Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / ماجەلان کێ بوو؟؟

ماجەلان کێ بوو؟؟

ماجەلان کێ بوو؟؟

FB_IMG_1484557865251

 

هەموو دەزانین ماجەلان كێیە! بەڵام دەزانین لابولابو بوو ماجەلانی كوشت؟!

………………………………………………………………..

سەرەتای ئاشنابونی موسڵمانان و چونە جزیرەكانی فلیپین، دەگەڕێتەوە بۆ چونیان بۆ جزیرەی (میهراج)  كە لەسەر دەستی بازرگان و بانگەوازكاران لەساڵی 1380ز ئاینی پیرۆزی ئیسلامی تیا بڵاوبۆوە.

لەساڵی 1521ز ئیسپانیەكان بە سەركردایەتی (فردیناند ماجەلان) گەیشتنە فیلیپین، كاتێ‌ كەشتیەكەی ماجەلان گەیشتە یەكێ لە كەنارەكانی جەزیرەی موسڵمانەكان لە فیلیپین، خەڵكی جەزیرەكە لەسەر ئەوە كۆكبون كە ڕوبەڕوی ئەوانە ببنەوە، بۆیە لەژێر سەركردایەتی گەنجێكدا ڕێكخران بەناوی (لابولابو) و خۆیان ئامادەكرد بۆ ڕوبەڕوبونەوە. ماجەلان داوای لە لابو لابو كرد خۆی بەدەستەوە بدات و پێی وت: “من بەناوی مەسیحەوە داوات لێدەكەم  خۆت بەدەستەوە بدەیت، وە ئێوە پێویستە لەلایەن هاوەڵانی خاوەن شارستانیەتەوە وڵاتەكەتان بەرێوە ببرێت”. لابو لابوش وەڵامی دایەوە و وتی: “دین هی خودایە، ئەو خودایەی عیبادەتی دەكەین، خودای هەموو بەشەریەتە بەبێ جیاوازی ڕەنگەكان”. كاتێ‌ كەشتیەكەی ماجەلان كەمێك لەدوری كەناری جەزیرەكەوە وەستا، بە چەند بەشێكی جیا جیا دابەزین كە پیاوەكانی بە چەك و سیلاح پۆشتەكراوبون، بۆ ڕوبەروبونەوەی خەڵكی جەزیرەكە، كە ئەوانیش بە هەندێ‌ چەكی كۆنی وەكو ڕم و شمشێر لەبەرامبەریان وەستانەوە. وردە وردە هەردوو هێزە بەرامبەر یەكتری نزیكبونەوە  لەنزیك كەنارەكە و شەر دەستی پێكرد و لەماوەیەكی كەمدا چەندین جەستە كەوتن لەئەنجامی ئەم شەرەوە، تاوەكو هەردوو سەركردە لابولابو و ماجەلان بەیەك گەیشتن.

پاش ڕوبەروبونەوەی ئەم دوو سەركردە، سەرەتا ماجەلان یەكەم دەستی خۆی وەشاندوو دای لەسەر سنگی لابولابو، بەڵام بەهۆی خێرایی لابولابۆی گەنجەوە لەكاتی شەڕدا زوو بە لێدانێكی توند كە توندكردنی ڕمەكە بوو لە گەردنی ماجەلان، پاشان بۆ جاری دووەم بە كوتەكێكی ئاسن زۆر بە توندی دای لەسەر ماجەلان و سەری لەتكرد، ئینجا هەموو خەڵكەكە هاواری لابولابویان كرد و سوپاكەشی بەهۆی ئەمەوە ترسان و هەڵهاتن بەرەو كەشتیەكەیان و جەستەی ماجەلان و تەواوی كوژراوەكانیان جێ هێشت .

بەداخەوە بۆ موسڵمانان كە گەریدەیەكی خوێن مژی وەكو ماجەلان دەناسن بەڵام بەرگریكارێكی بەهێزی موسڵمانی وەكو لابولابو ناناسن

 

_________________

پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

23920192143600_71641661_1607631806039427_7445105278225219584_n

له‌ دایك بوونی و ئه‌و كه‌سانه‌ی شیریان پێداوه‌ و پێگه‌یشتنی

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌ وسلم له‌ ڕۆژی دووشه‌م له‌ مانگی ره‌بیع الأول له‌ دایك …