Home / ناوداران / مامۆستامەلا کەریم شاریکەندی کێ بووە؟

مامۆستامەلا کەریم شاریکەندی کێ بووە؟

مامۆستامەلا کەریم شاریکەندی کێ بووە؟

1484558148401


مرۆوێکی ئایینئ ورێزدار وبیرمەند، جەنابی مەلا کەریم شاریکەندی ( مستەفا پورئازەر / خودای لێرازی بێ ) لە شەوی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٠٥ هەتاوی لە گوندی” سێوەدین ” لە دەوروبەری شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا . بە پێی داب ونەریتی سەردەمی خۆی ،

دەستپێکی زانستی دینی لە لای باوکی گەورەی مەلا عەبدولقادر، بووە. پاشان بۆ وەدەست هێنانی زانست رووی لە ناوچەو گوندەکان کردووە. بەهۆی ئەوەی کە لقەکانی زانستی ئیسلامی جۆرواجۆر بون تا ئاگادار بوایە کە کەسی زانا هەیە زوو دەچوو بۆ لای ووەکی شاگرد وانەی لێ فێر دەبوو. لە مامۆستا بە ناو بانگەکانی ئەو سەردەم دەتوانین بڵێی : مەلا سەید کەریم لە گوندی باخچە،جەنابی مەلا عەبدوڵڵا موحەممەدی ئیمان جومعەی شاری سەقز، مەلا عەلی بوغدە کەندی ، مەلا شێخ حەسەنی شێخی . و مەلا عەلی حەفید وڵزی ، کە هەموویان لە کەسانی ناوداری سەردەمی خۆیان بون .

بە پێی باوەڕی پیاوە ئایینیەکانی سەردەمی خۆی، شەهید شاریکەندی خاوەنی هۆش ورامانێکی بە هێز بووە چووبا هەر کۆڕو کۆمەڵێک دەبوو بە هۆی سەرسوڕمان ،لە شێوەی قسە کردنیدا وەدیار دەکەوت کە زانیاری زۆرە خاوەنی گوتای پڕ لە ناوەرٶکە . لەساڵی ١٣٢٨ هەتاوی هاتە بنکەی زانستی مهاباد وساڵێک لە خزمەت مەلا سدیق سەدەفی پێش نوێژی مزگەوتی عەباس ئاغادا بووە. لە کۆتاییدا خوێندنی باڵای خۆی لەلای بیرمەندو زانیاری کورد جەنابی مەلا حوسێن مەجدی پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕ لە مهاباد تەواو کرد وئیزنی وانە گوتنەوەی پێدرا .

زانای ناودار مامۆستا حوسێن مەجدی لە ناودارەکانی سەردەمی خۆێی بووە کە داییم لە گۆشەو کەنارو دەوروبەری وڵات وەک شیعە ئایین وسوننە ئایین لە زانکۆکاندا دەهاتنەلایو فێری دیداریان لە گەڵ ساز دەکرد .لەو کۆڕو کۆمەڵانەدا باس باسی شەهید شاریکەندی بووە کە وەک کەسایەتیەکی ناودارو زانیار یادی لێ دەکرا .دوای وەرگرتنی ئیزن بۆوانە گوتنەوە لە گوندی خەلیفەلوسەر بە ناوچەی سڵدوزی شاری نەغەدە هەروەها ماوەیەک لە شاری نەغەدەوەک پێشنوێژی سوننە ئایینەکان دەستی بەکار کردووە. لەساڵی ١٣٤١ هەتاوی بەوەستو هۆگری خۆی وخواستی خەڵکی مهاباد هاتۆتە ئەو شارە و خەریکی وانە گوتنەوەی کارو باری دینی دەبێ .

مامۆستای شەهید، زۆرزوو کەوتە ریزی کەسانی لێهاتوو شارەزا کە خەڵکانی دیش کەڵکیان لە زانستی ئەو بەڕێزە وەردەگرت. لە ماوەی ٢٠ ساڵ کە لە شاری مهاباد بووە ژیانێکی بە پێزو سادقانەی بەڕێوە بردووە.کەسانی ئاکادیمیش بۆ ئەوەی کەڵک لە شەهید شاریکەندی وەربگرن بۆ وەرگرتنی پایاننامەی خوێندن لە ئەدەبیاتی فارسی وعەڕەبی بابەتی دینی دەهاتنە لای و بە پێگەیەکی باشیان پێناسە دکرد بۆ راپەڕاندی کارە کۆمەڵایەتیەکان لەهەر بوارێکدا بایە کۆتایی نەدەکرد.

مامۆستای شەهید لە گەڵ هیندێک ناوەندی زانستی زانکۆیی بە ناو بانگی وەکی زانکۆی / ئەلئەزهەر لە قاهیرە وزانکۆکانی تاران پەیوەندی هەبووە. نەمر شاریکەندی . لە شی کردنەوەی قوڕعان ،فەلسەفە ، مێژووی ئێران و مێژووی ئیسلام ، خاوەن رامانی خۆی بووەوهەتا رادەیەک لە بواری زمان وئەدەبیاتی ئینگلیزی وروسی هیندێک لە زانستەنوێیەکان خاوەن فکرو رامان بووە.زۆرینەی پێشکەوتنەکانی زانستی وی خوێندنەوەی شەخسی خۆی وپەڕتوکخانە مەزنەکەی کە دراوە بە مزگەتی مەولەوی لە مهاباد ئەو راستیانی وەدەر دەخەن . شەهید شاریکەندی خاوەنی کەسایەتیەکی بەرز خووخدەی ئارام بووە. قەت ماڵی دونیا و پلەو پایەی لەلا مەبەست نەبووە. قەت خۆی بەدەستەوەنەداوە لە بەرانبەر زالم وملهوڕ بە بێترس قسەی کردووە ئیسلامی راستەقینەی لا گرینگ بووە داییم دژی چەوسانەوەی نەتەوەکەی بووە .

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئێرانبە شێوەکی شێلگیر بۆ لابردنی زوڵم لەسەر کورد کاری کردووەو حەولی داوەخەڵکی هەنگاوی بۆ چارەسەری کێشەی داویشت و وێڕای چەند کەسی دیکە لە پیاوانی ئایینی چونە لای خومەینی تا کێشەی کوردی لەگەڵ چارەسەر بکەن .

لەبەر ئەوەی کە چارەسەری کێشەی کورد مێژووییە بە زەرەری دەوڵەتانی زلهێزە لەکاتی ئاوادا بە قازانجی خۆیان دەست لە کارو باری کورد وەردەدەن کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە بۆ ئەو سیاسەتە قڕێژەش کوردی خۆماڵی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێ .بۆیە لە کاتژمێر سێزدەو بیست خولەک رۆژی دووشەممە مانگی خاکەلێوە لەساڵی ١٣٦١هەتاوی بە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر ناجوانمێرانە ونامرۆوانە پاش نوێژی جەماعەت لە شوێنی کەوش دەرهێناندا بە سێ فیشەک کە لەسەرو گردنی درابوو شەهیدیان کرد .( سرنجی وەرگێڕ : کۆمەڵە بەسەرپەرستی بێچووە دەرەبەگێکی وەک عەڵای موهتەدی کە خۆیان بە لایەنگری چەوساوەکان دەزانی ئەو پەڵە ڕەشەیان لە ژیانی خۆیاندا پێکهێنا کە لە دوا رۆژی رزگاریدا دەبێ لێپرسینەوەیان دەگەڵ بکرێ )

بەو شێوەیە مرۆوێکی زاناو کوردپەروەر بەدەستی نەزان لەناو چوو .لە کاتژمێر ١١ی سەرلە بەیانی لەسەر شانی هەزاران لە خەڵکی مهابادو دەوروبەری لە گۆڕستانی بوداق سوڵتان لە لای دەستی رەوان شاد مەلا حوسێن مەجدی بە خاک ئەسپەردەکرا.

قەت نامرێ ئەوەی دڵی بە ئەوین زیندوویە

بەڵگەیە لەسەر رووپەڕی دونیا رێبازی ئێمە .

سەرچاوە ؛ مێژووی مهاباد لە نوسینی ، جەنابی موحەممەد سەمەدی

وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …