Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / بۆچی ئیسلام له‌شاری مه‌ككه‌وه‌ هاتو په‌یامی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه و سلم) به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو؟

بۆچی ئیسلام له‌شاری مه‌ككه‌وه‌ هاتو په‌یامی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه و سلم) به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو؟

2z4wpjn-1
د. راغب السرجانی

تەواوکاری بەشی له‌تاریكییه‌وه‌ به‌ره‌و رووناكی یە

له‌به‌شی یه‌كه‌مدا شوێنو كاتی پێغه‌مبه‌ری خوامان(صلی الله علیه و سلم) روونكرده‌وه‌و باسی ئه‌و كاته‌مان كرد به‌گشتی، له‌م به‌شه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كه‌م هۆكاری چییه‌ قورئان به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتووه‌؟
به‌م پرسیاره‌ ده‌ستپێده‌كه‌م، له‌لای هه‌موومان ئه‌م پرسیاره‌ گه‌ڵاڵه‌بووه‌ به‌تایبه‌تی عه‌لمانیو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مه‌فتونبوون به‌عه‌لمانیو رۆژهه‌ڵاتناسه‌كانیشه‌وه‌..
باس له‌جێیه‌ك ده‌كه‌م كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) سه‌ریده‌رهێناو له‌وێوه‌ ده‌ستیپێكرد، ئه‌و شوێنه‌ مه‌ككه‌ بوو، بابزانین بۆچی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌مه‌ككه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد؟
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صلی الله علیه و سلم) له‌هیچ شارێكه‌وه‌ نه‌بوو له‌دنیادا جگه‌ له‌نیوه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، یاخود بۆچی له‌شارێكی وه‌ك تائیفو خه‌یبه‌ردا نه‌بوو…هتد؟ له‌و شوێنه‌وه‌ سروش (وحی) ده‌ستیپێكردوه‌ كه‌ مه‌ككه‌یه‌؟
بۆچی ده‌بێت له‌مه‌ككه‌وه‌ بێت؟
خوێنه‌ری ئازیز..
شتێك نییه‌ له‌دینه‌كه‌ماندا هه‌ڕه‌مه‌كی بێت، هه‌موو هه‌نگاوو خاڵێكی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌مان(صلی الله علیه و سلم) به‌پێوانه‌و به‌وردییو ته‌نانه‌ت په‌رجو (معجزه‌) بووه‌. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) پێشه‌نگبووه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكیو به‌تایبه‌تی موسوڵمانان، ئه‌مه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت تا رۆژی قیامه‌ت.
ئاشكرایه‌ هۆكاری هاتنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌باربووه‌، ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یو له‌ماوه‌ی ساڵانێكی كه‌مدا توانی په‌یامه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێتو بڵاویبكاته‌وه‌ له‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری دونیادا، جگه‌له‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌هاتنه‌ ناو ئایینی خوای گه‌وره‌وه‌ بێئه‌وه‌ی رقلێبوونیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر دینه‌كه‌، هه‌ڵبژاردنی خۆیان بوو به‌بێ هیچ زۆره‌ملێیه‌ك.
ئه‌گه‌ر وردبینانه‌و بابه‌تییانه‌ له‌ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ بكۆڵینه‌وه‌ كه‌ بۆچی په‌یامی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) له‌ناو نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌، زۆر موعجیزه‌مان بۆده‌رده‌كه‌وێت..
له‌ڕاستیدا هۆكاری حیكمه‌تی گه‌وره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌، هه‌روه‌ها عه‌قڵی كه‌سه‌كان كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌ك به‌هره‌ پێیانده‌به‌خشێت، هۆكاری نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌یشم ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی چۆن بتوانین بونیادی تاكی موسوڵمانی كورد بكه‌ین له‌زه‌مینه‌ی خۆماندا، ده‌بێت بزانین خوای گه‌وره‌ بۆچی ئه‌و پارچه‌ زه‌وییه‌ بچوكه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ فراوانو به‌رینه‌دا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌ی ئایینی ئیسلامه‌ له‌و خاكه‌دا بهێنێته‌ به‌رهه‌م، سروشتی ئه‌و جێگه‌یه‌ واهه‌ڵكه‌وتبوو كه‌ له‌وشوێنه‌دا ئه‌م دینه‌ به‌باشی بێته‌كایه‌وه‌، له‌دواییدا شیكارییه‌كی بۆ ده‌كه‌ینو هۆكاره‌كه‌ی ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
سه‌ره‌تا به‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌مه‌وه‌ بۆچی ئیسلام له‌مه‌ككه‌وه‌ دابه‌زێنرا؟
1) یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌به‌شی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مپێدابوو، ئه‌و شوێنه‌ خاوه‌نی هیچ مێژوویه‌ك نه‌بوو، ساڵانی خۆیان ناونابوو به‌ساڵانی جاهیلی، خاوه‌نی هیچ رۆشنبیریو فه‌لسه‌فه‌و فیكرو ته‌شریعات و یاسایه‌كی به‌ربڵاو ورد نه‌بوون، ژیانێكی ساده‌و  زۆر سه‌ره‌تاییان هه‌بوو. باسی ده‌وڵه‌تی رۆمی غه‌ربی و شه‌رقیمان كرد، كۆمه‌ڵێك ته‌شریعاتو كۆمه‌ڵێك یاسای جیاوازی تێدابوو، راسته‌ زوڵمو چه‌وساندنه‌وه‌و خراپه‌كارییان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا حوكمێكی راسته‌وخۆی ته‌واویان هه‌بوو، یاسای ژیانی خۆیان پێڕێكخستبوو.
بۆنمونه‌: یۆنان له‌سه‌رده‌می رۆمای ئه‌وكاته‌ی پێشهاتنی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سوفیان تێداهه‌ڵكه‌وتووه‌ وه‌كو (سوقرات، ئه‌فلاتون، ئه‌رستۆ) ئه‌مانه‌ زۆر به‌توانابوون و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و زانست بوون، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) بهاتایه‌، له‌وانه‌بوو خه‌ڵكی ئاماژه‌یان به‌وه‌ بكردایه‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌فه‌یله‌سوفه‌كان.
2) ده‌وڵه‌تی فارسی ساسانی؛ باسمان له‌وانیش كردووه‌ كه‌ خاوه‌نی فه‌یله‌سوفو رۆشنبیری خۆیان بوون، نمونه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی (مه‌زده‌ك)بوو خاوه‌نی هزری شیوعی بوو كه‌ ئێستا خه‌ڵكی به‌كاریده‌هێننو ماركس نوێیكردبووه‌وه‌، هه‌روه‌كو زانیمان خاوه‌نی (زه‌رده‌شت)یش بوونو ئاگرپه‌رستبوون. هیندییه‌كان كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتداری به‌تواناو خاوه‌ن هزریان له‌ناو كیان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا هه‌بوو.
3) وڵاتی چین خاوه‌نی (كۆنفۆشیۆسو بوزا) بوون، ئه‌مانیش داهێنه‌ری یاساو ئایین و خاوه‌نی ده‌ستووری خۆیان بوون، هۆكاری نه‌هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) له‌و شوێنانه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو تا تێكه‌ڵبوون روونه‌دات له‌نێوان ئه‌و هزرو فه‌لسه‌فانه‌دا.
4) میسر، مێژوویه‌كی دوورودرێژیان هه‌یه‌ له‌یاسادانانداو كۆمه‌ڵێك یاساو رێسای خۆیان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو هێزه‌ گه‌ورانه‌ی سه‌رزه‌وی كه‌باسمان لێوه‌كردن به‌گشتی، ئه‌م په‌یامه‌ كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) هات، له‌جێگه‌یه‌كه‌وه‌ هات ته‌نانه‌ت هیچ رۆشنبیریو شارستانێتییه‌كی تێدانه‌بوو، ته‌نها هۆنراوه‌یان هه‌بوو، ئه‌مه‌یش نابێته‌ هۆكاری دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌و یاساو رێسا…هتد.
كه‌واته‌: هیچكه‌س به‌هۆنراوه‌ ناتوانێت بونیادی ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه‌ بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) كه‌سێكی زۆر زمان پاراوبووه‌ له‌ده‌ربڕینو قسه‌كردندا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  [وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ وَمَا يَنبَغِي لَهُ إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرٌ وَقُرْآنٌ مُّبِينٌ] (يس:٦٩.
دیاره‌‌ خوانه‌‌ناسان ئایاته‌‌كانی قورئانیان به‌‌شیعر داوه‌‌ته‌‌قه‌‌ڵه‌‌م و پێغه‌‌مبه‌‌ریش (صلی الله علیه و سلم) به‌‌شاعیر، بۆیه‌‌ ده‌‌فه‌‌رموێت: وه‌‌نه‌‌بێت شیعرمان فێركردبێت، شیعر وتنیش له‌‌و قه‌‌ده‌‌غه‌‌یه‌‌، ئه‌‌وه‌‌ی كه‌‌ فێرمانكردووه‌‌ ته‌‌نها یادخه‌‌ره‌‌وه‌‌و قورئانێكی ئاشكراو روونه‌‌.
ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ شیعر حه‌رامبووبێت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم)شیعری نه‌زانیوه‌و نه‌خوێنه‌واربووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی دینه‌كه‌ تێكه‌ڵنه‌بێت كه‌له‌دواییدا خه‌ڵكانێك بڵێین: قورئان جۆرێكه‌ له‌شیعری نوێ وپێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) خۆی هێناویه‌تی، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) له‌هه‌موو ته‌مه‌نیدا تاكه‌ شیعرێكی نه‌وتووه‌ )مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆی داینابێت و خۆی خاوه‌نی شیعربێت) له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م په‌یامه‌ به‌بێئه‌وه‌ی تێكه‌ڵببێت له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی هیچ فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندێكدا، ئایینێكی پاكه‌ وه‌كو شیری سپیو بێگه‌رد بێئه‌وه‌ی هیچی تێكه‌ڵببێت، ئه‌م په‌یامه‌یش له‌لای خواوه‌ نێرراوه‌، په‌یامێكی وتوێژكردنه‌ له‌گه‌ڵ ناخی مرۆڤو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌ربۆیه‌ له‌ناو عه‌ره‌بیشدا خاوه‌نی هیچ ئه‌حكامو یاسایه‌ك نه‌بوون، ته‌نها كۆمه‌ڵێك شتی وه‌كو (ته‌به‌نی)یان هه‌بووه‌، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) چاره‌سه‌ریده‌كات، خۆی هه‌ڵده‌سێت به‌و كاره‌ چاكه‌ بۆئه‌وه‌ی كۆتاییپێبهێنێت، زه‌ینه‌بی كچی جه‌حشی ماره‌كرد كه‌پێشتر خێزانی زه‌یدی كوڕی حاریسه‌ بوو )ئه‌م هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌ ته‌به‌نیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) بوو) له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌ب پێكه‌وه‌ نه‌ده‌گونجان و لێكجیاببوونه‌وه‌، پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) خۆی ماره‌یكرد بۆئه‌وه‌ی كۆتاییبهێنێت به‌و یاسا جاهیلییه‌.
ئه‌گه‌ر له‌وڵاتێكی وه‌كو فارس یان رۆمدا، بهاتایه‌و بیویستایه‌ ئه‌م یاسایانه‌ بگۆڕێت، ده‌بوو كۆمه‌ڵێك بیرو فه‌لسه‌فه‌و دیدو تێڕوانینو یاسای جیاواز بگۆڕێت، هه‌رچه‌نده‌ خودی په‌یامه‌كه‌ به‌تواناو گه‌وره‌یه‌ له‌هه‌ر شوێنێك به‌گوێره‌ی جێگه‌و زه‌مان ده‌توانێت خه‌ڵكه‌كه‌ بگۆڕێت، به‌ڵام له‌و كه‌شو هه‌لومه‌رجه‌ی نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا )كه‌ ئێمه‌ ئێستا باسی لێوه‌ده‌كه‌ینو ئیسلامی تێدا هاتووه‌) باشتر بۆی گونجاوه‌.
خه‌ڵكانێك ده‌پرسن بۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) له‌فه‌له‌ستینه‌وه‌ نه‌هاتووه‌؟ بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌تێبگه‌ین له‌موعجیزه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌: بۆئه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستییه‌كی ره‌سه‌ن بێتو له‌هیچ فیكره‌و مه‌نهه‌جێكیتر نه‌چێت، چونكه‌ نه‌سرانییه‌كان خۆیان ده‌ستكارییانكردووه‌، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی كه‌سانێك نه‌ڵێن: “ئه‌م په‌یامه‌ بۆیه‌ له‌فه‌له‌ستینه‌وه‌ هاتووه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) له‌یه‌هودیو نه‌سرانییه‌كانی وه‌رگرتووه‌”. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ هاته‌خواره‌وه‌ له‌مه‌ككه‌و له‌فه‌له‌ستین بۆی دانه‌به‌زی  بۆئه‌وه‌ی نمونه‌یه‌ك نه‌بێت له‌ته‌وراتو ئینجیل…
هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) خه‌ڵكی مه‌ككه‌ ئه‌یانوت: “موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه و سلم) ئه‌م په‌یامه‌ی هێناویه‌تی له‌غولێمێكی نه‌سرانییه‌وه‌ وه‌ریگرتووه‌”. چ جای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) له‌فه‌له‌ستیندا ببوایه‌، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌حیكمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه‌ له‌و جێگه‌یه‌وه‌ هاتووه‌، چونكه‌ به‌بێ بوونی هیچ مێژوو رۆشنبیری و شارستانییه‌تێك له‌وێوه‌ هاتووه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌ته‌واوی له‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ئه‌م ئیسلامه‌ تێكه‌ڵی هیچ فیكره‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ك و بیروبۆچوونی هیچ فه‌یله‌سوفو بیرمه‌ندێك نه‌بووه‌، ته‌شریعاتو یاساكانی هه‌موو خۆی خاوه‌نییه‌تی، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  [أَلا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ]  (الزمر: 3). واته‌: ئاگاداربن، دینی پاك و خاوێن ته‌‌نها بۆ خوایه‌.
پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوا لێیڕازیبێت) كاتێك لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ته‌ورات ده‌خوێنێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) پێیفڕێده‌دات، بۆئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵیی روونه‌دات له‌گه‌ڵ دینی ئیسلامدا، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ئایینی ئیسلام ئایینێكی پاكو بێگه‌رده‌و ته‌نها له‌لای خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ به‌پوختیو بێده‌ستكاری و تێكه‌ڵبوونی دینه‌كانیترو بیری فه‌یله‌سوفه‌كان.
ئه‌گه‌ر بڕوانین ده‌بینین كاتێك موسوڵمانان مه‌فتونبوون به‌فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی، دوایئه‌وه‌ی كه‌ئیسلام زیاتر په‌ره‌یسه‌ندو گه‌ییشته‌ وڵاتانی عێراقو له‌وێوه‌ وڵاتی فارسی گرت و ده‌وڵه‌تی دروستكرد، هاتن كۆمه‌ڵێك فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانییان وه‌رگێڕا بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ده‌زانن چه‌ندین بیرو بۆچوونی جیاواز له‌ناو ئاییندا دروستبوو!..
له‌به‌رئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م زه‌وییه‌ی بۆ ئیسلام هه‌ڵبژاردووه‌ بۆئه‌وه‌ی هیچ شتێكی تێكه‌ڵنه‌بێتو به‌پاكی وه‌كو خۆی سه‌رچاوه‌بگرێ. له‌و فیرقانه‌ی دروستبوون وه‌ك: (موعته‌زیله‌، معطلة … هتد) كۆمه‌ڵێكیتر كه‌ مه‌فتونببوون به‌كۆمه‌ڵێك دیدوڕێی تره‌وه‌، توشی جۆره‌ها فیتنه‌ببوونو كۆمه‌ڵێك ده‌رگایان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) باسی لێوه‌نه‌كردووه‌، بۆنمونه‌: بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان ده‌كرد: ئایا قورئان مه‌خلوقه‌، یان خۆی خالقه‌؟ ئه‌ی به‌هه‌شت له‌كوێیه‌؟! ئه‌مانه‌ بوونه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی موسوڵمانان مه‌فتونببن به‌ئه‌فكاری فه‌لسه‌فه‌و ئه‌و بیردۆزانه‌ی كه‌ له‌وڵاتانی یۆنان و فارسه‌وه‌ هاتبوون. ئێستا تێده‌گه‌ین كه‌ بۆچی ئه‌م ئیسلامه‌ له‌وڵاتێكی عه‌ره‌بییه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ بێ شارستانییه‌ت و بێ ژیاربوون.
ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای چوونه‌ ناو باسه‌كه‌م بوو، وه‌ك ده‌زانین له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا موسوڵمانان كه‌وتبوونه‌ ناو ململانێ و موناقه‌شه‌و جه‌ده‌لێكی زۆرو به‌هۆی كوشتاری نێوان خۆیانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت جیهادیش پشتگوێخرابوو كه‌س جیهادی نه‌ده‌كرد، هه‌یبه‌تی موسوڵمانان لاوازببوو، خه‌ڵكانێك به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌م ئیسلامه‌ قسه‌یان ده‌كرد، كه‌سێكی وه‌كو (حه‌لاج) به‌ته‌واوی له‌ئیسلام ده‌رئه‌چوو. هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ له‌مه‌ككه‌ نه‌خشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی له‌وێوه‌ هات به‌ڕۆشنی بۆمان ده‌رده‌خات كه‌ په‌یامێكی پاكو بێگه‌رده‌.
یاساو رێسای ئه‌م په‌یامه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) ئه‌فه‌رموێت:(تركت فيكم أمرين، لن تضلوا ما تمسكتم بهما: كتاب الله وسنة نبيه).. وته‌: دوو شتم بۆ به‌جێهێشتوون، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌ستتانپێوه‌گرتن و وازتانلێنه‌هێنان، هه‌رگیز گومڕانابن، ئه‌وانیش كتێبی خوای گه‌وره‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی(صلی الله علیه و سلم).
ده‌بینین باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ شوێنی تێڕوانی فه‌لسه‌فه‌و بیری كه‌سانیتر بكه‌وین، لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ تێبگه‌ین له‌م په‌یامه‌ كه‌ بۆچی له‌و شوێنه‌وه‌ هاتووه‌؟ هه‌رچه‌نده‌ موسوڵمانان ئێستا وایانلێهاتووه‌ له‌گه‌ڵ فێربوونی زانستی ئیسلامیدا لاسایی غه‌رب ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌و شێوازه‌ی داپۆشینی ئافره‌ت له‌ئیسلامدا داواكراوه‌، ئافره‌ت به‌و ئه‌ندازه‌و پێوه‌ره‌ ئیسلامییه‌ بیریلێناكاته‌وه‌، ئه‌ڵێن: “الحمدلله هه‌رباشه‌، به‌سنییه‌ داپۆشراوه‌”. به‌ڵام ئایا له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پۆشاكه‌ی كه‌ پۆشیویانه‌ ئیسلامییه‌ یان نا؟ به‌گشتی موسوڵمانان ئه‌وه‌نده‌ی یادی كریسمسو سه‌ری ساڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ پابه‌ندنین به‌جه‌ژنی ره‌مه‌زانو جه‌ژنی قوربانه‌وه‌! هۆكاره‌كه‌یشی له‌ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونو مه‌فتونبوونه‌ به‌ته‌قالیدی غه‌ربه‌وه‌، به‌ڵام بۆیه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ئایینه‌ پاكو بێگه‌رده‌ له‌و جێگه‌یه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌وان مه‌فتونی هیچ هزرێكیتر نه‌بوون. موسوڵمانان وایانلێهاتووه‌ مه‌فتونبوون به‌قسه‌ی ئینجیلو زۆر كاریگه‌رییان بۆ دروستبووه‌، وه‌كو ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌ ده‌ڵێت: “ما لقيصر لقيصر، وما لله لله””. ئه‌وه‌ی هیی قه‌یسه‌ره‌ بیده‌ره‌وه‌ به‌قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌ی هیی خوایه‌ بیده‌ره‌وه‌ به‌خوا. ئیسلام هه‌رگیز باوه‌ڕو قه‌ناعه‌تی به‌مه‌ نییه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می نیقییه‌كاندا ئه‌م قسانه‌ بڵاوبووه‌وه‌، یاخود موسوڵمانان ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زیان به‌نوسینه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی له‌تێڕوانینی یه‌هودیو نه‌ساراوه‌ بووه‌، ئه‌وه‌نده‌ حه‌زیان نییه‌ به‌و مێژووه‌ی كه‌ راستگۆو پاكه‌و ده‌توانن له‌ده‌مو ده‌ستی خۆیانه‌وه‌ وه‌ریبگرن، یاخود ئه‌وه‌نده‌ی گرنگیئه‌ده‌ن به‌وه‌ی به‌شه‌فاعه‌ت له‌خه‌ڵكانیتره‌وه‌ وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌نده‌ گرنگنییه‌ به‌لایانه‌وه‌ كه‌لێكۆڵینه‌وه‌ی بوخاریو موسلیم بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزانین چی تێداهاتووه‌، یاخود گوێملێبووه‌ ده‌ڵێن: “ئایا هه‌موو شتێك به‌عه‌قڵ نییه‌، باشه‌ بۆچی ئێمه‌ هه‌موو ساڵێك بچین بۆ ئه‌م حه‌جه‌؟ راسته‌ حه‌ج شتێكی جوانه‌، به‌ڵام هه‌موو شتێك به‌عه‌قڵه‌ با هه‌رساڵه‌و له‌وڵاتێك حه‌جبكرێ، بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بازرگانی بچێته‌ شوێنی دیكه‌وه‌”. ئاخر ئه‌م پێوه‌رانه‌ی به‌عه‌قڵی ئێمه‌ ده‌كرێن ئه‌م ئیسلامه‌ پاكوبێگه‌رده‌ به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی ئێمه‌ ناكرێ، به‌گشتی پێوه‌ره‌كان تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ فیكره‌ی خه‌ڵكیتردا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ ئه‌م په‌یامه‌ هات دابڕابوو له‌هه‌موو بیرو بۆچوونێكی فه‌لسه‌فیو قانوونیی ماددیو نه‌زه‌ریه‌ی غه‌ربیو …هتد.
ئه‌م ئیسلامه‌ به‌پاكی بونیادی هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی كردو وانه‌یه‌كی جوانی دا به‌وخه‌ڵكه‌و له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ئیسلامیی جوان په‌روه‌رده‌بوون، ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ ئیسلامییه‌ ئه‌و نه‌وه‌ ناوازه‌یه‌ی  دروستكرد كه‌هاوشێوه‌یان نه‌بوو نییه‌، قورئانو سوننه‌ت بووه‌ به‌كه‌سایه‌تیی ئه‌وانو له‌م سه‌ری زه‌وی تا ئه‌و سه‌ری زه‌وی توانیان بڵاویبكه‌نه‌وه‌، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌بوو هیچ بیرو بۆچوونێكیتری تێكه‌ڵنه‌ببوو، به‌پاكوبێگه‌ردی وه‌ریانگرت به‌باشترین شێوه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌ی ئیسلام بهاتایه‌ته‌ خواره‌وه‌ له‌یۆنان یاخود له‌كوردستانی ئێمه‌ كه‌ده‌وڵه‌تی ساسانی ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ریدا، باشه‌ چییانده‌وت به‌ئێمه‌ له‌و كاته‌دا؟ ته‌نها ئێستا كه‌ناتوانن قسه‌بكه‌ن، ئه‌ویش ته‌نها قسه‌یه‌كیان هه‌یه‌ به‌ئێمه‌ی ده‌ڵێنه‌وه‌، بۆچی ئه‌م قورئانه‌ به‌كوردی نه‌بووه‌، بۆچی عروبه‌چی بێت؟
له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ وانییه‌، ئه‌گه‌ر مرۆڤ وردبێتو بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكیی هه‌بێت، ده‌زانێت بۆچی له‌و شوێنه‌وه‌ هاتۆته‌خواره‌وه‌و حیكمه‌تو هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانن، سه‌یری ئه‌م ئیسلامه‌ بكه‌ن له‌جێگه‌یه‌كدا كه‌ شارستانییه‌تو هیچ مێژوویه‌كیان نه‌بووه‌، دینێك دێته‌خواره‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌كه‌مان (صلی الله علیه و سلم) له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌، دینێكی كامڵو موفه‌ێه‌ل له‌ژینگه‌یه‌كی به‌ده‌ویی ساده‌و ساكاره‌وه‌ كه‌هیچ نازانن! وه‌رن بزانین كام بیرمه‌ندو زانایان هه‌بووه‌ له‌و شوێنه‌وه‌ هاتبێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌مه‌ موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌مان پیشانئه‌دات كه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ ته‌شریعێكی زۆر سه‌یری هێنایه‌كایه‌وه‌، هه‌روه‌ها قسه‌ی له‌سه‌ر بچووكو گه‌وره‌ی ژیانی ئه‌م مرۆڤو گه‌ردوونه‌ كردووه‌، له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ قانونێكی ته‌واوو دروست له‌ (سیاسه‌ت، ئابووری، بازرگانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تو ماڵو منداڵ، چۆنێتیی جه‌نگكردنو ژنهێنانو پێكه‌وه‌ژیان …هتد). به‌بێئه‌وه‌ی هیچ كه‌موكووڕییه‌ك جێبهێڵێتو بێڕه‌چاوكردنی سنوور، به‌ڵكو به‌كامڵیو بێكه‌موكورتیی له‌كه‌و په‌ڵه‌، به‌جوانترین شێوه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ هاتۆته‌خواره‌وه‌، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌هۆی چییه‌ له‌مه‌ككه‌وه‌ هاتۆته‌خواره‌وه‌ له‌ناو جزیره‌ی عه‌ره‌بیدا؟ ئه‌مه‌ ئیعجازێكی ته‌واوی ئه‌م ئیسلامه‌یه‌و به‌ڵگه‌یه‌كه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ ژینگه‌كه‌ گونجاوبووه‌ بۆ ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ ره‌بانییه‌.
) حیكمه‌تێكی زۆر سه‌یرترمان بۆ روونده‌بێته‌وه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ وتمان بێمێژووبووه‌، راستییه‌كه‌ی مێژووییه‌كی سه‌ربازیی وای نه‌بووه‌ تاكو بڵێین: عه‌ره‌ب بۆ خزمه‌تی ئه‌م ئیسلامه‌ سوپایه‌كی زۆر به‌تواناو هێزی هه‌بووه‌ تا ئه‌م ئیسلامه‌ی به‌جه‌نگو به‌تواناو هێز گه‌یاندبێت، به‌ڵكو خه‌ڵكێكی زۆر ساده‌بوونو كۆمه‌ڵێك هۆزی پارچه‌پارچه‌و له‌یه‌كدابڕاوبوون، جه‌نگیان نه‌زانیوه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نگیشیانكردبێت وه‌كو جه‌نگی پارتیزانی چوونه‌ته‌سه‌ر یه‌كتریو هێزێكی سه‌ربازیی نیزامییان نه‌بووه‌و هیچ هه‌یبه‌تێكیان نه‌بووه‌، له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ چه‌كه‌كانیان سه‌ره‌تاییو كۆن بوون، نه‌خشه‌و پلانیان زۆر سه‌ره‌تایی بووه‌، ئه‌مه‌یش بارودۆخی سه‌ربازیی عه‌ره‌ب بووه‌.
بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین ئه‌م دینه‌ له‌جێگه‌یه‌كه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ هیچ هێزێكی سه‌ربازیی تێدانه‌هاتووه‌، به‌ڵام كاتێك ئیسلام دێت ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر بێتواناو لاوازبوون له‌ڕووی سه‌ربازییانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بینین سه‌رۆكێكی سه‌ربازیی تێداهه‌ڵده‌كه‌وێت بۆئه‌وه‌ی دوایی نه‌وترێت: خۆیان پێشتر پێشه‌نگیان هه‌بووه‌و توانایان هه‌رهه‌بووه‌، وڵات له‌دوای وڵات فه‌تحده‌كه‌ن، پاشان رێكه‌وتنده‌كه‌نو وڵات ئاوه‌دانده‌كه‌نه‌وه‌، بانگه‌وازی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی وازبهێنن له‌به‌ندایه‌تیی خه‌ڵكی بۆ به‌ندایه‌تیی خوای بێهاوتا “جئنا لنخرج العباد من عبادة  العباد إلى عبادة  رب العباد”. به‌و مانایه‌ی مێژوویه‌كی گه‌وره‌ ده‌هێنن له‌فتوحاتی ئیسلامیدا كه‌ ئه‌مه‌ مرۆڤ سه‌رسامده‌كات، موعجیزه‌یه‌كه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێك، كه‌ئه‌م ئیسلامه‌ توانای ده‌گات به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فارس ده‌روخێنێت به‌(١٣٠٠٠) كه‌سه‌وه‌ له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی فارس خاوه‌نی (٢ ملیۆن) سه‌ربازبووه‌، ئه‌مه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێك موعجیزه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ خودی خۆی موعجیزه‌یه‌، ده‌وڵه‌تی فارس بریتیبووه‌ له‌(ئێران، كوردستانی توركیا، ئه‌فغانستان، ئۆزبه‌كستان، تاجیكستان، كازاخستان، قیرغیزستان، توركمانستان….هتد) له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) به‌(١٣٠٠٠) كه‌سه‌وه‌ فه‌تحده‌كرێت، ده‌وڵه‌تی رۆما خه‌ڵكێك فه‌تحیده‌كه‌ن كه‌ به‌موعجیزه‌ داده‌نرێ، زۆربه‌ی زۆری ئاسیاو ئه‌فریقاو وڵاتی ئه‌نده‌لوس ده‌گرێته‌وه‌ ده‌ستخۆی، به‌مه‌یش خوای گه‌وره‌ تێمانده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئه‌و په‌یامه‌ بۆیه‌ له‌وجێگه‌یه‌وه‌ هاتۆته‌خواره‌وه‌ كه‌ مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌عه‌ره‌ب بده‌ین، لێره‌دا قسه‌یه‌كی كیسرا ده‌هێنمه‌وه‌، كه‌ پێشهاتنی ئیسلام كیسرای فارس چۆن سه‌یری عه‌ره‌بی كردووه‌، عه‌ره‌ب وڵاتێكی دواكه‌توویان هه‌بووه‌، له‌و كه‌سانه‌ی كه‌زۆر شانازییانده‌كرد به‌وه‌ی چوونه‌ته‌ دیوانی ده‌وڵه‌تی فارسه‌وه‌و (١٥) مه‌تر له‌كیسراوه‌ دووربوون، موغیره‌ی كوڕی شوعبه‌ (خوا لێیڕازیبێت) پێش موسوڵمانبوونی، له‌جاهیلییه‌تدا فه‌خریده‌كرد كه‌چووه‌ته‌ دیوانی كیسراوه‌، ئه‌مه‌ زۆر گرنگ بووه‌ بۆ عه‌ره‌ب كه‌شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كرد خه‌ڵكانێك هه‌بوون به‌س چوونه‌ته‌ ناو خاكی كیسراوه‌، شانازییان پێوه‌كردووه‌، به‌ڵام باسه‌یری عه‌ره‌ب بكه‌ین كه‌چۆن ئه‌م ئیسلامه‌ی به‌ئێمه‌ گه‌یاندووه‌، ئایا هۆكاره‌كه‌ی چییه‌ له‌و ده‌وڵه‌تو جێگه‌یه‌وه‌ دێت؟
سه‌رنجبده‌ن كاتێك موسوڵمانان ده‌چن بۆ فه‌تحی ولێتی فارس، پادشای فارس زۆری به‌لاوه‌ سه‌یرده‌بێتو ده‌ڵێت: بۆچی ئه‌م عه‌ره‌بانه‌ هاتوون بۆ فه‌تحی ولێتی ئێمه‌؟! پادشای فارس ده‌ڵێت: مادام ئه‌مانه‌ هاتوون با جه‌نگو كوشتارنه‌كه‌ین، چییان بده‌ینێ بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆیان، جلوبه‌رگیان بده‌نێو هه‌ر سه‌ربازێكیان درهه‌مێكی بده‌نێ، سه‌رۆكه‌كانیشیان ئیغرابكه‌نو هه‌ریه‌كه‌یان دوو پۆشاكی بده‌نێ له‌گه‌ڵ (١٠٠) درهه‌م بۆئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مان كه‌ده‌چن بۆئه‌وه‌ی په‌یامی ئیسلام بڵاوبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه‌ سه‌یری عه‌ره‌بیان كردووه‌.
ئاشكرایه‌ موێعه‌بی كوڕی عومه‌یر له‌جه‌نگی ئوحوددا شه‌هیدكرا، پۆشاكی به‌ری به‌شی نه‌ده‌كرد به‌گه‌ڵا دایانپۆشی، حوزه‌یفه‌ی یه‌مانی (خوا لێیڕازیبێت) كاتێك كه‌ رۆیشت هه‌واڵ بدات به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) كه‌جه‌نگی ئه‌حزاب بوو، جلی له‌به‌ردانه‌بوو، چوو جلی خێزانه‌كه‌ی خۆی كرده‌به‌ری، هه‌رئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌ده‌بێتو فه‌تحی ده‌وڵه‌تانی فارسو رۆم ده‌كات، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ موعجیزه‌ نیشانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ ده‌دات، كه‌ ئیسلام له‌و جێگه‌یه‌وه‌ هاتووه‌.
له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) له‌جه‌نگی ئه‌حزابدا بوو، كافره‌كان له‌و جه‌نگه‌دا هێزیكی زۆریان كۆكرده‌وه‌ دژی هێزی ئیسلام كه‌ (١٠٠٠٠) كه‌س بوون، پاشان هه‌ر به‌و خه‌ڵكه‌وه‌ دوایی كه‌ موسوڵمان ده‌بن چوون فه‌تحی وڵاتێكیان كرد (١٠ هه‌زار) به‌رامبه‌ر (٢ ملیۆن) كه‌س به‌بێئه‌وه‌ی چه‌كو ته‌قه‌مه‌نیی باشیان ئاماده‌كردبێت، له‌ناو خاكی فارسدا توانییان سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر فارسدا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ركرده‌ به‌ڕێزه‌كانی ئیسلام بكه‌ین وه‌كو (ئه‌بوعوبه‌یده‌ی جه‌ڕاح، خالیدی كوڕی وه‌لید، عه‌مری كوڕی عاێ، قه‌عقاعی كوڕی عه‌مری ته‌میمی…هتد) ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی ئیسلام، پێش موسوڵمانبوونیان چیبوون؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلام ئه‌مانه‌ چ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌رداهات؟، وڵاتی فارسو رۆم كه‌وته‌ ژێرده‌ستیان، له‌پێشینه‌دا باسده‌كرێت خالید كوڕی وه‌لید (خوا لێیڕازیبێت) له‌جه‌نگی ئوحوددا به‌(٣٠٠٠) كه‌سه‌وه‌ نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر (٧٠) كه‌س بوه‌ستێته‌وه‌، كه‌ئه‌گه‌ر موخاله‌فه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایان (صلی الله علیه و سلم) نه‌كردایه‌و شاخی (روما)یان به‌جێنه‌هێشتایه‌، هه‌رگیز نه‌یانئه‌توانی سه‌ربكه‌ون، به‌بێگومان موسوڵمانان یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتبوون. موسوڵمانان ده‌چن فارس رزگارده‌كه‌ن به‌ (١3٠٠٠) كه‌سه‌وه‌ به‌رامبه‌ر (٦٠٠٠٠) یاخود (١٠٠٠٠٠) كه‌سی فارس. ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ئه‌و شوێنه‌ی ئیسلامی تێداهاتووه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ تێبگات به‌پێوه‌رێكی مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌ر بیری لێبكاته‌وه‌ (١٣٠٠٠) كه‌س ناتوانن به‌رامبه‌ر به‌(٦٠٠٠٠) كه‌س بوه‌ستنه‌وه‌ یاخود (١٠٠٠٠٠) كه‌س، پێوه‌رێكمان هه‌یه‌ بۆ پێوانی ئه‌م ئیسلامه‌، ئه‌ویش خوای گه‌وره‌ فێرمانده‌كات [فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَاو حَسَنًا إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ] (الأنفال: 17). خوای گه‌وره‌ پشتوپه‌نای ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ توانیویه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ سه‌ربخات به‌و شێوه‌یه‌، باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ له‌وڵاتێكدا بهاتایه‌ته‌ خواره‌وه‌ خۆتان بڵێن، ده‌وڵه‌تێك بوایه‌ وه‌كو رۆمو فارس ئه‌یانوت: بۆیه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ هاتۆته‌خواره‌وه‌ مێژوویه‌كی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازیدا، بۆیه‌ توانیویه‌تی به‌هێزی سه‌ربازیو توانای خۆی ئه‌م ئیسلامه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.
به‌ڵام بابێین سه‌یری فتوحاتی ئیسلامی بكه‌ین، بزانین چۆن بووه‌؟
جه‌نگكردنیان له‌گه‌ڵ رۆمو فارسدا هه‌مووی به‌ئیعجاز بووه‌، ئه‌گه‌ر كه‌مێك شیكاریی له‌گه‌ڵ بیری خۆماندا بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌م مێژووه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ شتێكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای مرۆڤ بووه‌، ئه‌بێت باش تێبگه‌ین ئه‌م ئیسلامه‌ بۆچی له‌و جێگه‌یه‌وه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌؟.
هه‌میشه‌ هه‌روابووه‌، ئه‌م ئیسلامه‌ یه‌كێك له‌سوننه‌ته‌كانی ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكێكی كه‌م توانیویانه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكێكی زۆردا سه‌ربكه‌ون بۆئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ بیسه‌لمێنێت بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ كه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ به‌زۆرو بۆر نییه‌، به‌ڵكو خه‌ڵكانێك ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌م ئیسلامه‌ وه‌ربگرن با كه‌میش بن، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ هه‌ر سه‌ریانده‌خات وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [كَمْ مِنْ فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّهِ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ] (البقرة: 249). ئه‌مه‌ سوننه‌تێكمان بۆ ده‌رده‌خات، كه‌ ئیسلام له‌مه‌ككه‌دا نه‌ به‌فه‌لسه‌فه‌و نه‌ به‌هێزی سه‌ربازی هاتووه‌.
) له‌به‌شی رابردوودا باسی سیستمو شارستانییه‌تو توانای سه‌ربازیی ئه‌و وڵاتانه‌مان كرد، به‌ڵام له‌نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا هیچ حوكمڕانییه‌كی باشو سیستمێكی ته‌واوی تیانه‌بوو، عه‌ره‌ب مه‌جلیسی حوكمیان هه‌بووه‌، له‌زه‌ویی مه‌ككه‌دا هۆزه‌كان حوكمیانده‌كرد هه‌روه‌كو ئه‌مڕۆ چۆن عه‌شایه‌ره‌كان حوكمده‌كه‌ن، وه‌كو دیموكراسی وابوون، هه‌ركه‌سه‌ ده‌هات حوكمی هۆزه‌كه‌ی خۆی ده‌كردو نوێنه‌رایه‌تیی هۆزه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ له‌ده‌وڵه‌تی فارس، یۆنان، رۆمان، چیندا… بهاتایه‌، خاوه‌نی حوكمێكی رێكوپێكو نه‌بڕاوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووایه‌، ئایا چه‌نده‌ها قسه‌یان بۆ دروستنه‌ده‌كرد؟! ئه‌یانوت: له‌و سه‌رده‌مه‌دا حوكمی ئیسلام بۆیه‌ هاتۆته‌خواره‌وه‌، خه‌ڵك توانای هه‌بووه‌و پێشتر توانای شارستانییه‌تیان هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌شوێنێكه‌وه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ دێت كه‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه‌، ئا لێره‌دا وانه‌یه‌ك له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) فێرده‌بین كه‌ چۆن سودی بینیوه‌ له‌كۆمه‌ڵێك یاسای ئه‌وان، سودی له‌و یاسا جاهیلییانه‌ وه‌رگرتووه‌، به‌مه‌رجێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئیسلامه‌كه‌ نه‌كردبێت، یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ یاسای (په‌نادان) بووه‌، كه‌ له‌ژێر سایه‌ی كه‌سێكدا خۆی حه‌شارداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئازارنه‌درێت، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) ئه‌چێته‌ ژێر سایه‌ی (مطعم بن عدی)، یاخود ئه‌بوبه‌كری ێدیق ئه‌چێته‌ ژێر سایه‌ی (دخنه‌) كه‌پیاوێكی موشریك بوو، یان عوسمانی كوڕی مه‌زعون ئه‌چێته‌ ژێر سایه‌ی وه‌لیدی كوڕی موغیره‌ …هتد. یاخود یاسای (احلاف) بۆنموونه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) سودی له‌و فیكره‌یه‌ وه‌رگرتووه‌، هه‌ستا په‌یمانی به‌ست له‌گه‌ڵ گه‌ل هۆزه‌كانیتردا بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك دروستبكاتو سودببینێت له‌و هێزه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ له‌جزیره‌ی عه‌ره‌بیدا، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات له‌وڵاتێكی وه‌كو فارس كیسراكان حوكمیانكردووه‌و نه‌یتوانیوه‌ پارسه‌نگی ئه‌م هێزه‌ دروستبكات بۆیه‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ زۆر له‌باربووه‌، كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئیسلامه‌ی تێدا هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌.
) یه‌كێكیتر له‌حیكمه‌ته‌كان، ئه‌ویش زمانی عه‌ره‌بییه‌، خه‌ڵكانێك له‌وانه‌یه‌ له‌مه‌یاندا كه‌مێك جیاوازبن، به‌ڵام من دڵنیاییم هه‌یه‌و پێمباشه‌ جه‌ختبكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌، حیكمه‌تی ئه‌م په‌یامه‌ نێرراوه‌، ئه‌ویش زمانو زاراوه‌ی عه‌ره‌بییه‌.
ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌ڵێن: حیكمه‌ت چییه‌و بۆچی ئه‌م په‌یامه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتووه‌؟
زمانی عه‌ره‌بی شه‌ریفترین زمانه‌ له‌هه‌موو جیهاندا ئه‌مه‌ شكو گومانی تێدانییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ قورئانی پیرۆز به‌و زمانه‌ هاتۆته‌خواره‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌م قورئانه‌ی به‌زمانی عه‌ره‌بی هێناوه‌ته‌خواره‌وه‌ له‌نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا بۆ هه‌موو جیهان، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ] (الأنبياء: 107)
به‌ڵام له‌زه‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه و سلم) بۆچی ئه‌م قورئانه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتۆته‌ خواره‌وه‌!؟
هه‌موو ده‌زانین ئێستا زمانی ئینگلیزی زۆر به‌ربڵاوه‌ یاخود زمانی چینیو فه‌ڕه‌نسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زمانی عه‌ره‌بی زۆر به‌ربڵاونییه‌، به‌ڵام گرنگیی خۆی هه‌یه‌ كه‌ هاتنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ به‌و زمانه‌ ره‌وانو پاراوه‌ عه‌ره‌بییه‌ بووه‌!
به‌بۆچونی من زمانی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمانه‌، بۆنمونه‌: هه‌نگوین زیاد له‌(٨٠) ناوی هه‌یه‌، رێویو شێرو چه‌ندین ناویان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها كه‌ وشه‌یه‌ك ده‌ستكاریبكه‌ین كۆمه‌ڵێك مانای هه‌یه‌، زمانێكه‌ له‌ڕاستیدا پاراوه‌و ئه‌حكامی گه‌وره‌ی تیاده‌بینرێ، هه‌رئایه‌تێك دێته‌خواره‌وه‌ به‌وشه‌یه‌كی كه‌م كۆمه‌ڵێك مانا ئه‌داتبه‌ده‌سته‌وه‌، هه‌ر موفه‌سیرێك له‌زه‌مه‌نی خۆیدا كۆمه‌ڵێك مانای داوه‌تێ، یه‌كێكیتر كۆمه‌ڵێك مانای تازه‌ی داوه‌تێ. عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب وته‌یه‌كی جوانی هه‌یه‌ له‌(نهج البلاغه‌)دا له‌وه‌سفی قورئاندا ده‌ڵێت: “لایخلق” مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ له‌وشه‌یه‌كی كه‌م مانایه‌كی زۆر ئه‌دات، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) به‌زمانێكی پاراو قسه‌ی كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا (جامع الكلام)ی پێده‌وترێ، به‌كه‌مترین وشه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) كۆمه‌ڵێك ئه‌حكامی هێناوه‌ته‌دی، ئا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ئیعجازێكی زۆر زانستیی گه‌وره‌ی تێدایه‌ بۆ حوكمو داڕشتنی یاساو رێسا كه‌ له‌هیچ شتێكیتردا نایه‌ته‌دی، ئه‌وانه‌ی باس له‌ئیعجازی زانستیو به‌شه‌ریو گه‌ردوونی ده‌كه‌ن ده‌بێت شاره‌زابن له‌زمانی عه‌ره‌بیدا پاشان ئه‌و ئیعجازانه‌ ده‌ربهێنن، شێوازه‌كانی ئیعجازی ئه‌م ئیسلامه‌ (إتقان) بزانن، بۆنموونه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌رجومه‌ی قورئان بكات بۆ زمانێكیتر، بزانه‌ چۆن مه‌فهومو ده‌قه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م قورئانه‌ له‌و جێگه‌یه‌وه‌ هات كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی عه‌ره‌ب بوون خۆیان ئیتقانێكی باشیان هه‌بووه‌ بۆ زمانی عه‌ره‌بیو تواناو فه‌ساحه‌تێكیان هه‌بووه‌ بۆ به‌لاغه‌تی عه‌ره‌بی، هه‌ر بۆیه‌ قورئانی پیرۆز به‌عه‌ره‌بی دابه‌زیوه‌ته‌ خواره‌وه‌. خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ده‌فه‌رموێت:  [وَلَوْ نَزَّلْنَاهُ عَلَى بَعْضِ الْأَعْجَمِينَ (198) فَقَرَأَهُ عَلَيْهِمْ مَا كَانُوا بِهِ مُؤْمِنِينَ (199) كَذَلِكَ سَلَكْنَاهُ فِي قُلُوبِ الْمُجْرِمِينَ (200)] الشعراء. واته‌: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندایه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵكانێكیتر كه‌ عه‌جه‌م بوونایه‌و بێ دین  بوونایه‌ نه‌یانده‌توانی موسوڵمان ببن. كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) ویستویه‌تی خه‌ڵك موسوڵمان ببێت، ته‌نها ئایه‌تێكی كورتی خوێندۆته‌وه‌ بۆیانو هیچ شتێكیتری نه‌وتووه‌ )بێئه‌وه‌ی وه‌كو ئێمه‌ وه‌ختێكی زۆر گفتوگۆبكات) له‌پاشاندا ئه‌وكه‌سه‌ تێگه‌یشتووه‌ له‌زمانه‌كه‌و زۆر به‌پاراوی ئیسلامه‌كه‌ چووه‌ته‌ ناو دڵییه‌وه‌.
ئه‌مه‌یش هۆكارێك بوو له‌وكاته‌دا ئه‌م قورئانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ له‌و جێگه‌دا به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتۆته‌خواره‌وه‌، ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆیان شاعیربوون له‌زمانی عه‌ره‌بیدا زۆر باشبوون، (جبیر بن مطعم) ئه‌فه‌رموێت: ئێواره‌یه‌كیان گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) بوو قورئانی ده‌خوێند، جوبه‌یر خۆی موشریك بوو، ده‌ڵێت: “منیش به‌ئاسپایی گوێم بۆده‌گرت”. هه‌موو ده‌زانین پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی قورئانیان ده‌خوێند، ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ پیاوانی قوڕه‌یش به‌نهێنی گوێیان بۆده‌گرتن، ئه‌و ئایه‌ته‌ی ده‌خوێند هه‌روه‌كو جوبه‌یر ده‌یگێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: گوێملێبوو ده‌یفه‌رموو:أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاو مَاء فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُنْبِتُوا شَجَرَهَا أَولَهٌ مَعَ اللَّهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ] (النمل: 60). ئه‌فه‌رموێت: “خه‌ریكبوو دڵم ئه‌فڕی ئه‌وه‌نده‌ هه‌ستم به‌ئارامی ده‌كرد، به‌و ئایه‌ته‌ هه‌ستمده‌كرد ئه‌مه‌ شتێكه‌ په‌یوه‌ندیی نییه‌ به‌سه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ كه‌قسه‌بكات، به‌ڵكو ئه‌مه‌ شتێكه‌ له‌جێگه‌یه‌كه‌وه‌ هاتووه‌، له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌ بۆ سه‌رزه‌وی”.
هه‌موومان ده‌زانین دوژمنانی ئیسلام هه‌روه‌كو (موسته‌فا كه‌مال) كه‌ هات یه‌كه‌م كار كه‌ كردی زمانی عه‌ره‌بی قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌مه‌یش بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌دینه‌كه‌ دوركه‌ونه‌وه‌. كه‌سێكی به‌ریتانی هات بۆ میسر پێش هه‌موو شتێك له‌ته‌نیشت زانكۆی ئه‌زهه‌ره‌وه‌ قوتابخانه‌یه‌كی دروستكرد بۆ زمانی بیانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری عه‌لمانی، خه‌ڵكه‌كه‌ وایانلێهات وازیان له‌زمانی عه‌ره‌بی هێناو قوتابخانه‌ی زمان كرایه‌وه‌، به‌ڕاستی شوره‌ییه‌ بۆ موسوڵمانان كه‌خۆمان به‌موسوڵمان ده‌زانینو ئه‌م ئیسلامه‌مان خۆشده‌وێت، كاتێك قسه‌ له‌گه‌ڵ پاكستانییه‌ك ده‌كه‌ین سه‌یرده‌كه‌ین به‌زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌كات! ئه‌ی باشه‌ بۆچی به‌عه‌ره‌بی قسه‌ناكات! هه‌ندێكجار عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب خۆیدا، هه‌روه‌كو كابرای میسری ده‌چێت بۆ مه‌غریب ئه‌بێت فه‌رهه‌نگێك له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، چونكه‌ لێیتێناگات، یاخود مه‌غریبیو سعودی له‌یه‌كتری تێناگه‌ن، كه‌هه‌موویشیان پێیانده‌وترێت: عه‌ره‌ب.. ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین ده‌بینین ئیمام بوخاری خه‌ڵكی توركمانستانه‌و له‌ناوچه‌ی بوخاراو سه‌مه‌رقه‌ندو ده‌وڵه‌تی خه‌واریزم شاوه‌ هاتووه‌، دووه‌م كتێب له‌ئیسلامدا سه‌حیحی بوخارییه‌و ئیمام بوخاری نوسیویه‌تی له‌كاتێكدا خۆیشی عه‌ره‌ب نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستیی ئیسلامه‌كه‌یه‌ وایلێده‌كات، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م ئیسلامه‌ رۆژانێك بووه‌ گشتی بووه‌.
به‌داخه‌وه‌ ئێستا دایكو باوكان وایانلێهاتووه‌ شانازی به‌مناڵه‌كانیانه‌وه‌ ده‌كه‌نو ده‌ڵێن: زمانی ئینگلیزی باش ده‌زانێت! له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ خراپنییه‌ به‌ڵام بۆچی له‌سه‌ر حسابی زمانی عه‌ره‌بی بێت؟ داواكارم، به‌گشتی ئه‌وانه‌ی دڵسۆزن بۆ دینه‌كه‌تان هه‌وڵبده‌ن فێری عه‌ره‌بی ببن له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بن، چونكه‌ ئه‌م زمانه‌ نه‌زانین له‌دینه‌كه‌مان تێناگه‌ین، زمانی عه‌ره‌بی گرنگه‌ به‌لامانه‌وه‌و خۆشمانئه‌وێت چونكه‌ زمانی قورئانه‌و زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه‌ (صلی الله علیه و سلم (لا فضل للعربي على الأعجمي إلا بالتقوي).. ئه‌مه‌ بانگه‌شه‌نییه‌ بۆ عه‌ره‌بچێتی، نا به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) خۆی عه‌ره‌ب نییه‌ به‌ڵكو به‌عه‌ره‌ب كراوه‌، به‌ڵام زمانی دینه‌كه‌مان عه‌ره‌بییه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌دینه‌كه‌مان تێبگه‌ین.
ده‌بینین له‌ماوه‌ی (١٣) ساڵدا (١٠٠٠٠) كه‌س چوون بۆ فه‌تحی مه‌ككه‌، ئه‌مه‌یش هۆكارێك بووه‌ كه‌ زمانی عه‌ره‌بییان زانیوه‌و شیعریان وتووه‌، قورئان ته‌حه‌دایكردوون به‌م زمانه‌ عه‌ره‌بییه‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر راستده‌كه‌ن وه‌رن سوره‌تێك بهێنن  وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ  (البقره‌:23). یاخود ته‌حه‌دایان ئه‌كات به‌ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجًا  (الكهف: 1). ئه‌وان بازاڕیان هه‌بووه‌ بۆ زمانی عه‌ره‌بی نه‌ك هه‌رنه‌هاتوون قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م قورئانه‌ بكه‌ن، به‌ڵكو بازاڕی ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ كاتێك قورئان هاتووه‌و قسه‌ی له‌سه‌ركراوه‌ ده‌سته‌وسان وه‌ستاونو بێده‌نگبوون، قورئانیان ئه‌وه‌نده‌ به‌لاوه‌ خۆشه‌ویستبووه‌ ئه‌وه‌نده‌ گوێیان لێده‌گرت، باشه‌ بۆچی ئێمه‌ ئه‌و خۆشییه‌ له‌قورئان نابینین كاتێك گوێمان لێیده‌بێت، چونكه‌ عه‌ره‌بی نازانینو نازانین چیمان پێده‌ڵێتو چیمان بۆ روونده‌كاته‌وه‌، نه‌ دڵمان دائه‌خورپێو هه‌ستو سۆزمان ناجوڵێت، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له‌زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌، زۆرجار كه‌ دائه‌نیشین له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كاتێك قورئانێك ده‌خوێنرێ خێرا كه‌سێك لایده‌بات، ئه‌مه‌یش هۆیه‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتنه‌و دڵی له‌خۆیه‌وه‌ خاوده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام كه‌تێگه‌یشتین دڵمان پاراوده‌كات، ئه‌وانه‌ی قورئانخوێنن زیاتر شاره‌زان، كاتێك توشی دڵه‌ڕاوكێو بێتاقه‌تی ده‌بیت، یه‌ك دوو سوره‌ت له‌قورئان بخوێنه‌  اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ  (الرعد: 28). وه‌ره‌و بزانه‌ چ سوكناییه‌ك به‌دڵتا دێتو دڵ
وده‌روونت خۆشی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م زمانی عه‌ره‌بییه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تێگه‌یشتنمان له‌دینه‌كه‌مانو له‌قورئانه‌كه‌مان ئاسان ده‌بێت، نه‌ك تێگه‌یشتن له‌عروبه‌و ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ی ده‌وترێ، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له‌دینه‌كه‌ی خوایه‌ به‌ته‌نها.
) ئاشكرایه‌ رۆمه‌كان عیسایان ده‌په‌رستو فارسه‌كان ئاگریان ده‌په‌رست، به‌ڵام ئه‌هلی مه‌ككه‌ خوایان ده‌په‌رستو بڕوایان به‌وه‌حدانییه‌تی خوا هه‌بوو، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ] (الزخرف: ٨٧). یاخود دەفەرموێت: [وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ] (لقمان: 25).. به‌گشتی بڕوایان به‌بوونی خوای گه‌وره‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا توشی هاوبه‌شدانان بوون، ئه‌مه‌یش مه‌به‌سته‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك بانگه‌وازی كه‌سێك ده‌كه‌یت بۆ دینی خوا، ئه‌گه‌ر بڕوای به‌خوا هه‌بێت باشترو ئاسانتره‌. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) بۆیه‌ له‌و زه‌وییه‌وه‌ هاتووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوایان به‌خوا هه‌بووه‌، مه‌سیحییه‌كان خوایان ده‌په‌رست، هه‌یانبوو (ئاگر، مانگا، دار، مشك، مه‌یمون…)یان ده‌په‌رست، ئه‌م ئیسلامه‌ هات بۆئه‌وه‌ی: (تدعوا أقرب فالأقرب الأقرب). واته‌: هه‌میشه‌ تۆ ئه‌و كه‌سه‌ نزیكته‌ كه‌ بانگه‌وازی بۆده‌كه‌ین..
پێویسته‌ یه‌كه‌مجار بانگه‌وازی ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌بڕوای به‌خوا هه‌یه‌، دووه‌م ئه‌وه‌ی لێیه‌وه‌ نزیكه‌و بڕوای به‌دین هه‌یه‌ به‌گشتیو گه‌وره‌یی خوا رائه‌گرێ، ئه‌مه‌ ئاسانتره‌ بۆ تۆ بانگه‌وازی بۆ بكه‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدام خه‌ڵكی بانگه‌وازی شیوعیو بێدینه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌بیروبڕوای نزیكتره‌ ئاسانتره‌، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) وه‌كو حیكمه‌تێك ئه‌م ئیسلامه‌ی له‌و جێگه‌یه‌ راگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوایان به‌وه‌حدانییه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌بوو.
له‌وانه‌یه‌ بپرسن، بۆچی بانگه‌وازی ئه‌وانه‌ بكرێ كه‌بڕوایان به‌خوایه‌؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌سانێك هه‌ن، ده‌ڵێن: بۆچی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه و سلم) له‌ناو عه‌ره‌به‌وه‌ هاتووه‌؟ بۆچی قورئان به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتووه‌و چ گرنگییه‌كی هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر شیبكرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك تێده‌گه‌ن له‌و هۆكارانه‌، چونكه‌ فه‌زڵی عه‌ره‌ب نییه‌ به‌سه‌ر كورددا یاخود كورد به‌سه‌ر فارسدا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌وه‌رگرتنی زمانه‌كه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌و زمانه‌ سودوه‌ربگرێت.
) سیفه‌تو ره‌وشتی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ باسم له‌ڕه‌وشتیان كرد، به‌ڵام سیفه‌تیان هه‌بووه‌ جێی سه‌رسوڕمانه‌، له‌ناو خه‌ڵكانیتردا به‌وشێوه‌یه‌ نه‌بووه‌، بۆنموونه‌: راستگۆیی له‌ناو عه‌ره‌بدا سیفه‌تێكی به‌رزبووه‌، له‌ناو ئه‌م ئیسلامه‌یشدا كه‌سێك هه‌تا راستگۆنه‌بێت، ناتوانێت خه‌می ئه‌م په‌یامه‌ له‌كۆڵبگرێت، راستو دروست نه‌بێت، ناتوانێت بانگخوازبێت بۆ ئه‌م ئیسلامه‌، یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین سیفه‌ته‌كانی موسوڵمان راستگۆییه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) به‌(صادق الامین) ناسراوه‌، هاوه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كری ێدیق، به‌ێدیق: راستگۆ ناسراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ عه‌ره‌ب به‌گشتی سیفه‌تی راستگۆییان تێدابووه‌، درۆیاننه‌ئه‌كردو رقیان زۆر له‌درۆبوو، ئه‌م په‌یامه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناو قه‌ومێكی دۆزندا بهاتایه‌، وه‌كو یه‌هودیو نه‌ساراكان، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  [وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ] (آل عمران: 78). درۆیان به‌ده‌می خوای گه‌وره‌وه‌ ده‌كرد، ئه‌مه‌یش له‌كوێ له‌ناو قه‌ومێكدا دابه‌زیوه‌ شمشێریان خستۆته‌ سه‌ر گه‌ردنیان هه‌رڕاستگۆبوون، درۆكردن سیفه‌تێكی پیسبووه‌ له‌ناویانداو بڕوایان به‌درۆنه‌بووه‌.
پێش موسوڵمانبوونی، ئه‌بوسوفیان سه‌فه‌رده‌كات بۆ وڵاتی رۆم، له‌وێ پادشای رۆم هه‌واڵی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌ی(صلی الله علیه و سلم) لێده‌پرسێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌بوسوفیان رقیلێیبووه‌ به‌س ناتوانێت ده‌ریببڕێت، پادشای رۆم وه‌رگێڕه‌كه‌ی بانگده‌كاتو ده‌ڵێت: “له‌ده‌وروپشتی بووه‌ستن )ئه‌وانه‌ی عه‌ره‌ب بوون) ئه‌گه‌ر درۆیكرد به‌درۆیبخه‌نه‌وه‌”، ئه‌ویش ده‌ڵێت: “له‌لای من درۆكردن عه‌یبه‌، چونكه‌ من گه‌وره‌ی هۆزه‌كه‌ی خۆمم، ئه‌وه‌ی شانازیپێوه‌بكه‌م سه‌رم به‌رزه‌ كه‌ناتوانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵك درۆبكه‌مو له‌به‌رامبه‌ر هۆزه‌كه‌یشم ناتوانم درۆزن ده‌ربچم”. پرسیار له‌ئه‌بوسوفیان ده‌كاتو ده‌ڵێت: “موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه و سلم) له‌ناو ئێوه‌دا نه‌سه‌بی چۆن بووه‌؟
ئه‌بوسوفیان به‌ڕاستگۆیی ده‌ڵێت: “هو فینا ذو النسب” یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی شانازیی نه‌سه‌بی هه‌بووه‌، پاشان پرسیاری لێده‌كاتو ده‌ڵێت: “فهل قال هذا القول من قبلكم احد قط قبله؟” ئایا هیچ كه‌سێكیتر هاتووه‌ پێش ئه‌و داوای ئه‌م پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌ بكات؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر. پرسیارێكیتر ده‌كات: “هل كان من ابائه من ملك؟” هیچكه‌سێك له‌باووباپیرانی پادشابوون كه‌ ئێستا به‌دوای موڵكی ئه‌واندا بێتو سه‌روه‌تو سامانێكی بكه‌وێته‌ ده‌ست؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر. پاشان ده‌ڵێت: “فأشراف الناس اتبعوه أم ضعفاؤهم؟” ئه‌وكه‌سانه‌ی شوێنیده‌كه‌ون خه‌ڵكی ئه‌شرافن یان لاوازه‌كانن؟ هه‌روه‌ها لێیپرسی: “فهل يرتد أحد منهم سخطة لدينه بعد أن يدخل فيه؟” هیچ كه‌سێك عه‌زێتئه‌ده‌ن كه‌په‌شیمانببێته‌وه‌ له‌دینه‌كه‌ی خۆی؟ ده‌ڵێت: نه‌خێر. پێشئه‌وه‌ هیچ درۆیه‌كتان له‌و پیاوه‌ بینیوه‌ كه‌ ئێستا بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كات؟ ده‌ڵێت: نه‌خێر. ئه‌ی هه‌تا ئێستا هیچ غه‌درێكتان لێیبینیوه‌؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه‌ غه‌درێكی لێبوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ نه‌خێر.
) خه‌ڵكتان له‌یه‌كتر كوشتووه‌؟ ده‌ڵێت: به‌ڵێ. پرسی: كوشتنو بڕینتان چۆن بووه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا؟ وتی: ” الحرب بيننا وبينه سجال، أي ينال منا وننال منه )هو يقصد بدر وبعدها أحد)”. جه‌نگ له‌نێوانماندا روویداوه‌و جارێك لێیانبردوینه‌ته‌وه‌و جارێكیش ئێمه‌ بردوومانه‌ته‌وه‌) مه‌به‌ستی جه‌نگی به‌درو پاشان ئوحوده‌.
چیتان فێرده‌كات؟
بزانن پیاوێكی موشریك چۆن وه‌ڵامده‌داته‌وه‌، به‌ڕاستگۆیی ئه‌بوسوفیان ده‌ڵێت: ” یقول اعبدوا الله وحده ولاتشركوا به شیئا، واتركوا ما یقول اباٶكم ویامرنا بالصلاة والصدق والعفاف والصلة”. داوامان لێده‌كات ته‌نها خوابپه‌رستینو هاوه‌ڵی بۆ بڕیارنه‌ده‌ین، داواده‌كات وازبهێنین له‌دینی باووباپیرانمان. ئه‌بوسوفیان لێره‌دا وه‌كو ئه‌وه‌وایه‌ ئه‌م بانگه‌وازی قه‌یسه‌ر ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بێته‌ ناو ئیسلامه‌وه‌، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ری خوا داوایكردبوو به‌ڕاستگۆیی وتویه‌تی، ئه‌مه‌ پیاوه‌تیو شه‌هامه‌تو راستگۆیی ئه‌و كاتانه‌یه‌، ئه‌م ئیسلامه‌یش خه‌ڵكی راستگۆی ده‌وێتو به‌درۆزنو بوده‌ڵه‌ هه‌ڵناگیرێت، خه‌ڵكێك هیچی له‌بارانیه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی نانو پیاز ده‌خوات به‌ئیسلامه‌وه‌، ئه‌مه‌یان ده‌ستناكه‌وێت، ئیسلام ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ی ناوێت.
یاخود كه‌سێك دێت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) شمشێر ده‌خاته‌ سه‌رگه‌ردنی كه‌ له‌جه‌نگدا گرتوویه‌تیو پێیده‌ڵێت: موسوڵمان ده‌بیت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر، بده‌ له‌گه‌ردنم. په‌شیماننابێته‌وه‌و راستگۆیه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) ئازادیده‌كات، ده‌ڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌تكوشتم ئاوا به‌م شێوه‌یه‌ وازت له‌من هێنا وا موسوڵمانده‌بم.
ده‌قی گفتوگۆكه‌ی ئه‌بوسوفیانو پاشای رۆم به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو: {ورد في البخاري؛ عن إبن عباس (رضي الله عنهما) نقلا عن أبي سفيان (رضي الله عنه) بعد إسلامه، أن هرقل سأل التجار، أيكم أقرب نسبا لهذا الرجل الذي يزعم أنه نبي؟
فقال أبو سفيان: أنا أقربهم نسبا إليه.
فقال هرقل: أدنوه مني، وقربوا أصحابه، فاجعلوهم عند ظهره.
أي جعل أبا سفيان واقفا ووراوه مجموعة من أصحابه، ثم قال لترجمانه:
قل لهم إني سائل)يعني أبا سفيان) فإن كذبني فكذبوه.
هرقل يريد أن يعرف بجدية كل شيو عن هذا النبي(صلی للە علیە وسلم)، فسأل أقرب الناس إليه نسبا، ليكون على معرفة تامة به، وفي نفس الوقت جعل وراو أبي سفيان مجموعة التجار الآخرين كحكام على صدقه، وتحت تأثير إرهاب هرقل وبطشه، أبو سفيان سوف يخاف أن يكذب، ومن وراوه سوف يخافون أن يكذبوا، ولكن أقول لكم إن عامل الكذب هذا لم يكن واردا في القصة، فالعرب حتى في أيام الجاهلية كانت تستنكر صفة الكذب هذه، وتعتبرها نوعًا من الضعف غير المقبول، حتى أن أبا سفيان كان يقول تعليقا على كلمة هرقل هذه:
فوالله لولا الحياو من أن يأثر أصحابي عني الكذب لكذبته حين سألني عنه ولكني استحييت أن يأثروا الكذب عني فصدقته.
فهو في هذه اللحظة )سبحان الله) مع أنه يكره الرسول(صلی للە علیە وسلم) كراهية شديدة، إلا أنه لا يستطيع أن يكذب على محمد(صلی للە علیە وسلم) لا يحب أن يشوه صورته بالكذب لدرجة أنه في رواية كان يقول: ولكني كنت امرأ أتكرم على الكذب، لا أكذب.
وبدأ استجواب هرقل لأبي سفيان أمام الجميع من العرب والرومان وفي حضور علية القوم من الأمراو والوزراو والعلماو من الرومان، وفي هذا الإستجواب سوف نرى أن هرقل سيسأله أسئلة يحاول بها أن يتيقن من أمر هذه النبوة التي ظهرت في بلاد العرب، هل هي نبوة حقيقية أم كذب؟ وهذه الأسئلة عبارة عن استنباطات عقلية، وهذه الأسئلة بناو على معلومات عن الأنبياو بصفة عامة، وعن هذا النبي(صلی للە علیە وسلم) بصفة خاصة كما جاو في التوراة والإنجيل، وهذا الحوار الذي دار بين هرقل زعيم أكبر دولة في العالم في ذلك الوقت وأبي سفيان زعيم قريش، ونحن نحسبه من أعجب الحوارات في التأريخ، وهو عجيب من أكثر من وجه؛ لإهتمام زعيم أكبر دولة في العالم بأمر رجل يظهر في صحراو العرب، أو من حيث دقة الأسئلة وذكاو الأسئلة، أو من حيث ردود أبي سفيان المشرك آنذاك، والذي كان يكره محمدًا (صلی للە علیە وسلم) كراهية شديدة، أو من حيث تعليق هرقل على كلام أبي سفيان في آخر كلامه، أو من حيث رد فعل هرقل بعد ما سمع كلمات أبي سفيان، إنه حوار عجيب بكل المقاييس، وقد بدأ الحوار بسؤال:
كيف نسبه فيكم؟
قال أبو سفيان: هو فينا ذو نسب.
قال هرقل: فهل قال هذا القول من قبلكم أحد قط قبله؟
قال أبو سفيان: لا لم يدع أحد في تأريخ العرب النبوة.
فقال هرقل: هل كان من آبائه من ملك؟
فقال أبو سفيان: لا.
قال هرقل: فأشراف الناس اتبعوه أم ضعفاؤهم؟
قال أبو سفيان: بل ضعفاؤهم.
قال هرقل: أيزيدون أم ينقصون؟
قال أبو سفيان: بل يزيدون.
قال هرقل: فهل يرتد أحد منهم سخطة لدينه بعد أن يدخل فيه؟
قال أبو سفيان: لا، لا يرتد منهم أحد.
قال هرقل: فهل كنتم تتهمونه بالكذب قبل أن يقول ما قال؟
قال أبو سفيان: لا.
قال هرقل: فهل يغدر؟
قال أبو سفيان: لا.
ثم قال: ونحن منه في مدة لا ندري ما هو فاعل فيها.
أي أننا لا ندري هل يغدر بصلح الحديبية أم لا ؟
هذا كلام أبي سفيان فهو أراد أن يقول أي شيو سلبي عن الرسول (صلی للە علیە وسلم)، فكل الإجابات بترفع من الرسول(صلی للە علیە وسلم)، يقول أبو سفيان: ولم تمكنى كلمة أدخل فيها شكا غير هذه الكلمة.
أي حاولت على قدر ما أستطيع أن أطعن في الرسول(صلی للە علیە وسلم) بأي شيو فلم أستطع إلا بهذه الكلمة، وهرقل لم يعلق على هذه الكلمة، وكأنه لم يسمعها…
ثم قال هرقل: فهل قاتلتموه؟
قال أبو سفيان: نعم.
فقال هرقل: فكيف كان قتالكم إياه؟
قال أبو سفيان: الحرب بيننا وبينه سجال.
أي ينال منا وننال منه، هو يقصد بدر وبعدها أحد…
قال هرقل: بماذا يأمركم؟
قال أبو سفيان: يقول اعبدوا الله وحده ولا تشركوا به شيئا، واتركوا ما يقول آباؤكم ويأمرنا بالصلاة والصدق والعفاف والصلة.
انتهى الإستجواب الطويل من هرقل، وبدأ هرقل يحلل كل كلمة سمعها وكل معلومة حصل عليها حتى يخرج بإستنتاج، وأعلن ذلك الإستنتاج ترجمان هرقل، قال هرقل: سألتك عن نسبه، فذكرت أنه فيكم ذو نسب، وكذلك الرسل تبعث في نسب من قومها.
وسوف يبدأ هرقل يأخذ كل كلمة، وكل نقطة يثبت بها لأبي سفيان وللجميع ولنفسه قبلهم أن هذا رسول من عند الله،
ثم قال: سألتك: إن قال أحد منكم هذا القول قبله؟ فذكرت أن لا، قلت: لو كان قال أحد هذا القول قبله لقلت رجل يتأسى بقول قيل قبله.
وسألتك: هل كان من آبائه من ملك؟ فذكرت أن لا، فقلت: لو كان من آبائه من ملك، قلت: رجل يطلب ملك أبيه.
وسألتك: هل كنتم تتهمونه بالكذب قبل أن يقول ما قال؟ فذكرت أن لا، فقد أعرف أنه لم يكن ليذر الكذب على الناس ويكذب على الله.
وسألتك: أشراف الناس اتبعوه أم ضعفاؤهم؟ فذكرت أن ضعفاوهم اتبعوه. وهم أتباع الرسل.
وسألتك: أيزيدون أم ينقصون؟ فذكرت أنهم يزيدون. وكذلك أمر الإيمان حتى يتم.
وسألتك أيضا: أيرتد أحد منهم سخطا لدينه بعد أن يدخل فيه؟ فذكرت أن لا. وكذلك الإيمان حين تخالط بشاشته القلوب.
وسألتك: هل يغدر؟ فذكرت أن لا. وكذلك الرسل لا تغدر.
وسألتك: بماذا يأمر؟ فذكرت أنه يأمركم أن تعبدوا الله ولا تشركوا به شيئا، وينهاكم عن عبادة الأوثان، ويأمركم بالصلاة والصدق والعفاف.
فهذه هي تحليلات هرقل حتى خرج إلينا في نهاية الأمر بنتيجة خطيرة فعلا يقول بمنتهى الصراحة:
فإن كان ما تقوله حق فسيملك موضع قدمي هاتين )أي الشام) وقد كنت أعلم أنه خارج، ولم أكن أظن أنه منكم )فهو يستكثر أن يكون من العرب) فلو أني أعلم أني أخلص إليه لتجشمت لقائه، ولو كنت عنده لغسلت عن قدميه}.

حیكمه‌تێكیتر، بۆچی ئیسلام له‌و جێگه‌یه‌وه‌ هاتووه‌؟
یه‌كه‌م/ عه‌ره‌ب راستگۆبوون.
دووه‌م/ خاوه‌نی به‌خشینی سه‌روه‌تو سامان بوون.
باس له‌(حاته‌می ته‌ی) ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بوایه‌ نانی له‌گه‌ڵ بخواردایه‌، یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی خۆی بانگده‌كردو نانی له‌گه‌ڵ ده‌خواردو دوایی ئازادیشی ده‌كرد، ته‌نها پیاوێك بووه‌ زۆر حه‌زی له‌به‌خشنده‌یی بووه‌. عه‌ره‌ب پێشهاتنی ئه‌م ئیسلامه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌خشنده‌بوون به‌ترێیان وتووه‌: (كه‌ره‌مه‌) به‌و حوكمه‌ی كه‌ ئه‌وان به‌خشیویانه‌ به‌میوانه‌كانیان، خۆی (عنب)ی پێده‌وترێ، یاخود كه‌سێك خاوه‌نی حوشترێك بووه‌ كه‌میوانێكی هاتووه‌ حوشتره‌كه‌ی بۆ سه‌ربڕیوه‌و ده‌رخواردی داوه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌دواییدا كه‌ئیسلام هات ناوی ترێی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ (عنب). پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) ده‌فه‌رموێت: (‌إنما كرم كرم المٶمنین). واته‌: ئه‌وه‌ی به‌خشنده‌و به‌ڕێزبێت هه‌رموسوڵمانه‌ به‌خشنده‌و به‌ڕێزه‌. ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامییه‌ كاتێك دێته‌ پێشه‌وه‌ پێویستیی به‌به‌خشین هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌وكاته‌دا ئیسلام هات خه‌ڵكی سه‌روه‌تو سامانی خۆی ئه‌به‌خشی، ئێمه‌ باس له‌جیهاد ده‌كه‌ین، ئه‌م جیهاده‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت:  الَّذِينَ آَمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِنْدَ اللَّهِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ)  (التوبه‌: 20
به‌شێك له‌جیهادكردن به‌خشینی سه‌روه‌تو سامانه‌، له‌چه‌ند شوێنێكدا خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت:  إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ  (الحجرات: 15). ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكی ره‌زیلو پیسكه‌و چروك ئه‌م ئیسلامه‌ هه‌ڵبگرێت ناتوانێت، ئه‌بێت خه‌ڵكێك بێت به‌خشنده‌بێت، بۆیه‌ عه‌ره‌بیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا نموونه‌بوون بۆ به‌خشنده‌یی، پیاوێكی وه‌كو ئه‌بوبه‌كری صدیق (خوا لێیڕازیبێت) هه‌موو سه‌روه‌تو سامانی خۆی به‌خشی له‌پێناوی ئه‌م ئیسلامه‌داو چه‌ندین به‌نده‌ی كڕیوه‌و ئازادیكردوون بۆئه‌وه‌ی ببن به‌موسوڵمان، جه‌یشی موسوڵمانانی ئاماده‌كرد به‌پاره‌و سه‌روه‌تو سامانی خۆی، هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا  (صلی الله علیه و سلم)به‌پاره‌و سامانی خۆی بوو. عوسمانی كوڕی عه‌ففان (خوا لێیڕازیبێت) سه‌روه‌تو سامانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ یه‌كێك له‌سوپاكان، هه‌روه‌ها (بیری رما)ی كڕی، مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)له‌سه‌ر پاره‌و سامانی ئه‌و دروستكرا له‌مه‌دینه‌، چه‌ندین جار سه‌روه‌تو سامانی خۆی به‌خشیوه‌. عه‌بدوڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف قافڵه‌یه‌كی هێنا له‌مه‌دینه‌ هه‌ر به‌خۆرایی  ئه‌یبه‌خشییه‌وه‌ كه‌ باری (٧٠٠) حوشتربوو. ته‌ڵحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوڵلێ (٧٠٠) درهه‌می له‌شه‌وو رۆژێكدا به‌خشییه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاره‌كانی ناو مه‌دینه‌دا.
سیفه‌تێكیتر كه‌ ئیسلام بۆچی له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌؟
ئه‌ویش سیفه‌تی ئازایه‌تییه‌، عه‌ره‌بی سه‌رده‌می جاهیلی قسه‌یه‌كیان هه‌یه‌و ده‌ڵێن: “كان العرب قبل نزول الرساله‌ یفتخرون بالموى)، واته‌: شانازیان به‌مردنه‌وه‌ كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی بكوژرێن، (یستهیون بالحیاه‌ تماما) سه‌رشۆڕیبووه‌ بۆیان كه‌ نه‌كوژرێن، یه‌كێك له‌عه‌ره‌به‌كان كه‌برایه‌كی كوژراوه‌ (بلغه قتل ڕخیه) ئه‌ویش ده‌ڵێت: جا ئاساییه‌ (ان قتله فقتل ابوه واخوه وعمه) ئه‌وه‌ی كوژراوه‌ باوكو براو مامیشی كوژراوه‌. (والله لانموت حذفا) وه‌ڵا ئێمه‌ نامرین ئیلا به‌كوشتن نه‌بێت، له‌كۆتاییشدا له‌مێژوودا هاتووه‌و ده‌ڵێت: (والموت تحت ظلال السیوف شرف الموت) مردن له‌ژێر سێبه‌ری شمشێردا به‌ڕێزترین مردنه‌. هه‌ربۆیه‌ هه‌میشه‌ ئازابوون بۆ مردنو كوشتن نه‌ك له‌سه‌ر جێگه‌ مردن.
ئیسلام خه‌ڵكی ئازای ده‌وێت، هه‌رچه‌نده‌ توانای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربازییان نه‌بووه‌، به‌ڵام خه‌ڵكێكی ئازاو به‌جه‌رگبوون، خالیدی كوڕی وه‌لید له‌و كه‌ڵه‌ پیاوانه‌یه‌ له‌ناو ئه‌واندا هه‌ڵكه‌وتووه‌، له‌جه‌نگدا ده‌ڵێت: “هه‌ركاتێك منتان بینی شمشێره‌كه‌م به‌رزكرده‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌دوژمن ئێوه‌یش شمشێر به‌رزبكه‌نه‌وه‌”. هه‌میشه‌ یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ شمشێری به‌رزكردۆته‌وه‌. به‌رائی كوڕی مالیك یه‌كێكه‌ له‌هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان، له‌جه‌نگی یه‌مامه‌ ئه‌یخه‌نه‌ ناو مه‌نجه‌نیقێكه‌وه‌و فڕێیئه‌ده‌نه‌ ئه‌و دیوی قه‌ڵاكه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ بكاته‌وه‌، ئه‌و دیوی قه‌ڵاكه‌یش (٤٠٠٠) مورته‌دی لێبووه‌ له‌گه‌ڵ موسه‌یله‌مه‌ی كه‌زابدا، ئه‌مانه‌ نموونه‌ی ئازایه‌تیو حاڵه‌تی ئیستیشهادین، هه‌میشه‌ عیززه‌تیان هه‌بووه‌و سه‌ریان دانه‌نه‌واندووه‌ بۆ هیچكه‌س، عیززه‌ت سیفه‌تێك بووه‌ له‌ناو عه‌ره‌بدا كه‌ حه‌زیان به‌سه‌ربه‌رزیو ئازادی بووه‌، له‌دواییدا كه‌ ئیسلام دێت:  مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا  (فاطر: 10) هێنده‌یتر عیززه‌تیان به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌گشتی سیفاتی ئه‌وان بووه‌.
سیفه‌تێكیتر سه‌برو ئارامگرتن بوو، ئارامیانده‌گرت له‌سه‌ر گه‌رما، وشكی، سه‌رما، هه‌ژارییه‌كی زۆر، هه‌ندیك جار به‌هه‌فته‌ نانیان نه‌خواردووه‌و گوێیاننه‌داوه‌ته‌ جلوبه‌رگو به‌ژیانێكی ساده‌ ژیاونو زۆر به‌ئارامبوون، كاتێك ئه‌م ئیسلامه‌یش هاته‌ خواره‌وه‌ پێویستی به‌سه‌برگرتن هه‌بوو تابتوانن هه‌ڵیبگرن، تا سه‌بربگرن له‌سه‌ر (برسێتی، جیهادو قورسیی جه‌نگ، ماندوبوونی سه‌فه‌ری رێگه‌ی دوورودرێژ، ئابڵوقه‌ی ئابووریو كوششكردن و …هتد)، زۆر ئارامبه‌خشبوون به‌گشتی.
له‌كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌مدا لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ روونبكه‌مه‌وه‌ من باسی سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه و سلم)  نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمبوو بیگه‌یه‌نم ره‌ددانه‌وه‌ی ئه‌و جاهیلانه‌یه‌، كه‌ئه‌ڵێن بۆچی ئیسلام له‌و جێگه‌یه‌وه‌ هاتووه‌؟
له‌به‌شی رابردوو ئێستادا واته‌: به‌شی یه‌كه‌مو دووه‌م، روونكردنه‌وه‌مدا له‌سه‌ر شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) زانیمان هۆكاری هاتنی چیبووه‌و بۆچی شوێنه‌كه‌ی جزیره‌ی عه‌ره‌بی بووه‌و زمانی عه‌ره‌بی بووه‌، ئه‌مه‌یش ته‌نها بۆ بونیادنانی كه‌سایه‌تیی خوێنه‌ره‌ تا بتوانین بونیادی ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه‌ بنێینو كه‌سایه‌تیی خۆمانی له‌سه‌ر دابمه‌زرێنین.
كورته‌ی باسه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی لای خواره‌وه‌:
1- ئه‌بێت بزانین ئه‌م په‌یامه‌ پاكو بێگه‌رده‌ی خوای گه‌وره‌ ناردوویه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) ، ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵیبكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رنامه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌كیتر یان هه‌ر فه‌لسه‌فه‌و فیكرێكیتردا، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوونابێت، وه‌ ئه‌بێت ئه‌م په‌یامه‌ وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌و نابێت بڵێین: ئه‌مه‌ ئیسلامی (دیموكراسی، لیبراڵی، پۆستمۆدێرن)ه‌، چونكه‌ ته‌نها موسوڵمانی شوێنكه‌وتووی ئیسلامه‌كه‌ له‌هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندترو جوانترو به‌رزتره‌.
2- بۆئه‌وه‌ی فێربین، ده‌بێت بزانین سه‌ركه‌وتن ته‌نها له‌لای خودایه‌، نابێت واهه‌ستبكه‌ین به‌پشتیوانیی خه‌ڵكانیتر سه‌رده‌كه‌وین.. ده‌بێت موسوڵمانان له‌ناو خۆیاندا یه‌كگرتووبن پاشان ده‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
3- موسوڵمانان ده‌توانن سوود له‌یاسا دانراوه‌كانی ده‌ستی مرۆڤ وه‌ربگرن، به‌مه‌رجێك زیاننه‌گه‌یه‌نێت به‌عه‌قیده‌و دینیان.
4- پێویسته‌ ئه‌م جیله‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت بونیادیبنێین، جیلێك بێت فێری زمانی عه‌ره‌بی بن، ئه‌مه‌ خاڵێكی گرنگه‌، چونكه‌ ده‌بێت زمانی قورئان به‌پاكی رابگرینو فێری ببین تا له‌دینه‌كه‌ تێبگه‌ین.
5- له‌نزیكه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌، له‌كوردستانه‌وه‌ له‌كه‌سوكارته‌وه‌، تا بتوانیت سوودیان پێبگه‌یه‌نیت، ئه‌مه‌یش خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ  الشعراء (214). ئیسلام له‌ناو خه‌ڵكانی نزیكی خۆتدا بڵاوبكه‌ره‌وه‌ باشتره‌.
6- ئه‌م ئوممه‌ته‌ هه‌ڵناسێته‌وه‌ هه‌تا خه‌ڵكانێكی راستگۆ نه‌یبه‌ن به‌ڕێوه‌ كه‌ ئیسلامه‌كه‌یان له‌خۆیان خۆشتربوێت.
7- ده‌بێت خه‌ڵكێكی به‌خشنده‌بینو ئه‌وه‌ی باشو جوانه‌ بیبه‌خشین بۆئه‌وه‌ی رابێین له‌سه‌ر به‌خشین، ئه‌مه‌یش له‌جیهاددا خاڵێكی سه‌ره‌كییه‌.
8-  پێویسته‌ واز له‌كه‌سی ترسنۆك بهێنین، چونكه‌ ده‌بێت له‌كه‌سی ئازاو ده‌ستپاكو راستگۆوه‌ نزیكببینه‌وه‌،.
9- سووربوون له‌سه‌ر عیزه‌تی نه‌فس، ده‌بێت خه‌ڵكێك بین به‌زیلله‌تی نه‌مرین، چونكه‌ هیچكه‌س به‌ترسان، ته‌مه‌نی درێژنابێته‌وه‌و كه‌سیش به‌ئازایه‌تی ته‌مه‌نی كورتنابێت، به‌ڵام ئازایه‌تی هه‌ڵبژێرین باشترینه‌ بۆئه‌وه‌ی ژیانمان به‌شانازییه‌وه‌ بگوزه‌رێنین.
10- پێویسته‌ پشت به‌خۆمان ببه‌ستینو له‌سه‌رپێی خۆمان بووه‌ستینو له‌كاتی ته‌نگانه‌و جیهادو برسێتیو قسه‌وتنیشماندا ئارامگربین.
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ)  (غافر: 44).
جا له‌‌ئاینده‌‌دا رۆژێك دێت، ئه‌‌م قسانه‌‌ی منتان بێته‌‌وه‌‌یاد، ئێستاكه‌
من خۆمو كاروباره‌‌كانم ده‌‌ده‌‌مه‌‌ ده‌‌ستی خوا و  پشت به‌‌خوا ده‌‌به‌‌ستم، چونكه‌‌ بێگومان خوا بینایه‌‌ به‌‌به‌‌نده‌‌كانی.
سەرچاوە
وشهد شاهد من اهلها..

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …