دژ بە یەک. کاتێک سیستەمێکی حاکمی پاشایەتی دان بە خودموختاری ئێتنیک گرووپێک لە ناوچەی خۆیدا بهێنێ، ئەو ئێتنیک گرووپە مافی ئەوەی نییە کە کۆمارێک دابمەزرێنێت. ڕاپۆرتی خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران”یش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆمارێکی کوردستان دامەزرابوو و ئاماژەی بە جیاییخوازی (“تجزیەطلبی”) ئەو کۆمارە کردبوو.[49] ئەوە کە ناوچەکانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر دەستی کۆماری کوردستاندا نەبوو، هیچ واتایێکی بۆ ”ایران”یەکان ناتوانێ هەبێ، چوون بە پێی نەخشە و سەرچاوە کە خستراوە بەر چاوی خوێنەر و بە پێی ڕاپۆرتی خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران” ئەو ناوچە کوردستانییانە تا دەگەییشتە خوارووی کرماشان هەمووی لە ژێر دەست و کۆنترۆڵی ئینگلیسییەکان دابوو نەک لە ژێر دەستی ”ایران”ێکی کاول و داگیرکراو و بێ دەسەڵات. هەندێکیش لە ڕووی نائاگاهییەوە وەک نەیارانی کورد ئەم خاڵەش زۆر بەرز دەکەنەوە کە کۆماری کوردستان تەواوی کوردستانی لە ژێر دەست نەبوو و هەر بۆیە پاساوی بۆ دەهێننەوە کە ناوی حقوقی ئەو کۆمارە چەواشە بکەن و کۆماری مەهاباد و لەم چەشنە ناوە نادروستانە بەکار بەرن. نووسەری ئەم دێڕانە لەم پێوەندییەوە هیچ زانستێکی نییە. لەم پێوەندییەوە دەگەڵ دوو پسپۆڕی نەروێژی دیمانەم کردووە (لە کتێبدا بڵاو دەکرێنەوە). تەوەرێکی زۆر سەرنجڕاکێشە کە باس لەوە دەکا هیچ پێویستی نەدەکرد کۆماری کوردستان دەسەڵاتی بە سەر هەموو ناوچە کوردستانییەکانیدا هەبوا و ئینجا دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆی ڕاگەیێندرابا. ئامانجی کۆماری کوردستان لێکگرێبەستنەوەی هەموو کوردستانی مەزن بوو کە وەک وڵاتێک لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و زلهێزەکانەوە بە فەرمی ناسرابا.

میرزا ”خلیل فتاح قاضی” لە یادداشتەکانیدا تۆماری کردبوو کە کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە (باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات) چوون بۆ مەهاباد و لەوێ کاریان پێ سپێردرابوو و ئاسایەشیان هەبوو.[50] ئەوان بواریان هەبوو تا لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستاندا کار بکەن و بەشێک لە سیستەم بن. سیاسەتوانە بیانییەکانیش کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا سەردانی مەهابادیان کردبوو، ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە کە شارەبانی ”ایران”ی لە لایەن نەتەوەی کوردەوە داگیرکرا.[51] ”ئارچی رووزوێلت” نووسیوێتی کە شارەوانی داگیرکراوی ”ایران” لە مەهاباد، دوایین بنکەی هێزی ”ایران”ی لە ناوچە کوردستانییەکاندا بوو.[52] ناوچەیەک کە خودموختاری لە حکومەتی ناوەندی وەربگرێ بەم شێوەیە هەڵس و کەوت ناکا و خۆی بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ سەربەخۆیی تەواوی کوردان.

لە تەنیشت کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستاندا، ستالین فەرمانی دامەزرانی حکومەتێکی ترکی لە ڕێگەی ”سید جعفر پیشوری” لە شاری تەورێز دا. ئەم دوو ناوچانە بە شێوەی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچوو. بە پێی لێکۆڵینی ”جێرارد چالیاند”، کوردەکان ناوچەکانی خۆیان بە شێوەیەکی لیبێراڵ ئیدارە دەکرد بەڵام خەڵک لە ناوچەکانی حکومەتی ترکیدا کە بە دەستی ترکە رادیکاڵەکانەوە بەڕێوە دەچوو لە ئازادی دەربڕین بێبەری بوون.[53] یەهوودییەکان، مەسیحییەکان و هەموو کەمایەتییە ئێتنیکییەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان، مافی بەرابەریان وەک موسوڵمانەکان هەبوو. ڕۆژێک ”جنابی حضرتی قاضی محمد” بە ”ئارچی رووزوێلت”ی گوتببو:

<<هەموو شارومەندان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی من، ئازادن بۆ ئەوەی کە دەینووسن و بڵاوی دەکەنەوە>>.

“ئارچی رووزوێلت بە ”جنابی حضرت قاضی محمد”ی گوتبوو کە لە ژێر دەسەڵاتی ”جعفر پیشوری”دا، خەڵک تەنیا مافی ئەوەی هەیە کە گوێ لە رادیۆی مسکۆ و تەورێز ڕابگرێ. جەنابی پێشەوا بە ژیری خۆشحاڵی خۆی لەوە دەربڕیبوو کە ”ئارچی روزوێلت” هەستی بە ڕاستییەکان کردبوو و بە ”رووزوێلت”ی گوتبوو کە هەل و مەرجی تەورێز لە چاو مەهاباد تەواو جیاوازە.[54] پێویستە ئەمەش بگوترێ کە رێفۆرمە سوسیالیستییەکان فۆکووسی لە سەر ناوچەکانی ژێر دەستی ”پیشوری” بوو و لەوێ بەڕێوە چوون بەڵام ئەو کارە لە ناوچە کوردستانییەکاندا نەکرا کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان دابوون.[55] دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە لایەن زلهێزانەوە پشتیوانی نەکرا. ئەو دەوڵەتەی کە لە سەر بنەمای ویستی گشتی نەتەوەی کورد لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان پێک هاتبوو. ”مسعود بارزانی” لە پەرتووکی خۆیدا نووسیوێتی کە بارزانییەکان پشتی برایانی خۆیان لەو کۆمارەدا گرت و لە جێژنی ڕاگەیاندنی ئەو کۆمارە کوردستانییەدا بەشدارییان کرد.[56] کاتێک کە زلهێزان لە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێک هاتن، پرسی کورد و ویستی گشتی ئەوان و داننان بە مافەکانیان هەم لە کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ و هەم لە کۆماری کوردستان بایکۆت کران و لە دواییشدا ”ایران”ی داگیرکراو ڕێگەی پێ درا تا کاردانەوەیەک لە بەرانبەر ترک و کورد لە خۆی نیشان بدا. ژێنێراڵ ”مصطفی بارزانی” لەو کاتەدا زۆری داوا لە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کرد تا لە مەهاباد دەگەڵیان دوور بکەونەوە بەڵام جەنابی پێشەوا قبووڵی نەکرد و دەیزانی بە ڕۆییشتنی ئەو چ کارەساتێک تووشی جەماوەری کوردستان دەبوو.[57]،[58] ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کە ئاڵای ”ایران”ی هێنابوو خوار، حەزی نەدەکرد ”ایران”یەکان هەمان کار بەرامبەر ئاڵای کوردستان بکەن. بە هۆی ئەوە کە بڕوا و متمانەی بە ژێنێراڵ ”مصطفی بارزانی” هەبوو، ئاڵای کوردستان و نەخشەی کوردستانی مەزنی پێ سپارد و داوای لێکرد بیانپارێزێ.[59]،[60] پێویستە ئەمەش باس بکرێ کە پێش لە دامەزرانی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان، لێژنەیەک لە لایەن گەنجانی ڕێکخراوی خۆیبوون لە کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ بەشدارییان کرد تا داوای مافی کوردان و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بکەن. زلهێزان قبووڵی ئەو داوا ڕەوایەیان نەکرد و وڵامی نێگاتیڤیان بە داوای بە فەرمی ناساندنی کوردستان داوە.[61] لە لاپەڕەی داهاتوودا نەخشەی کوردستانی مەزن کە لە بەرواری ٣٠ی مارسی ١٩٤٥ی زایینی لە لایەن گەنجانی ڕێکخراوی خۆیبوونەوە پێشکەش بە کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ کرابوو، دەبینن.

سۆڤیەت و نەوت

“مۆلۆتۆف” لە نۆوەمبری ١٩٤٠ی زایینی سەفەری بۆ بێرلین کرد تا لە سەر پێوەندییەکانی داهاتووی نێوان سۆڤیەت و ئاڵمان وتووێژ بکا. ئاڵمان، ئیتالیا، سۆڤیەت و ژاپۆن قەراردادێکی پێشنیارییان نووسی کە لەودا ئاماژە بەو ناوچانە کرابوو کە لە داهاتوودا حەزیان لێ بوو بەڕێوەی بەرن.[62] ”مۆلۆتۆف” بەرواری ٢٦ی نۆوەمبری ١٩٤٠ گەڕاوە بۆ مۆسکۆ. پاش باس و لێکدانەوە لە سەر پێشنیارەکان دەگەڵ کارگێڕانی باڵای سۆڤیەت، بۆچوونی دەوڵەتەکەی لە سەر پێشنیارە نووسراوەکان بە ئاڵمان ڕاگەیاندەوە. سۆڤیەت پێشنیارەکانی دەپەژراند گەر ئەوانیش چوار مەرجی سۆڤییەتیان پەژراندبا.[63] لە مەرجی ژمارەی سێی سۆڤیەتدا ئاماژە بەوە کرابوو کە سۆڤیەت گەرەکی بوو ناوچەکانی ژێر وڵاتی خۆی بخاتە ژێر دەستی خۆی تا دەگەییشتە کەنداوی پارس. بەڵام لە دواییدا سۆڤییەت بەرەی گۆڕی و بوو بە هاوپەیمانی ئامریکا و ئینگلیس. سۆڤیەت زۆرتر تەرکیزی(”تمرکز”) لە سەر ”ایران” دەکرد و لە ١٩٤١ی زایینی پشتیوانی لە دامەزرانی حیزبی ”تودە” کرد.[64] سۆڤیەت سەرمایەگوزاری باشی لە سەر حیزبی ”تودە” کرد، بە شێوەیەک کە لە ساڵی ١٩٤٥ی زایینیدا ئەو حیزبە دەیتوانی ٤٠% لە دەنگی هەڵبژاردنەکان دەگەڵ هاوپەیمانانی خۆی بە دەست بهێنێ.[65]،[66] بە پێی ڕاپۆرتی ئینگلیسییەکان حیزبی ”تودە” ٢٧٥٠٠٠ ئەندامی لە ساڵی ١٩٤٥ی زایینی هەبوو. ئەوان نزیکەی ٥٠٠٠٠ ئەندامی فەرمی، ١٠٠٠٠٠ لایەنگر و ٧٨ بنکەی نوێنەرایەتییان لە شارەکانی ”ایران” هەبوو و دەیانتوانی جەماوەرێکی زۆر لە ناوبەری ٤٠ تا ٦٠ هەزار کەس بۆ بۆنەیەکی تایبەتی کۆ بکەنەوە. حیزبی ”تودە” هاوکاری بەرچاویشیان دەگەڵ حیزبە سوسیالیستییەکان و ئەندامانی ”جنگل” هەبوو کە دەستکردی سۆڤیەت بوون.[67] (پێویستە ئەمەش بگوترێ کە بە پێی هەمان ڕاپۆرتەکان ٤٥٠٠ کەس لە ئەندامانی حیزبی ”تودە” لە بەشی ”صنعت”ی نەوت کاریان دەکرد).

حیزبی ”تودە” بە ”قوام السلطنە” سەرۆک وەزیری ”ایران”ی ڕاگەیاندبوو کە گەر ”ایران” گەرەکی نەبووبا قەراردادی نەوت دەگەڵ سۆڤیەت واژوو بکا، دەبوا دەوڵەت تەواوی کۆنتراکتەکانی نەوتی دەگەڵ ئێمپێریالیستەکانی ڕۆژئاوایی تا کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی وە دوا بخا![68] ”جعفر پیشوری” کە پیاوی سۆڤیەت بوو، بە پاڵپشتی ئەوان ”فرقە دمکرات آذربایجان”ی دامەزراند.[69] حیزبی ”تودە” لە ناوچەی ئازەربایجاندا دەگەڵ ”فرقە دمکرات” یەکیان گرت.[70] ”باقرئۆف” سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیستی باکۆ چالاکییەکانی حیزبی ”تودە”ی کەم کردبۆوە و ڕای سپاردبوو کە پشتیوانی لە ”جعفر پیشوری” بکەن و داوای لە کوردەکانیش کردبوو کە هاوکاری دەگەڵ ”فرقە دمکرات آذربایجان” بکەن.[71] میرزا ”خلیل فتاح قاضی” سەبارەت بە دیداری نێوان ”باقرئۆف” و سەرکردایەتی کورد نووسیوێتی کە سۆڤیەت هەوڵی دا تا سەرکردایەتی کورد ڕازی بکا تا مافی ئێتنیکی خۆیان لە ژێر دەستی حکومەتەکەی ”جعفر پیشوری” بە دەست بهێنن.[72] ”جنابی حضرتی قاضی محمد” بەرانبەر پێشنیاری سۆڤیەت هەڵوێستی گرتبوو و قبووڵی ئەو پلانەی نەکردبوو.[73] ”باقرئۆف” بە سەرکردایەتی کوردی گوتبوو کە سەرەڕای ئەوە کە سۆڤیەت پشتیوانی لە سەربەخۆیی هەموو نەتەوەیەک دەکا بەڵام بە پێی هەل و مەرجی ئەوکات دەبوا کوردەکان هاوکاری و پاڵپشتییان لە حکومەتی خودموختاری ترکان لە تەورێز کردبا.[74]،[75]

سۆڤیەت زۆرتر خوازیاری ئەوە بوو دەستی بە نەوت ڕاگەییشتبا. ئەوان لەمێژ بوو کە لە هەوڵی وە دەست هێنانی نەوت لە ”ایران”دا بوون بەڵام بە شێوەی فەرمی لە بەرواری ٦ی ٩ی ١٩٤٤ی زایینی داوای کۆنتراکتی نەوتیان لە ”ایران” کرد.[76] ڕاپۆرتی خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران” و پەرتووکی شای ”ایران”یش ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە کە سۆڤیەت گەرەکی بوو دەستی بە نەوتی باکووری ”ایران” بگا.[77]،[78] حیزبی ”تودە” و حیزبی ”دمکرات ایران” (حیزبی ”قوام السلطنە بوو) و حیزبەکانی ”منفرد”، ”میهن”، ”اتفاق ملی” و حیزبی ”ایران” بە یەکەوە فراکسیۆنێکیان پێک هێنابوو.[79] قارەمانی ”ایران”ییەکانیش دوکتوور ”محمد مصدق” توانی پلانێک بە دەنگی پارلەمان بگەیێنێ کە لە دانیشتنی یازدەهەمی پارلەمان لە بەرواری ٢ی ١٢ی ١٩٤٤ی زایینی دەنگی پێ درا. لە بەندی یەکەمی پلانی دوکتوور ”مصدق”دا هەموو وەزیرەکانی ”ایران” مافی ئەوەیان لێ هەستێندرابوو کە دەگەڵ دەوڵەتێکی بیانی قەراردادی نەوت ببەستن.[80]  جا ئێستا  لە سەرڕا پرسیار دێتە پێش. دوکتوور ”مصدق” بواری بەستن و واژووکردنی قەراردادی نەوتی لە ”قوام السلطنە” سەرۆک وەزیری وڵات هەستاندبوو کە گەرەکی بوو دەگەڵ سۆڤیەت بیبەستێ. گەلۆ دوکتوور ”مصدق” پیاوی ئینگلیسییەکان بوو؟ بۆ ئینگلیس تا ئێستا بەڵگەکانی سەبارەت بە دوکتوور ”مصدق” بڵاو نەکردۆتەوە؟ گەلۆ شەڕ لە ناوبەری ”مصدق” و ”قوام السلطنە” کێبەرکێیێک بوو لە ناوبەری ئامریکا و ئینگلیس؟ (باسێک کە ڕەنگە بۆ ”ایران”ییەکان سەرنجڕاکێش بێ).

”قوام” بەڵێنی بە ”ستالین” دابوو کە هەم قەراردادی نەوتی باکووری ”ایران”ی بۆ جێبەجێ بکا و هەم ئەوە کە بوار بۆ ئەندامانی حیزبی ”تودە” خۆشتر و زیاتر بکا تا لە حکومەتی ”ایران”دا بەشدار بن. ئەو ”ایرج اسکندری” و دوو ئەندامی دیکەی سەرکردایەتی حیزبی ”تودە”ی بردە نێو کابینەی وەزیرانی دەوڵەتی خۆی و وەزارەتەکانی ”آموزش و پرورش”، ”بهداشت” و ”بازرگانی” دا بە هەر کام لەو سێ ”تودە”ییە.[81]،[82] ئەو ئەندامانەی دیکە حیزبی ”تودە”ش کە لە خولی ١٤ی پارلەمانی ”طهران”دا ئەندام بوون، بەردەوام خەباتیان بۆ ئەوە دەکرد تا سۆڤیەت کۆنتراکتی نەوتی باکووری ”ایران”ی دەست کەوتبا.[83] هاوکات ”ایران”ی داگیرکراو نوێنەری خۆی بە ناوی ”ابراهیم حکیمی” نارد بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تا کێشەی کۆتایی بە کێشەی خۆیان دەگەڵ کۆماری سەربەخۆی کوردستان و حکومەتی خودموختاری ئازەربایجان بهێنن، بەڵام ”بێڤین”ی ئینگلیسی پێشنیاری کرد کە سۆڤیەت دەگەڵ ئامریکا و ئینگلیس بە یەکەوە بەرپرسایەتی ئەو پرسە بە دەستەوە بگرن.[84] دواتر ئامریکا لە مارسی ١٩٤٦ ڕا بە نوێنەرایەتی کەسێک بە ناوی ”جەیمز بیرنێس” ڕاشکاوانە بە سۆڤیەتی ڕاگەیاند کە دەبێ ئەرتەشی سوور لە ”ایران” بباتە دەرێ.[85] هاوکات کە سۆڤیەت لە ژێر زەخت و گوشاردا بوو تا ”ایران” چۆل بکا، ”قوام” کۆنتراکتێکی بە نێوی ”قوام-سادچیکۆف” دەگەڵ سۆڤییەت بەست.[86] بە پێی ئەو کۆنتراکتە کە پاش سەفەری ”قوام” بۆ مسکۆ و دیداری ”ستالین” واژوو کرا، دەبوا کۆمپانییەکی هاوبەش بۆ دەرهێنانی نەوتی باکووری ”ایران” دابمەزرێت.[87]،[88] ستالین زۆر لە ”قوام” ڕازی بوو و هەر بۆیە پاڵتۆکەی خۆی بە سەر شانی ”قوام”ی دادا. وێنەی ”قوام” لە بەر دەست دایە کە ”قوام” لە پاڵتۆی ”ستالین”دا نیشان دەدا. ئەو وێنەیە کاتێک گیراوە کە ”قوام” پاش دیداری ”ستالین” لە فڕۆکەخانەی ”طهران” دابەزی. بە پێی ڕاپۆرتی پارلەمانی ”ایران”، سۆڤیەت پاش ئەو کۆنتراکتە پشتیوانی خۆیان لە حکومەتە خودموختارەکەی ئازەربایجان و کۆماری سەربەخۆی کوردستان سڕێوە.[89] (سۆڤیەت بە پێی بەڵگەکان پاڵپشتی حکومەتی ترکی ئازەربایجانی کردبوو بەڵام ئەو پاڵپستییەی لە کۆماری سەربەخۆی کوردستان نەکردبوو. هیچ بەڵگەیەکیش لەم پێوەندییەوە بوونی نییە). ”ستالین” کە بەو شتانە گەییشتبوو کە دەوڵەتەکەی پێویستی پێی هەبوو، بە ”قوام”ی ڕاگەیاند کە ئازەربایجان دەتوانێ مافە ئێتنیکییەکانی خۆی لە ”ایران” وەربگرێ[90] و بە ”باقرئۆف”یشی ڕاگەیاند تا “پیشوری” ئاگادار بکاتەوە تا دەگەڵ ”قوام السلطنە” هاوکاری بکا.[91] (وێنەی ”پیشوری” لە بەر دەست دایە کە چوو بۆ ”طهران” و چەکدارانی ئەرتەشی سووری سۆڤیەت گیانپارێزییان لێ دەکرد!).

”عبداللە مستوفی” کە ناسیۆنالیستێکی پارس بوو، زۆر بەوە تێک چووبوو کە حیزبی ”تودە” جەماوەرێکی زۆری لە ئەندامانی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە ”پیشوری” و ”شبستری” لە ”طهران” کۆ کردبۆوە. حیزبی ”تودە” بەرنامەیەکی بەخێرهاتنکردنیان بۆ برا کۆمۆنیستەکانیان داڕشتبوو. “مستوفی” کە بەوە کەیفخۆش نەبوو گوتبووی:

<<سەرکردایەتی ”تودە” ئامادەن تا بە گوڵ پێشوازی لە سەرکردە خەیانەتکارەکانی حکومەتی ساختەی ئازەربایجان و چەند پرتەقاڵفرۆش و حەمماڵێک بکەن کە گەرەکیان بوو ”ایران”ی ”تجزیە” بکەن>>.[92]

“جعفر پیشوری” نەیتوانی لە ”طهران” دەستکەوتێکی هەبێ و هەر بۆیە وازی لە تەڵەی ”ستالین” هێنا و ڕای کرد بۆ باکۆ. ”ایران”یش هێرشی بردە سەر ئازەربایجان و کوردستان. ستالینیش هیچ کاردانەوەیەکی لە خۆی نیشان نەدا.[93] شەڕی ساردیش بە قوربانیکردنی مافی دەیان ملیۆن مرۆڤی کورد، ئاسۆڕی، بەلووچ، ترکی دانیشتووی ئازەربایجان و … دەستی پێکرد.

کۆماری کوردستان لە نێو چەند پەرتووکێکدا

“سوزان مەیسەلیس” وێنەیەکی زۆری لە مەڕ مێژووی کورد کۆ کردۆتەوە و لە کتێبێکی بە نرخدا بڵاوی کردوونەتەوە. دیمانەیەکی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کە لە ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرابۆوە لەم پەرتووکەدا هاتووە کە ڕێبەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان باسی لە خودموختاری کردبوو.[94] وێدەچێ دۆستی کوردان پڕۆفێسۆر مارتین ”ڤان بروینێسێن” کە باسی لە خودموختاری خوازی کۆماری کوردستان لە پێشەکی کتێبەکەی “سووزان”دا کردووە هەر بە پێی ئەو دیمانەیە بووبێ کە لەودا باس لە خودموختاری کراوە. ”سووزان” وێناچێ کە خۆی ڕۆژنامەکانی کوردستانی پاش ئەو دیمانەیەی دیتبێ و وێدەچێ کە خۆشی کوردی نەزانێ. دیمانەکەی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کە لە کتێبەکەیدا بڵاو کراوەتەوە پێش لە دامەزرانی کۆماری سەربەخۆی کوردستان بووە. ئەمە هەڵەیە کە باس نەکرێ نۆ (٩) ڕۆژ دوای ئەو دیمانەیە چ ڕووی دا و سەیرە لە چاو هەموو ڕۆژنامەکان ئەو دەنکەیان هەڵبژێردراوە کە پێوەندی بە کۆماری کوردستانەوە نییە و لە ژمارەکانی دواتریدا ئاماژە بە سەربەخۆیی کوردستان کراوە نەک خودموختاری. دیمانەی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لە بەرواری ١٣ی ١ی ١٩٤٦ی زایینی ئەنجام درابوو. نۆ ڕۆژ دوایە کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان ڕاگەیێندرا. دوکتوور ”امیر حسن پور” ئەو دیمانەیەی بۆ ”سووزان” وەرگێڕاندووە سەر زمانی ئینگلیسی. وێدەچێ کە ئەویش ڕۆژنامەکانی دوایی نەدیبێ یان دەستی بەو ژمارانەی ڕۆژنامەی کوردستان ڕانەگەییشتبێ کە ڕۆژی ٢٢ی ١ی ١٩٤٦ی زایینی واتە نۆ ڕۆژ پاش ئەو دیمانەیە سەرکردایەتی کورد دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بە ناوی کۆماری کوردستان ڕاگەیاند!

”کریم ییلدیز” و ”تانیەل ب. تایسی” لە پەرتووکی خۆیاندا بابەتێکیان لە مەڕ کۆماری کوردستان بڵاو کردۆتەوە و باسیان لەوە کردووە کە گوایە ئەو دەوڵەتە سەربەخۆ کوردستانییە داوای خودموختاری کردبوو. ئەوان بۆ وێنە لە تێکستی ”فریدە کوهی کمالی”(پێشتر باسی لێ کراوە) وەک سەرچاوە کەڵکیان وەرگرتووە. لەو پەرتووکەدا بەرنامەیەک بڵاو کراوەتەوە کە گوایە بەرنامەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە کە لە هەشت مادەدا باس لە مافی ئێتنیکی و خودموختاری کراوە.[95] ئەو بەناوبەرنامەی حیزبی دێمۆکرات لە داهاتوودا قسەی لە سەر دەکەین. تەنیا کاغەزێکی ساختەی سازکراوە. ئەم جۆرە نووسەرانە بە بێ وردبوونەوەیەک لە سەرچاوە و هێنانەوەی بەڵگەیەک دەنووسن حیزبێک لە ساڵی ١٩٤٥ی زایینی بە ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوونی هەبووە، شتێک کە تەواو هەڵەیە.

”شهرزاد مجاب” کارێکی گەلیک ورد و جوانی لە پێوەندی بە پرسی ژنان، مافی ژنان و بوار و ئازادی ژنان لە سەردەمی کۆماری سەربەخۆی کوردستان ئەنجام داوە. ئەویش بە هەمان شێوە پشتی بەو بەرنامە ساختە و سازکراوەی نەیارانی کورد بەستووە کە لە هەشت مادە پێک هاتووە.[96] سەرچاوەکانی ئەو نووسەرە سەلمێنەری ئەوەن کە دەستی بە ڕۆژنامەکانی کوردستان چاپی سەردەمی کۆماری کوردستان ڕاگەییشتووە. بەڵام سەیرە کە ئەو چاوی بەو سەردێڕە گەورانەی ڕۆژنامەی کوردستان نەکەوتووە کە باسی لە کوردستانێکی سەربەخۆ و ”مستقل”ی کردووە!

”فریدە کوهی کمالی” و ”فرشتە کوهی کمالی” هەمان زانیاری هەڵەیان بڵاو کردۆتەوە. لە پەرتووکێکدا کە لە داهاتوویەکی نە زۆر دووردا بڵاوی دەکەمەوە، ڕەخنەیم لە پەرتووکەکانیان گرتووە کە پڕن لە هەڵە و زانیاری ناڕاست. ئەوان تەنیا زانیاری هەڵەیان لە مەڕ مێژووی کۆماری کوردستان بڵاو نەکردۆتەوە بەڵکوو لە سەر زەمەنەکانی دیکەی مێژووی نەتەوەی کوردیش هەوڵی شاردنەوەی زۆر ڕاستییان داوە. بەم شێوەیە دەبێ کاتێک ”ایران”ییەک مێژووی کوردان بنووسێتەوە.

دوکتوور ”ئەفراسیاو هەورامی” کتێبێکی داوەتە دەرێ کە پێشەکی و ڕوونکردنەوەکانی لە لایەن دوکتوور ”یاسین سەردەشتی” نووسراوە. لەو پەرتووکەدا مێژوونووس دوکتوور ”هەورامی” ڕاپۆرتەکانی سۆڤیەتی لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوبەری ساڵەکانی ١٩٤٥-١٩٤٦ دا بە شێوەیەکی زۆر خراپ وەرگەڕاندۆتە سەر زمانی کوردی. دوکتوور ”یاسین سەردەشتی” لەوێدا ناوی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بە ”حکومەتی دێمۆکراتیکی کوردستان” نووسیوە.[97] ناڕاستە!

لێرە باس لە شتێک لەم پەرتووکە دەخەمە بەر چاوی خوێنەر کە ئەم دوو دوکتوورە پسپۆڕە میژوونوسە کوردە هیچ روونکردنەوەیەکیان لە سەری نەداوە. لە ژێرەوە ڕێکەوتی ڕاپۆرتەکانی سۆڤیەت کە لەو کتێبەدا بڵاو کراوەتەوە دەبینن.

سەیرە کە دوو کەسی لێکۆڵەری زانستی بە دووکتوڕا لە مێژوووە، ڕاپۆرتەکانی سۆڤیەتیان بە پێی تەرتیبی کاتبەندی ڕێک نەخستووە. ئینجا ڕێکەوتی ڕاپۆرتەکانیان بە کالەندەرێکی ستاندارد نەگۆڕیوە، بە شێوەیەک کە خوێنەر سەری لێ دەشێوێ و ناتوانێ وێنەیەکی ڕوونی لە مێژوو وە دەست کەوێ. من لە ڕێگەی ”گووگل” و هەندێک فەرهەنگی سەر هێڵی ئینتێرنێتی هەوڵمدا بزانم ”ریکابری” چ مانگێکە. نەمتوانی تەنانەت بزانم کە چ زمانێکە و یان سەر بە چ کالەندەرێکی ئەم گۆی زەوییە. سەرنجڕاکێشە کە ئەو هەمووە هەڵەیە لە کتێبێکدا دەبیندرێ کە بە ڕواڵەت لە لایەن دوو کەسی زاناوە نووسراوە. چۆن توانیویانە ئەو کون/قەڵەشت/بۆشاییە گەورەیە کە لە ڕاپۆرتەکانی سۆڤیەتیدا هەیە نەخەنە بەر باس و ئاماژە بە کەم و کۆڕی ڕاپۆرتەکان نەکەن!!! چاوێک بە سەر ڕێکەوتەکاندا بخشوێننەوە. دیپلۆماتە ڕووسەکان لە کوێ بوون کە راپۆرت بنووسن کاتێک ”جنابی حضرتی قاضی محمد” دەوڵەتی سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستانی لە بەرواری ٢٢ی ١ی ١٩٤٦ی زایینی ڕاگەیاند؟ کوان ڕاپۆرتەکان؟ بۆ بڵاو نەکراونەوە؟ چما ئەو دوو شارەزای مێژوو هیچ ڕوونیان نەکردۆتەوە کە هۆکاری ئەو قەپاڵە چییە؟

مامۆستا ”انور سلطانی” مێژووناس و زمانزانێکە کە من ڕێزی تایبەتیم بۆ کارەکانی هەیە. من ئەو لە ڕێی پەرتووکەکانی ”درایڤێر و کورد”، ”مینۆرسکی و کورد” و ”مەک کێنزی و کورد” دەناسم. وەرگێڕانێکی گەلێک شارەزایانە و ڕێک، بە تایبەتی تێکستەکانی پرۆفێسۆر ”درایڤێر”ی بە شێوەیەکی زۆر جوان وەرگەڕاندۆتە سەر زمانی کوردی. مامۆستا ”سلطانی” ١٣٠ ڕاپۆرتی ئینگلیسییەکانی سەبارەت بەو زەمەنە کە ”ایران” داگیر کرابوو و کورد خەباتی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خۆی دەکرد، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. لەو پەرتووکەشدا بەڵگەکان بە شێوەیەکی کرۆنیکل ڕیز نەکراون،[98] خاڵێک کە گەلێک گرنگە تا خوێنەر جوانتر بڕوانێتە مێژوو و ساکار بتوانێ هۆکاری هەندێک ڕووداوی بۆ دەر کەوێ. لە ژێرەوە خشتەیەکم ساز کردووە تا کون/قەڵەشت/بۆشایی نێوان ڕاپۆرتەکانی ئینگلیسی وەک ئی رووسەکان بکەوێتە بەر چاوی خوێنەر.

ئەمە یەکەمجار نییە کە کون و کەلێنی ئاوا لە ڕاپۆرتەکانی زلهێزاندا دەبینم. پێویستە ئەمەش باس بکرێ کە نێوی ئەو دوو پەرتووکە کە لە لایەن دوکتوور هەورامی و مامۆستا ”سلطانی” وەرگێڕدراونە سەر کوردی، هەڵەی تێدایە. ڕاپۆرتی دیپلۆماتەکان وەک بەڵگە نایەنە ئەژماردن. هەر بۆیە باشتر وابوو بە جێگای بەڵگە لە ڕاپۆرت بۆ نێوی کتێب کەڵک وەرگیرابا.هەر وەک لە خشتەی سەرێدا دەبینرێ، ڕاپۆرتەکانی ئینگلیسیش کە بە زمانی کوردی چاپ کراون، بە شێوەی کرۆنیکل ڕیز نەکراون. هاوکات ڕاپۆرتەکانی بریتانیا سەبارەت بەو سەردەمە کە دەوڵەتی سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان لە لایەن ”جنابی حضرتی قاضی محمد”ەوە ڕاگەیێندرا، بڵاو نەکراونەوە و بۆشاییەکی بەرچاو لەو ڕاپۆرتانەدا هەیە!

زۆر نووسەری ڕۆژئاواییش هەن کە پشتیوانی کوردن و گومان لەوەدا نییە کە نووسەری بە توانان، بەڵام هۆکاری نووسینی زانیاری هەڵەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەرچاوانەی کە پێشتر بڵاو بوونەتەوە، شتێک کە باشتر وابوو لێی ورد ببنەوە، مادام وەک شارەزا و پسپۆڕ و … ناویان دەبردرێ. کوردەکانیش خۆیان خەتابارن کە پێش ئەوە نووسراوەیەک بڵاو کەنەوە، لێکۆڵینەوەی وردیان نەکردووە. ئەوان باشتر وابوو بەرپەرچی ئەو کتێبگەلەیان داباوە کە زانیاری هەڵە لە سەر مێژووەکەیان بڵاو دەکەنەوە.

پێشتر لەم نامیلکەیەدا باس لەوە کرا کە ”باقرۆف” چ پلانێکی هەبوو. ئەوان گەرەکیان بوو کە کوردستان بە جێگای سەربەخۆیی، بە شوێن وەرگرتنی مافی ئێتنیکی لە ژێر باڵی حکومەتی ئازەربایجان کەوێ. فاکت و بەڵگەکان ئەمە دەسەلمێنن کە حکومەتی ترکی لە ئازەربایجانی ”ایران”ێ بەڵگەی تەزویر و ساختەی ”جعل” کردووە تا مێژووی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان چەواشە بکەن. بەڵگەکان سەلمێنەری ئەوەن کە حکومەتی نەتەوەیی ئازەربایجان لە تەورێز، سەربەخۆ نەبوون، بەڵام وەک لقێک لە داری سۆڤیەت بەکار بردرا تا یان زەخت بخاتە سەر ”ایران” بۆ بە دەست هێنانی نەوتی باکووری ”ایران”، یان ئەوە کە دەست بە سەر ناوچەی ئازەربایجانی ”ایران” دابگرن و بیخەنە سەر خاکی سۆڤیەت. لێرە چەند نموونەیەک لە چەواشەکارییەکانی سۆڤیەت و خەڵکی سەر بە وان لە ئازەربایجان دەخرێتە بەر چاوی خوێنەر و ناڕاستبوونیان دەسەلمێندرێت.            نووسەرانی سەر بە حیزبی ”تودە” و ئەو حیزبانەی کە پێوەندییان بە سۆڤیەتەوە هەبووە، لە نووسینەوەی مێژووی کۆماری کوردستاندا هەوڵیان داوە تا بەرژەوەندییەکانی سۆڤیەت بپارێزن و هەمان مێتۆدیان بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست سەبارەت بە مێژووی نەتەوەی کورد بڵاو کردۆتەوە. ڕاستییەک پێویستە بگوترێ کە ئەوەی زلهێزانی ڕۆژئاوایی بە دژی نەتەوەی کوردیان کردووە لە لایەن بەکرێگیراوەکانی سۆڤیەتەوە باسی لی کراوە. ئەمەش زۆرتر لە بەر شەڕی ئایدۆلۆژی خۆیان دەگەڵ ئێمپێریالیستەکان بووە نەک لە ڕووی دڵسۆزی بۆ نەتەوەی کورد. بە دڵنیاییەوە نووسەرانی ”ایران”ی، ”عراق”ی، ”ترکیە”یی و ”سوریە”ییش حەزیان لەوەیە و پشتیوانی ئەو بەڵگە ساختە و ناڕاستانە دەکەن. ئامانجی ئەوان سازکردنی وێنەیەکی قێزەوەن لە نەتەوەی کوردە کە وا نیشان بدەن کورد چەند ”طایفە” و عەشیرەتێکی ناشارستانین کە هیچکات هەوڵی سەربەخۆیی وڵاتی خۆیان نەداوە. ئەوان وەک کەسانێکی بێ لایەن و ئاکادێمی نانووسن و لێکۆڵین ناکەن و پێنووسیان وەک چەکێک بەکار دەبردرێ تا سنوورە دزراوەکانیانی پێ بپارێزن. ئەوان مێژووی کورد دەکوژن. نەیارانی کورد هەرکات هەوڵیان داوە تا ناسنامەی نەتەوەی کورد بشۆنەوە.

چەند نموونەیەک لە بەڵگە ساختەکان

یەک لەو هەوڵانەی کە نەیارانی کورد داویانە، بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندەی ئەوەیە کە سەرکردە کوردەکان وەک کەسانێک پێناسە بکەن کە پێوەندی نائاساییان بە حکومەتی دیکەوە هەبووە، ئەوە کە ئەوان داوای چەک و پارە دەکەن و وەک بەکرێگیراوان باسی ناڕاستیان لە سەر بڵاو دەکەنەوە کە بە ساکاری دەکڕدرێن. ڕاپۆرتەکانی سۆڤیەت و بریتانیا کە پێشتر ناویان بردرا تاقە ووشەیەک لە مەڕ سەربەخۆیی کورد و دامەزرانی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان باس ناکەن. ئەوان هەوڵیان داوە تا وێنەیەک لە کورد ساز بکەن تا هۆکاری ڕووخانی کۆماری کوردستان تەنیا بۆ کێشەی ناوخۆیی نەتەوەی کورد بگەڕێننەوە، ئەوان هیچ باس لەوە ناکەن بریتانیا، ئامریکا و سۆڤیەت چ پلانیکیان بە دژی نەتەوەی کورد لە کۆنفرانسەکانی ”طهران” و ”یالتا” داڕشت. ڕاپۆرتەکانی ئەوان هیچ باس لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکا. کۆماری تێڕۆریستی ”اسلامی ایران” لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو بەردەوام خەریکی ئەوە بووە کە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوکاری ”صدام حسین” بوون وەک بەکرێگیراوێکی ”عراق” لە کاتی شەڕی ئەو وڵاتە دەگەڵ ”ایران” ڕۆڵیان هەبووە. کاتێک کە ”صدام” لە دەسەڵات کەوت، لێژنەیەک پێکهاتوو لە کورد، “شیعە” و “سنی” پێک هات و بەرپرسایەتی پێداچوونەوەی تەواوی بەڵگەکانی حکومەتی ”بعث”یان پێ سپێردرا. گرووپی لێکۆڵینەوە تەواوی بەڵگەکانیان خستە بەر وردبینییەوە و تاقە یەک بەڵگەیان نەدۆزییەوە کە بە دژی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرکردەکانی ئەو حیزبانە بەکار بهێندرێت. دوکتوور ”محمود عثمان” کە لە سەرۆکایەتی ئەو لێژنەیەدا کاری دەکرد، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشینەیەکی خاوێنیان هەیە و هیچ شتێکی نێگاتیڤ سەبارەت بەوان بە دەستەوە نییە. ڕاپۆرتەکانی ”ویکیلیکس”یش بە هەمان شێوە ئەم گرنگە پشتڕاست دەکەنەوە. ئەمانە دەکرێ بە بەڵگەوە بخرێتە بەر دەست و وەک قسەی مێژوونووسان نییە. بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەو دێڕانە لە بەر دەست دایە. هەر وەها بەڵگە بۆ ئەوەش لە بەر دەست دایە و دەکرێ بسەلمێندرێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ دەوڵەتێکی سەربەخۆ وجوودی نییە هەر کام لەوان بە شێوەیەک بەکرێگیراوی لایەنێکن.

سۆڤیەت و کەسانی سەر بە وان بەڵگەی ساختەیان ساز کردووە تا وێنەیەکی ناشرین لە سەر ”جنابی حضرتی قاضی محمد” سەرۆک کۆماری کوردستان ساز بکەن. لێرە باس لە چەند نموونە لەو کاغەزە ساختانە دەکەین و ساختەبوونیشیان دەسەلمێنین.

کاتێک کە ”ایران” ڕێگەی پێ درا تا حکومەتی خودموختاری نەتەوەیی ئازەربایجان و کۆماری سەربەخۆی کوردستان لە ناو بەرێ، سیاسەتوانانی کورد بەڵگەکانی بەر دەستیان سووتاند تا ”ایران” بەڵگەی بە دژی ئەو کوردانە وە دەست نەکەوێ کە پشتیوانی کۆماریان کردبوو. سەرۆک کۆماری کوردستان دەیزانی کە کاردانەوەی حکومەتی ”ایران” چ دەبێ و ئاگاداریش بوو کە لە تەورێز چ ڕووی دابوو و هەر بۆیە گەرەکی نەبوو کوردیش تووشی هەمان کارەسات و بەسەرهات بێ کە ترکانی تەورێز تووشی ببوون. ئەمە بۆ ”جنابی حضرتی قاضی محمد”ی گەلیک گرنگ بوو کە کورد بە دەستی حکومەتی فاشیستی ”طهران” وەک ترکە بێپشتیوانەکانی تەورێز نەکوژرێن. ئەو خۆی کردە قوربانی خەڵکی خۆی و لە پێناو ووشەکانی خۆیدا ڕاوەستا، چوون سوێندی خواردبوو کە خەیانەت بە کورد و کوردستان نەکا.”جنابی حضرتی قاضی محمد” تا گیانبەخشی بەرامبەر نەتەوەی کورد وەفادار بوو. لە خۆڕاش نییە کە ئەو واتایەکی زۆری لە نێو نەتەوەی کورددا هەیە. ئەو سەنبولی نیشتمانپەروەری و وەفادارییە و ئەو ڕۆژەی کە تێیدا لە سێدارە درا، ڕۆژی شەهیدانی کوردانە.

”امیر علی لاهرودی” کە لە سەرکردایەتی ”فرقە دمکرات آذربایجان”دا بوو، کتێبی بیۆگرافی خۆیدا بە نێوی ”یاد ماندەها و ملاحظەها” بڵاو کردۆتەوە. ئەو پەرتووکە بە زمانی پارسی لە باکۆ بە چاپ گەییشت. لاپەڕەی ئینتێرنێتی “وێنەکانی کۆماری کوردستان” ئەو زانیارییەی بڵاو کردۆتەوە کە ”لاهرودی” سێ نامەی لە لاپەڕەکانی ٣٣٥ تا ٣٥٧ی کتێبەکەی بڵاو کردۆتەوە و نووسیوێتی کە ”جناب حضرتی قاضی محمد” سەرۆک کۆماری کوردستان ئەو نامانەی بۆ ”باقرۆف” ناردووە. پێش ئەوە کە نامەکان نیشان بدەین، پێویستە ئەمەش بڵێین کە بەرپرسی لاپەڕەی ئینتێرنێتی “وێنەکانی کۆماری کوردستان” لەم پێوەندییەوە نووسیوێتی:

<<لە هەر سێک نامەکان دا ئیمزای پێشەوا قازی محەمەد بە بەراورد کردن لە گەڵ سەرچاوەی دیکە دا بە جوانی دەناسریتەوە و چ گومانێک لە ڕەسەن بوونیدا نییە>>.[99]

لە لاپەڕەی داهاتوودا وێنەی ئەو سێ نامەیە دەبینن. پێشەکی پێویستە ئەمە بگوترێ کە بەرپرسی لاپەڕەی ناسراوی “وێنەکانی کۆماری کوردستان” ڕوونی نەکردۆتەوە کە ئەو سێ ئیمزا ساختەیەی دەگەڵ کام سەرچاوەی دیکە بەراوردی کردوون! کامە نموونە لە ئیمزاکانی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” بۆ بەراوردکردن بەکار بردراون، کاتیک کە نووسیوێتی بە بی گومان ئەو سێ ئیمزایە ئی ”جنابی حضرتی قاضی محمد”ن؟

ئەو پێویست بوو چەند نموونەیەکی لە ئیمزاکانی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” بڵاو کردباوە کە هەیەتی، و هەروەها پێویست بوو ڕوونیشی کردباوە کە نوسخەی ئۆرجینالی نموونەکانی ئەو لە کوێ ڕادەگیرێن بۆ ئەوە ڕەنگە کۆنترۆڵێک پێویست بێ. لێکۆڵەرێکی پسپۆڕ شتی ئاوا نانووسێ بە بێ ئەوە کە بەڵگەیەک بداتە بەر دەست. ئینجا ئەو ڕوونی نەکردۆتەوە کە چ توانا و زانستێکی لە پێوەندی بە ”تأیید”کردنی بەڵگە و ئیمزا هەیە! کاری ئاوا دەبێ لە لایەن شارەزایێکی تایبەت بە ”تأیید”کردنی بەڵگە و هەڵسەنگاندن و … بگوترێ.

وا وێدەچێ کە بەرپرسی لاپەڕەی ئینتێرنێتی “وێنەکانی کۆماری کوردستان” زانیارییەکی ئەوتۆی لە مەڕ  ”جنابی حضرتی قاضی محمد” سەرۆک کۆماری کوردستانی سەربەخۆوە نەبێ.

هەر وەک لە وێنەکانی لاپەڕەکانی داهاتوودا دەبینرێ، سێ دەستخەتی جیاواز لە سێ نامەکەی ”لاهرودی”دا دیارە. لاپەڕەی ئینتێرنێتی “وێنەکانی کۆماری کوردستان” و ”لاهرودی” هیچ نموونەیەکیان لە دەستخەتی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” بڵاو نەکردۆتەوە! ئەمە گەلێک گرنگە بزانرێ کە کێ ئەو نامانەی نووسیوە کە ئەو دوو سەرچاوەیە لەم پێوەندییەوە هیچ زانیارییەک نادەنە دەست خوێنەر! بە پێی ئەو بەڵگە ڕاستەقینانەی کە لە بەر دەست دان و لێرە دەخرینە بەر چاو، ئێمە دڵنیاین کە هیچکام لەو سێ نامانە بە دەستی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” نەنووسراون و ئیمزاش نەکراون. گەلێک ساکارە کە لۆگۆ و ئاڕمێک لە نامەیەک ڕا بۆ سەر کاغەزێکی دیکە کۆپی بکرێ. لە سەر تێکنیکی ”جعل”ی نامە، ئاڕم و لۆغۆ و ئیمزا پێشتر مامۆستا ”حسن ایوب زادە”(گۆران) ڕوونکردنەوەی جوانی بڵاو کردۆتەوە. ئەو کە قانوونی خوێندووە، پێشتر ”جعل”بوونی ئەو سێ نامەیەی بە مێتۆدی خۆیان باس کردووە و بڵاویش کراوەتەوە. نامەیەک کە لە لایەن سەرۆک کۆماری دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ سەرۆک کۆماری وڵاتێکی خودموختار دەنێردرێت، پێویستە هەندێک بە شێوەی پرۆفێشیۆنەل و ڕێک و پێک بنووسرێ کە ئەو تایبەتمەندییانە لە سێ نامەی بەرباسدا وجودی نییە. لە نامەی یەکەم و دووهەمدا ، تەنیا ئیمزا لێدراوە بەڵام لە نامەی سێهەمدا ئەو کەسەی کە ئیمزای کردووە، ڕێکەوتیشی لە تەنیشت ئیمزاکە نووسیوە. نامەیەکی فەرمی کە سەرۆک کۆماریک بینووسێ، پێویستە کە ڕێکەوتی لە سەر بنووسرێ. ئەو کەسەی کە ئیمزای کردووە، نووسیویتی ”محمد قاضی”. لە نووسین بە پیتی “عربی” کە سەرچاوە لە خەتی ئارامی وەردەگرێ، ووشەی ”قاضی” سێ نوقتەی هەیە. کاتێک ووشەیەک سێ نوقتەی هەبێ، دەکرێ ئەو نوقتانە بە شێوەی جۆراوجۆر بنووسرێن. مرۆڤ دەتوانێ هەر سێک نوقتە بە جیا لە یەک بنووسێ، دەکرێ دوو دانەیان بە یەکەوە وەک هێڵێکی ڕاست(-) تێکەڵ بکرێن و نوقتەی سێهەمیش بە جیا بنووسرێت. هەروەها دەکرێ کە هەر سێک نوقتەی ووشەکە لە خەتێکی خوار و کەوانی ەبە یەکەوە تێکەڵ بکرێن، بەڵام بە پێی عادەت و نووسین پاش ماوەیەک هەر مرۆڤێک بە شێوەیەکی تایبەت بە خۆی نوقتەکان لە ووشەکاندا دەنووسێ. بە تایبەتی لە ئیمزادا کە دەبێ ئەو حاڵەتە حەتمەن لە بەر چاو بگیرێ.

لە نامەی یەکەمدا دەبینرێ کە ئەو کەسەی ئیمزاکەی لیداوە، هەر سێک نوقتەی ناوی ”قاضی” بە یەکەوە وەک خەتێکی خوار و کەوانی تێکەڵ کردووە، بەڵام لە نامەکانی دووهەم و سێهەمدا جیاوازن. لە نامەکانی دووهەم و سێهەمدا دوو نوقتەی پیتی ”ق” لە ناوی ”قاضی”دا بە شێوەی هێڵێکی ڕاست (-) تێکەڵ کراون و نوقتەی پیتی ”ض” بە تەنێ نووسراوە. شوێنی نوقتەکانیش هەندێک لێک جیاوازن وەک لە ئیمزای نامەکانی دووهەم و سێهەمدا دەبینرێ. لە نامەی دووهەمدا نوقتەی پیتی ”ض” کە بە تەنێ نووسراوە، ڕێک لە سەر دوو نوقتەکە نووسراوە کە وەک هێڵ دەگەڵ یەک تێکەڵن بەڵام لە نامەی سێهەمدا نوقتەی پیتی ”ض” لەو شوێنە دانەندراوە کە لە نامەی ژمارە دوو دا دەبینرێ. (ئەم تاقە جیاوازییە لە چاو جیاوازییەکانی دیکە زۆر گرنگ نییە و ئاساییە کە شوێنی نوقتە هەندێک جیاوازتر بێ بەڵام جیاوازییەکانی دیکە ئاسایی نین و پێوەندی ڕاستەوخۆیان بە ”عادەت و ڕاهاتنی مرۆڤ لە ئیمزاکردندا هەیە).

دوو نامەی یەکەم لۆگۆیان لە سەر نییە بەڵام نامەی سێهەم لۆگۆی پێوەیە! گەلۆ نامەیەکی فەرمی دەبێ ئاوا بێ؟ بە دڵنیاییەوە نا.

پرسیاری گرنگ ئەمەیە کە نوسخەی ئۆرجینالی ئەو سێ نامەیە لە کوێ ڕادەگیرێن؟ کامە ئارشیو لە کامە وڵات؟ ئەم زانیارییانە پێویستن تا خوێنەر/لێکۆڵەر بۆ کۆنترۆڵکردنی بواری بۆ رەخسابێ.

نووسەری ئەم نامیلکەیە هیچ زانستێکی سەبارەت بە ئیمزا و ڕەسەنناسینی بەڵگە نییە، بەڵام بە هۆی ئەوە کە بەڵگەی ڕاستەقینە لە بەر دەست دایە و دەخرێنە بەر چاوی خوێنەر (ڕێی حاشکردنیشی نییە)، هەر بۆیە ڕێگە بە خۆی دەدا ڕەخنە ئاراستەی ئەو کەسانە بکا کە بە بێ ئەوە کە زانست و ئاگاییەکیان هەبێ و خۆیان بە لێکۆڵەر دەزانن، چەند بەڵگەی ساختە و سازکراو بە ڕەسەن پێناسە دەکەن.

لەم نامانەدا چ نووسراوە؟ گرنگی ئەو بە ناو بەڵگانە لە چ ئاستێک دایە؟

”لاهرودی” و بەرپرسی لاپەڕەی ئینتێرنێتی “وێنەکانی کۆماری کوردستان” دەبێژن کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لە نامەی یەکەمدا ”باقرۆف”ی بە ”باوکی کوردان” ناو هێناوە! ”لاهرودی” و بەرپرسی لاپەڕەی ئینتێرنێتی “وێنەکانی کۆماری کوردستان” پێیان وایە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کەسێکی وەک ”باقرۆف”ی بە ”باوکی خەڵکی ئازەربایجان” ناو بردووە و وا واتا دەبەخشێ کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کوردیشی وەک بەشێک لە ئازەربایجان هێنابێتە ئەژمار و نەک وەک نەتەوەی کورد! لە نامەی سێهەمدا ”لاهرودی” و بەرپرسی لاپەڕەی ئینتێرنێتی “وێنەکانی کۆماری کوردستان” دەبێژن کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد”، ”باقرۆف”ی بە ”سێکرێتێری گشتی حیزبی کۆمۆنیستی ئازەربایجان” ناو بردووە.

سەیرە کە سەرۆک کۆمارێکی وەک ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کە ئێمە زانیاری زۆرمان سەبارەت بەو هەیە، نامەی بەو شێوەیە نووسیبێ. لە نامەیەکدا ”باقرۆف”ی بە باوکی کوردان ناو بردبێ، لە نامەیەکی دیکەدا بە سێکرێتێری حیزبێک، لە نامەیەکدا وەک کوردێک نامەی نووسیبێ و لە نامەیەکی دیکەدا کوردی بە بەشێک لە ئازەربایجان ناو بردبێ و نەک وەک کوردستانی!

ئێمە بە پێی ئەو زانیاری و بەڵگانەی دەستمان پێی ڕاگەییشتووە، دەزانین کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” زۆر کورت و پوخت قسەی دەکرد و دەینووسی و هەرکات لە هەڵس و کەوت و نووسین و قسەکردندا هەرکات خۆی بە شێوەیەکی ستاندارد زۆر بەڕێز و بەرز و ئاکادێمی ڕادەگرت. پێش ئەوە کە بە بێ هیچ چەشنە گومانێک ساختە بوونی ئەو ئیمزایانە بسەلمێنین، حەز دەکەم ئاماژە بە کەسێک بکەم کە لە ٥٣ کەسێک بوو کە لە دەستپێکی دامەزرانی حیزبی ”تودە” دەگەڵ ئەو حیزبە بوو. ”بزرگ علوی” ناوێکی ناسراوە بۆ هەموو ”ایران”ییەک. یەک لە چەند ئێلیتێک کە زۆرینەی ”ایران”ییەکان ڕێزیان بۆی هەیە. ”بزرگ علوی” دەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە ”طهران”ەوە سەفەریان بۆ مەهاباد کردبوو و لە نزیکەوە بە خزمەتی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” گەییشتبوون. پێویستە ئەمەش بگوترێ کە باسی سەفەر و دیمانەی ئەو چەند کەسە لە ژمارەی یەکەمی ڕۆژنامەی کوردستان چاپی مەهاباد لە بەرواری ١١ی ١ی ١٩٤٦دا پشتڕاست کراوە و ناوی ”بزرگ علوی” لە یەکەم ژمارەی کوردستاندا هاتووە. ”بزرگ علوی” لە مارسی ١٩٨٥ی زایینی لە لایەن کەسێک بە ناوی ”باقر مؤمنی” لە شاری پاریس دیمانەی دەگەڵ کرابوو. ”علوی” بۆ ”مؤمنی” باس کردبوو کە کاتێک چووبوونە مەهاباد ڕەوشی شار بە چ شێوەیەک بوو. ئەو پێی وابوو کە دیتنی هەندێک شت بۆ ئەو ئاسایی نەبوو. ”مؤمنی” لە “علوی” پرسیبوو کە ئەدی سەبارەت بەو شتانە دەگەڵ ”جنابی حضرتی قاضی محمد” هیچ قسەیەکی کردبوو؟ ”بزرگ علوی” لە وڵامدا بە ”مؤمنی” گوتبوو کە:

<< نا، نا! ئەو [جنابی حضرتی قاضی محمد] ئەوەندە بە ئەدەب و ئیحترامەوە لەوێ دانیشتبوو و وەک پێغەمبەران قسەی دەکرد کە مرۆڤ نەیدەوێرا [لە ڕووی هەڵ نەدەهات] لەو قسانە بکا. بۆ من کە بە هەر شێوە ئاوا بوو. ئەوانی دیکەش بە هەمان شێوە نەیانپرسی>>.

ئەمە ئەندامێکی حیزبی ”تودە”یە کە باس دەکا ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کێ بوو. نەیارانی کورد یەکجار ناشارەزا بوون کە بەڵگەی ئاوا ساختەیان ساز کردووە. ”حکومت ملی آذربایجان” زۆری هەوڵ دا کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” ڕازی بکا کە ناوچە کوردستانییەکان بە شێوەی خودموختاری لە ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان بەڕێوە بچێ. ئەوان خەونی ئەوەیان دیبوو کە بەشێک لە کوردستان بە سۆڤیەتەوە بدروونەوە گەر ”ایران” نەیویستبا ڕێگەی دەسەڵات بۆ حیزبی ”تودە” ئاوەڵە و بەرین بکا و نەوتی باکووری ”ایران”یان پێ نەدرێ.

کاتێک ”باقرۆف” پێشنیاری مافی ئێتنیکی کوردانی لە ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان باس کردبوو، ”جنابی حضرتی قاضی محمد” کاردانەوەیەکی بەرپرسانەی بەرامبەر نەتەوە و نیشتمان لە خۆی نیشان دابوو و بۆی ڕوون کردبوونەوە کە کورد سەربەخۆیی گەرەکە. تەنانەت بە ”باقرۆف”یش گوترابوو کە گەر کورد داوای خودموختاری کردبا، ئەوکات لای ”طهران” داوایان دەکرد نەک لە لای ئازەربایجان. ڕێبەرێکی ئاوا کە بەم شێوەیە لە سەر کەرامەت و سەروەری نەتەوەکەی خۆی قسە بکا و هیچ بەها و ”اعتبار”ێک بە ویستی سۆڤیەت نەدا، هیچکات خۆی بۆ کۆمۆنیستێکی دەستکردی ستالین داناهێنێتەوە و بە باوکی کوردی ناو بەرێ و داوای تانک و چەکی لێ بکا.

ڕاستی چییە؟ ئەو ”قاضی محمد”ە کێ بوو؟ بۆ پێمان وایە کە ئەو نامانە ساختە و سازکراون؟

ئێمە لە نزیکەی ٥٠ کەس وەک پێشمەرگەی هێزی پێشەوا، مێژوونووس، سیاسەتوان و ..ەمان پرسیار کردووە کە ناوی ”پێشەوا قاضی محمد” چ بوو؟ جیا لە دوو کەسیان ئەوانی دیکە هەموو پێیان وابوو کە پرسیارێکی زۆر سەیرمان لێ کردوون! کێشەکە لێرە دایە. زۆرینە نازانن کە نێوی دروستی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” چ بوو! ئەو بە ناوی ”قاضی محمد” ناسراوە. هاوکات زۆر کەسیش ناوی ”پێشەوا”ی بۆ بەکار دەبەن. هەندێک دەبێژن ”محمد قاضی” و زۆرینە لە ”قاضی محمد” کەڵک وەردەگرن. لە نێو بنەماڵەی ”قاضی”دا گەلێک ئاساییە کە سێ ناو بۆ پێناسەکردنی ئەندامانی ئەو بنەماڵە گەورەیە بەکار ببردرێت بەڵام هەشن کە سێ ناویان نییە. هەندێک لەوانیش سێ ناویان هەبووە و یەکیان بە پێی ویستی خۆیان لابردووە و دووی بەکار دەبەن. بۆ ئەوە کە وێنەشمان هێنابێتەوە، دەتوانین بۆ وێنە ئاماژە بە ناوی بەڕێزان ”شینەی قاضی”(ناسراو بە کاک شینە)، ”عمر قاضی”، عبداللە قاضی”،”قاسم قاضی” و …هتد بکەین. هەرکام لەمانە ناوێکی بچووکیان هەیە و ناوی بنەماڵەشیان ”قاضی”یە. بەشێکی دیکە لەو بنەماڵە گەورەیە سێ ناویان هەیە و دوایە دوو دانەیان بەکار بردووە. بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بکەین بە ”رحیم سیف قاضی” کە لە دواییدا گۆڕی بە ”رحیم قاضی” و نموونەی دیکەش بۆ هێنانەوە هەیە وەک کوڕی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” و …هتد. بەشێکیش لە ئەندامانی ئەو بنەماڵە گەورەیە سێ ناویان هەبووە و ئێستاش بەکاری دەبەن. بۆ وێنە یەک لەو کتێبانەی کە وەک سەرچاوە کەڵکم لێ وەرگرتووە، کتێبێکە کە لە ڕووی یادداشتەکانی میرزا ”خلیل فتاح قاضی” نووسراوە. بۆ ئەوە کە چەند وێنەیەکی دیکەشمان هێنابێتەوە دەکرێ ئاماژە بکەین بە بەڕێزان ”سعید منصور قاضی”، ”سامڕەند مصباح قاضی”، ”عبدالرحیم جوانمرد قاضی” و …هتد.

