Home / بەشی مێژووی كورد / كتێبی‭ ‬شه‌ره‌فنامه

كتێبی‭ ‬شه‌ره‌فنامه

sere5

‌بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار،‭ ‬مێژوو‭ ‬له‌‭ ‬دیدێكی‭ ‬كورردییه‌وه‌‭ ‬ته‌ماشا‭ ‬كراوه‌‭ ‬و‭ ‬نووسراوه‌ته‌وه

ئه‌مساڵ‭ ‬419‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕه‌به‌ق‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ته‌واوبوونی‭ ‬ده‌ستنووسی‭ ‬كتێبی‭ (‬شه‌ره‌فنامه‌‭) ‬تێ‭ ‬ده‌په‌رێ،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬گه‌وره‌ترین‭ ‬و‭ ‬كۆنترین‭ (‬كتێبی‭ ‬مێژووی‭ ‬كوردستان‭) ‬و‭ ‬شاكاری‭ ‬مێژوویی‭ ‬گه‌لی‭ ‬كوردستان‭ ‬ده‌زانرێ‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬كوردێكه‌وه‌‭ ‬نووسرابێ،‭ ‬نووسینی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌،‭ ‬یان‭ ‬مێژووی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬كوردستانی‭ ‬میر‭ ‬شه‌ره‌فخانی‭ ‬به‌دلیسی‭ ‬وه‌رچه‌رخانیكی‭ ‬گرنگه‌‭ ‬له‌‭ ‬مێژووی‭ ‬كولتووری‭ ‬گه‌لی‭ ‬كوردستاندا‭: ‬به‌تایبه‌تیش،‭ ‬چونكه‌‭ ‬له‌م‭ ‬كتێبه‌دا‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬كوردێكه‌وه‌،‭ ‬مێژوو‭ ‬له‌‭ ‬دیدێكی‭ ‬كوردییه‌وه‌‭ ‬ته‌ماشا‭ ‬كراوه‌‭ ‬و‭ ‬نووسراوه‌ته‌وه‌‭. ‬ئاخر‭ ‬پێشتر‭ ‬مێژووی‭ ‬هه‌ر‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌كی‭ ‬ڕۆژهه‌ڵات‭ ‬له‌‭ ‬دیدێكی‭ ‬ئیسلامییه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬دیدی‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیی‭ (‬ئۆممه‌تی‭ ‬ئیسلامه‌وه‌‭) ‬ده‌بینرا‭ ‬و‭ ‬ده‌نووسرایه‌وه‌‭.‬

كه‌واته‌‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬بایه‌خه‌كانی‭ ‬كتێبی‭ ‬ناوبراو‭ ‬له‌مه‌دایه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬جه‌ساره‌ت‭ ‬ده‌كا‭ ‬مێژووی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬بنه‌ماڵه‌‭ ‬كورده‌كان‭ ‬له‌‭ ‬چاوی‭ ‬كوردێكه‌وه‌‭ ‬تۆمار‭ ‬ده‌كا‭.‬

شه‌ره‌فخانی‭ ‬به‌دلیسی،‭ ‬كه‌‭ ‬گه‌وره‌ترین‭ ‬ڕووناكبیری‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬خۆیه‌تی،‭ ‬به‌‭ ‬نووسینی‭ (‬شه‌ره‌فنامه‌‭) ‬نه‌ك‭ ‬هه‌ر‭ ‬زانیاریگه‌لێكی‭ ‬زۆری‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬ئه‌تنۆگرافیا‭ ‬و‭ ‬ژیانی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭ ‬و‭ ‬جوگرافیا‭ ‬و‭ ‬ژیانی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬زمان‭ ‬و‭ ‬به‌ستینه‌‭ ‬هه‌مه‌جۆره‌كانی‭ ‬كۆمه‌ڵگای‭ ‬كوردی‭ ‬بۆ‭ ‬تۆمار‭ ‬كردووین،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬وێنه‌یه‌كی‭ ‬وردبینیشمان‭ ‬له‌رێگه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬میناتۆرانه‌وه‌‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬ده‌كات‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬ژیانی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬پازده‌‭ ‬و‭ ‬شازده‌هه‌مدا‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬بایه‌خی‭ ‬هونه‌ریی‭ ‬ئه‌و‭ ‬میناتۆرانه‌ی‭ ‬ده‌گه‌ڵ‭ ‬كتێبه‌كه‌دا‭ ‬ده‌كه‌ونه‌‭ ‬به‌ر‭ ‬چاوان‭.‬

لێره‌دا‭ ‬كڕۆنۆلۆژیایه‌كی‭ ‬كورتی‭ ‬ئه‌م‭ ‬شاكاره‌‭ ‬و‭ ‬ژیانی‭ ‬نووسه‌ری‭ ‬كتێبه‌كه‌‭ (‬میر‭ ‬شه‌ره‌فخانی‭ ‬به‌تلیسی‭) ‬پێشكه‌ش‭ ‬ده‌كه‌ین‭:‬

25‭/‬2‭/‬1543‭: ‬له‌دایكبوونی‭ ‬شه‌ره‌فخان،‭ ‬كوڕی‭ ‬شه‌مسه‌دینی‭ ‬به‌دلیسی،‭ ‬له‌‭ ‬گوندی‭ (‬گه‌رمه‌روود‭)‬ی‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬شاری‭ (‬قوم‭) ‬له‌‭ ‬عێراقی‭ ‬عه‌جه‌م‭.‬

1551‭ ‬1554‭: ‬له‌‭ ‬دیوه‌خانی‭ ‬شا‭ ‬ته‌هماسپی‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬سەفەوی‭ (‬1513‭ ‬1576‭) ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كوڕه‌كانی‭ ‬ئه‌ودا‭ ‬ژیاوه‌‭.‬

1576‭: ‬شا‭ ‬ئیسماعیلی‭ ‬سه‌فه‌وی‭ ‬له‌‭ ‬ئێران،‭ ‬پایه‌‭ ‬و‭ ‬نازناوی‭ (‬میری‭ ‬میران‭) ‬ده‌به‌خشیته‌‭ ‬شه‌ره‌فخان‭ ‬و‭ ‬ده‌یكاته‌‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬هه‌موو‭ ‬عه‌شیره‌ته‌‭ ‬كورده‌كانی‭ ‬ئێران‭. ‬هه‌ر‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌شدایه‌‭ ‬كه‌‭ ‬شه‌ره‌فخان‭ ‬خۆی‭ ‬فێری‭ ‬نیگاركێشی‭ ‬ده‌كا‭.‬

كانوونی‭ ‬دووه‌می‭ ‬1578‭: ‬شه‌ره‌فخان،‭ ‬له‌‭ ‬جه‌نگی‭ ‬نێوان‭ ‬ئێرانییه‌كان‭ ‬و‭ ‬عوسمانییه‌كاندا‭ ‬پشتی‭ ‬ئێرانییه‌كان‭ ‬به‌رده‌دات‭ ‬و‭ ‬لایه‌نگریی‭ ‬عوسمانییه‌كان‭ ‬ده‌كات،‭ ‬به‌‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬400‭ ‬چه‌كداره‌وه‌‭ ‬دژی‭ ‬ئیران‭ ‬ده‌وه‌ستێ‭.‬

1578‭ ‬1588‭: ‬سه‌ركردایه‌تیی‭ ‬هه‌موو‭ ‬جه‌نگه‌كانی‭ ‬ئیمپراتۆریه‌تی‭ ‬عوسمانی‭ ‬ده‌كات‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬سوڵتان‭ ‬مورادی‭ ‬سییه‌م‭ (‬1574‭ ‬1595‭) ‬دژ‭ ‬به‌‭ ‬ئیرانییه‌كان‭.‬

1589‭: ‬سوڵتانی‭ ‬عوسمانی،‭ ‬سوڵتان‭ ‬مورادی‭ ‬سێیه‌م،‭ ‬پایه‌‭ ‬و‭ ‬نازناوی‭ (‬خان‭) ‬ده‌به‌خشێته‌‭ ‬شه‌ره‌فخان‭ ‬و‭ ‬ده‌یكاته‌‭ ‬میری‭ ‬ویلایه‌تی‭ ‬به‌دلیس‭.‬

1590‭: ‬له‌‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬53‭ ‬ساڵی‭ ‬دا،‭ ‬شه‌ره‌فخان‭ ‬جڵه‌وی‭ ‬فه‌رماندارێتی‭ ‬ده‌داته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬كوڕه‌كه‌ی‭ ‬خۆی‭: ‬شه‌مسه‌دین‭ ‬به‌گ‭ ‬ئه‌بو‭ ‬ئه‌لمعالی‭.‬

1591‭ ‬1592‭: ‬ده‌ست‭ ‬ده‌كات‭ ‬به‌‭ ‬نووسینی‭ ‬كتێبی‭ ( ‬شه‌ره‌فنامه‌‭).‬

4‭/‬8‭/‬1597‭: ‬شه‌ره‌فخان،‭ ‬له‌‭ ‬نووسینی‭ ‬به‌رگی‭ ‬یه‌كه‌می‭ ( ‬شه‌ره‌فنامه‌‭) ‬ته‌واو‭ ‬ده‌بێت‭ (‬نوسخه‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌سنووسه‌ی‭ ‬شه‌ره‌فخان،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ (‬20‭) ‬تابلۆ،‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬له‌‭ ‬كتێبخانه‌ی‭ ‬بۆدلیان،‭ ‬له‌‭ ‬زانكۆی‭ ‬ئۆكسفۆردی‭ ‬بریتانیا‭ ‬پارێزراون‭).‬

1598‭: ‬كتێبی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌،‭ ‬سه‌رله‌نوی،‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سخه‌تێكی‭ ‬تازه‌‭ ‬ده‌نووسرێته‌وه‌،‭ ‬شه‌ره‌فخان‭ ‬ئیمزای‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬خۆی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌دات‭. ‬ئه‌م‭ ‬نوسخه‌‭ ‬تازه‌یه‌،‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬له‌‭ ‬كتێبخانه‌ی‭ ‬گشتیی‭ ‬شاری‭ (‬سانت‭ ‬پترسبۆرگ‭)‬،‭ ‬له‌‭ ‬ڕووسیا،‭ ‬پارێزراوه‌‭.‬1606‭ – ‬1607‭: ‬سه‌رله‌نوێ،‭ ‬كتێبی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌،‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستنووسێكی‭ ‬تازه‌،‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬Kilis‭ ‬یان‭ ‬Ciliza‭ ‬له‌‭ ‬نزێك‭ ‬شاری‭ ‬حه‌له‌ب،‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سخه‌تی‭ (‬حه‌سه‌ن‭ ‬بن‭ ‬نورده‌ین‭) ‬ناوێك‭ ‬ده‌نووسرێته‌وه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌سنووسه‌،‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬كۆمیته‌ی‭ ‬ته‌رجه‌مه‌‭ ‬له‌‭ ‬كۆمه‌ڵه‌ی‭ ‬پاشایه‌تیی‭ ‬ئاسیای‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬بریتانیا‭ ‬و‭ ‬ئێرله‌ندا‭ ‬Societe Royale Asiatique‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬سیر‭ ‬گۆر‭ ‬ئۆسه‌لای‭ ‬Sir Gor Ouseley‭ ‬ده‌ستی‭ ‬ده‌كه‌وێت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1830دا‭ ‬ده‌یداته‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسی‭ ‬ڕووس،‭ ‬شارموا‭ ‬F.B CHARMOY‭.‬

1647‭: ‬نوسخه‌یه‌كی‭ ‬دیكه‌‭ ‬له‌‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌،‭ ‬سه‌رله‌نوێ،‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سخه‌تێكی‭ ‬تر‭ ‬ده‌نووسرێته‌وه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌سنووسه‌‭ ‬به‌‭ ‬ژماره‌‭ ‬و‭ ‬كۆدی‭ ‬Pers‭.‬111‭.‬1647‭. ‬تاكو‭ ‬ساڵی‭ ‬1990یش‭ ‬له‌‭ ‬كتێبخانه‌ی‭ ‬زمانه‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتییە‌كان‭ ‬Inalco‭ ‬له‌‭ ‬پاریس‭ ‬هه‌ر‭ ‬مابوو،‭ ‬ئێستا‭ ‬نه‌ماوه‌‭ ‬و‭ ‬دزراوه‌‭!‬

1667‭: ‬محه‌مه‌د‭ ‬به‌گ‭ ‬ئیبن‭ ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬به‌گ‭ ‬میرزا،‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬ته‌رجه‌مه‌ی‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬توركیی‭ ‬عوسمانلی‭ ‬ده‌كات؛‭ ‬تاكو‭ ‬ئێستا‭ ‬ئه‌م‭ ‬ته‌رجه‌مه‌یه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سنووس‭ ‬ماوه‌ته‌وه‌‭.‬

1672‭ ‬1673‭: ‬نوسخه‌یه‌كی‭ ‬تازه‌‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سخه‌تی‭ (‬یاس‭ ‬كوڕی‭ ‬مه‌ولا‭ ‬ئیسماعیل‭) ‬ناوێك،‭ ‬سه‌رله‌نوێ‭ ‬ده‌نووسرێته‌وه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬نوسخه‌یه‌‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬به‌رده‌ست‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬كۆمه‌ڵه‌ی‭ ‬ئاسیایی‭ (‬Societe Asiatique‭) ‬له‌‭ ‬پاریس‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬ئابیل‭ ‬ڕیمووسات‭.‬

1685‭: ‬شه‌معی‭ ‬ناوێك،‭ ‬نووسه‌رێكی‭ ‬عوسمانلی‭ ‬بووه‌،‭ ‬ته‌رجه‌مه‌ی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬بۆ‭ ‬زمانی‭ ‬توركیی‭ ‬عوسمانلی‭ ‬ده‌كات،‭ ‬تاكو‭ ‬ئێستا‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سنووس‭ ‬ماوه‌ته‌وه‌‭.‬

1776‭: ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسی‭ ‬ناودار‭ (‬دی‭. ‬هیدبیلۆ‭) ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬لێكۆڵینه‌وه‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسییه‌كاندا‭ ‬ئاماژه‌‭ ‬بۆ‭ ‬بایه‌خی‭ ‬كتێبی‭ (‬شەرەفنامە‌‭) ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬نرخی‭ ‬ئه‌م‭ ‬كتێبه‌‭ ‬هه‌ڵده‌سه‌نگێنی،‭ ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬كتێبه‌كه‌ی‭ ‬خۆیدا‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ (‬كتێبخانه‌ی‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭).‬

1815‭: ‬سیاسه‌تمه‌داری‭ ‬دیپلۆماسیی‭ ‬ئینگلیز،‭ ‬جۆن‭ ‬ماكلۆلم‭ ‬1769‭ ‬1833‭ ‬نوسخه‌یه‌كی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬ده‌سنووسێكی‭ ‬نوێی‭ (‬شه‌ره‌فنامه‌‭) ‬له‌‭ ‬ئیران‭ ‬ده‌دۆزیته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬كتێبه‌كه‌ی‭ ‬خۆیدا‭ ‬باسی‭ ‬لی‭ ‬ده‌كات‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬Histoire de la Perse‭.‬

1826‭: ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسی‭ ‬ڕووس،‭ ‬فرایهن‭ ‬Fraehn‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬ئه‌وروپاییه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬كتیبی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان‭ ‬ده‌ناسێنیت‭ ‬و‭ ‬بایه‌خی‭ ‬ڕه‌ونه‌قدار‭ ‬و‭ ‬گرنگیی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬بۆ‭ ‬جیهان‭ ‬ڕوون‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬داوا‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان‭ ‬ده‌كات،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌یه‌ی‭ ‬ئاسیا‭ ‬پێویسته‌‭ ‬ته‌رجه‌مه‌ی‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانه‌‭ ‬ئه‌وروپاییه‌كان‭ ‬بكرێت،‭ ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژنامه‌ی‭ (‬سانت‭ ‬پیترسبۆرگ‭)‬دا‭.‬

له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬ساڵدا،‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی‭ ‬دیكه‌،‭ ‬به‌ناوی‭ ‬وۆلكۆ‭ ‬و‭ ‬Wolkow‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬فه‌ره‌نسی‭ ‬له‌‭ ‬گۆڤاری‭ (‬ژورنال‭ ‬ئازیاتیك‭)‬دا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬پاریس‭ ‬ده‌رده‌چێ،‭ ‬وتاریكی‭ ‬گرنگی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬بڵاو‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بایه‌خی‭ ‬مێژوویی‭ ‬ئه‌م‭ ‬كتێبه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬دنیا‭ ‬ئاشكرا‭ ‬كرد‭.‬

1828‭: ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬ڕووسیا،‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئیران،‭ ‬كاتی‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ركردایه‌تیی‭ ‬ژه‌نه‌راڵ‭ ‬سووختیلین‭ ‬شاری‭ ‬ئه‌رده‌بیل‭ ‬داگیر‭ ‬ده‌كات،‭ ‬ده‌ست‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬سه‌رتاپای‭ ‬كتێبه‌كانی‭ ‬سه‌فه‌وییه‌كاندا‭ ‬ده‌گرێت،‭ ‬له‌ناو‭ ‬ئه‌و‭ ‬كتێبانه‌دا‭ ‬ده‌سنووسێكی‭ ‬كتێبی‭ (‬شه‌ره‌فنامه‌‭)‬یش،‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬ئه‌رده‌بیله‌وه‌‭ ‬ده‌گوازرێته‌وه‌‭ ‬ڕووسیا،‭ ‬وه‌زاره‌تی‭ ‬جه‌نگی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬پێشكه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬وه‌زاره‌تی‭ ‬ڕۆشنبیریی‭ ‬ڕووسیای‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬پترسبۆرگ،‭ ‬تا‭ ‬ڕۆژی‭ ‬ئه‌مڕۆش‭ ‬ده‌پاریزرێ‭.‬

1837‭: ‬مەحموود‭ ‬ڕه‌زا،‭ ‬كوڕی‭ ‬سابیر‭ ‬عه‌لی‭ ‬كه‌ربه‌لایی،‭ ‬له‌‭ ‬19ی‭ ‬مانگی‭ ‬شه‌عبانی‭ ‬1252ی‭ ‬هیجری‭ ( ‬1837‭) ‬له‌‭ ‬گوندی‭ ‬دیلماكانی‭ ‬شاری‭ ‬شه‌لماش،‭ ‬له‌‭ ‬كوردستانی‭ ‬ئیران،‭ ‬نوسخه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬ده‌نووسێته‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬250‭ ‬لاپه‌ڕه‌دا‭.‬

1854‭: ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسێك‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬خانیكۆف‭ ‬Khanykov‭ ‬كه‌‭ ‬كونسوڵی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬بووه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئیران،‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬دیلماكانی‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬شاری‭ ‬شه‌لماش‭ ‬Selmas‭ ‬ده‌سنووسێكی‭ ‬تازه‌ی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬ده‌كڕێت،‭ ‬پاشان‭ ‬دوو‭ ‬ده‌سنووسی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬كتێبخانه‌ی‭ ‬یه‌حیا‭ ‬خانی‭ ‬ئیلخانی‭ (‬كه‌‭ ‬فه‌رمانده‌ی‭ ‬كورده‌كانی‭ ‬ئازه‌ربایجان‭ ‬بووه‌‭) ‬په‌یدا‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬به‌راوردیان‭ ‬ده‌كات‭.‬

خانیكۆف‭ ‬ده‌سنووسه‌كه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬به‌ر‭ ‬ده‌ست‭ ‬زیرنۆف‭ ‬Zernof‭.‬

1853‭ ‬1859‭: ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسێك‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬بارب،‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬له‌‭ ‬به‌شه‌كانی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬ته‌رجه‌مه‌‭ ‬ده‌كاته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬ئه‌ڵمانی‭ ‬و‭ ‬پاشان‭ ‬به‌‭ ‬زنجیره‌‭ ‬له‌‭ ‬گۆڤاره‌‭ ‬زانستییه‌كانی‭ ‬ڤیه‌ننای‭ ‬پایته‌ختی‭ ‬نه‌مسا‭ ‬بڵاویان‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭.‬

1858‭: ‬له‌سه‌ر‭ ‬داخوازیی‭ ‬كونسوڵی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌رزه‌ڕۆم،‭ ‬ئه‌لكزه‌نده‌ر‭ ‬ژابا‭ ‬Jaba؛‭ ‬مه‌لا‭ ‬مەحموودی‭ ‬بایه‌زیدی‭ ( ‬1799‭ ‬؟1865‭) ‬كورته‌یه‌كی‭ (‬شه‌ره‌فنامه‌‭) ‬ته‌رجه‌مه‌‭ ‬ده‌كاته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی‭ (‬له‌هجه‌ی‭ ‬كرمانجی‭) ‬به‌ناونیشانی‭ (‬ته‌واریخی‭ ‬قه‌دیمی‭ ‬كوردستان‭) ‬ژماره‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌سنووسه‌‭ ‬له‌‭ ‬نامه‌خانه‌ی‭ ‬سالتیكۆف‭ ‬شدرین‭ ‬له‌‭ ‬لینینگراد‭ ‬ئه‌مه‌یه‌‭: ‬Kurd‭ ‬37‭.‬

1860‭: ‬دوو‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسی‭ ‬ڕووس،‭ ‬ڤیلیامینۆف‭ ‬و‭ ‬زیرنۆڤ،‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬له‌‭ ‬مێژوودا،‭ ‬كتێبی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌ی‭ ‬شه‌رەفخانی‭ ‬به‌دلیسی،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬پێشه‌كییه‌ك‭ ‬و‭ ‬لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬فه‌ره‌نسی‭ ‬چاپ‭ ‬و‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كه‌نه‌وه‌‭.‬

1862‭: ‬له‌لایه‌ن‭ ‬هه‌مان‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسی‭ ‬ناوبراوه‌وه‌،‭   ‬Veliaminof‭ ‬و‭ ‬Zernof‭ ‬به‌رگی‭ ‬دووه‌می‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌،‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كرێته‌وه‌‭.‬

1868‭: ‬ڕۆژهه‌ڵاتناسی‭ ‬ناوداری‭ ‬ڕووس‭ ‬ڕاویژكاری‭ ‬ده‌وڵه‌ت،‭ ‬پرۆفیسۆر‭ ‬شارموا‭ ‬F‭.‬Bernard‭ ‬CHARMOY‭ ‬كتێبی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬به‌‭ ‬ته‌رجه‌مه‌یه‌كی‭ ‬تازه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬فه‌ره‌نسی،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬تۆژینه‌وه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬پیتڕسبۆرگ‭ ‬له‌‭ ‬ڕووسیا‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭.‬

1875‭: ‬شارموا،‭ ‬به‌رگی‭ ‬دووه‌م‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شوێن‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭.‬

1930‭: ‬فه‌رجوڵا‭ ‬زه‌كی‭ ‬ئه‌لكوردی،‭ ‬به‌‭ ‬سوودوه‌رگرتن‭ ‬و‭ ‬پشت‭ ‬به‌ستن‭ ‬به‌‭ ‬سێ‭ ‬نوسخه‌ی‭ (‬زیرنۆف‭) ‬و‭ (‬سوره‌یا‭ ‬به‌درخان‭) ‬و‭ (‬المدرسه‌‭ ‬العپمانییە‌‭ ‬له‌‭ ‬حه‌له‌ب‭) ‬كتێبی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬فارسی،‭ ‬له‌‭ ‬میسر‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬عه‌لی‭ ‬عه‌ونی‭ ‬په‌راوێزی‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌نووسێ‭.‬

1953‭: ‬محه‌مه‌د‭ ‬جه‌میل‭ ‬ڕۆژبه‌یانی‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬ته‌رجه‌مه‌ی‭ ‬زمانی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬كۆڕی‭ ‬زانیاریی‭ ‬عیراق‭ ‬له‌‭ ‬به‌غدا‭ ‬بڵاوی‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭.‬

1958‭: ‬محه‌مه‌د‭ ‬عه‌لی‭ ‬عه‌ونی،‭ ‬ته‌رجه‌مه‌یه‌كی‭ ‬تازه‌ی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬پێشه‌كی‭ ‬و‭ ‬لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬قه‌له‌می‭ ‬یه‌حیا‭ ‬ئه‌لخشاب‭ ‬له‌‭ ‬میسر‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭.‬

1967‭: ‬یه‌فجینیا‭ ‬فاسیلیڤا،‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌‭ ‬ته‌رجه‌مه‌ی‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬ڕووسی‭ ‬ده‌كات‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬تۆژینه‌وه‌یه‌ك‭ ‬بڵاوی‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭.‬

1970‭: ‬د‭.‬محه‌مه‌د‭ ‬شه‌مسی،‭ ‬كه‌‭ ‬نووسه‌رێكی‭ ‬ئازه‌ربایجانییە‌،‭ ‬بڕوانامه‌یه‌كی‭ ‬دكتۆرا‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬ئازه‌ری‭ ‬له‌سه‌ر‭ (‬شه‌ره‌فنامه‌ی‭ ‬شه‌ره‌فخانی‭ ‬به‌دلیسی،‭ ‬وه‌ك‭ ‬سه‌رچاوه‌یه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬مێژووی‭ ‬گه‌لی‭ ‬كورد‭) ‬ده‌نووسێت‭ ‬و‭ ‬بڕوانامه‌ی‭ ‬دكتۆرای‭ ‬پێ‭ ‬وه‌رده‌گریت‭.‬

1972‭: ‬هه‌ژار‭ ‬موكریانی‭ ‬شه‌ره‌فنامه‌،‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬فارسییه‌وه‌‭ ‬ده‌كاته‌‭ ‬كوردی،‭ ‬وێرای‭ ‬پێشه‌كی‭ ‬و‭ ‬تۆژینه‌وه‌كانی‭ ‬چاپه‌‭ ‬كۆنه‌كان،‭ ‬له‌‭ (‬1047‭) ‬لاپه‌ڕه‌دا،‭ ‬كۆڕی‭ ‬زانیاریی‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬به‌غدا‭ ‬بڵاوی‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭.‬

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

75341173_955724274814673_7299845051868250112_n

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …