Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی حەمامەكانی شاری سلێمانی

مێژووی حەمامەكانی شاری سلێمانی

مێژووی حەمامەكانی شاری سلێمانی
1483859834864

SNN–  رێبین عومەر

شاری سلێمانی وەك پایتەختی تازەی میرنشینی بابان لە ساڵی  ( 1784 ز ) لە سەردەمی میر ( برایم پاشا ) ی میرنشینی بابان دروستكرا ، سەرەتا دەسەڵاتی میرنشینی بابان لەناوچەی  قەڵاچوالان بوو لە سنوری شارباژێڕ ، پاشان بەهۆی فراوان بونو پەلكێشبونی دەسەڵاتی میرنشینەكەیان بابانیەكان نەیان توانی قەڵاچوالان وەك شارێك بۆ پایتەختی میرنشینەكەیان بەكار بهێنن، پایتەختی كۆن واتا قەڵا چوالان لە گەڵ حەزوو ئارەزوی خەونی فراوان بونی دەسەڵاتەكەیان یەكی نەدەگرتەوە، هەر لەبەر ئەوەش بوو بابانیەكان بیریان لە دروستكردنی شارێك كردەوەكە توانای فراوان بون و گەشە بونی هەبێت وەك پایتەختوو ناوەندی سەرەكی  دەسەڵاتی خۆیان لێ‌ بروانن  ، بابانیەكان هەوڵیاندا سلێمانی وەك شارێكی پێش كەوت و سەرنج راكێش لە ناوچەكەدا دەربخەن ، بابان یەكان لەم شارەتازەیاندا دەستیانكرد بەدروسكردنی شارو هەموو پێداویستیە كانی شاریان بۆ دابینكرد سەرەتا مزگەوتو بازاڕوخان و حەمامیان دروستكرد، پاشان كۆشكو تەلاری حكوم رانیەكەیان یەك لە دوای یەك دروستكرد،   یە كێك لەو كارانەی بابانیەكان  لە سلێمانی ئەنجامیاندا  دروستكردنی حەمامی گشتی بوو، حەمامە گشتیەكان لەو سەردەمەدا سودی زۆری هەبوو بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی لە هەموو رەوەكانەوە، چونكە هەبونی حەمام لەسەرەتای دروسكردنی سلێمانی وەك شار نیشانەی بیرفراوانی میر نشنی بابان دەردەخا بۆ دروسكردنی شارێكی پێشكەوت و مۆدیرن هاوچەرخە لەوسەردەمەدا ،پاشای بابان رەچاوی بارودۆخی تەندروستی خەڵكیشیان كردوە بۆیە پیان وابوە بونی حەمام لە شاردا دوریان دەخاتەوە لەو نەخۆشیانەی لەو سەردەمانەدا هەبوو  ، ئەم حەمامانە بەدرێژای سەردەمە جیاكان مانەوە و ساڵ بە ساڵ لەگەڵ گەورەبونو گەشەسەندنی شاری سلێمانی  حەمامی زیاتر دروست دەكران  ،  تا وای لێهات لە هەر گەرەكێكی شاردا حەمامێكی گشتی دروست   بكرێت، تەنانەت لەگەشتەكەی گەریدەی ئینگلیز ( میستەر ریچ ) لە ساڵی (1820 ) بۆسلێمانی دوای (سی وشەش ) ساڵ لەدروستبونی سلێمانی وەك شار (میستەر ریچ ) كۆنترین بەڵگەنامە لە سەرشاری سلێمانی دەدات بەدەستەوە دەڵێ‌ : تەنیا لە سلێمانی پێنج مزگەوت و یەك كڵێسا و پێنج حەمام هەبوو لەو پێنج حەمامە تەنیا یەكێكیان باش بوو (میستەر ریچ) لە بەڵگەنامەكانیدا  باس لەوەدەكات كە سەردانی حەمامی كردوەو سەرسام بوە بە شێوازی هونەری تەلار سازی ئەم حەمامانەو  دەڵێت :  دیم حەمامەكان زۆر روناك بون و خزمەتی باشی تێدادەكرا ئاماژەبەوەدەكات دەڵێت : (سەقفی حەمامەكان ) لەهەموو یەكێك لەوحەمامانە بەرزترم دیی كەلەوڵاتی توركیا دیبوم  ، باس لەدیواری حەمامەكە دەكاو دەڵێ‌ دیوارەكان بەخشتێكی رەنگ تێر داپۆشراوە ( میستەر ریچ ) ئاماژەبەوە دەكات پاشای بابانیەكان بەپارەی خۆیان ئەم حەمامانەیان دروستكردوە وەستایی تایبەتیان لە ئێرانەوە بۆ هێناوە (میستەر ریچ) بەردەوام سەرسامی خۆی نیشان دەدات بەشێوازی هونەری تەلار سازی لەم شارە نوێیەدا  ،، وەكۆنترین حەمامەكانی شاری سلێمانیش بریتین لە حەمامی (وەسمان پاشای بابان) كە شوێنی ئێستای  سینەما سیروان  دەكات،  حەمامی (گازێ‌ )ش یەكێكی تربوو لە حەمامە كۆنەكان كە لە شوێنی حەمامی سەرچناری ئێستادایە و موڵكی دایكی حەمەی ئاغای ئەو رەحمان ئاغابوو ئەم حەمامە كەوتۆتە گەرەكی مەڵكەندیەوە ، حەمامی (مەیان) موڵكی حاجی ئەوڵای شاڵیی بوو ئەم حەمامە نەماوەو كراوەتە بازاڕ، ئەم سێ‌ حەمامە لەسەردەمی عەسمانیەكان نەماوەو روخێندراوە .                                  

 حەمامی ( فاتمەخان ) تەنیشت سەرای سلێمانی  بوو موڵكی عەزمی بەگی بابان بوو  ئەم حەمامەلە ساڵی (1954) لەسەردەمی ( عومەر علی ) موتەصەریفی سلێمانی  روخاو خراوەتە سەر سەرا .

 حەمامی (سورەت) كەیەكێكەلە حەمامە كۆنەكانی سلێمانی    دەكە وێتە لایی مەیدانی ( كا ) یەكە و ئێستا پێی دەڵێن مەیدانی ئاسنگەران، سەرەتای دروسكردنی  ئەم حەمامە تایبەت بوە بەبابانیەكان خۆیان خۆشتن تێیدا بەخۆرایی بوو ، بەپێی هەندێ‌ سەرچاوەی مێژوی پێدەچێ‌ لەدوای دروستكردنی سلێمانی لە ساڵی  (1784 ز) ئەم حەمامە شیان دروستكردبێ‌ و ماوەی تەواو بونی ئەم حەمامەش نزیكەی  (پانزە بۆ بیست ساڵێكی پێچو) بێت ، لەروی ئەندازیاری و دروسكردنی ئەم حەمامەو نەخش ونیگاری ناو حەمامەكە لەلایەن وەستایەكی كوردستانی ئێران بەناوی  (وەستا گوڵ محەمەدی سنەی ) ئەنجامدراوە لەسەدەی نۆزدەیا ، بابانیەكان سودێكی زۆریان لەكارامەی و شارەزای وەستاكانی كوردستانی ئێران وەرگرتوە بۆ دروستكردنی پرۆژە بینا سازیەكانیان لە سلێمانی، ئەو كات بابانیەكان پەیوەندیان لەگەڵ دەسەڵاتی ( میرنشینی ئەردەڵان ) هەبوە سودیان لە ئەزمونی بیناسازی ئەوان وەرگرتوەلە دروستكردنوو ئاوەدانكردنەوەی سلێمانیدا، ، ئەم حەمامە ئێستا موڵكی نەوەكانی( كەریمی عەلەكە) یە كە یەكێك بوە لەپیاوە چاكەكانی شار ، حەمامی سورەت تائێستاش لە كاردایە، بەڵام هەندێ‌ گۆران لە شێوەكەیدا روی داوە، بەڵام روكارە كۆنەكەی هەرماوە  بەڵام لەدوای نەمانی دەسەڵاتی  میرنشینی بابان لە ساڵی (1851 ز ) و داگیركردنی سلێمانی لە لایەن عوسمانیەكان ئەم حەمامەش گۆرانێك بەسەر ناوەكەی هێنراو بو بە حەمامی (صورە) لەبەر ئەوەش ئەم ناوەی لێنرا چونكە لە سەر دیوارەكانی حەمامەكە وێنەی سەرنج راكێش هەبون ، جگە لەوەش توركە عوسمانیەكان دەیان ویست ئەو ناوانە بسرنەوە كە ئاماژەبون بۆ هەیمەنەو دەسەڵاتی بابانیەكان  ، بەڵام لە سەرزاری خەڵكی شار ئەم حەمامە بەحەمامی ( سورەت ) ناو دەبرێ‌ ، یەكێكی تر لە حەمامە كۆنەكانی شار  حەمامی (قشڵە) بوو كەكەوتبوە شەقامی مەولەویەوە ئەم حەمامە ساڵی 1974 شارەوانی سلێمانی تێكیداو كردیە دوكان و بازاڕ ، حەمامی (شێخ مارف)لەمەیدانی سەوزە فرۆشەكانی سلێمانی كەبەبەر بەلەدیەكە ناسراوە،  مێژوی دروسكردنی ئەم حەمامەش دەگەرێتەوە بۆسەدەی نۆزدەی لەمەوبەر ، كاری وەستای ئەم حەمامەش لەلایەن وەستاحەسەنی فاتمەغەزای و وەستا رەشید ئەنجامدراوە ، ئەم حەمامە تائێستا لە كاردایە لە كۆندا موڵكی شێخ مارف نەقیب بوو،  یەكێكی تر لە حەمامەكۆنەكانی شار حەمامی ( سەید علی ) بوو ئەم حەمامە ئێستا بونی نەماوە كەوتبوە نزیك مەیدانی خانەقای سلێمانیەوە               

 هەریەك لە حەمامی ( سلێمانی و سەیوان ) كەدەكەوێتە  گەرەكی دەرگەزێنی شاری سلێمانیەوە ئەم دوو حەمامەلە كۆندا یەك حەمام بون شوێنی حەمامی سەیوانی ئێستا  تونی حەمام دەبێت وە تایبەت دەبێت بە شوینی وشكردنەوەی پەین كە ئەوكات وەك سوتەمەنی بۆ گەرم كردنی حەمام بەكاریان هێناوە    ،  وە لەكۆندا حەمامی  ( سلێمانی ) ناوی حەمامی   (حاجی ئەوڵا)دەبێت  پاش ماوەیەك حەمامی  ( سەیوان ) یش دروست دەكرێت كە دەكەوێتە تەنیشت حەمامی سلێمانیەوە  ئەم حەمامە تایبەت بوە بەژنان یا خود خێزانەكانی تایبەت بە خاوەنی حەمامەكە خۆیان،  مێژوی دروسكردنی ئەم حەمامەش دەگەرێتەوە  بۆ نزیكەی  سەو پەنجاساڵ لەمەو بەر ، وە شێوازی بیاناسازی هەردوو حەمامەكە بە شێوەیەكی ئەندازیاری كۆن دروستكراوە ئێستا ئەم دوو حەمامە لە لایەن بەرێوبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی پارێزراوە  ،  

 حەمامی (موفتی) وەك حەمامێكی كۆن و دێرینی شار ئێستا تایبەتە بە ژنان ئەم حەمامە لەكۆندا پیاوانیش سودیان لێبینیوە، ئەم حەمامە  دەكەوێتە گەرەكی سابون كەرانەوە ، مێژوی  دروستكردنی دەگەرێتەوە بۆ نزیكەی دوسەد ساڵ لەمەو بەر ، حەمامی موفتی بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی كە دەكەوێتە سەر رێگای دەروازی شار لە كۆندا بەشی تونی حەمامەكە كە بەشێوەیكی فراوان دروستكراوە وەك خانی ئاژەڵ سودیان لێبینیوە ، خانی حەمامی موفتی بەشێوەیەكی زۆر سەرنج راكێش لە خشت دروسكراوە بەنیوتاقی كەوانەی رازێنراوەتەوە ، چیرۆكە كانی ناو ئەم حەمامە زۆرن بەڵام دیارترینیان لای خەڵكی چیرۆكی بونی مۆتەو جنۆكەیە لە ناو ئەو حەمامەدا ئەم چیرۆكەش لەوەوە سەرچاوە ئەگرێ‌ كاتێك لە كۆندا لە ترسی رەقبونەوە ئاژەڵێكیان لە ناو حەمامەكە داناوە بەیانیش كاتێك حەمامەكە ئەكەنەوە خەڵكی ئەبینن ئاژەڵیك لە حەمامەكەدا بونی هەیە ئیتر لەو دەمەوە خەڵكی شار وایان زانیوە جنۆكە و مۆتەو دێوی  تیایە حەمامەكە ، یەكێكی كە لە حەمامە كۆنەكانی شار حەمامی (نوری بەگ) بوو كەوتبوە گەرەكی سەرشەقامو ئێستا پێی دەلێن حەمامی ( تازە ) ئەم حەمامە سەرەرای ئەوەی روكاری بینا سازیەكەی ماوە بەڵام بەتەواوەتی گۆرانیان لە شێوە كۆنەكەیدا رویداوە .          

 

یەكێكی كە لەو حەمامانەی شار كە ئێستا نەماوەو كراوەتە بازاردوكان حەمام ( حاجی غەنی )بوو لەنزیك خانەقایی مەولانە خالید  ، حەمامی ( غەفورئاغاش ) هەبوو كەبەحەمامە بچكۆلە ناسرابوو كەوتبوە بەرامبەر گومرگە سوتاو موڵكی غەفور ئاغای حاجی ئەوڵابوو .

 

 لەقۆناخێكی مێژوی كۆنی  ئەم شارەدا ئەو حەمانەی باسمانكردن خزمەتێكی بەرچاوی بەدانیشتوانی شارگەیاند ، بەڵام پێویستی خەڵك زیاتر بەحەمام بوو ، هەرئەوەش بوە هۆی ئەوەی ژمارەیەك حەمامی تر دروستبكرێن   ،        وەك حەمامی (شەعب) و حەمامی(سەرچیمەن ) لەگەرەكی قەزازەكان ئەم حەمامە ئێستا بونی نەماوە تێكدراوە ، حەمامی (چوارباغ) لە گەرەكی چوارباغ ، حەمامی (شیرین )لەناو مەیدانی دارەسوتاوەكەیە،ئەم حەمامە لەكۆندا دوو بەش پێك هاتبوو بەشێكی بۆ پیاوان كە تا ئێستاش ماوە بەشێكەی تریش بۆ ژنان بو كە ئەم بەشە بەرشەپۆلی لەناوچون كەوتوەو بۆتە كۆگایەكی شتومەك و  وەك كەلاوەیەك دەر دەكەوێ‌ ،حەمای بەرخی لە گەرەكی حاجی حان ئەم حەمامەش تایبەت بوە بە ژنان بەڵام ماوەی پێنج ساڵ دەبێت داخراوە  ، هەموو یەكێك لەم حەمامانە لە سەردەمی خۆیدا سودیان بەهەموو خەڵكی شاری سلێمانی  گەیاندوە و بێ‌ جیاوازی رەگەزیش ژنان وەك پیاوان رۆژی تایبەتی خۆیان هەبوو بۆ خۆشتن تەنانەت هەندێ‌ خەڵك هەبوە حەمامیشیان هەبوو لە ماڵەو سەردانی حەمامی گشتیان دەكرد .                                               

 لەروی بیناسازی و پێك هاتەی دروستكردنی حەمامەمەكان بە شێوازی جوان و ئەندازیاری  قەشەنگ دروستكراون  زۆرینەی ئەو كەرەستانەی بۆ بیناسازی لە دروستكردنی حەمامە كاندا بە كار هاتوەن بریتی بوە لە بەردی مەڵكەندی ، ئەم بەردەش لەبەكارهێنانی بناغەو دیوارەكانی حەمامەكان بەكار هاتوە ، لە روی پێك هاتەی بیناسازی ئەم بەردە بەردێكی قایم و پتەوە، شێوەی بەردەكەش رەنگی سەوز باوە، زوتر خۆی لە گەڵ گڵ وگەچو چیمەنتۆ خۆی دەگرێ‌، كانی ئەم بەردەنەش دەكەوێتە دامێنی شاخی گۆیژە لە سلێمانی ، بۆبەشی سەرەوەی حەمامەكانیش سودیان لە خشت وەرگتوە قەبارەی خشتەكانیش بریتیە ( لە درێژی 30 سم و پانی 20سم و بەرزی 10 سم ) ئەم خشتانەش بۆ گومەز و قەوسەكانی ناو حەمامەكان بەكار هێناوە ، وە قسڵیان لە باتی چیمەنتۆ بە كار هێناوە  ،  هەموو حەمامەكۆنەكان وەك شێوەی مزگەوتە گومەزیان هەبوە لەسەرو گومەزەكەشەوە كڵاو  روژنەیان هەبوو كڵاو رۆژنەش دەكەوێتە لوتكەی بەشی سەرەوەی  گومەزی حەمامەكەوە  ،  لە ئەملاو لای گومەزەكەش هەربەهەمان شێوە كڵا و رۆژنە  هەبوە لەكاتی بەیانیان كە خۆر هەڵدێ‌ و لەئێوارانیش كە خۆر ئاوا دەبێت سودیان لێ‌ وەرگرتوە بۆ مەبەستی وەرگرتنی روناكی لە رۆژدا ، سودێكی تری كڵاو رۆژنە بریتیە لە دەرچەیەك بۆ گۆرنی ئاو هەوای ناو حەمامەكە، لە بەشی سەرەوەی حەمامەكان دوكەڵ كێش هەیە ئەویش  بۆ دەرچونی دوكەڵی ئاگری گەرم كردنی ئاوی حەمامەكە یە، سەربانی حەمامەكە و گومەزەكەش بە قوری سور سواغ دراوەو پێش هاتنی زستان لە لایەن وەستایی تایبەت سواغ دەدرێ‌ و كون بر دەكرێ‌ بۆ ئەوەی گومەزی  حەمامەكە لەزستاناندا ئاودانەیات  ، لەبەشی ناوەوەی حەمامەكانیش بە شێوەیەكی ئەندازیاری كۆن كاریی تیا كراوە وەك دەبینی چەند نیوە تاقێكی شێوە كەوانەی هەیە بەشێوەیەكی جوانو سەرنج راكێش دروستكراوە و ئەم نیوە تاقەشێوە كەوانەیانەش لەسەر چەند پایەك خۆیان گرتوە ناوەی حەمامەكانی پێ‌ رازاێنراوەتەوە     ، هەندێك لەو حەمامانە بەشێوازێكی هونەری وێنەی لەسەر دیوارەكانی دروستكرابوو ، وەك حەمامی سورەت كە ئێستاش ماوە و لە كاردایە وێنەی سەر دیوارەكانی گوزارشتیان  دەكرد لەوێنەی پاڵەوانێك بەسواری ئەسپ و شیرو تیرەوە ،یان وێنەی پاڵەوانی ناو داستانەكان  ،وێنەی گیانداران وەك  شێرو پڵنگ كە گوزارشتیان دەكرد لە بە هێزی و پاڵەوانی میرەكان لەسەر دیواری حەمامەكە نەخشێنرابون، بەڵام بەداخەوە ئەم وێنانە ئێستا كەوتونەتە ژێر چینێك گەچەوە كەشارستانێتی گەلێكی داپۆشیوە ، لە زۆرینەی حەمامەكانیش تاقیان دروسكردوە بۆ مەبەستی هەڵگرتنی جلو بەرگ ،جگەلەوەش بۆمەبەستی جوانكاری بیناسازی سودیان لێوەرگرتوە،   پێك هاتەی بەشی ناوەی حەمامەكانیش بریتی بون لە بەشی خۆگۆرین ، لەم بەشەدا ئەو كەسەی دێت بۆ حەمام پێویستە جلو بەرگەكانی لەو هۆڵدا دابنێ‌ كە بۆ خۆگۆڕین ئامادەكراوە و پێی دەوترێ‌ ساردی حەمام بە چواردەوری ساردی حەمامەكەش سە كۆی دانیشتن هەیە لە ناوەراستی ئەم هۆڵەداو لە زۆرینەی حەمامەكاندا حەوزێك هەیە ئەم حەوزەش زیاتر بۆ مەبەستی جوانكاری بەكاریان هێناوە جگەلەوەش وەك سەرچاوەی پێویستی ئاوی ناو ساردی حەمامەكە سودیان لێوەرگرتوە  ،  لە كۆندا واباوبوو ،پاش دانانی جل و بەرگ، لە ساردی حەمامامەكەدا ئەو كەسەی بچوایاتە ژورەوە بۆ خۆشتن  داوای پەشتەماڵی حەمامی دەكرد و بۆ چونە ژورەوە لە خۆی دەئاڵاند و پاش هاتنە دەرەوەی لە حەمام خۆی پێ وشك دەكردەوە هەموو یەكێكیش لە حەمامەكان پەشتەماڵی تایبەت بەخۆیان هەبوو، پاشان لە رۆژانی هەتاودا ئەم پشتەماڵانەیان لە سەربانی حەمامەكە وشك دەكردەوە ، ئەم پەشتەماڵانەش دەچونە لای هەموو كەسێك و تەنانەت پشتەماڵ لەناو پەندی پێشینانیشدا بەكار هاتوە ،لەبەشی ناوەوەشدا ژوری گەرمی حەمام هەیە كە شوێنی خۆشۆردنەو خەڵكی بەشێوەیەكی كۆمەڵ خۆیان دەشۆن ،هەر لەپاڵ ئەم شوێنەدا و لەكۆندالەناوحەمامەكاندا شوێنێكی تایبەت هەبوە بەخۆشتن پێیان وتوە (وصل خانە) ئەم وصل خانەیەش بەتایبەتی ئەوكەسانە بەكاریان هێناوە كەكاری خێرایان هەبوە یاخود نەیان توانیوە لەگەرماوی حەمامەكەدا بۆ ماوەیەك  بمێننەوە، وەصل خانەش بریتی بوە لەچاڵێك بەقوڵای 1،5م پانی 1،5م درێژی2م ئەم وصل خانەیەش لەهەندێك حەمامدا بەقوڵای زەویدا دروستكرابون لەهندێكی تریش بەشێوەی حەوزێك بەباری بەرزیدا دروستكرابون ،بەڵام لەساڵانی  حەفتاكانی سەدەی رابردوو بەفەرمانێكی میری و لەبەر بەرژەوەندیتەندروستی هاوڵاتیان سەرجەم وصل خانەكان لەحەمامەكان داخران. 

 لە كۆندا سەرچاوەی بەدەست هێنانی ئاوی پێویست بۆ حەمامەكان بریتی بوو لە سەرچاوەی ئاوی كانی و كارێزەكانی سلێمانی ،بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافیای بەرزیو نزمی سلێمانی زۆرتر سود لەو سەرچاوە ئاو یانە وەر گرتوە كە دەكەوتنە بە شی سەرەوەی شارەوە ، ئاوەكەشیان بەجۆگەلە رائەكێشا جۆگەلەكانیشیان بەبەرد دا ئەپۆشی بەم شێوەیە ئاوی پێویستیان دەست دەكەوت بۆ حەمامەكان.

 ئەگێرنەوە لە كۆندا سودیان لە جۆرە بۆریەكی تایبەت وەرگرتوە ، پێكهاتەی  ئەم بۆریەش لەگڵ و قسڵ دروستكراوە ،ئاوی گەرم و ئاوی ساردی حەمامەكەی پیا تێ‌ پەر یوە  ،  پاشان تۆپانێ‌ هەبوە بۆ گرتنەوەی ئاوەكە كەرۆڵی بەلوعەیی ئێستای  بینیوە  ، جگەلەوەش (جورنە) هەبوە بۆ كۆكرنەوەی ئاوەكە،   ناترەكان لە حەمامەكاندا بەردەوام بونیان هەبوە كە  خەڵكی بە پارە دەشۆرن وكاری  ناتریش خۆی لە خۆیدا كارێكە پێویستی بە سەلیقەو زانینی ئەو ناترە خۆیەوە هەیە ، ئەبێ‌ كەسی (ناتر) بەشێوەیەزۆر نەرم و نیان خەڵك بشوات .جگەلەوەش ناترەكان شارەزای شێلان و مەساجكردن بون هەندێ‌ كەس هەبوو كەتوشی پشت ئێشەیەك دەبون لەرێی شێلانەوە چارەسەری خۆیان دەكردو پەنایان بۆ حەمامەكان دەبرد ، (تون) لە پشتی هەمو بەشی حەمامەكە و خەزێنەی ئاوەكەوە یە سەرچاوەی گەرم كردنی ئاوی حەمامەكەیە،خەزێنەی ئاویش لەدووبەش پێكدێ‌ بەشی ئاوی سارد بەشی ئاوی گەرم بەشی ئاوی گەرمەكەیی لەژورێكی سەربەخۆ پێكدێ‌ بەشی پشتەوەی خەزێنەی ئاوەكە پارچەیەك پلێتی بازنەی قەبارە ئەستور  دادەنرێ‌ پێی دەڵێن مەنجەڵی حەمام ،مەنجەڵی حەمامیش  پارچە  ئاسنێكی پێوەلكاوە پێی دەڵێن چەمەری مەنجەڵ ئەم شوێنەش راستەخۆ ئاگری حەمامەكەی بەردەكەوێ‌ دەبێتە هۆی گەرمكردنی خەزانی ئاوە گەرمەكە  ،ئەو كەسەی لەم شوێنەدا كاردەكات پێی دەڵێن (تون چی) ، لە كۆندا (تون چی) ئێسقانی ئاژەڵ و پەینی دەهێنا دەیخستەناو تونەكانەوە كە دەبوایە پێشتر لە سەربانی حەمامەكە پەینەكەی وشك بكردایەتەوە پاشان بەكاری بهێنایە،وشكردنەوەی پەینیش بەتایبەتی لەوەرزی بەهاران و هاویناندا ئەنجام دەدرا پاشان لەژورێكی نزیك تونەكە هەڵیان دەگرتوو تونچیش بەدەفرێكی ئاسنین و دەست دەیخستە ناو كورەی ئاگرەكەوە و حەمامەكەی بەوشێوەیە گەرم دەكرد ، پەینیش رۆڵی نەوت و گازی ئێستای  دەبینی ، تونچی  كە گەرم كەری حەمامەكەیە لە كۆندا زۆربەی كاتەكانی  لەتوندا بەسەر بردوەو شوینی نان خواردنی ژەمەكانیشی بوە  ، لەدوای بەكارهێنانی نەوت و گاز ئیتر كاری تونچی بەشێوەیەكی قورستر بوو تەنانەت رۆژانە نزیكەی (هەشت هەزار) پەمپیان لێداوە بۆ گەرمكردنی حەمامەكە، لە زستاناندا حەمامەكان رۆژانە دادەگیرسێوو بەڵام بەپێچەوانەوە لە هاوینادا كەمتر حەمامەكە دادەگیرسێت ئاوی خەزانی حەمامەكەش هەربەگەرمی دەمێنێتەوە ،  خەڵكی سلێمانی هەر كە وشەی تونچیان دێتە بەرگوێ ئەوا هونەرمەند میللی ئەحمەد شەماڵیان بیر دەكەوێتەوە كە زۆرینەی كاتەكانی تەمەنی لە تونی حەمامدابردەسەر.                              

 هەر لەناو حەمامدا چایخانە هەبو، چایخانەش لەبەشێكی هۆڵی خۆگۆرینی حەمامە كەدا بوو دوای هاتنە دەرەوەی ئەو كەسەی خۆی دەشۆرد، شیرو چاو قاوە یان دەخوارد بەزستانانیش شێلم بەترشو تەرەساز هەبون ،    لەكۆندا بەهۆی دەست كورتی و هەژاری خەڵك و  نەبونی پارە، هەندێك جار خەڵكی لە باتی پارە یەك دووسێ‌ هێلكە ، یان برنج و گەنم یان  مێوژیان دەبرد لە باتی كرێی خۆشتنەكەیان ، لەدوای تێپەربونی رۆژگارو پێشكەوتنی پیشەسازی مرۆڤ زیاتر هەوڵیدا پێداویستیەكان بۆخۆی پەیدا بكات ،حەمامیش كەوتەناو هەموو ماڵێكەوە ئیتر خەڵكی وەك جاران رویان لەو حەمامانە نەدەكرد، هەندێكیان  لەو حەمامانە روخان و تەلاری بەرزیان لێ دروستكراو هەندێكیش لەوانە لە ئایندەدا بەرشاڵاوی لەناوبردن دەكەون ، بەڵام دواجار حەمامەكان شوێنێكن دەبێت وەك شارستانیەتێكی تایبەت بەم شارە بپارێزرێن و بەر شەپۆڵی لەناوبردن نەكەون تاكو ئێمەیی كوردیش وەك گەلانی دنیا لە رێی شوێنە مێژویەكانمانەوە سەرنجی گەشتیارن راكێشین وزیاترناسنامەوشارستانیخۆمانبەگەلانیدنیابناسێنین،                                                                                                                                                                                           لەكۆندا حەمامەكان لە سەر ئەم شێوازە دروست دەكران   بەڵام ئێستاو لە سایەی پێشكەوتنی دنیا ، حەمامەكانیش وەك هەمووشتی رۆژانەمان گۆرانیان بە سەردا هاتوە ، شێوازی ئەندازیاریان  گۆرانی بەسەردا هاتوە ،تەنانەت حەمامە تازەكان گومەزیان نیەو گرنگی دراوە بە ناوەی حەمامەكان جوانكاری لە سەر شێوازی نوێ‌ بۆ كراوە ، روكاری ناوەی ئەم حەمامانە لە چەند ژورێكی سەر بەخۆی خۆشتن پێك هاتوە ، كەمترین كەس لە شوێنی گشتی خۆیان دەشۆن ئەمەش پێچەوانی رەوتی ژیانی كۆنەو، جاران بەكۆمەڵ خەڵكی خۆیان دەشۆرد و زیاتر خەڵكی لە یەكتری نزیك دەبونەوەئەمەش دەبوە هۆی پتەوبون زیاتری پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان ،   بەڵام  دەبێت حەمامەكۆنەكان بەرگەی شاڵاوی پیش كەوتن بگرنو نەبنە تەلاری بەرز، چونكە حەمامەكان بەشێكی گرنگی سەردەمانێكی ژیانی باوباپیرمانن لەم شارەداو دەبێت

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

image002

برایم ئه‌حمه‌د، له‌ باسی په‌یوه‌ندیی ژێكاف به‌ (هیوا)‌و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ مامۆستا ره‌فیق حیلمی دا ‌

برایم ئه‌حمه‌د، له‌ باسی په‌یوه‌ندیی ژێكاف به‌ (هیوا)‌و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ مامۆستا ره‌فیق حیلمی دا ‌ …