چما گرنگی هەیە کە باسی ئەم ناوانە بکەین؟

بە هۆی ئەوە کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” ناوێکی دیکەشی هەبوو، گرنگترین خاڵێک کە سەرنجی تایبەتی پێ نەدراوە. ”جنابی قاضی علی” کە دادوەرێک بوو لە مەهاباد، دوو کوڕی هەبوو. میرزا ”خلیل فتاح قاضی” کە پەرتووکی کورتە مێژووی بنەماڵەی ”قاضی” لە ڕووی یادداشتەکانی ئەو نووسراونەتەوە، نووسیوێتی کە کوڕەکانی ”جنابی قاضی علی” ناوی ”محمد همام” و ”ابولقاسم سدر”یان لە سەر داندرا. ”محمد همام” ناوی بچووکی ڕاستەقینەی جەنابی پێشەوا بوو. ”محمد همام قاضی” ناوی تەواوی ”جنابی حضرت قاضی محمد” بوو. ئەمەی کە گرنگی پڕبایەخی هەیە و بەڵگەکانیش پشتڕاستی دەکەنەوە ئەمەیە کە سەرۆک کۆماری کوردستان هەمووکات ناوی تەواوی خۆی واتە ”محمد همام قاضی” لە ئیمزاکردندا بەکار دەبرد. ئێمە هەندێک نامەمان لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی دیبوو کە پێمان وابوو ”جنابی حضرتی قاضی محمد” ئیمزای کردبوون. لەو نامە ساختە و سازکراوانەدا ئیمزاکان بە شێوەی ”محمد قاضی” نووسراون. بەڵام ئەوەی کە ڕاستییە و حاشای لێ ناکرێ ئەوەیە کە سەرۆکی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان لە ئیمزاکانیدا هەرکات لە ناوی ”محمد همام قاضی” کەڵکی وەردەگرت. یەکەمجار کە چاومان بە ئیمزای ڕاستەقینەی جەنابی پێشەوا کەوت، لە پەرتووکی مامۆستا ”سید محمد صمدی”دا بوو. لەوێدا دیتمان کە لە ژێر ناوی ”محمد قاضی” ووشەیەکی دیکەش نووسراوە کە بۆمان ڕوون نەبوو دەبێ چ بێ. پاش لێوردبوونەوەیەکی زۆر بیرمان کردەوە کە ڕەنگە ئیمزای جەنابی پێشەوا بە شێوەی ”محمد قاضی همام” بووە بەڵام پاش ئەوە کە پێوەندیمان بە خەڵکی شارەزا و جێی متمانەوە گرت، بۆمان دەرکەوت کە ناوی تەواوی سەرۆکی کۆماری سەربەخۆی کوردستان ”محمد همام قاضی” بووە. لەو کتێبەدا هەر وەک لە لاپەڕەی داهاتوودا دەبینرێ، توانیمان دوو نوسخەی دەستخەت و ئیمزای ”جنابی حضرتی قاضی محمد”مان وە دەست کەوێ. لە دواییدا دەستمان بە وەشانی کوردی پەرتووکی ”کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری” ڕابگا. میرزا ”خلیل فتاح قاضی” زانیارییەکان و ڕاستییەکان بۆ ئێمە لەو کتێبەدا پشتڕاست دەکاتەوە. لە لاپەڕەی ٩٠ی ئەو کتێبەدا نووسراوە کە ناوی سەرۆک کۆماری کوردستان ”محمد همام قاضی” بوو و نامەیەکیش بە ئیمزای ئەو لە لاپەڕەی ٢٥٠ی ئەو کتێبەدا داندراوە. وێنەی بەڵگەکە بە شێوەی ڕەش و سپی چاپ کراوە. ئێمە توانیمان دەستمان بە وێنەیەکی ڕەنگی ئەو بەڵگەیە ڕابگا کە جوانتر ڕاستییەکان پشتڕاست دەکاتەوە. گرنگی ئەوەش لەمە دایە کە خودی بنەماڵەی ”قاضی” لە مەهاباد ڕەسەن بوونی ئەو بەڵگە و ئیمزایانە پشتڕاست دەکەنەوە. ئەوان ئەمەش پشتڕاست دەکەنەوە کە ناوی تەواوی جەنابی پێشەوا ”محمد همام قاضی” بوو. لە لاپەڕەکانی داهاتوودا وێنەی بەڵگە ڕەسەنەکان دەخرێنە بەر چاو کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” سەرۆکی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان ئیمزای کردوون و نووسیونی.

وێنەی ژێرەوە دەستخەت و ئیمزای ڕاستەقینەی سەرۆک کۆماری کوردستان ”جنابی حضرتی قاضی محمد” نیشان دەدا. ناوەڕۆکی نامەکە باس لەوە دەکا کە پێشەوای کوردان شایەتی مارەکردنی دوو کەس بوو کە زەماوەندیان کردبوو. ئەوەی کە لەم نامەیەدا بۆ ئێمە گرنگی و بایەخی مێژوویی هەیە ئەمەیە کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” ڕێکەوتی لە پەنای ئیمزاکەی لێدەدا کاتێک کە لە سەر شتێکی ڕەسمی یان گرنگ ئیمزای کردبا. هەر سێک نوقتەکەی ناوی ”قاضی” لەم نامەیەدا پێکەوە وەک هێڵێکی کەوانی تێکەڵ بە یەک کراون. خاڵی گرنگ لەم بەڵگەیەدا ئەمەیە کە پێشەوای مەزن لە ناوەڕۆکی بەڵگەدا نووسیوێتی کە : من ”محمد قاضی” شایەتم…  لە ناوەڕۆکی بابەتدا ناوی ”محمد قاضی” وەک ڕەواڵی عادی بەکار بردووە بەڵام کاتێک کە ئیمزای کردووە  وەک هەمووکاتێک ناوی تەواوی خۆی واتە ”محمد همام قاضی” بەکار بردبوو. ئەم هێڵانەی کە لە ژێر ناوی ”محمد قاضی” ئیمزاکەی دیارە، ناوی ”همام”ە کە لە ئیمزاکەی خۆیدا هەرکات بەم شێوەیە ئیمزای دەکرد. نوسخەی ئۆرجینالی ئەم بەڵگە بە نرخە لای بنەماڵەی ”مجدی” لە شاری مەهاباد ڕادەگیرێ. سپاسی یەکجار زۆر بۆ مامۆستای هێژا بەڕێز کاک ”سید محمد صمدی”.

  • Source: Seyd Mohammad Samadi, The Enclosource Of: Glimpses Of Mahabad History, Kurdisk, 1999 Mehabad, ISBN 964-6806-30-9, Çapemenî Rehrow Mehabad, Çapî yekem, Laperrey 185

لە ژێرەوە وێنەیەکی دیکە لە دەستخەت و ئیمزای ڕاستەقینەی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” سەرۆکی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان دەبینن. ناوەڕۆکی نامە باس لەوە دەکا کە پێشەوای کوردان نوێنەرێکی خۆی ناردووە بۆ گوندێک تا لەوێ خزمەت بە کار و باری خەڵکی ئەوێ بکا. دەستخەتی پێشەوای مەزن ڕێک لە نوسخەی پێشوو دەچێ کە دانراوە بەر چاو. وەک لێرەشدا دەبینرێ، ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لە ناوەڕۆکی نامەدا ناوی خۆی وەک ”محمد قاضی” نووسیوە بەڵام کاتێک کە نامەکەی ئیمزا کردووە، ناوی تەواوی خۆی واتە ”محمد همام قاضی” بەکار بردووە. نامەکە تاریخی پێوەیە و هەر سێک نوقتەکەی ناوی ”قاضی” وەک نوسخەی پێشوو بە شێوەی هێڵێکی کەوانی تێکەڵ بە یەک کراون. وەک دەبینرێ ئیمزای ئەم نوسخەیەش ڕێک لە ئیمزای نوسخەی پێشوو دەچێ. نوسخەی ئۆرجیناڵی ئەم بەڵگە پڕبایەخە لای هێژا کاک ”جعفر صادق گلولانی” لە مەهاباد ڕادەگیرێ. سپاسی یەکجار زۆر بۆ مامۆستای هێژا بەڕێز کاک ”سید محمد صمدی”.

  • Source: Seyd Mohammad Samadi, The Enclosource Of: Glimpses Of Mahabad History, Kurdisk, 1999 Mehabad, ISBN 964-6806-30-9, Çapemenî Rehrow Mehabad, Çapî yekem, Laperrey 192

وێنەی لاپەڕەی داهاتوو بەڵگەیەکی نێوخۆیی بنەماڵەی گەورە و خۆشەویستی ”قاضی” نیشان دەدا. پێشەکی پێویستە سپاسی زۆر و فراوانم ئاراستەی کاک ناسری قازی هێژا بکەم کە ڕێگەی پێدام لەم بەڵگە پڕبایەخ و نازدارەی بنەماڵەی ”قاضی” کەڵک وەربگرم. ناوەڕۆکی ئەم نامەیە پێوەندی بە میراتی ئەندامی بنەماڵە هەیە بەڵام ئیمزا و دەستخەتێکی لە سەرە کە هەموو نەتەوەی کورد خاوەندارییەتی. دەستخەت و ئیمزای ”جنابی حضرتی قاضی محمد” بە ڕەنگی شین لە سەر ئەم بەڵگەیە دەبینرێ کە ئیتر هیچ گومانێک بۆ شێوەی لێکۆڵینەوەی ئێمە و سەروەری نەتەوەی کورد ناهێڵێتەوە. پێشەوای کوردان لە نووسینێکی کورتی خۆیدا کە لە سەر نامەکە دەبینرێ، تأییدی مۆر و دەستخەتی باوکی بەڕێزی خۆی واتە ”جنابی حضرتی قاضی علی” کردووە. سەرنجڕاکێشە کە ڕێکەوتیشی ڕێک لە تەنیشتی نووسیوە. ئیمزای پێشەوای مەزن بریتییە لە ناوی تەواوی، واتە ”محمد همام قاضی” و سێ نوقتەکەی ناوی ”قاضی” دیسان لێرەشدا بە شێوەی هێڵێکی کەوانی تێکەڵ بە یەک کراوە. دەستخەت و ئیمزای ”جنابی حضرتی قاضی محمد” ڕێک لە ئەو دوو نوسخەی ڕاستەقینەی دیکە دەچێ کە خراوەتە بەر چاوی خوێنەر. نوسخەی ئۆرجینالی ئەم بەڵگە پڕبایەخە لە ماڵی ”جنابی اسماعیل فتاح قاضی” ڕادەگیرێ. لە سەر ئەم بەڵگە پڕ بایەخە قسەی دیکەشمان بۆ گوتن زۆرە، بلا بمێنێ…! سەرنج بدەن کە پێشەوای مەزن لە ئیمزاکەی خۆیدا لە ناوی تەواوی خۆی واتە ”محمد همام قاضی” کەڵکی وەرگرتووە.

فاکتەکان چ دەبێژن، ڕاستییەکان چین؟ ئێمە سێ بەڵگەمان خستۆتە بەر چاوی خوێنەر کە:

  • ١. ئێمە دەزانین کە نوسخەی ئۆرجینالی نامەکان لە کوێ ڕادەگیرێن.
  • ٢. ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لە نامەی فەرمیدا ڕێکەوتی نووسینی نامەی دەنووسی.
  • ٣. ”جەنابی حضرتی قاضی محمد” هەرکات لە ئیمزاکانیدا ناوەی تەواوی خۆی (”محمد همام قاضی”) بەکار دەبرد.
  • ٤. “جەنابی حضرتی قاضی محمد” هەرکات کە ئیمزای دەکرد، سێ نوقتەی ناوی ”قاضی” لە هێڵێکی کەوانیدا بە یەکەوە تێکەڵ دەکرد.
  • ٥. دەستخەتی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لە هەر سێک بەڵگەی ڕەسەندا لێک دەچن و جیاوازییەک نابینرێ.
  • ٦. شێوەیەک کە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” نووسیوێتی ئەوە دەردەخا کە زانا و خوێندەوارێکی بەرز بووە.
  • ٧. بنەماڵەی ”قاضی” هەر سێک بەڵگەکان ”تأیید” دەکەن.
  • ٨. ئێمە جیا لەو سێ بەڵگەیە کە خستوومانە بەر چاوی خوێنەر، نموونەی دیکەشمان لە بەر دەست دایە کە لە داهاتوودا لە پەرتووکێکدا بڵاو دەکرێتەوە. ئیمزا و دەستخەتی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لەویشدا هیچ جیاوازییەکی دەگەڵ ئەو سێ بەڵگە ڕەسەنە نییە کە لێرە دانرا خزمەت خوێنەر. ”جنابی حضرتی قاضی محمد” لەویشدا هەر ناوی تەواوی خۆی واتە ”محمد همام قاضی” بەکار بردووە.
  • ٩. تەواوی ئەو نامە سیاسییانەی کە بە ناوی ”جنابی حضرتی قاضی محمد”ەوە بڵاو کراونەتەوە، هەر هەموویان ساختەن، ”جعل”ن و سازکراون.

بڕوانەئەو نامەیە کە لە ژێرەوە دانراوە و باس لە زانیارییەک پشتڕاست دەکاتەوە کە هەندێک نووسەریش ئاماژەیان پێ کردووە و ئێمەش پێشتر لێرەدا ئاماژەمان پێ کردووە.

نامەیەکی کە لە لاپەڕەی پێشوودا بینرا، لە لایەن هێژا ”رحمن اویسی”ڕا بۆ مامۆستا ”سید محمد صمدی” ناردراوە کە لە پەرتووکی بەڕێزیان بە ناوی ”تاریخ مهاباد” بڵاو بۆتەوە.[100] میرزا ”رحمن اویسی” لە نامەکەیدا ناوی کۆماری کوردستانی بۆ پێناسەکردنی حکومەت بەکار بردووە، ئەو یەک لە چالاکڤانانی سیاسی سەردەمی کۆمار بوو. ئەوەی کە زۆر گرنگی هەیە ئەوەیە کە میرزا ”رحمن اویسی”  لەم نامەیەیدا باسی لەوە کردووە کە ناوی سەرۆکی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقلی” کوردستان، ”محمد همام قاضی” بووە و ئەوە کە ئەو بە ناوی ”قاضی محمد” ناسرابوو. میرزا ”رحمن اویسی” باسی کردووە کە ئەوکات زۆر پەرۆش بوو کە ”ایران” هێرشی دەبردە سەر کوردستان. ئەو دەیزانی کە گەر حکومەتی ”طهران” دەستی بە بەڵگەکانی کۆمار کەوتبا، گیانی زۆر کەس دەکەوتە مەترسییەوە، هەر بۆیە پێوەندی بە ”قادر مدرسی” گرتبوو کە لە بەرپرسانی سیاسی بوو. بۆ ئەوە کە کات نەکوژرێ میرزا ”رحمن اویسی” بە قەستی بە ”قادر مدرسی” گوتبوو کە ئەو لە لایەن ”جنابی حضرتی قاضی محمد”ەوە فەرمانی پێ دراوە تا تەواوی بەڵگەکانی مەهاباد و چەند شارێکی دیکە بسووتێنن، بۆ ئەوە کە حکومەتی ”ایران”ی وە دەستی نەکەون. ئەو شارانەی کە میرزا ”رحمن اویسی” ناوی بردوون بریتی بوون لە مەهاباد، نەغەدە، ورمێ، شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، بۆکان، میاندواو، تکاب، شاهیندژ، ئەفشار، شاپوور و چەند ناوچەیەکی دیکە. ڕێک ئەو شوێنانەی کە لە ژێر دەستی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان بوون، چوون زێدی داکان و بابانی کوردانن.

لێرە پێویستە ئەمەش بۆ خوێنەری ئەم نامیلکەیە باس بکرێ کە بەڵگەیەکی ساختەی دیکەش هەیە کە ئیمزای ”جنابی حضرتی قاضی محمد”ی لە سەر ”جعل” کراوە. ئەو بەناو بەڵگەیە پێشتر لە لایەن مامۆستا گۆران (حسن ایوب زادە)ی هێژا وڵامی دراوەتەوە و ناڕاستی ئەو کاغەزە ساختەیە بە مێتۆدێکی جیاوازەوە سەلمێندراوە. بە هۆی ئەوە کە هێستا وڵامێک لە لایەن دوکتوور ”کمال فواد” بە ئێمە نەگەییشتووە، هەر بۆیە ئێستا نامانهەوێ هیچ لە پێوەندی بەم بەناوبەڵگەیە بنووسین. هەر لەم نامیلکەیەدا سەلمێندراوە کە ئیمزاکەی سەر ئەو بەناوبەڵگەیەی دوکتوور ”کمال فواد” بڵاوی کردۆتەوە ساختەیە و ئیمزای سەر ئەو بەڵگە ساختەی بڵاوی کردۆتەوە، ئیمزای ”جنابی حضرتی قاضی محمد” نییە. ئێمە لە ڕێگەی بەرپرسی حیزبەکەی دوکتوور ”کمال فواد” لە شاری ئوسلۆ داوای ڕوونکردنەوەیەکمان کردووە. بە پێویست دەزانرێ کاتێک لە سەر ئەو کاغەز و ئیمزا ساختەیە بدوێین کە وڵامێکمان لە لایەن دوکتوور ”کمال فواد”ەوە بە دەست بگا، گەر وڵامێکیشمان پێ نەدرێتەوە ناچار دەبین هەندێک فاکت و بەڵگە بڵاو بکەینەوە کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانمان دۆزیومانەتەوە. بۆ ئێمە هیچ جێی گومان نەماوە کە ترکە ڕادیکاڵە کۆمۆنیستەکانی باکۆ و کەسانی سەر بەوان لە تەورێز و باکۆ، بەڵگەی ساختەیان بۆ چەواشەکردنی مێژووی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان ساز کردووە. ئێمە تا ئێستا چەند نموونەیەکمان لەو بەڵگە ساختە و ناڕاستانە دۆزیوەتەوە کە لە لایەن حکومەتی ترکی تەورێز و باکۆ ”جعل” کراون بەڵام بە جێی بڵاوکردنەوە و لەقاودانی کاغەزی ساختەی دیکەی ئەوان حەز دەکەین بۆ خوێنەری ڕوون بکەینەوە کە مەبەست و هۆکاری ئەوان لەو کارانە چ بووە. باقی بەناو بەڵگە ساختەکانیان ڕادەگرین بۆ دوایی.

ئەو کەسانەی کە وەک پسپۆڕ و شارەزا لە سەر مێژووی کۆماری کوردستان دەکەن، وێدەچێ کە بە هەندێک بەڵگەیان نەزانیبێ کە سەلمێنەری زۆر ڕاستین. سێ بەڵگە لە لایەن ئارشیوی نەتەوەیی کۆماری ئازەربایجان لە باکۆ لەم پێوەندییەوە بڵاو کراونەتەوە. ئەو بەڵگانە بایەخ و گرنگی زۆریان هەیە. بەڵگەکان لە لایەن کەسێک بە ناوی ”جمیل حسنلی” بڵاو کراونەتەوە و کەسێکیش بە ناوی ”گەری گۆڵدبێرگ” وەرگێڕدراونەتەوە سەر زمانی ئینگلیسی. ئەم بەڵگانە کە لێرە تەنیا ئاماژە بە بەشێکیان دەکرێ لە ئارشیوی نێونەتەوەیی پڕۆژەی مێژوویی شەڕی سارد دەست دەکەون. ناو و سەردێڕی هەرکام لەو سێ بەڵگەیە لە ژێرەوە دەخرێنە بەر چاوی خوێنەر . لە نووسینەکاندا بە ناوی بەڵگەی ژمارە یەک، بەڵگەی ژمارە دوو و بەڵگەی ژمارە سێ باس لە ڕاستییەکانی ئەو بەڵگە بە نرخانە دەکەین، هەر وەک لە ناساندنی بەڵگەکاندا دیاری کراوە مەبەست لە بەڵگەی ژمارە ١، ٢ و ٣ کامەیە. بڕوانە ناو و سەردێڕی ئەو سێ بەڵگانە.

بەڵگەی ژمارە یەک

بەڵگەی ژمارە دوو

بەڵگەی ژمارە سێ

بەڵگەی ژمارە یەک لە ١١ ئارتیکل پێک هاتووە، بەڵگەی ژمارە دوو لە ١٣ ئارتیکلاندا نووسراوە و بەڵگەی ژمارە سێ بریتییە لە ٦ ئارتیکل. لە هەر کام لەو سێ بەڵگانەدا دەبینرێ کە هەندێک ئارتیکل لق و ژێر ئارتیکلی هەیە و مادە و ڕوونکردنەوە و فەرمانی زۆرتری پێ زیاد کراوە. بەڵگەکان ١٠٠% ڕاستن، خودی کۆماری ئازەربایجان بڵاوی کردوونەتەوە، ئارشیوی نێونەتەوەیی شەڕی ساردیش ”تأیید”ی کردوون و ڕووداوە مێژووییەکان و هەڵس و کەوتی بەرپرسانی سیاسی کۆماری ئازەربایجان و مۆرە دەستکردەکانیان لە تەورێز دەگەڵ ئەو بەڵگانە یەک دەگرنەوە. نوسخەی ئۆرجیناڵیان دیارە کە لە کوێ ڕادەگیرێ و ڕێگە بۆ هەر لێکۆڵەرێک ئاوەڵەیە کە زۆرتر لە سەر ئەو بەڵگانە بزانێ. ئەو بەڵگانە بە دوو زمانەکانی ترکی، ڕووسی و ئینگلیسی دەست دەکەون.

بە پێی ئارتیکلی ١ی بەڵگەی ژمارە یەک، بەرپرسایەتی بە ”ئازنەفت” دراوە تا چاودێری و دۆزینەوەی شوێنی نەوت لە باکووری ”ایران ئەنجام بدا و بە پێی ئارتیکلی ژمارە ٣ی هەمان بەڵگە دەبا لە دەستگایان لە چەند شوێنان و لە ناوچە کوردستانییەکانیش وەک شاری ”خۆی”ە دامەزراندبا تا عەرزی هەڵقەنن.

”ستالین” لە ڕێکەوتی ٦ی ٧ی ١٩٤٥ی زایینی فەرمانی بە ”باقرۆف” دابوو و نووسیبووی کە سەرۆکایەتی سۆڤیەت ”سی پی ئا زێد سی سی”(حیزبی کۆمۆنیستی ئازەربایجان) ئاگادار دەکات تا بزوتنەوەیەکی جیاییخوازی لە ئازەربایجانی ”ایران” ڕێک بخەن. بە پێی ئەو بەڵگانەی دراوە دەبێ پلە بە پلەی بەرنامەکە بچێتە پێش و لەوە دڵنیا بن کە خەڵکی باکووری ”ایران” فریو دراون بۆ سەربەخۆیی و تێکەڵبوون بە ئازەربایجانی سۆڤیەت.

بە پێی ئارتیکلی ٢ی بەڵگەی ژمارە دوو، ”ستالین” فەرمانی دابوو کە حیزبێکی سیاسی بە ناوی ”حیزبی دێمۆکراتی ئازەربایجان(آذربایجان دمکرات فرقەسی)” لە ئازەربایجانی ”ایران”ێ دابمەزرێت و بەو ئامانجە کە بەڕێوەبەری جووڵانەوەیەکی جیاییخوازانە(“تجزیەطلب”انە) بکا.

بە پێی ئارتیکلی ٣ی بەڵگەی ژمارە دوو، ”ستالین” فەرمانی دابوو کە کوردەکان بۆ لای جووڵانەوەی جیاییخوازی لە ”ایران” ڕابکێشن و دەسەڵاتێکی خودموختارییان لە ناوچەی خۆیاندا هەبێ. بە پێی ئارتیکلی ٤ی هەمان بەڵگە، ”ستالین” فەرمانی بە ”باقرۆف” و ”یعقوب ئۆف” دابوو کە بەرپرسایەتی باڵا بە دەستەوە بگرن تا جووڵانەوەی جیاییخوازی ترکان لە تەورێز هاوکاری تەواویان دەگەڵ کۆنسوولی سۆڤیەت لە تەورێزێ کردبا. بە پێی ئارتیکلی ٦ی هەمان بەڵگە ”ستالین” فەرمانی دابوو کە چەک و چۆڵ بە حیزبە جیاییخوازەکانی لایەنگری سۆڤیەت بدرێ. پێشتر لەم نامیلکەیەدا بەرپەرچی ئەو بەڵگە ساختانەمان داوە کە حکومەتی ترکان بە نێوی ”جنابی حضرتی قاضی محمد” سازیان کردبوو. خۆتان دەستخەت و ئیمزای ڕاستەقینەی ”جنابی حضرتی قاضی محمد”تان بینی. لەم ئارتیکلەدا کە ئاماژە بە بەڵگەکەشی کراوە، ”ستالین” فەرمانی بە ”باقرۆف” و ”بولگانین” داوە تا بەرپرسایەتی ئەو ئەرکە بە دەستەوە بگرن. نامە ساختەکانیش کە بە ناوی ”جنابی حضرتی قاضی محمد”یش هەر وا نووسراون کە گوایە ”جنابی حضرتی قاضی محمد” داوای چەکی لە ”باقرۆف” کردبوو، کە ناڕاستی ئەو نامانەشمان سەلماند. ئەم بەڵگەیە لە ١٣ ئارتیکلاندا نووسرابوو و ئارتیکلەکان بە شێوەیەکی ورد سەلمێنەری پلان و بەرنامەی سۆڤیەتە کە بۆ باکووری ڕۆژئاوای ”ایران”ی هەبوو (هەم ناوچە کوردستانییەکان و هەم ناوچە ترک-نشینەکان).

ئارتیکلەکانی ئەو بەڵگەیە بە وردی باس لەوە دەکەن کە حکومەتی ترکان لە تەورێزێ تەواو دەستکرد و بەکرێگیراو بوون و بە دەستی ”باقرۆف”ی و بە فەرمانی ”ستالین”ی کۆنترۆڵ دەکران.

بە پێی بەڵگەی ئارتیکلی ١ی بەڵگەی ژمارە سێ، سۆڤیەت فەرمانی دابوو تا ”پیشوری” و ”کامبخش” بچنە باکۆ و سەبارەت بە دامەزرانی ”آذربایجان دمکرات فرقەسی” قسە بکەن، و ئەوە کە چلۆن کەڵک لە بڵاوکراوەکانی ”خاور نو”، ”آژیر” و … بکەن.ئامانج ئەوە بووە کە حیزبەکانی دیکە دەگەڵ ”فرقە دمکرات آذربایجان” تێکەڵ بن. هەروەها فەرمان بە ”فرقە دمکرات آذربایجان” درابوو کە کۆمیتەی خۆیان لە شارە کوردستانییەکانی مەهاباد، ورمێ، خۆی، ماکۆ و چەند شارێکی دیکەدا بکەنەوە کە ئەمڕۆکە خاکی کوردستان نەماون.

بە پێی ئەو فاکت و بەڵگانەی لە بەر دەستمان دان، حکومەتی ترکی ئازەربایجان لە تەورێز بەڵگەی ساختەی بە شێوەیەک ساز کردووە کە وا نیشان بدەن کە گوایە کوردەکان لە ژێر باڵی ترکاندا کار و باری خۆیان بەڕێوە بردووە. ئێمە لە داهاتوودا ئەمانەش لەقاو دەدەین و دەیسەلمێنین کە زۆر شتی ناڕاستیان لەم پێوەندییەوە ساز و بڵاو کردبوو. تەواوی ئارتیکلەکان و ژێر ئارتیکلەکانی بەڵگەی ژمارە سێ سەلمێنەری ئەوەن کە حکومەتی ترکان لە تەورێز بە تەواوی دەستکردی سۆڤیەت بوو. بۆ زانیاری زێدەتر دەتوانن خۆتان چاویان لێ بکەن. ئێمە لە داهاتوودا بۆ سەلماندنی ساختەبوونی هەندێک بەناوبەڵگەی دیکەی سازکراو لە لایەن حکومەتی دەستکردی ترکان لە تەورێز، کەڵکیان لێ وەردەگرین. بەڵگەکانی ئارشیوی نەتەوەیی سەبارەت بە حیزبە سیاسییەکان و بزووتنەوەی سوسیالیستی کۆماری ئازەربایجان لە باکۆ، سەلمێنەری ئەوەن کە ”ستالین”(مسکۆ) و ”باقرۆف”(باکۆ) ئەو پەڕی ناجوامێری و گاڵتەیان بە هەست و بیری ئازادیخوازی جەماوەری ترکی ئازەربایجان کردبوو و ئەمەشیان بە پاڵپشتی مۆرە دەستکردەکانی خۆیان لە تەورێزێ ئەنجام دابوو. بەڵگەکانی ئەوان سەلمێنەری ئەوەن کە خۆشیان لە چاو زلهێزانی ڕۆژئاوایی جوانتر و مرۆڤانەتر هەڵس و کەوتیان نەکردووە. سەیر نییە کە سەرکردایەتی کورد پێداگریی ڕاشکاوانە و زەقیان لە سەر سەربەخۆیی و ”استقلال”ی خۆیان لە ڕۆژنامەی کوردستاندا کردبوو. ئەمەش دیسان لای ئێمە سەیر نییە کە ڕاپۆرتە ڕووسییەکان سەبارەت بەو سەر و بەندی کە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دامەزرا، هێستا بڵاو نەکراونەوە. بە فەرمی نەناساندنی کۆماری کوردستان باشترین وێنەیە بۆ تێڕۆریزمی نێودەوڵەتی بە دژی نەتەوەی کورد و جوانترین وێنە بۆ نەتەوەی کورد کە لە داهاتوودا بنەمای دەوڵەتێکی سەربەخۆی لە سەر دامەزرێنن. ”جنابی حضرتی قاضی محمد” خەباتی کرد تا ئاسایەشێک بۆ نەتەوەی کورد پێک بهێنێ تا حکومەتی ڕاستیستییەکانی ”ئانکارا”، ”دمشق”، ”بغداد”و ”طهران” کوردی نەتوێننەوە و چیتر مافەکانی ژن و مناڵ و پیاوی کورد بایکۆت و پێشێل نەکەن. جەنابی پێشەوا گەرەکی بوو خەڵکی خۆی بپارێزێ کە کورد بە بەسەرهاتەکانی ”انفال”، هەڵەبجە و… تواندنەوەی ئێتنیکی، ئێعدام، زیندانی مناڵی کورد تەنیا بە تاوانی کوردبوونی، ئەشکەنجە و تاڵانی سامانی بە سەردا دووپات نەبێتەوە. ”جنابی حضرتی قاضی محمد” خوازیاری کۆمەڵگایەک بوو کە ئێلیتی کورد لە زانکۆکان دەرس بڵێتەوە و لاوانی کوردی پەروەردە کردبا بە جێی ئەوە کە بە دەستی تێڕۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ”ایران” و کۆماری تێڕۆریستی تورکیا قەسسابی و تێڕۆر بکرێن یان بڕفڕێندرێن. ”جنابی حضرتی قاضی محمد” باش دەیزانی خەباتی بۆ چ کردبوو و چەند هەنگاوێکی گرنگی هەڵهێنابۆوە. ئەو گەرەکی بوو کە بوارێک برەخسێنێ تا مامۆستایەکی کورد مێداڵی پێ ببەخشرێت، بە جێی ئەوە کە بە تاوانی فێرکردنی زمانی زگماکی بە لاوانی کورد بە دەستی سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری تێڕۆریستی ”اسلامی ایران” لە سێدارە بدرێ. ئەوان گیانیان لە جەنابی پێشەوا، گیانبەخت ”محمد همام قاضی” سەرۆک کۆماری دەوڵەتی سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان وەرگرت بەڵام ئاگری چەمک و ئامانج و ڕێبازی پێشەوای کوردان وەک مۆمێک لە دڵ و مێشکی جیلەکانی پاش خۆی بوژاوەتەوە و سەربەخۆییەکیان گەرەکە کە پێشەوا دایمەزراند.

درێژەی دەبێ

.

.

.

سەرچاوەکان


[1]  سەردەمی نوێ (مانگنامە)، ژمارە ١٧، شەشەم مانگی ١٩٧٨ی زایینی، ستۆکهۆڵم، دوکتوور جمشید حیدری و کریم حسامی

[2] فریدون حکیم زادە، ساوجبلاغ مکری (مهاباد در آینە اسناد تاریخی)، شابک ٧-٣٢-٧٩٧٠-٩٦٤-٩٧٨، انتشارات هیوا مهاباد ٢٠١٠، لاپەڕەی ٦٦

[3]  Jeremy Murray Brown, Portraits of Power, Published by Times books, New York 1979, ISBN 0-8129-0846-5

[4] دوکتوور عبالرحمن قاسملوو، چل ساڵ خەبات لە پێناو ئازادی، لاپەڕەی ٢٦، دەتوانن لەم بەستەرەی ژێرەوە چاوی لێ بکەن

  • www.kurd.no/komar/40.pdf

 

[5]  Jemal Nebez, THE KURDS; History and Kulture, translated by Hanne Kuchler, London 2004, pp 10 & 36

[6]  Erling Folkvord (tekst) og Veronica Melå (foto), Kurdistan – om fortid, folk og fremtid, Tapir akademisk Forlag 2003, ISBN 82-519-1810-3, Laperre 151

    • På side 152 sier Erling at KURDISTAN var en synlig realitet som et land.

 

[7] کریم حسامی، پێداچوونەوە (گەشتێک بە نێو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە کوردستانی ئێران، سوید ١٩٩٦، ئای ئێس بی ئێن ٠-٣٤٠٥-٦٣٠-٩١، لاپەڕەی ٢٤٤

[8] د. رەحیم قازی، پێشمەرگە، هەولێر ٢٠٠٨، لاپەڕەی ٨

[9] ڕۆژنامەی کوردستان، چاپی مەهاباد، ژمارە ٩، ڕێکەوتی ٢ی ٢ی ١٩٤٦

[10] د. رەحیم قازی، پێشمەرگە، هەولێر ٢٠٠٨، لاپەڕەی ١٧

[11] دکتۆر یاسین سەردەشتی، کۆماری میللی دیموکراتی کوردستان، لاپەڕەی ١٣٢

[12] کەمال مەزهەر، خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران، وەرگێڕانی ئازاد عبید احمد، چاپی ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر ٢٠٠٤، لاپەڕەی ٥٠ و ٥١

[13] لە سێمینارێکدا کە لە سەر بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی کورد لە ساڵی ٢٠٠٧ پێک هاتبوو، مامۆستای هێژام دوکتوور بورهان یاسین گێڕایەوە کە؛ دوایینجار کە دوکتوور بورهان یاسین گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملووی لە سوید پێش تێڕۆڕکردنی بە دەستی کۆماری تێڕۆریستی ئیسلامی ئێران بینیبوو، گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو گوتبووی کە زۆر بە ئاوات بوو بەڵگەکانی کۆماری کوردستان ببینێ. دەنگی مامۆستای هێژا کاک دوکتوور بورهان یاسین لە ئارشیوی کوردستان یونایتێددا پارێزراوە و کەسێکی ناسراو و خاوەن ڕێز لای کوردانە. چالاکە لە بواری سیاسی و لە زانکۆش وانە دەڵێتەوە. ئەو پەرتووکێکی لە سەر کۆماری کوردستان نووسیوە و ئانالایزی گەلێک بەهێز و لۆژیکی لە سەر ئەم بەشەی مێژووی نەتەوەی کورد لەو سەردەمدا کردووە.

سەرەڕای ئەوە کە دوکتوور بورهان یاسین ئەم ڕاستییەی باس کردووە کە گیانبەخت دوکتوور قاسملوو بەڵگەکانی کۆماری کوردستانی نەبینیبوو، بە چاوخشاندنێکیش بە سەرچاوەکانی ئەم ئێلیتە دەکرێ ئەوە بزانری کە دەستی بە بەڵگەکانی کۆماری کوردستان نەگەییشتبوو. بڕواننە پەرتووکی کوردستان و کورد کە تێزی دوکتووڕای بەڕێزیان بوو. سەرچاوەکانی بەشی کۆماری کوردستانیش ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە کە دەستی بەو بەڵگانە ڕانەگەییشتبوو. ئەمەش ئاساییە چوون لەو سەردەمدا هێشتا هەر چەتوون بوو مرۆڤ دەستی بە بەڵگەکانی کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستان ڕابگا. بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەبینرێ کە دوکتوور قاسملوو لە کوردستان و کورددا باسێکی بەرگری زۆر جوانی لە مەڕ مافی سەربەخۆیی کورد و کوردستان لەو کاتدا نووسیبوو. وێڕای ئەمانەش زۆر پڕۆپاگەندەی نەیارانی کورد کە بە دژ نەتەوەی کورد بڵاو کرابوونەوە لەو پەرتووکەدا لە لایەن دوکتوور قاسملوویەوە بەرپەرچ دراون. گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو لەو باسەیدا بە دژی زلهێزانی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی هەڵوێستی خۆی دەربڕیبوو و تەواو سەربەخۆیانە پێنووسی گێڕاوە. بۆ زانیاری زێدەتر بڕوانە ئەو باسانەی کە لە مەڕ سیاسەتی زلهێزان لە ڕۆژهەڵاتیناوەڕاستدا نووسیویانە.

  • “Dr. Abdulrahman Qasimlû”, KURDISTAN u KURD; Lêkolînek Sîasî u Abûrî, Çapa yekem, Jîna Nû forlag 1991, ISBN 9188054-08X, sider 282-289

[14]  DAVID McDOWALL, A MODERN HISTORY OF THE KURDS, ISBN 978 1 85043 416 0, Third edition, 2004 New York, pp 240 og 241

[15]  DAVID McDOWALL, The Kurds; Minority Rights Group 1996, ISBN 1 897693 46 X,    p 20

[16]  Farideh Koohi-Kamali, The Political Development of the Kurds in Iran; Pastoral Nationalism, Department of Social Sciences, New School University, New York, 2003 PALGRAVE MACMILLAN, ISBN 0–333–73169–7, p 176

[17]  Farideh Koohi-Kamali, The Political Development of the Kurds in Iran; Pastoral Nationalism, Department of Social Sciences, New School University, New York, 2003 PALGRAVE MACMILLAN, ISBN 0–333–73169–7, p 237

[18]  Farideh Koohi-Kamali, The Political Development of the Kurds in Iran; Pastoral Nationalism, Department of Social Sciences, New School University, New York, 2003 PALGRAVE MACMILLAN, ISBN 0–333–73169–7, p 176

[19]  The Kurds; A Contemporary Overview, Edited by Philip G.Kreyenbroek and Stefan Sperl, ISBN 0-203-99341-1 Master e-book ISBN, 2000 London, Kapittel 9 by Fereshteh Koohi-Kamali; The development of nationalism in Iranian Kurdistan, p 143

[20] ناوی ڕاستەقینەی ئەم شاعیرە نەتەوەیییە ”سید محمد امین شیخ الاسلامی” بوو و ناوی ”هێمن”ی لەو کاتەوە بەکار برد کە بوو بە ئەندام لە ک.ژ.ک. بۆ زانیاری زێدەتر بڕوانە؛ هێمن موکریانی، بارگەی یاران، سەرجەمی شێعری هێمن، بەڕێوەبەری پڕۆژە بەدران احمد و عثمان دەشتی، چاپی ئاراس، هەولێر ٢٠٠٣، لاپەڕەی ٣٠

[21] هێمن موکریانی، بارگەی یاران، سەرجەمی شێعری هێمن، بەڕێوەبەری پڕۆژە بەدران احمد و عثمان دەشتی، چاپی ئاراس، هەولێر ٢٠٠٣، لاپەڕەی ٣٣

هەروەها بڕوانە چێشتی مجێور نووسینی مامۆستا هەژاری موکریانی کە هەمان زانیاری پشتڕاست کردۆتەوە. مامۆستا هەژاری موکریانیش ئەندامی ک.ژ.ک بوو و هەمان شانازی ”شاعیری نەتەوەیی” لە لایەن کۆماری سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستانی پێ بەخشرا. مەخابن دەمێکە ئەم پەرتووکەم لە بەر دەستدا نەماوە تا ژمارەی لاپەڕەکەی بنووسم بەڵام تەواو دڵنیام کە مامۆستا هەژار ئەوەی لە چێشتی مجێوردا نوووسیوە.

[22] جەمال نەبەز، گۆڤاری نیشتمان، ٢٠١٠ هەولێر، چاپی دووهەم، لاپەڕەی ٨

[23]  Erling Folkvord & Veronica Melå(Illustratør); Kurdistan – om fortid, folk og framtid, ISBN 9788251918107, side 149

[24] خەلیلی فەتاحی قازی، کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، وەرگێڕانی حسنی قازی، هەولێر ٢٠٠٩، چاپی یەکەم، چاپی ئاراس، لاپەڕەی ١٣٨

[25] ئارچی رووزوێلت، کورد لە یادداشتەکانی ئارچی رووزوێلت دا، وەرگێڕانی کارزان محمد، چاپی یەکەم، سلێمانی ٢٠٠٣، وەزارەتی ڕۆشەنبیری، لاپەڕەی ٤٢

[26]  DAVID McDOWALL, A MODERN HISTORY OF THE KURDS, ISBN 978 1 85043 416 0, Third edition, 2004 New York, p 240

[27] ڕۆژنامەی کیهان، چاپی طهران، بەرواری ١٧ی ٣ی ١٩٧٩ (١٢ی اسفند ١٣٥٧ شمسی)

[28]  Kerim Hussami, Peda Chuneve, Volyme 2, 1997 Stockholm, Kitab i Arzan forlag, p 223

[29]  Kerim Hussami, Peda Chuneve, Volyme 2, 1997 Stockholm, Kitab i Arzan forlag, pp 214-217

[30]  Kerim Hussami, LE BÎREWERIYE KANIM, Bergî Sêhem 1965 – 1970, 1966 Sverige, p 11

[31] سید محمد صمدی، نگاهی بە تاریخ مهاباد، انتشارات رهرو مهاباد، چاپ اول، لاپەڕەی ١٧٨

[32] خەلیلی فەتاحی قازی، کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، وەرگێڕانی حسنی قازی، هەولێر ٢٠٠٩، چاپی یەکەم، چاپی ئاراس، لاپەڕەکانی ١٤٨-١٤٧

[33]  Mohammad Reza Pahlavi, Answer to History: The Shah’s Story, Persisk versjon, translated by Dr. Houshang Nahavandi, p 42

پێویستە ئەمەش بگوترێ کە دەنگی محمد رضا شا (سوادکوهی) لە بەر دەست دایە کە قسە بۆ جەماوەری ایران دەکا و باس لە بەرگری لە سنوورەکانی وڵات دەکا. ئەو باسی دەربازبوونی ایران لە تجزیە و دابەش دابەش بوون لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانی دەکا.

[34]  www.weneykk.blogspot.com/2008/10/blog-post_30.html

[35]  www.weneykk.blogspot.com/2008/03/blog-post_01.html

[36]  www.museum.ical.ir/history/history4.htm

گەر ڕۆژێک ئەم بەستەرەی پارلەمانی ایران کاری نەکرد بڕوانە ئەم بەستەرەی ژێرەوە کە هەمان زانیارییەکان لە خودی ماڵپەڕەکەیان وەرگیراوە و بە شێوەی پی دی ئێف دانراوە خزمەتتان.

  • www.kurd.no/komar/14.pdf

[37] فریدون حکیم زادە، ساوجبلاغ مکری (مهاباد در آینە اسناد تاریخی)، شابک ٧-٣٢-٧٩٧٠-٩٦٤-٩٧٨، انتشارات هیوا مهاباد ٢٠١٠، لاپەڕەی ٥٤٦

[38] فریدون حکیم زادە، ساوجبلاغ مکری (مهاباد در آینە اسناد تاریخی)، شابک ٧-٣٢-٧٩٧٠-٩٦٤-٩٧٨، انتشارات هیوا مهاباد ٢٠١٠، لاپەڕەی ٥٢٢، بڕوانە وێنەی سەرەوەی ئەو لاپەڕەیە کە لە شاری نەغەدە هەڵگیراوە

[39] وەک لە وێنەدا دەبینرێ، وێنە لە لایەن ئارچی رووزوێلتەوە کێشراوە. زۆر سەرچاوەی دیکەش ئەم وێنەیەی بەکار بردووە، بۆ وێنە ویلیام ایگلتن ئەم وێنەیەی بڵاو کردۆتەوە کە نەخشەی کوردستانی مەزن لە سەر دیواری ژوری کاری جنابی حضرتی قاضی محمد هەڵاوەسراوە. ایگلتن ئەم وێنەیەی لە لاپەڕەی ٢٨٦ی پەرتووکەکەیدا بڵاو کردۆتەوە.

هەمان وێنە لەم سەرچاوەی ژێرەوەشدا بڵاو بۆتەوە؛

Susan Meiselas, Kurdistan: In the Shadow of History, Second Edition, ISBN-13: 978-0226519272, p 185

[40] خەلیلی فەتاحی قازی، کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، وەرگێڕانی حسنی قازی، هەولێر ٢٠٠٩، چاپی یەکەم، چاپی ئاراس، لاپەڕەکانی ١٩٧

[41] سید محمد صمدی، نگاهی بە تاریخ مهاباد، انتشارات رهرو مهاباد، چاپ اول، لاپەڕەی ١٧٣

زۆر سەرچاوەی دیکەش ئەم زانیارییە پشتڕاست دەکاتەوە، لەمانە دەتوانم ئاماژە بە تێکستەکانی ویلیام ایگلتن، میرزا خلیل فتاح قاضی، تێکۆشەر کاک جلیل گادانی و هێژا مسعود بارزانی بکەم.

[42] DAVID McDOWALL, A MODERN HISTORY OF THE KURDS, ISBN 978 1 85043 416 0, Third edition, 2004 New York, p 240

[43] ئارچی رووزوێلت، کورد لە یادداشتەکانی ئارچی رووزوێلت دا، وەرگێڕانی کارزان محمد، چاپی یەکەم، سلێمانی ٢٠٠٣، وەزارەتی ڕۆشەنبیری، لاپەڕەی ١٧

[44] سید محمد صمدی، نگاهی بە تاریخ مهاباد، انتشارات رهرو مهاباد، چاپ اول، لاپەڕەی ١٧٢، زۆر سەرچاوەی دیکەش ئەم زانیارییە پشتڕاست دەکەنەوە.

[45] روزنامە مرد امروز، چاپی طهران، بەرواری ١٤ی ١٢ی ١٩٤٦ی زایینی

ئەم زانیارییە لە نووسینی هێژا کاک حامیدی گەوهەری وەرگیراوە. بڕوانە؛ حامید گەوهەری، کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، چاپی ئاراس، هەولێر ٢٠٠٤، لاپەڕەی ١٢٨

[46] کریم حسامی، سەردەمی نوێ، ژمارە ١٣، فێبرواری ١٩٨٧ی زایینی، ستۆکهۆڵم

جیا لەم سەرچاوەی مامۆستا کریم حسامی پێویستە ئەمەش بگوترێ کە ناوبراو دیمانەیەکی دەگەڵ هێژا ناسری سینا بێژەری ناسراوی ڕادیۆ نێونەتەوەیی زایەڵە لە سوید هەبوو. مامۆستا حسامی ئاماژەی بە تەواوی فاکتەرەکانی پێکهێنەری دەوڵەتێکی سەربەخۆ کرد و تأکیدی لە سەر ئەمە دەکردەوە کە ناوی ئەو کۆمارە کۆماری سەربەخۆ و مستقلی کوردستان بوو. پرسیارگەلێکی کە لەم دیمانەدا ئاراستە کران بە شێوەیەک بوون کە ئاماژە بەو فاکتەرانە دەکرا کە هەندێک نووسەر و لێکۆڵەر پشتیان پێ بەستبوو. وڵامی هەر پرسیارێک بە شێوەی زانستی لەم بەرنامەیەدا دراوە. دەنگی ئەم دیمانەیە لە بەر دەست دایە.

[47]  لەم پێوەندییەوە دەگەڵ مامۆستا حسن ایوب زادەی هێژا (گۆران) پێشتر قسەم زۆر کردووە. کەڵکم زۆر لە زانستی قوڵ و بەرینیان لە مەڕ کەیسی ئەرمەنییەکان و کۆماری سەربەخۆ و مستقلی کوردستان بردووە. پێزانینی زۆرم هەیە.

[48] ئارچی رووزوێلت، کورد لە یادداشتەکانی ئارچی رووزوێلت دا، وەرگێڕانی کارزان محمد، چاپی یەکەم، سلێمانی ٢٠٠٣، وەزارەتی ڕۆشەنبیری، لاپەڕەی ٧٨

[49]  www.museum.ical.ir/history/history4.htm

گەر ڕۆژێک ئەم بەستەرەی پارلەمانی ایران کاری نەکرد بڕوانە ئەم بەستەرەی ژێرەوە کە هەمان زانیارییەکان لە خودی ماڵپەڕەکەیان وەرگیراوە و بە شێوەی پی دی ئێف دانراوە خزمەتتان.

  • www.kurd.no/komar/14.pdf

[50] خەلیلی فەتاحی قازی، کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، وەرگێڕانی حسنی قازی، هەولێر ٢٠٠٩، چاپی یەکەم، چاپی ئاراس، لاپەڕەی ١٣٩

[51] ئارچی رووزوێلت، کورد لە یادداشتەکانی ئارچی رووزوێلت دا، وەرگێڕانی کارزان محمد، چاپی یەکەم، سلێمانی ٢٠٠٣، وەزارەتی ڕۆشەنبیری، لاپەڕەی ١٧

[52] هەمان سەرچاوەی پێشوو

[53]  GERARD CHALIAND, THE KURDISH TRAGEDY, ZBOOKS, LONDON AND NEWJERCY, IN ASSOCIATHION WITH UNRISD, translated by Wirya Rahmani, Mukriyani 2010 Hewlêr, Laperrey 133

[54] ئارچی رووزوێلت، کورد لە یادداشتەکانی ئارچی رووزوێلت دا، وەرگێڕانی کارزان محمد، چاپی یەکەم، سلێمانی ٢٠٠٣، وەزارەتی ڕۆشەنبیری، لاپەڕەکانی ٦٩-٧٠

[55]  ERVAND ABRAHAMIAN, A HISTORY OF MODERN IRAN, 2008 Cambridge University Press, ISBN-13 978-0-511-41399-5, pp 111 og 112

[56] Mesûd Barzanî, Barzanî u Tevgera Azadîxwazîya Kurd 1931 – 1958, oversatt av Dr. M. S. Cuma, 2000 Hewlêr, Perwerde forlag, Laperrey 189

[57] خەلیلی فەتاحی قازی، کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، وەرگێڕانی حسنی قازی، هەولێر ٢٠٠٩، چاپی یەکەم، چاپی ئاراس، لاپەڕەی ١٥١

[58] حامید گەوهەری، کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، چاپی ئاراس، هەولێر ٢٠٠٤، لاپەڕەی ١٢٨

[59] خەلیلی فەتاحی قازی، کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، وەرگێڕانی حسنی قازی، هەولێر ٢٠٠٩، چاپی یەکەم، چاپی ئاراس، لاپەڕەی ١٥١

[60] حامید گەوهەری، کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، چاپی ئاراس، هەولێر ٢٠٠٤، لاپەڕەی ١٢٩

زۆر سەرچاوەی دیکەش ئەم زانیارییە پشتڕاست دەکاتەوە.

[61]  Erling Folkvord & Veronica Melå(Illustratør); Kurdistan – om fortid, folk og framtid, ISBN 9788251918107, side 149

[62] مصطفی فاتح، پنجاه سال نفت ایران، انتشارات شرکت سهامی چهر، طهران ١٣٥٦، لاپەڕەی ٣٥١

[63] مصطفی فاتح، پنجاه سال نفت ایران، انتشارات شرکت سهامی چهر، طهران ١٣٥٦، لاپەڕەی ٣٥٢

[64]  ERVAND ABRAHAMIAN, A HISTORY OF MODERN IRAN, 2008 Cambridge University Press, ISBN-13 978-0-511-41399-5, p 107

[65]  ERVAND ABRAHAMIAN, A HISTORY OF MODERN IRAN, 2008 Cambridge University Press, ISBN-13 978-0-511-41399-5, p 109

[66]  New York Times, 15 Juni 1945

[67] ERVAND ABRAHAMIAN, A HISTORY OF MODERN IRAN, 2008 Cambridge University Press, ISBN-13 978-0-511-41399-5, pp 108-109

[68]  ERVAND ABRAHAMIAN, A HISTORY OF MODERN IRAN, 2008 Cambridge University Press, ISBN-13 978-0-511-41399-5, p 111

[69] هەمان سەرچاوەی پێشوو

[70]  DAVID McDOWALL, A MODERN HISTORY OF THE KURDS, ISBN 978 1 85043 416 0, Third edition, 2004 New York, p 240

[71] ئارچی رووزوێلت، کورد لە یادداشتەکانی ئارچی رووزوێلت دا، وەرگێڕانی کارزان محمد، چاپی یەکەم، سلێمانی ٢٠٠٣، وەزارەتی ڕۆشەنبیری، لاپەڕەی ٤٤

[72] خەلیلی فەتاحی قازی، کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، وەرگێڕانی حسنی قازی، هەولێر ٢٠٠٩، چاپی یەکەم، چاپی ئاراس، لاپەڕەی ١٣٣

[73] هەمان سەرچاوەی پێشوو

[74] ئارچی رووزوێلت، کورد لە یادداشتەکانی ئارچی رووزوێلت دا، وەرگێڕانی کارزان محمد، چاپی یەکەم، سلێمانی ٢٠٠٣، وەزارەتی ڕۆشەنبیری، لاپەڕەی ٤٤

[75] زۆر سەرچاوە لە پێوەندی بە دیدارەکانی سەرکردایەتی کورد دەگەڵ باقرۆف زانیارییان تۆمار کردووە، بۆ وێنە بڕوانە حامیدی گەوهەری لاپەڕەی ١٣٤(ناوی سەرچاوەی پێشتر هاتووە)، سیس محمد صمدی لاپەڕەکانی ١٥٣ تا ١٥٦ (ناوی سەرچاوەی پێشتر هاتووە)، فریدون حکیم زادە لاپەڕەکانی ٦١ و ٦١ (ناوی سەرچاوەی پێشتر هاتووە) و زۆر سەرچاوەی دیکە.

[76] مصطفی فاتح، پنجاه سال نفت ایران، انتشارات شرکت سهامی چهر، طهران ١٣٥٦، لاپەڕەی ٣٥٥

سەرچاوەی دیکەش جیا لەمانەی لێرەدا ناومان بردوون، بە کورتی ئاماژەیان بە سۆڤیەت و نەوتی ایران کردووە. بۆ وێنە بڕوانە؛

Michael M. Gunter, Historical Dictionary of the Kurds, ISBN 978-0-8108-7507-4, 2011 USA, p 302

[77]  www.museum.ical.ir/history/history4.htm

گەر ڕۆژێک ئەم بەستەرەی پارلەمانی ایران کاری نەکرد بڕوانە ئەم بەستەرەی ژێرەوە کە هەمان زانیارییەکان لە خودی ماڵپەڕەکەیان وەرگیراوە و بە شێوەی پی دی ئێف دانراوە خزمەتتان.

  • www.kurd.no/komar/14.pdf

[78]  Mohammad Reza Pahlavi, Answer to History: The Shah’s Story, Persisk versjon, oversatt av Dr. Houshang Nahavandi, pp 44-45

[79] بڕوانە ڕاپۆرتی خولی ١٤ی پارلەمانی طهران.

[80] صطفی فاتح، پنجاه سال نفت ایران، انتشارات شرکت سهامی چهر، طهران ١٣٥٦، لاپەڕەی ٣٥٦

[81]  DAVID McDOWALL, A MODERN HISTORY OF THE KURDS, ISBN 978 1 85043 416 0, Third edition, 2004 New York, p 108

[82]  Darioush Bayandor, Iran and the CIA; The Fall of Mosaddeq Revisited, 2010 New York, ISBN-13: 978–0–230–57927–9, p 15

[83] بڕوانە ڕاپۆرتی خولی ١٤ی پارلەمانی طهران.

[84]  Darioush Bayandor, Iran and the CIA; The Fall of Mosaddeq Revisited, 2010 New York, ISBN-13: 978–0–230–57927–9, p 14

[85] هەمان سەرچاوەی پێشوو

[86]  William Eagleton Jr, The Kurdish Republic of 1946, London: Oxford University Press 1963, wergêrranî Seyd Mohammad Samadi, çapî yekem, 1982 Mehabad, Laperrey 131

[87]  Darioush Bayandor, Iran and the CIA; The Fall of Mosaddeq Revisited, 2010 New York, ISBN-13: 978–0–230–57927–9, p 14

[88]  Borhanedin A. Yassin, Vision or Reality?; The Kurds in the Policy of the Great Powers, 1941-1947, 1995 Sweden, ISSN 0519-9700, Laperrekani 160-173

Herweha brrwane:

  • Ayub Ayubzadeh, Le “J .K”ewe bo Komar, Mêjûnûsî hhîzbî le jêr tîşkî rexneda, 2008 Tyskland, Laperrey 327
  • Excerpt from J.H. Bamberg on Soviet Interest in Iranian Oil During World War II, The History of the British Petroleum Company, Volume 2, The Anglo-Iranian Years, 1928 (Cambriage: Cambridge University Press, 1994, pp. 250-257

[89] بڕوانە ڕاپۆرتی خولی ١٤ی پارلەمانی طهران.

[90]  Darioush Bayandor, Iran and the CIA; The Fall of Mosaddeq Revisited, 2010 New York, ISBN-13: 978–0–230–57927–9, p 14

[91] جەمال نەبەز، گۆڤاری نیشتمان، ٢٠١٠ هەولێر، چاپی دووهەم، لاپەڕەی ٨

[92] رسول مهربان، گوشەهایی از تاریخ معاصر ایران، انتشارات عطارد ١٩٨٢، لاپەڕەی ٨٠

[93]  Darioush Bayandor, Iran and the CIA; The Fall of Mosaddeq Revisited, 2010 New York, ISBN-13: 978–0–230–57927–9, p 16

[94]  Susan Meiselas, Kurdistan: In the Shadow of History, Second Edition, ISBN-13: 978-0226519272, p 182

[95]  Kerim Yildiz og Tanyel B. Taysi, The Kurds in Iran; The Past, Present and Future, ISBN-13 978 0 7453 2669 6, London 2007, pp 15-16

[96]  Shahrzad Mojab, Women of a Non-State Nation: The Kurds, Kurdish studie series, No.3, p 74

[97] Afrasiyaw Hewrami, Rûdawekanî Rojhellatî Kurdistan Le Çend Bellgenameyeki Şurewîda (1945-1947), Laperrey 4

[98]  Rojhellati Kurdistan le bellgenamekani wezareti derewey Britannia da, oversatt av Anwar Soltani, Binkey Jin forlag, 2005 Slêmanî

[99]  www.weneykk.blogspot.com/2008/09/3.html

[100]  Seyd Mohammad Samadi, Glimpses Of Mahabad History, Kurdish, 1994 Mehabad, Rehrow Mehabad publisher, side 553

About دیدار عثمان

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …