Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى مەسیحى / مێژووی مەسیحییەت

مێژووی مەسیحییەت

1368282314881

ئایینی مەسیحییەت (لە وشەی عەرەبی مەسیح، بەواتای شۆراو بە رۆنێکی پیرۆز، بە ئینگلیزیی: Christianity، لەوشەی یۆنانی: Xριστός، Khristos، یاخود “Christ”، وێژەییانە: “کەسێکی پاکبووەوە لەگووناهـ”) یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئایینە ئیبراهیمییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، رەگی وشەی مەسیحییەت لە مەسیحەوە هاتووە، بەواتای کەسی هەڵبژێردراو یاخود بە ئاو شۆراوە و پاکبوەوە، ئەم ناونانەش ئەگەڕێتەوە بۆ مەسیح یاخود یەسوع کە بەپێی بڕوای مەسیحییەت بێ، یەسوع کوڕی خوایە، خودای جەستەگەرە، خودای بەوەفایە و هتد… لەو جۆرە ناونانانە؛ مەسیحییەت بە گەورەترین ئایین دادەنرێت کە لەسەر زەوی بڵاوە و ژمارەی شوێنکەوتووانی زۆرترە لە ٢.٢ ملیار کەس، واتە سێیەکی دانیشتوانی زەوی، هەروەها مەسحییەت ئایینی زۆرترین دانیشتوانە لەنێو ١٢٠ وڵات لە ئەسڵی ١٩٠ وڵاتی سەربەخۆ.
مێژووی درووستبوونی مەسیحییەت ئەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی ٢٧ ی زایین لەڕەگێکی هاوبەش لەگەڵ ئایینی جودایزم، کە تا ئێستا شوێندەستی ئەو ئەسڵییەتە هاوبەشییە وەک خۆی ماوەتەوە لەڕێگەی بەپیرۆزڕاگرتنی تەورات و تەناخ لەلایەن مەسیحیەوە کە ناوی دەبەن بە پەیمانی کۆن کە بەشی یەکەمی کتێبی پیرۆز پێک دێنێ لەلای مەسیحییەکان لەکاتێکدا کە پەیمانی نوێ، بەشی دووەم پێک دێنێ. مەسیحییەکان پێیان وایە کە پێشگوێیەکانی کە پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن کردوویانە، لە یەسوعدا رووی داوە، ئەمەشە هۆی رێزگرتنییان لە تەورات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پەیمانی نوێ باس لە خوێندنەکان و ئامۆژگارییەکان و ژیانی مەسیح دەکات، کە کۆی بڕواکانی مەسیحییەت پێک دێنێ.
زۆرترین شوێنکەوتووانی مەسیحییەت لەچەندین مەزهەب، بڕوایان وایە کە یەسووع، مەسیح و کوڕە واتە کەسی دووەمە لە سێ شێوەیی خودا، هەروەها ئەو خواوەندێکی کامڵە. هەروەها لە مریەم ی پاکیزە لەدایک بووە بە شێوەیەکی دەرئاسا. لەماوەی ژیانی زەویینیدا، خاوەنی کۆمەڵێک زۆر لە دەرئاسایی و شتی سەرسورهێنەر بووە، دواتریش لەخاچدرا و کوژرا بەهۆی کوفر و گوناهەکانی مرۆڤەوە، پاشان دواتری لە مردن هەڵدەستێتەوە لەڕۆژی سێیەمدا و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان یەکگرتوو لەگەڵ خودای باوک، بەوجۆرەی کە رۆحی لەلای ئاسمانە و لەڕۆژی قیامەتدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەوی و ئاشتی دەگەڕێنێتەوە و ژیانی نەمری ئەدا بە چاکان و باشان لە بەهەشتدا.
حەوزی شەرقیی دەریای سپی ناوەڕاست چەقی قورسایی ئایینی مەسیحییەت بوو لە سەدە سەرەتاییەکاندا و قودس، ئەنتاکیە، ئەلرەها، ئەسکەندەرییە پایتەختی رۆشنبیریی مەسیحییەت بوون پێش گواستنەوەی بۆ رۆما و قوستەنتینیە و کاریگەرییان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.
مەسیحییەت زۆرێکی ناڵاند لەسەرتاکانەوە بەدەست سەرکوتکردن و کپکردنەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی رۆمانی بەڵام لەسەدەی چوارەمەوە ئایین زاڵبوو بەسەر ئیمپڕاتۆرییەتدا سوودی لە رۆشنبیریی یۆنانی و رۆمانی وەرگرت و بەقووڵی کاریگەرییان هەبوو لەسەری. وەک هەر ئایینێکی دی، لەناو مەسحییەتدا کۆمەڵێک هۆز و مەزهەب و کڵێسا سەری هەڵدا کە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش خێزانی گەورە: شەقبوونەکان هاوکات بوون لە سەدەی چوارەمدا کاتێ کە کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسی رۆژهەڵاتی و ئۆرسۆدۆکسی کۆن لەیەک جیابوونەوە، لەپاش ئەو ساڵی ١٠٥٤ شەقبوونی گەورە روویدا لەنێوان کاسۆلۆکییەت و ئۆرسۆدۆکسی رۆژهەڵاتی دواتریش پرۆتستانییەت لەماوەی سەدەی شانزەهەمدا کە ناسراوە بە چەرخی چاکسازیی. وەک چۆن کاریگەر بووە، مەسیحییەت کاریگەریشی بەسەر ئایینەکانی ترەوە هەیە و جێدەستی زۆر دیاری هەیە لەسەر شارستانییەتی نوێ و مێژووی مرۆڤایەتی لەچەندین سەدە و چەرخی جیا جیادا.

