Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / سوپای عێراق یاخود عێراقی سوپا

سوپای عێراق یاخود عێراقی سوپا

سوپای عێراق یاخود عێراقی سوپا

iraq-tank

نوسینی: بەنگینە پیرۆت نورى…

بە گەڕانەوەمان بۆ چاوگی مێژوو چرکەیەک لە ژیانی تاکەکانی عێراق شک نابەین سوپا رۆڵی لە چەوساندنەوەیان و ستەمکاریی بەسەریاندا نەبووبێ، سوپایەک ھەمیشە لوولە و گوللەی تفەنگەکانی لە جیاتی دوژمن بە ئاراستەی گەلەکەی خۆی تەقاندوە.
سوپای عێراق ئەو سوپایە بووە بەردەوام دوژمنی گەلەکەی خۆی بووە لە ھەر قۆناغێکی شکست یان سەرکەوتندا بووبێ.

چاودێرە سەربازییەکانی ئێستا و ڕابردوو، بەردەوام بەگومانەوە لە بەھێز بوونی سوپای عێرقیان روانیوە، ھیچ کاتێک پێیان وا نەبووە ئەگەر سوپای عێراق لاواز بوبێت بەرژەوەندی گشتی وڵات کەوتۆتە مەترسییەوە، ھیچ کاتێک ھاوڵاتیانی عێراقیش سوپای عێراقیان بە سوپای نیشتمانی خۆیان نەزانیوە، ھەمیشە پێیان وا بووە بە بەھێز بوونی سوپا و پەرەپێدانی لۆجستیکی سوپا، بۆ سەرکوتکردنی ئەوان بووە، کەواتە ھەم ھاونیشتمانیانی عێراق بە کورد و عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشوور، ھەمیش خودی سوپا دووچاری ئەو مەترسییە بوونەتەوە کە خواستی دوژمنانی گەلانی عێراق بووە، (لەکاتێکدا ھیچ کاتێک نە گەلانی عێراق نە گەلانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دوژمنی یەکتری نەبوون، بەڵکو خودی ڕژێمەکانی حوکمڕانییئەو گەلانە دوژمنی یەکتر بوون).
سوپای عێراق لەدوای دروست بونی لەساڵی ١٩٢١ شەڕی لاواز کردنی خێڵ و ھۆزەکانی پێکراوە، لە ساڵانی ١٩٣٠ تا کۆتای پەنجاکان شەڕی حکومەتی مەلیکی کوردستان و بارزانیەکانی لەسەر خاکی کوردستان پێکراوە، لە دوای رووخاندنی مەلیکیەت لە عێراق و بوونی بە کۆماری عێراق سوپا گرنگترین و بەھێزترین ئەو چەکە بووە کە بەکارھێنراوە و مێژوویەکی شوومی ھەیە لە وێرانکردنی ووڵات. لە شەستەکان تا ناوەڕاستی حەفتاکان جگە لە شەڕی ململانێی نێوخۆی سوپا و کودەتای سەربازیی، بەردەوام شەڕی قڕکردنی کورد و شەڕی سڕینەوەی ئاسەواری کوردی پێکراوە.

بۆ نموونە لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایان بەعسیەکان و لەدوای بوونی سەدام حسێن بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرو فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لەیەک کاتدا، سوپا بو بەو دڕندە بەھێزەی وەک پیشەی ھەمیشەی و وەک ئاژەڵێکی بریندار پەلاماری لاوازەکانی داوە لەبەر ئەوەی نا سوپایەکی بەھێز بووە بەڵکو لەبەر ئەوەی بەرامبەرەکەی لاواز بووە،.

شەش ساڵ ١٩٧٨ تا ١٩٨٤ شەڕی کوردی لەباشوری کوردستانی پێکرا، ھەشت ساڵ ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ جگە لەشەڕی عێراق و ئێران شەڕی جینۆسایدکردنی ھاوڵاتیانی بێدیفاع و ئەنفال و کیمیابارانی لە کوردستان پێکرا.

دوو ساڵ ١٩٩٠تا ١٩٩٢ شەڕی داگیرکردنی کوێت و جەنگی دوەمی کەنداوی پێکرا،دوو ساڵ ١٩٩٦ تا ١٩٩٨ شەڕی گەرمکردنی براکانی لەکوردستان پێکرا، دوانزە ساڵ ١٩٩١ تا ٢٠٠٣ شەڕی لەناو بردنی گەلانی عێرقی بەبێ جیاوازی پێکرا.

ئەمەی سەرەوە مێژووی ئەو سوپایەیە کە لەشەشی کانونی یەکەمی ھەمو ساڵک یادی دامەزراندنی دەکرێتەوە بەبێ لەبەر چاوگرتنی ئەو مێژووە تاڵەی سەرەوە. من وەک ھاوڵاتیەک کە ئەم مێژووە ڕەشەی سوپای ووڵات دەبینم،پێم وانیە لەئێستا و ئایندە عێراق بتوانێ ببێتە خاوەنی سوپایەک سوپای پاراستنی ھەموو ھاوڵاتیان و پارێزەری وڵات بێ، پێکھێنانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیجلە ئایا لە پێکھاتەکانی ھەموو گەلانی عێراقە؟

ئەوەی باسمان کرد دوور و نیزک مێژووی رابردووی سوپای عێراق بوو، بەڵام ئەگەر باسی بارودۆخی ئێستا بکەین ھەواڵ و چالاکییەسەربازییەکانی ئێستای سوپای عێراق لە دەوروبەری ناوچە جێناکۆکەکان بەرچاوڕوونیمان دەداتێ دوور نییە ئەو ڕابردووە لە ئایندەدا دووبارە ببێتەوە، ئەو سوپایە بە ئاشکرا دژایەتی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان دەکات، بە ئاشکرا و نهێنیی بڕیاری رەگەزپەرستەکان جێبەجێ دەکا، ئایا سوپا بۆ چیە و ئەرکی چیە؟ ئایا سوپا بۆ ئەوەیە ئارامیی وڵات بشێوێنێ؟ ئایا سوپای عێراق بۆ ئەوەیە بەرگریی لە نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکا یان پەشێوی و ئاڵۆزی بکا؟

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

1398410178499

عوسمانییەکان لە کاتی جینۆسایدى ئەرمەنییەکاندا ١٣ ڕۆژنامەنووسی ئەرمەنییان کوشتووە

عوسمانییەکان لە کاتی جینۆسایدى ئەرمەنییەکاندا ١٣ ڕۆژنامەنووسی ئەرمەنییان کوشتووە دواى تێپەڕبوونى ١٠٢ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردن …