Home / بەشی مێژووی كورد / لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی..- به‌شی نۆیه‌م

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی..- به‌شی نۆیه‌م

salahuddin

سه‌لاحه‌دین له‌به‌ره‌وورووبوونه‌وه‌ی تێ شکان و کێشه‌دا:

پاش ماوه‌یه‌ک که‌سه‌لاحه‌دین چاوه‌ڕوانی په‌لاماری مه‌دیحیه‌کان بوو له‌میسر، مه‌سیحیه‌کان نه‌هاتن و هه‌واڵ هات که‌نیازیان وایه‌په‌لاماری سه‌رووی سووریا بده‌ن. له‌ نامه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ توورانشای برایدا سه‌لاحه‌دین باسی ئه‌وه‌ده‌کا ده‌ڵێت:
‘ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌ی هاریمه‌وه‌‌مه‌سیحیه‌کان په‌لاماری سه‌رووی سووریا بده‌ن، خۆم به‌هێزێکه‌وه‌له‌دواوه‌لێ یانده‌ده‌م و له‌وانه‌یه‌نامه‌ی دا‌هاتووم له‌مه‌یدانی به‌رامبه‌ر مه‌سیحیه‌کانه‌وه‌بگاته‌ده‌ستت. ‘
له‌به‌رواری 28 /10 دا قاهیره‌ی به‌جێ هێشت و له‌30/ 10دا له‌بیلبه‌یس پشوویاندا. وه‌ک عماد الدین باسی ده‌کا که‌خۆی به‌سه‌لاحه‌دینی ووتوه‌ و ده‌ڵێت: ‌ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی که‌نیازتانه‌ بیگرنه‌به‌ر چاک نییه‌بۆ ووڵاخ و یه‌ستره‌کان، چوونکه‌زۆربه‌ی لمه و‌ماندوو ده‌بن و زۆر گه‌رمه‌، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین ڕازی نابێ وله‌وه‌ڵامی دا ده‌ڵێت:’ ئه‌گه‌ر تۆ ناته‌وێ بێی فه‌رموو بگه‌ڕێره‌وه‌بۆ قاهیره‌. ‘ له‌وه‌ڵاما عماد الدین ئه‌ڵێت : قه‌رار له‌ده‌ستی سه‌رۆکماندایه‌تۆ هه‌رچی یه‌ک بڵێیت من واده‌که‌م. سه‌لاحه‌ین به‌عمادالدین ئه‌ڵێت:
‘فه‌رموو بگه‌ڕێره‌وه‌بۆ قاهیره‌و له‌وێ دوعای خێرمان بۆ بکه‌. ‘

به‌رواری ته‌واو تۆمارنه‌کراوه‌که‌که‌ی سه‌لاحه‌دین و له‌شکره‌که‌ی ده‌که‌ونه‌ڕێ له‌ناوچه‌ی عه‌ریشه‌وه‌به‌ره‌و ناوچه‌ی دارۆم و غازه‌وله‌وه‌ده‌کا که‌23/11دا ‌ده‌گه‌نه‌شاری‌ئه‌سکه‌لۆن له‌ده‌وری 15/3 دا ده‌که‌ونه‌ڕێ .(نه‌خشه‌ی ژماره‌7)
سه‌رۆکی مه‌سحیه‌کان بالدوین، ئاگادارکرابوو له‌هاتنی سه‌لاحه‌دین و له‌شکرێکی کۆکردبووه‌بۆشه‌ڕو به‌ره‌نگاری. له‌شکری سه‌لاحه‌دین له‌نزیکه‌ی بیست و شه‌ش هه‌زاربوون له‌توورکو میسری و کورد، 8000 سوارچاکی ئاواشی قه‌ره‌غوولام که‌ره‌شه‌کان بوون. سه‌لاحه‌دین له‌به‌رده‌وامی سه‌فه‌ره‌که‌یدا خه‌ریکی نامه‌نووسین و په‌یوه‌ندی کردنبوو به‌سوریا و به‌غدا و میسره‌وه، ژماره‌ی له‌شکری مه‌سیحیه‌کان له‌ئیسلامه‌کان که‌متر بوو، بالدوین خۆی ده‌پاراست له‌مه‌ترسی شه‌ڕ و له‌نزیک قه‌ڵاو دیواره‌کانی شاری ئه‌سکه‌لۆن دورنه‌ده‌که‌وته‌وه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ی بالدوین له‌سه‌ره‌تاوه‌ نه‌ده‌هاته‌شه‌ڕه‌وه‌و په‌لاماری نه‌دا، سه‌لاحه‌دین هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد که‌ڕێی سه‌ربازه‌کانی دا که‌دوای مه‌سیحیه‌کان بکه‌ونو ده‌ستبکه‌ن به‌تاڵانی و په‌رژوبڵاوببنه‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌بڵاوبوونه‌وه‌هه‌تا گه‌شتنه‌ناوچه‌ی ئه‌رسووفو قه‌لقیلیا له‌(نه‌خشه‌ی ژماره‌2) هه‌تا شاری رمله‌ولیدا. له‌م کاته‌دا بالدوین له‌شاری ئه‌سکه‌لۆن له‌گه‌ل له‌شکره‌که‌یدا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باس ده‌کا له‌کتێبی لاوانه‌وه‌دا ده‌ڵێت:
‘ که‌چۆن خودا پاراستنی، که‌چۆن زیۆن ده‌سته‌لاتداری ئه‌فسانه‌یی و په‌ڵه‌هه‌وری تووره‌ی نارد بۆ لێدانی دۆژمنان’
له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی هێزی مه‌سیحیه‌کان نه‌یده‌ویست به‌ره‌وڕووی هێزی ئیسلامه‌کان ببێته‌وه‌ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و سه‌لاحه‌دین نه‌ڕۆشت و به‌قه‌راغ ده‌ریادا له‌به‌رواری 25/11 دا به‌هێزه‌کانیانه‌وه‌که‌وتنه‌ڕێ، له‌نزیک شاری غه‌زه‌وه‌کۆمه‌ڵێکی تر له‌مه‌سیحیه‌کان به‌ناوی هێزی تێمپلارکۆمه‌کیان کردن وله‌گه‌ڵیان به‌ڕێکه‌وتن، (تێمپلارواتای پاسه‌ونانی ماڵی خودا).
شوێنی سه‌ره‌کی شه‌ڕه‌که‌زه‌حمه‌ته‌دیاری بکرێ، وه‌ک هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی به‌شه‌ڕی ڕامله‌ناوی ده‌به‌ن و ولیامی ته‌رابلسی به‌شه‌ڕی مۆنس جیساردی ناوی ده‌با، ئه‌م شوێنه‌له‌نزیک گردێک و ڕووبارێکه‌وه‌یه‌ونیو ڕۆژ ڕێیه‌له‌شاری ئه‌سکه‌لۆنه‌وه‌.

سه‌لاحه‌دین ئاگادارکرا که‌وا مه‌سیحیه‌کان نزیک بوونه‌ته‌وه‌و وا هاتن که‌په‌لاماربده‌ن و ده‌بوو له‌شکره‌که‌ی کۆکاته‌وه‌، که‌کاتێک بۆقێ و ته‌پڵی شه‌ڕ لێدرا هه‌تا جه‌نگاوه‌ره‌کان چه‌کی ته‌واویان پێنه‌بوو له‌په‌له‌په‌لیدا نه‌ده‌کرا کۆبنه‌وه‌و ماڵ و بار له‌په‌ڕینه‌وه‌ی ڕووبارێکدا گیری خوارد و له‌م کاته‌دا مه‌سیحیه‌کان هاتن .
مه‌سیحیه‌کان له‌سه‌ر به‌رزایی یه‌کان ئاگریان کرده‌وه‌بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی یه‌کتر، که‌وتنه‌کوشتنی له‌شکری ئیسلام و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌. هه‌تا له‌ڕێکخستنی هێڵی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌و په‌لامارداندا له‌ناوه‌ڕاست و ته‌نیشتا له‌شکری سه‌لاحه‌دین سه‌ریان لێ شێوا، له‌ڕێکخستنی هه‌ر په‌لامارێکدا ده‌بوو به‌سێ جۆر ئاماده‌بکرێ: هێزێک له‌ناوه‌ڕاستدا، دوو هێزیش له‌لای چه‌پ و له‌لای ڕاسته‌وه‌، به‌ڵام له‌م جه‌نگه‌دا‌ناوه‌ڕاست و لای چه‌پ تێکه‌ڵاوبوون و دۆژمنان فرسه‌تیان هێنا بۆ په‌لاماردان.
له‌زۆربه‌ی جه‌نگه‌کاندا له‌شکری ناوه‌ڕاست پاشه‌کشه‌ی ده‌کرد تا هێزی دوژمن هه‌موو بێنه‌مه‌یدانه‌وه‌و له‌لای ڕاست و چه‌په‌وه‌ده‌بوو لێیانده‌ن، به‌ڵام لێره‌دا چوونکه‌جه‌نگاوه‌ره‌کان په‌رژوبڵاوبووبوونه‌وه‌و ئاماده‌گه‌ری ته‌واییان نه‌بوو، وهه‌روه‌ها ووڵاخه‌کانیان له‌ڕیی دووره‌وه هاتبوون پشوویان نه‌دابوو، ئیتر به‌رگری و شه‌ریان پێ نه‌ده‌کرا وه‌ک ولیامی ته‌ربلسی باسی ده‌کا و ده‌ڵێت: هه‌تا جه‌نگاوه‌ره‌کان خۆیان هه‌موو ماندووبوون و شه‌ڕیان پێ نه‌ده‌کرا.
له‌م شه‌ڕه‌دا تقی الدینی خاڵۆزای سه‌لاحه‌دین ده‌ورێکی پاڵه‌وانانه‌ی ده‌بینی، هه‌رچه‌ند لایه‌نه‌کانی تر له‌تێشکاندا بوون، به‌ڵام ئه‌م خۆیو سه‌ربازه‌کانی له‌پێشه‌وه‌چووندا بوون، وه‌ک ابن الاسیر و ولیامی ته‌ربلسی باس ده‌که‌نوده‌ڵێن: کوڕێکی به‌ناوی ئه‌حمه‌د ده‌ورێکی زۆر پاڵه‌وانانه‌ی ده‌بینی له‌لێدانی مه‌سیحیه‌کانا له‌چه‌ندین په‌لاماردا و باوکی به‌رده‌وام ده‌ینارده‌وه‌‌بۆ په‌لاماردان هه‌تا کوژرا.
له‌ئه‌نجام دا ئیسلامه‌کان شکان و بڵاووبوونه‌وه‌و هه‌تا سه‌لاحه‌دین خۆی سێ سواری مه‌سیحی په‌لاماریاندا و خه‌ریک بوو بیکوژن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی فریای که‌وتن و سێ سواره‌که‌یان کوشت.

له‌م جه‌نگه‌‌دا سه‌لاحه‌دین ستراتیجی ڕه‌زیه‌ی به‌کار ده‌هێنا که‌ده‌بوو کۆمه‌ڵێک په‌لامار بده‌ن و له‌دواوه‌به‌رگریان لێبکرێ ئه‌گه‌ر پێویست بێ بواریان بدرێ که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ پشوودان، هه‌تا خۆیان ئاماده‌که‌ن بۆ په‌لامارێکی تر، به‌ڵام زۆر باوه‌ڕ به‌خۆبوونی سه‌لاحه‌دین بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌به‌هه‌ڵه‌دا بچێ و سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ، و له‌م شه‌ڕه‌دا بۆ یه‌که‌م جارله‌شکره‌که‌ی تێکشکا.
ولیامی ته‌رابلسی باس ده‌کاو ده‌ڵێت: مه‌سیحیه‌کان ئیسلامه‌کانیان ڕاوونا بۆ ماوه‌ی بیست و حه‌وت کیلۆمه‌تر هه‌تا تاریکی ئێواره‌ئینجا وازیان لێ هێنان. سه‌لاحه‌دین ناچاربوو به‌ماوه‌ی که‌م که‌م پاشه‌کشه‌بکا به‌هیوا بوو که‌له‌شکره‌که‌ی کۆکاته‌وه‌، به‌ڵام گرنگترین کێشه‌ی له‌م ماوه‌دا که‌می خوارده‌مه‌نی و زه‌خیره‌بوو، له‌ڕۆژی 26 /11 به‌ولاوه‌باران و سه‌رمایه‌کی زۆرده‌ستی پێکرد، و‌له‌شکری سه‌لاحه‌دین له‌سه‌حرادا به‌بێ ئاوو خواردن و ئالیک بۆ ووڵاخه‌کانیان، زۆرله‌ئه‌سپه‌کانیان له‌برسا و له‌تینوا ده‌که‌وتن وده‌مردن.

سه‌فادین عادلی برای له‌ناوچه‌ی عه‌ریش مایه‌وه‌هه‌ندێ به‌دووی سه‌حرای به‌کرێ گرت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگایان نیشانده نو سه‌لاحه‌دینیان دۆزیه‌وه‌به‌ڵام یه‌کێک له‌سه‌رکرده کورده‌کانی سه‌لاحه‌دین به‌ناوی زیاالدین العیسی و برایه‌کی هه‌ندێ به‌دویان به‌کرێگرت که‌ڕێگایان نیشانده‌ن به‌ڵام به‌دوه‌کان بردنیانه‌ناو مه‌سیحیه‌کان و ته‌سلیمیان کردن، ئه‌مه‌ڕه‌وشتی زانراوی به‌دووه عه‌ره‌به‌کاکنی سه‌حرا بو، که‌شه‌ڕ ڕووی ده‌دا کێ سه‌رکه‌وتوبوایه‌ده‌بوونه‌لایه‌نگیری بۆ ته‌ماحی تاڵانی وپاره‌، هه‌ندێ له‌جه‌نگاوه‌رانی تر خۆیان ته‌سلیمی مه‌سیحیه‌کان کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یانکوژن.
دوو هه‌فته‌دوای ئه‌م تێشکانه‌سه‌لاحه‌دین گه‌شته‌وه‌قاهیره‌و خه‌ڵک چاوه‌ڕوان بوو که‌ده‌نگووباسی سه‌رکه‌وتن ببیستن، وه‌ک عمادالدین ئه‌ڵێت: ووتیان خه‌به‌رێکی چاکه‌که‌سه‌رۆک سه‌لاحه‌دین سه‌لامه‌ته‌، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت، خه‌به‌ری سه‌لامه‌تی باس نه‌ده‌کرا ئه‌گه‌ر تێشکان نه‌بوایه‌.

دوای ئه‌م ڕوداوانه‌‌سه‌لاحه‌دین غه‌می بوو ئه‌م تێشکانه‌ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای باوه‌ڕ به‌خۆ بوونیان بڕووخێ ودژایه‌تی بۆ ده‌سته‌ڵاتی دروستبێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویست بوو وه‌ک له‌نامه‌یه‌کدا بۆ یه‌کێک له‌ئه‌میره‌کانی باس ده‌کاو ئه‌ڵێت:
‘مه‌سیحیه‌کان زۆر جار له‌جه‌نگه‌کانا شکاوون زۆر زیاتر له‌ئیسلامه‌کان. ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێ که‌یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانمان گیرا ئه‌ویش به‌هۆی خیانه‌تی به‌د‌وه‌کانه‌وه‌بوو.’
سه‌لاحه‌دین له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بوو باسی ئه‌م ڕووداوه‌به‌پێی یاسای قه‌لاقشه‌ندی بکا، چوونکه‌به‌پێی ئه‌م ‌یاسایه‌ده‌بوو به‌ڕاستی باسی سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌کان و ڕووداوه‌کان بکرێ. له‌نامه‌یه‌کدا بۆ خه‌لیفه‌ی به‌غدا سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ زیاتر له‌وه‌ده‌دواوده‌ڵێت:
‘‌نزیکه‌ی هه‌زار له‌مه‌سیحیه‌کان کوژران و نزیکه‌ی سه‌د که‌س له‌ئێمه‌شه‌هید بوون. به‌ڵام به‌هۆی بێ ئاوی وکه‌می خواردن زۆر له‌ووڵاخ و ئه‌سپه‌کانمان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌موو بریندارو نه‌خۆشه‌کانمان گه‌یانده‌وه‌میسر. ‘

وه‌ک عماد الدین باس ده‌کا و ئه‌ڵێت: بالدوینی مه‌سیحی له‌م ماوه‌دا توانی تا ڕاده‌یه‌ک ڕێگا له‌سه‌لاحه‌دین بگرێ له‌پارێزگاری ڕێگای نێوان سووریا ومیسردا، و توورانشا ئه‌و ده‌وره‌گرنگه‌ی نه‌بینی له‌پاراستنی سووریا دا، چوونکه‌سوریا لاوازبوو بوو به‌هۆی بێ بارانی و خه‌لك برسی و هه‌ژارکه‌وتبوون، و توورانشا ناچاربوو که‌به‌پاره‌چه‌ند ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ل مه‌سیحیه‌کانا ئیمزا بکا بۆ پارێزگاری سووریا. هه‌روه‌ها عماد الدین ئه‌ڵێت: تورانشا ده‌وری ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی نه‌بینی که‌له‌سه‌ره‌تاوه‌له‌شه‌ڕی دمیات و یه‌مه‌ندا بینی، دیار بوو خه‌ریکی که‌یف و زه‌وقی خۆی بوو، سه‌ره‌ڕای که‌م ده‌رامه‌تی و برسیه‌تی هه‌زار سه‌رداب گه‌نمی فرۆشتبوو به‌مه‌سیحیکه‌ن.

(ده‌وری سه‌لاحه‌دین لێره‌دا چاودێری ده‌کرا، ئه‌گه‌ر بتوانێ ده‌سته‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێ به‌سه‌رسووریادا له‌دژ مه‌سیحیه‌کان و توورکه‌کان و شیعه‌کانی سووریا له‌سه‌رده‌می بێ بارانی و هه‌ژاری وکه‌م بوونه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی سووریا له‌سه‌رده‌می یه‌که‌م تێشکانی هێزه‌کانیدا.)

له‌حه‌له‌ب، توورکه‌کان به‌رده‌وام بوون له‌کێشه‌ی ناو خۆیاندا، ده‌سته‌ڵاتی السالح له‌لاوازبووندا بوو و یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌توورکه‌کانی گومتشکینی کوشتبوو و سه‌فادین عادیلی برای سه‌لاحه‌دین ده‌سته‌لاتی له‌زیادبوون دا بوو له‌ناوچه‌که‌دا.
بۆمه‌سیحیه‌کان له‌م ماوه‌دا فرسه‌تێک بوو که‌بێن ناوچه‌ی حه‌له‌ب و حه‌ما داگیرکه‌ن،
به‌زانینی ئه‌م هه‌واڵه‌،خاڵی سه‌لاحه‌دین شهاب الدین که‌فه‌رمانڕه‌وای شاری حه‌ما بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کی تری کورد به‌ناوی سیف الدین مه‌شتوب به‌له‌شکریانه‌وه‌هاتن بۆ شه‌ڕ له‌دژ مه‌سحیه‌کان، وه‌به‌هاتنی ئه‌م هێزانه‌مه‌سحیه‌کان ناچاربوون بکشێنه‌وه‌.

دوای کشانه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کان، شهاب الدین کۆچی دوایی ده‌کا له‌4/12 دا پاش کوژرانی کۆڕه‌که‌ی له‌شه‌ڕی ڕه‌مله‌دا، ئه‌م ماوه‌یه‌وه‌ک ماوه‌یه‌کی نه‌گبه‌تی بوو بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی. سه‌لاحه‌دین له‌م ماوه‌دا له‌میسر خه‌ریکی به‌هێزکردن و ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی بوو، به‌پاره‌دیله‌کانی خۆی ده‌کڕیه‌وه‌له‌مه‌سیحیه‌کان و پاره‌ی ده‌دا به‌‌وانه‌ی ووڵاخ و ئه‌سپه‌کانیان له‌ده‌ستدا بوو، بۆ کڕینه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌سپێک سه‌د تا سه‌دوپه‌نجا دینار، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌سپانه‌ی که‌له‌شه‌ڕه‌که‌دا له‌ده‌ست دابوو نزیکه‌ی چوارسه‌د ئه‌سپ بوون.

سه‌لاحه‌دین له‌29/3 دا به‌ڕێکه‌وت له‌سه‌فه‌رێکی تردا به‌ره‌و سووریا، له‌ڕێگای سودر له‌لایه‌نی ڕۆژئاوای بیابانی سینا له‌به‌رواری 1/4 دا گه‌شته‌ئیلات و له‌پانزه‌ی چواردا گه‌شته‌دیمه‌شق. له‌دیمه‌شق به‌تورانشای برای پێش وازی لێکرا که‌له‌ ڕێی عماد الدین ه‌وه‌سه‌لاحه‌دین پارچه‌یه‌ک هۆنراوه‌ی بۆ نارد که‌ده‌یووت:

‘من ‌گه‌ر له‌ڕێکردن یاله‌پشوودانا بم،
هه‌میشه‌خه‌لکێ هه‌یه‌که‌چاوه‌ڕوانن بۆ بینینی
بریسکه‌ی ئاگری ئیلهامم.’

له‌م ماوه‌دا په‌یمانێری خه‌لیفه‌ی به‌غدا له‌دیمه‌شق بوو، ڕاوێژکارو په‌یام نێری خه‌لیفه‌ی به‌غدا له‌گۆڕاندا بوو، وه‌په‌یامنێری پێشوو ناسیاووێکی نزیکی سه‌لاحه‌دین بوو، وه‌سه‌لاحه‌دین به‌م گۆڕانه‌کاریه‌خۆشحاڵ نه‌بوو. له‌نامه‌ی خه‌لیفه‌دا په‌یمانی دابو‌که‌کۆمه‌کی له‌شکرگه‌ری به‌پاره‌و له‌شکرکردن له‌دژی مسیحیکان ده‌بێ بکرێ بۆ پاکردنه‌وه‌ی قودس له‌ده‌ستڵاتی مه‌سیحیه‌کان.
له‌وه‌ڵامی نامه‌ی خه‌لیفه‌دا، سه‌لاحه‌دین باسی ووشکه‌ساڵی سووریا و کێشه‌ی بێ بارانی و بێ به‌رهه‌می کشتووکاڵی ده‌کرد، و باسی وه‌زعی میسرو به‌هێزکردنی هێزه‌کان و ده‌زگا سه‌ربازیه‌کان و، باسی به‌هێزکردنی به‌نده‌ره‌ده‌ریاییه‌کانی ده‌کرد، وه‌هه‌روه‌ها باسی په‌لاماردانی ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کانی ده‌کرد.
له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سوریا سه‌لاحه‌دین ڕازی نه‌بوو به‌و وه‌زعه‌ی که‌بینی دامووده‌زگای توورانشا و سه‌یریکرد توورانشا په‌یوه‌ندی نه‌رم بووه‌له‌گه‌ڵ السالح و سه‌رکرده‌کانی حه‌له‌بدا. له‌ئه‌نجامی ووتوێژی له‌گه‌ل توورانشادا، بۆی ڕوونبویه‌وه‌که‌توورانشا حه‌زی ده‌کرد فه‌رمانداری به‌عله‌به‌کی بدرێتێ چوونکه‌به‌منداڵی له‌وێ ژیابوو، به‌لام فه‌رمانداری به‌عله‌به‌ک به‌ده‌ست لایه‌نگرێکی تورکی نزیکی سه‌لاحه‌دینه‌وه‌بوو که‌یه‌که‌م که‌س بوو له‌ناوچه‌ی شام دا پشتگیری سه‌لاحه‌دینی کرد و حه‌زی نه‌ده‌کرد دڵی بڕه‌نجێنێ، به‌ڵام توورانشا وازی نه‌هێنا هه‌تا سه‌لاحه‌دینی ڕازیکرد که‌ابن المقدم ڕازیکا که‌به‌عله‌به‌ک به‌جێ بهێڵێ و ناوچه‌یه‌ک و چه‌ند مولکێکی تری پێ دا.
له‌یه‌کێک له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌دا که‌ده‌یویست گه‌نده‌ڵی وخراپه‌کاری له‌ناوبه‌رێ، بۆ نمونه‌جارێک ‌توورانشا‌شکاتی لێ‌کرابوو، که‌کاتێک فه‌رمانبه‌ڕێک ده‌که‌وێته‌به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر داری چنار خۆی ڕاست بێ ئیتر سێبه‌ره‌که‌ی لارنابێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌سه‌لاحه‌دین هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌دا که‌ئه‌وجۆره‌گه‌نده‌ڵی وسه‌رپێچیانه‌له‌ناوبا.

پا ش هه‌ندێ گۆڕانکاری له‌دیمه‌شق، سه‌لاحه‌دین فارۆق شای خالۆزای ده‌نێرێ بۆناوچه‌ی حۆران/هۆران بۆ به‌رگری له‌ناوچه‌که‌له‌هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ری مه‌سیحیه‌کان، و خۆیشی له‌ناوچه‌ی حۆمس و شاخه‌کانی ئۆرۆنتۆس ده‌مێنێته‌وه‌. چوونکه‌مه‌سیحیه‌کان جارجار په‌لاماری ناوچه‌ی حه‌مایان ده‌دا بۆ تالانی. له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویست بوو که‌په‌لاماریان بده‌ن و لێ یانبدرێ، هه‌رواش بوو له‌لێ دانێکدا هه‌ندێکیان لێ کوشتن و هه‌ندێکیان به‌دیل گرتن.

به‌شی داهاتوو:
به‌شی 10 ماوه‌ی خۆبه‌هێزکردن وفراوان بوونی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین له‌ناوچه‌که‌دا.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

Lady_Adela

مێژووی هاوچه‌رخ و  چه‌ند لایه‌نێكی تری مێژووی كورد  له‌ دیدی رۆژهه‌ڵاتناسیی بریتانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ 

د.سامان حسێن ئه‌م قۆناغه‌ی مێژووی كورد ره‌نگه‌ یه‌كێك بێت له‌و لایه‌نه‌ هه‌ره‌ گرنگانه‌ی، كه‌ له‌ …