دامەزراندن و گەشەکردن
یەسوعی مەسیح
Vista-xmag.png وتاری سەرەکی: یەسووع

بەرگێکی کەلەپووریی دێرین لە پەیمانی نوێ بەزمانی ئەرمەنیی: ئینجیل خۆی بەم جۆرە دەناسێنێت کە “ئەو ئایەیانە بۆتان تەرخان کراوە و نێردراوە تاوەکو بڕوا بهێنن بەوەی کە یەسوع، مەسیحە و کوڕی خودایە تاوەکو لەژێر ناوی ئەودا بژین، ئەگەڕ باوەڕدارن. “.(یوحەننا 31/20)
چوار ئینجیلەکە بە سەرچاوەی سەرەکی گێراندنەوەی بەسەرهاتی ژیانی یەسوع دادەنرێت، چەند نووسراو و دەقێکی دی هەن کە ناو دەبرێن بە ئینجلی هەڵبەستراو یاخود ئینجیلی پشتپێنەبەستراو کە ئەوانیش باس لەژیانی دەکەن، هەروەها لە هەندێک لە نووسراوەکانی وتاربێژە رۆمانییەکاندا باسی لێکراوە بە درێژیی، وەک ئەوەی کە لەنووسراوەکانی سیسرۆدا هاتووە. بەپێی ئینجیلەکان بێت، یەسوع لە بەیتلەحم لەدایک بووە لە سەردەمی حوکمڕانیی هیرۆدسی گەورەدا و نەتوانراوە وەک خۆی کاتی لەدایکبوونی دیاریی بکرێت، دیارە زۆرینەی لێکۆڵەرەوان وای دیاریی دەکەین کە لەنێوان ساڵانی ٨ بۆ ٤ ی پێش زایین لەدایکبووە. مەتتا و لۆقا کۆکن لەسەر ئەوەی کە یەسوع لە نەوەی یەهوزایە، یەهوزاش خێڵێکی سەرەکی دوانزە خێڵی بەنی ئیسرائیل بوو. هەروەها کۆکیشن لەسەر ئەوەی کە بەشێوەی موعجیزە لەدایک بووە بەبێ بوونی رەگەزی نێرینە، ئەم رووادەوەش لە کڵێسادا بەناوی “لەدایکبوون لە پاکیزە” ناو دەبرێت. لەگەڵ ئەوەی کە لە بەیتلەحم لەدایک بووە، بەڵام زۆرینەی ساڵەکانی ژیانی لە ناسیڕە بەسەر بردووە.
یەسوع لە ژینگەیەکی یەهودیدا گەورە بووە کە چاوەڕێی هاتنی ماشیحییان دەکرد، پێش دەستپێکردن بە چالاکییەکانی، لەلای یوحەننای بەئاوەشۆر پەروەردە بووە، لەدەوروبەری ساڵی ٢٧دا و کاتێک کە تەمەنی ٣٠ ساڵ بوو بەنزیکەیی؛ بانگەوازەکەی کە لەسەر دەستی یوحەننا وەرگرتبوو دەست پێکرد کە خەڵکی بانگ دەکرد بۆ تۆببەکردن، بەجۆرێ بوو کە ناوچەی رووباری ئەردەنی جێهێشت و بەرەو باکوور ئاراستەی گۆڕی تا وەکوو لە گوندی ناحوم گیرسایەوە، پاشان گوزەری دەکرد بەنێو دێیەکانی جەلیل و باشووری لوبنان و هەندێک ناوچە لەدەوروبەری جۆلان و باکووری ئەردەن کە بەناوی “دە شار” ەکەوە ناسراوە، هەروەها هەندێک ناوچەی تری وەک خەلیل و ئۆرشەلیم و هتد… فێرکردنەکانی یەسوع بەگشتی باسی لە وازهێنان لە شتە جەستەییەکان و گرنگیدان بە شتە رۆحییەکان دەکرد، ناڕەزا بوو بەرامبەر خۆبەزلزانین و لەخۆبایی مرۆڤ و هەندێ لە حەرامکراوەکانی شەریعەی یەهودییەتی چارەسەر کرد و هەندێکی ترییانی توند تر کرد وەکوو تەڵاقدان، هەروەها رووناکی خستبووە سەر رۆڵی ئیمان لە بەدیهێنانی وەفادا، و گرنگیی خۆشەویستیی و مەحەببەت. ئینجیلەکان، بەشێوەیەکی چڕتر باس لە بەسەرهاتەکان دەکەن، یان بڵێین بەگشتی باس لە ژمارەیەکی زۆر لە سەرسوڕهێنەر و موعجیزەکان دەکەن کە یەسوع خاوەنی بووە:

بەئاگاهێنانەوە لەسەر چیا، بەڕیشەی کارڵ بلوش.
ئایینی مەسیحییەت    یەسوع بانگهێشتی دەکرد بۆ پەرستنی خودا، و هەموو نەخۆشیی و عەیبێکی لە نەخۆش و لەخەڵکدا چاک دەکردەوە، ناوبانگی لەناو هەموو سوریادا بڵاوبۆوە، خەڵک نەخۆشەکانی خۆیانیان بۆ دەهێنا کە بەدەست نەخۆشیی و دەردە جیاجیاکانیانەوە دەناڵان، و ئەوانەی کە شەیتانیان تێدا گیرسابۆوە، و ئەوانەی تووشی پەرکەم و گۆجیی بووبوون، هەموویانی چارەسەر کرد، خەڵکێکی زۆر لەدوی کەوتن لە ناچەکانی جەلیل و دەشارەکە و ئۆرشەلیمی یەهودیی و ئەودیو ئەردەن       ئایینی مەسیحییەت
—ئینجیلی ماتێو، 4/ 23-25
یەسوع بە نموونە ھێنانەوە و چیرۆکە رەمزییەکان لەگەڵ خەڵک دەدوا و بیرۆکە ئاڵۆزەکانی بۆ سادە دەکردن، ئینجیلەکان پڕکراون لەو گرتە و رووداوانەی کە رووبەڕووی بوونەتەوە لە ژیانیدا، بۆ درووستکردنی سەرچاوەیەکی فێربوون و پەندوەرگرتن بۆ شوێنکەوتوانی؛ بەگشتیش ئەو موعجیزانەی کە چیرۆکەکانیان گێڕدراونەتەوە بە وردیی لە ئینجیلدا، بریتیین لە سی و پێنج موعجیزە، بەڵام ژمارەی نموونەکان و چیرۆکەکان بریتیین لە سی و چوار دانە، لەکاتێکدا ژمارەی بەسەرھات و رووداوەکان بریتیین لە دووسەد و پەنجا و پێنج رووداو، ئینجیلیش راشکاوانە دەڵێت ئەوانە بەشێکی بچووک و سادەن لە کارەکانی یەسوع چوونکە “گەر ھەموو کارەکانی یەک یەک بخرابانایەتە بەردەست، ئەوا دونیا جێگەی کتێبی نەدەگرت
یەسووع دوانزدە قوتابی هەڵبژارد کە هاوشوێنی بکەن. بەپێێ باوەڕی مەسیحییەت؛ یەسووع لەوپەڕی چالاکبوونیدا کە ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو، لەوکاتەدا کە لەئۆرشەلیم بوو لەکاتی جەژنی فوسحدا ئەنجوومەنی یەهوود بڕیاری کوشتنی یەسووعییان دا لەترسی ئەوەی بزووتنەوەکەی ببێتە بزووتنەوەیەکی سیاسی بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتی رۆمانی بۆ لەناوبردنی ئەو ئۆتۆنۆمییەی کە جوولەکە بەدەستی هێنا بوو. ئینجیلەکان بەباشی باس لە دادگاییکردنی یەسووع ئەکەن لەبەردەم ئەنجوومەنی یەهوود دا پاشان لەبەردەم پێلاتس پێنتی و پاشان دوودڵبوون لەسەر لەخاچدانی یەسووع، پاشان یەسووع لەخاچ دەدرێت لەدەرەوەی شار لەسەر گردی جەلجەسە، لەو شوێنەدا کە لەخاچدان ئەنجام دەدرێت، جێی ئاماژەیە کە گردبوونەوەیەکی زۆری خەڵکی بوونی هەبووە. پاش بەیەکداکەوتنێکی زۆر لەگەڵ مردندا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر، یەسووع دەمرێت و لەگەڵ مردنەکەیدا رووداوی ناسرووشتی و نائاسایی رووی داوە.]. پاشان بەخێرایی و پەلەپەل نێژراوە بەهۆی نزیکبوونەوەی شەممەی فوسح، بەپێی ئینجیلیش هەمان شتە. یەکێک لە ئافرەتان لەبەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە دا سەردانی ئارامگەکەی دەکات و دەبینێت کە ئارامگەکەی خاڵییە]، پاشان لەوێدا فریشتەیەک پێیان رادەگەیەنێت کە یەسووع هەستاوەتەوە لەنێو مردوواندا[٦]، پاشان ئافرەتەکە رادەگاتە لای قوتابییەکانی یەسووع و ئەو هەواڵەیان پێ رادەگەینێت. لێرە بەدواوە چەندین جاری تر یەسووع بۆ تەلەبەکانی دەردەکەوێت و دڵنیا دەکاتەوە لەسەر هەستانەوەی لەمردن.

تیۆرەکان لەسەر یەسووع و شێوازی مردنی و هۆکارەکانی چەندجاربووەوە، بەڵام زۆرترینی لێکۆڵەرەوەکان باوەڕییان بە بوونی یەسووع مێژووییانەی هەیە، هەندێکی تریشییان بوەڕییان بە هەبوونی موعجیزەکانی هەبووە کە بەهۆی چەند رێگەیەکی دیاریکراوەوە وەکوو بەکارهێنانی وزەکانی مێشکی مرۆڤەوە کردووینی. باوەڕ وایە کە شەوی دوایین خوان شەوی ٣ ی نیسان ی ساڵی ٣٠ زایینی بووە و هەڵستانەوەکەشی لە ٦ ی نیسان ی ساڵی ٣٠ زایینیدا بووە.
یەکەمین کڵێسا: کڵیسای بوتڕوس و پۆڵس
Vista-xmag.png وتارە سەرەکییەکان: پۆڵس و بوتڕوس

کڵێسای سەرەکی پایەبەرز بوتڕوس لە ڤاتیکان: ئەم کڵێسا گەورە ئایینیە هونەرییە لەو شوێنەدا درووست کراوە کە بوتڕوسی نێردراو لەخاچ دراوە و نێژراوە.
ژیانی دوانزدە قوتابییەکەی یەسووع و ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون، یان ژیانی یەکەمین کڵێسا و چالاکییەکان لەڕێگەی بەسەرهاتی کرداری نێردراوەکانەوە دەست دەکەوێت، چوونکە لەدوای پەنجا رۆژی دوای هەستانەوەی یەسووع لەمردن، رۆحی پیرۆز نیشتە سەر یەکەمین کڵێسا بەپێی بەسەرهاتەکە، ئەم رووداوە لەلای مەسیحییەکان لەدایکبوونی کڵێساکە لە ئۆرشەلیم دەنوێنێت. لەوێدا ئەندامانی کڵێساکە بەردەوامییان هەبوو لەسەر پێدانی هۆشیاری ئایینی و نوێژکردن و شکاندنی نان و چوونەلای پەیکەری سلێمان و دابەشکردنی هەرچی هەیانە و خاوەنین.
ئایینی مەسیحییەت    جەماعەتی بڕواداران یەک دڵ و یەک گیان بوون و کەسییان نەیان دەگووت کە شتێک لەوانەی هەیانە هی خۆیان بەڵکو هەموو شتێک لەنێوانییاندا هاوبەش بوو، هیچیشییان کەم دەرامەت نەبوون بەهۆی ئەوەی هەرچی هەیان بوو لە کێڵگە و ماڵ دەیان فرۆشت و پارەکەیان دەخستە ژێر پێی نێردراوەکانەوە و ئەوانیش بەپێی رۆڵی خۆیان دابەشییان دەکرد بەسەر کەم دەرەمەتاندا بەپێی پێویست.
دیسان بەپێی هەمان کتێب، نێردراوەکان توانای کردنی هەندێک لە موعجیزەیان هەبووە، فێرکردنەکان و پەند و ئامۆژگارییەکانیان بەتایبەتی پەند و ئامۆژگارییەکەی یەکەم و دووەمی بوتڕوس، بووە هۆی هاوار لێ بەرزبوونەوەی ئەنجوومەنی یەهوود، تا وای لێهات بوتڕوس و یوحەننا چەندین جار دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە، هەمان شتیش لەگەڵ پۆڵس دا رووی دا.

کۆمەڵە مەسیحییەکە گەشەیان سەند، لێرەش بەدواوە ریزبەندی دەسەڵات لەنێو کڵێسادا دەرکەوت، بەجۆرێ حەوت لە یاریدەدەری قەشەکان بە یاریدەدەری نێردراوەکان دانران، بەڵام زۆر چەوساندنەوەیان رووی لەزیادبوون کرد تا وای لێ هات پەنایان بردە جەلیل و سامیرە، ئەمەش یاریدەدەرێک بوو بۆ ئەوەی پیشتیوانان لە مەسیحییەت لەدەرەوەی ناوچەی ئۆرشەلیم زیاد بکات، بۆیە فیلیپس هەڵستا بەبڵاوکردنەوەی فێرکارییەکانی مەسیحییەت لە سامیرەدا، و حەنانیای دیمەشقییش لە دیمەشق، پاشان شاوڵی تەڕتووسی وەرگەڕا بۆ مەسیحییەت و ناوی خۆی گۆڕی بۆ پۆڵس. بەپێی رای مەسیحییەکان، ئەو وەرگەڕانەی پۆڵس بۆ مەسیحییەت لەدوای دەرکەوتنی یەسووعەوە بۆ پۆڵس لەسەر رێگەی دیمەشق، رووی داوە.] پۆڵس بەشدار بووە لە بڵاوبوونەوەی مەسیحییەتدا بەتایبەتی لەلای کەسانی نایەهوود لەپاڵ حەفتا نێردراوەکەدا بەتایبەتی لە لوبنان و قوبروس و ئەنتاکیە، بەجۆرێ بنکەیەکی میللییان بەدەست هێنا و بۆ یەکەم جار بە مەسیحییەکان ناوبران، ئەنتاکیە بنەما بنچینەییەکەی پۆڵسی هەزم کرد لە گەشتە مزگێنیدەرەکەیدا بەرەو یۆنان و ئاسیای بچووک، بەڵام کێشەی سەرەکی و گەورەکە لەنێوان مەسیحییە بنەچە یەهوودییەکان و مەسیحییە بنەچە نایەهوودییەکاندا رووی دا، بەتایبەت لەڕووی پابەند بوون بە یاساکانی مووساوە و خەتەنەکردن بەشێوەیەک لەشێوەکان، بۆیە لەو کاتەدا کۆبوونەوەی یەکەم لە ئۆرشەلیم بەسترا دەوروبەری ساڵی ٥٠ی زایینی، لەوێدا ئاکامی دانیشتنەکە بەوە کۆتایی پێ هات کە مەسیحییە بنەچە نایەهوودییەکان دەتوانن پابەند نەبن بە خەتەنەکردن یان یاساکانی مووساوە. کۆمەڵەی ئۆرشەلیم کۆمەڵێک سەفەری بۆ پۆڵس بەرەو یۆنان مەقدۆنیا رێکخست، پاشان پۆڵس ویستی گەشت بکات بەرەو ڕۆما کە ئەویش دواتر بۆی هاتە دی لەساڵی ٥٩ی زایینیدا، بەڵام مێژووی هەبوونی مەسیحییەکان لەڕۆمادا پێش ئەو گەشتەش دەکەوێت کە پێشتر پۆڵس بۆخۆی نامەیەکی ئاراستە کردن لەساڵێ ٥٧دا. تەقلیدی مەسیحی وا هاتووە کە بوتڕوس یەکەم کەسە کە کڵێسای ڕۆمای دامەزراندووە پاش ئەوەی کڵێسای ئەنتاکیەی دامەزراندووە، هەر لەوێشدا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی بردۆتە سەر تا کاتی کوشتنەکەی لەساڵی ٦٤ یان ٦٧ لەکاتی ئاگرکەوتنەوەی گەورە لەڕۆما و چەوساندنەوەی مەسیحییەکان لەلایەن نیرۆنەوە.

پۆڵسیش ڕۆمای بەجێهێشت لە ساڵی ٦٢دا و ڕووی کردە ئیسپانیا، بەڵام دواتر جارێکی تر گەڕایەوە ڕۆما و لەوێ گیرا و لەنێو زینداندا لەنێوان ساڵانی ٦٦ و ٦٧ دا دواترین نامەی خۆی نووسی بۆ تیمۆساوس کە بە دووەمین نامە بۆ تیمۆساوس ناسراوە پێش مردنەکەی لەماوەی چەوسانەوەی نیرۆن بۆ مەسحییەکان ]. ئەمما مەرقۆس کە تەلەبەی بوتڕوس بوو چووە ئەسکەندەریە و کڵێسای میسڕی دامەزراند نزیکەی ساڵی ٤٥ ی زایینی]، تۆماسیش بەرەو هیندستان ڕۆیی، بەگشتی یەکەمین جووڵەی بڵاوبوونەوەی مەسیحییەت زۆر چالاک بوو، بەدەر لە دوانزدە قوتابییەکە، حەفتا نێردراوەکەش دەستێکی کارایان هەبوو تێیدا. دوایین کەس لە دوانزدە قوتابییەکە کە بمرێت یوحەننا بوو، کە لە تورکیا نیشتەجێ بووبوو پێش ئەوەی نەفی بکرێت بۆ بتمووس و لەوێدا کۆتا رۆژەکانی ژیانی بەرێتە سەر. لەنێو دوانزدە قوتابییەکەشدا، تەنها یوحەننا بەشێوەیەکی ئاسایی و سروشتی مرد، درووست وایە بڵێین نەکوژرا لەهیچ ماوەیەک لەماوەکانی چەوساندنەوەی مەسیحییەکاندا. یوحەننا وەک ئاماژەمان پێدا لەدوورگەی بتمووس لەساڵی ١٠١دا کۆچی دوایی دەکات.
مێژووی مەسیحییەت

مێژووی مەسیحییەت
بەرەبەیانی مەسیحییەت (١٠١ بۆ ٣١٢)[
Vista-xmag.png وتارە سەرەکییەکان: بەرەبەیانی مەسیحییەت و چەوساندنەوەی مەسیحییەکان

دوایین نوێژی مەسیحییەکان لەکاتی ئاهەنگی ئەشکەنجەدانیان لە کۆلۆسیۆم، ڕۆما. تابلۆی ژان لیۆن جێرۆم
لەسەرەتای سەدەی دووەمی زایینیدا، مەسیحییەت بریتیی بوو لە کۆمەڵێک جەماعەتی پەرتەوازەی بچووک لەنێو کۆمەڵگادا لەنێو ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا، هێزی باوەڕ و ڕۆشنبیری ڕۆمانییان شتێکی ناسراو بوو، ئەمە بەدەر بوو لەو کەسانەی کە نوێ بوون بۆ ئایینەکە. لەلایەکی ترەوە، گەورەترین ترس بۆ ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بریتیی بوو لە رەتکردنەوەی مەسیحییەکان بۆ پەرستی ئیمپڕاتۆر کە رەگەزی یەکبوونی ئیمپڕاتۆرییەتەکە بوو، ئەمە جگە لە رەنکردنەوەیان بۆ سەرجەم بۆنە فەرمییەکان، هەروەها ئاشکرا کردنیان بۆ قۆرخکردنی ڕاستی و هەڵبژاردنی مردن لەبری لادان لە ئایینەکە، هەر ئەمەش بوو وایکرد کە وتاردەری ڕەوانبێژ لۆقیانۆس بڵێت کە ئەمانە مێشک و بیریان سووک و سادەیە و تاوانبار نین بەڵکو یەسووعی دووڕوو هەڵیخڵەتاندوون و پێشەوا ئایینیەکانیش یارییان پێ دەکەن.[١٢]، لەگەڵ ئەمەشدا مەسیحییە پێشەنگەکان ئەوەیان بەشێوەیەکی تایبەت ڕەت دەکرەوە کە لەیەک خستن هەبێت بە زانستە دنیاوییەکانەوە بەهۆی پەیوەندیداربوونی بەشێوەیەکی قایمەوە بە ئایینە بتپەرستەکانەوە. [، ئەمە وایکرد کە مێژووناسی ڕۆمانی سەلەس دەوروبەری ساڵی ١٧٥ لۆمەی مەسیحییەکان بکات لەسەر پاڵپشتیکردن و بەرگریکردنیان لە نەزانی خۆیان.].
باردودۆخەکان لەدوای نیوەی سەدەی دووەمی زایینییەوە بەرەو گۆڕان چوو، چوونکە مەسیحییەکان درکیان بەوە کرد کە دووەمین گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی یەسووع کاتێکی زۆر درێژ دەخایەنێت و مانەوەیان لەسەر زەوی درێژە دەکێشێت، بۆیە هەوڵیان دا کە باوەڕەکەیان بەشێوەیەکی پڕتر لە عەقڵانییەت و سیستەم پێشکەش بکەن بە بەکارهێنانی ڕۆشنبیرییەکانی سەردەمەکەیان، ئەم درکپێکردنە گەیشتە ئەوەی کە ئەگەر کڵێسا نەیەوێت ڕەزاگران بێت لەلای کۆمەڵگا، ئەوا پێویستە لەسەر کە بەزمانی ڕۆشنبیرانی سەردەمەکە و خودی سەردەمەکە خۆی قسە بکات]، بەم جۆرە یەکەمین بەرگریکار لە مەسیحییەت جۆستینۆس بوو کە کوژرا لە ماوەی چەوساندنەوەکانی ساڵی ٥٦٠دا.]. لەدوای ئەمەشەوە نووسراو پەڕتووکەکانی بەرگری ڕووی لەزۆربوون کرد؛ هبراپۆلیس، ئەبۆلینارۆس و میڵتۆن نووسراو و پەڕتووکەکانیان پێشکەشی ئیمپڕاتۆر مارکۆس ئۆریلیۆس کرد، هەروەها ئەسیناگۆراس و مڵیتادیس نووسراوەکانیان بڵاوکردووە لەدەوروبەری ساڵی ١٨٠د، کەسانی ڕۆشنبیریش وەکوو کجولیانۆس و ئەگناتیۆس کە بووبوونە مەسیحی؛ بەشدارییان کرد لەڕێگەی خۆشکردن بۆ مەسیحییەت کە بچێتە ناو کۆمەڵگایەکی زاڵەوە. لەکۆتایی سەدەی دووەمدا ئیدی کێشەیەکی ئەوتۆ بوونی نەما، بەجۆرێ کە تەنانەت باوکانی مەسیحیش منداڵەکانیان دەناردە قوتابخانە بتپەرستییەکان چوونکە لەپەروەردەیەکی مەسیحی درووست جیاواز نەبوو تەنها لە کۆرسە ئایین و ئەخلاقییەکاندا نەبێت، هەروەها قوتابخانە مەسیحییەکان و پەڕتووکە مەسیحییەکان پەیدابوون دامەزران لەگەڵ دەستپێکی سەدەی سێیەمی زایینیدا و ژمارەی مامۆستایانی مەسیحی لە قوتابخانە یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکاندا ڕووی لە زۆربوون کرد و لەساڵی ٢٦٤دا ئەناکۆلیۆس بووە سەرەک قەشەی لازقیە، یەکەمین ڕاگری مەسیحی لە کۆلیجی فەلسەفە لە زانکۆی ئەسکەندەرییە، پاشان قەشە مالیخۆن بووە بەڕێوەبەری قوتابخانەی وتاردان و ڕەوانبێژی لە ئەنتاکیە.

ژمارەیەکی زۆر لە لێکۆڵەرەوان وا دەبیین کە مەسیحییەت لە یەهوودییەتەوە گەلێک نزیک بووە لەڕووی داب و نەرییتەوە تا کۆتایی سەدەی دووەمی زایینی، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە مەسیحییەت چووە ناو شارستانییەتی هێلینییەوە کە بوارێکی تری بڵاوبوونەوەی بۆ دەڕەخسێنێت لەگەڵ دەستپێکردنی سەدەی سێیەمی زایینییەوە]، لەلایەکی ترەوە، ئێریک کۆفمان ئاشکرای دەکات کە مەسیحییەکان سیستەمێکی کۆمەڵایەتی چالاکییان لەسەر تیشکی ئینجیلەوە گەشەپێداوە، بەپێچەوانەی بتپەرستەکانەوە؛ مەسیحییەکان لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتاکاندا گرنگییان بە نەخۆشەکانیان دەدا ئەمە هاوشانی گرنگیدان بە کەمئەندامەکانیان، ئەمە جگە لە جەختکردنەوە لەسەر بەوەفابوونی نێرەکان لە هاوسەرگیریدا و یەکێتی ئەو هاوسەرگیرییە، ئەمە جۆرێک لە خێزانی سەربەخۆ و جێبەخۆگرتووی درووست کرد کە کۆمەڵگای ڕۆمانی لەدەستی دابوو، هاوشانی ئەمانەش یاریدەدەری ئافرەتە باوەڕدارە نوێیەکانیان دەکرد لەچوارچێوەی ئەو جێگیرییەدا تا منداڵیان ببێت و ژمارەیەکی زۆرتر لە منداڵ پەروەردە بکەن، ئەمە لەگەڵ هەبوونی ژیانێکی کۆمەڵایەتی بێ وێنە و بێ هاوتا لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵەیەکی دیاریکراودا و یارمەتیتدانی بەردەوامیان بۆ یەکتر.

کێشەی سەرەکی کڵێسا لە ماوەی هەردوو سەدەی دووەم و سێیەمدا لە چەوساندنەوەی مەسیحییەکان لەلایەن ڕۆمانەوە خۆی دەبینێتەوە، لەسەرەتای دەرچوونی بەیاننامەی دەرکردنی مەسیحییەکان لەڕۆما لەساڵی ٥٨دا و تەنانەت تا ساڵی ٣١٢، مەسیحییەکان دەیان ناڵاند لەجۆرەها جۆری چەوساندنەوە، کە ناخۆشترینیان بریتیی بوو لەچەوساندنەوەی نیرۆن کە ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆمای لێ کەوتەوە، دۆمیتیانۆس کە سی و حەوت ساڵ بەردەوام بوو لەسەر چەوساندنەوەی مەسیحییەکان؛ سەرەتای ڕۆژژمێری ناسراو بە ڕۆژژمێری قبتی یان میسڕی دەستەبەر کرد، و بەپێی سەرچاوە و ژێدەرەکانی کڵێسای قبتی ئۆرسۆدۆکسی؛ سەدان هەزار کەس لەماوەی ئەو چەوساندنەوەیەدا کوژراون]، هەریەک لە تراجان، مارکۆس ئۆریلیۆس، سێپتیمۆس سێڤیریەس، ماکسیمین، دێکیۆس، جالینۆس، ئۆریلیان و دیۆكلتيانۆس، بەگشتی لەمێژووی مەسیحییەتدا بە ١٠ چەوساندنەوە گەورەکە ناو دەبرێن]، بەڵام دۆخەکان بەرەو باشبوون چوو لەگەڵ دەرچوونی بەیاننامەی لێبوردانەی گالیریۆس و هەنگاوەکانی ئیمپڕاتۆر قوستەنتین کە بووە هۆی دەرچوونی بەیاننامەی میلانۆ لەساڵی ٣١٢ دا کە تێیدا دان دەنێت بە مەسیحییەتدا وەکوو یەکێک لە ئایینەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، وێڕای هەموو ئەو چەوساندنەوانەش، هێزی دیمۆگرافی مەسیحییەت گەشەی دەسەند لەگەڵ ئەوەی کە تا دەوروبەری ساڵی ٣١٢ ـەش لە ناو ئیمپڕاتۆرییەکەدا کەمینە بوون، بەڵام دواتر بوونە هێزێک کە ئیمپڕاتۆرییەت نەی دەتوانی دایان پۆشێت یان دانیان پیادا نەنێت.[

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …