Home / بەشی مێژووی كورد / مێژوویەكی درەوشاوە لە قۆناغێكی ئاڵۆزدا

مێژوویەكی درەوشاوە لە قۆناغێكی ئاڵۆزدا

hgdar2341

چنوور جەعفەر- مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی

شێخ محمودی حەفید، سەرەتایی شۆرشێكی مەدەنی و چەكداری كوردان بوو لەباشوری كوردستان، لەدوای نەمانی دەسەڵاتە خۆجێیەكان واتە ئەمارەتە كوردییەكان تایبەت بابان كە هەلكەوتەی لە قەڵاچوالان دەگوازرێتەوە بۆ شاری سلێمانییان دەكرێت بلێین: شاری سلێمانی دەبیێتەوە پایتەختی بزوتنەوەی شۆرشی كورد بۆ حوكمدارییەكەی مەلیك مەحموود.
ئەوەی مەبەستە ئاماژەیەكی كورت و خێرا بە قۆناغ بوونی ئەو ململانێ زۆرانەی كە هاوسەردەم قۆناغی شۆرشەكەی شێخ محمودی مەلیك بووە.
دەمەوێت لەم ڕۆژ۱۹٥٦_۱٠_۹ یادی وەفاتی ڕۆحی زیندوویان لەنێو گەلەكەیدا وە بیر خوێنەران بمێنمەوە.
كاتێك باس لە ئالۆزی قۆناغەكەی دەكەین مەبەستمانە ئاماژە بە بوونی هێزە نەیارەكانی كورد بكەین لەو هەرێم و ناوچەیەی كەشێخ تێدا باڵا دەست بوون ئەوانیش:
ئینگلیزەكان ،عوسمانیەكی نیوە دەسەڵاتی ئیمپراتۆر و سیستەمە كمالییەكە، عەرەبە ناسیۆنالیستەكان بە هەردوو باڵی راسترەو چەپرەوی وێرای بوونی تەوژمی بیری سۆڤیەتی ماكسیزم ولینینیزم كە وەك فریادرەسی گەڵانی ژێر دەستی وڵاتان كۆلۆنیالزم و ئیمپریالیزم تایبەت كورد خۆی نمایش دەكرد.

لێرەدادەمەوێت باسی دوای وەفاتی مەلیك محمودوە دەركەوتنی ئەو ئاراستە سیاسی و جیاوازەكانی كورد بكەم.
مێژوو نوس وێڕایی دەرك كردنی بە خالی لاوازو بەهیزی ئەو قۆناغ و مێژوە كەسایەتیەی كورد كە تاكە سەركردەی چەند سەدەی كوردە، كە بووەتە هەلگری نازناوی( مەلیك) ی پێ بەخشراوە.

دەركەوتە لاوازەكانی مێژووی سیاسی كورد دوای وەفاتی شێخی محمودی حەفید هەرچەند لە قۆناغی شێخیشدا بوونیان هەبوە بەهۆی ناكۆكی نێوان كوردانەوە بەڵام ئەتوانرێت بوترێت بە وەفاتی شێخ ئەم چەند خاڵە زۆر بەكورتی زەقتر بوونەوە وە مێژووی سەربەخۆی كوردستان تەواوەتی خامۆشكرا:

یەكەم. چۆڵ بوونی خاكی كورستان بۆ وڵاتانی ئیمپریالیزم بەریتانی و كۆلۆنیالیزمی عەرەبە ناسیۆنالیستە سوننە مەزهەبە عێراقیەكان وە زیاتر بەگژ كوردان چونەوە
دووە: گوشاری ناوخۆی ئەو هێزانەی ناومان بردن زیاتر بۆسەر رێكخراوو گروپە كوردییەكان تا ئەو ئاستەی سەرەتای ترین مافی كوردیان پێشێل دەكرد.
سێ یەم: ئەو گوشارە هەمەلایەنانەی باسكران سەركردەو هێزە كوردییەكانیان گەرانەوە مورەبەعی سەرەتاو ناچاریان كردن لە دروشمی كوردایەتی بگۆڕن بۆ عێراقچێتی و دروشمی ئۆتۆنۆمی هەڵبگرن و سەربەخۆی فەرامۆش بكرێت .بەجۆرێك تەنها بكەونە بەرگری جوگرافیایەكی دیاریكراو نەك سەربەخۆی كوردستان.

لێرەوە بەدواوە تەوژمی هیوا بەستنەوەی كورد، بە ووڵاتانی رۆژئاوا زیاتر زەق دەبێتەوە،سەرەرای سەرهەڵدانی دوو تێزی دژ بەیەك لە ناو كوردان كە یەكەمیان تەواو تیۆری دژی ئینگلیزو سەرانی ئینگلیز بە دوژمنی دیرینی كورد بدرێنە قەلەم، وە تیۆری دووەم ئەوانەی كە سۆڤیەت و ماركس و لینینیزم بە قەڵای رزكارگەری كوردان ببینن
لەگەڵ دژایەتی تەواوی بۆجوونی دووەم تا ئاستێكی دیار لەنێو كوردان رەنگی داوەتەوە.جگە لە بوونی گوشاری راسترەوە سوننە عەرەبەكان لە ناوخۆو دەرەوەی عێراق و ناوچەكە زیاتر بونە هێزی ناكۆكی نانەوە لەنێو كوردداتایبەت دوای شەری ئاوباریك و هەرەسی شۆرش و حوكمدارییەكەی مەلیك ی كوردان دۆخی ناوخۆیی وگوشارە دەرەكیەكان تا دەهات بۆ كورد قورستر دەبوون، وە دەرگای سەربەخۆی كوردیان بچوكترو بەرتەسكتر دەكردەوە كە هیوای سەربەخۆی كورد لەگەڵ مەرگی وەفاتی شێخ كوردان تا مێژوویەكی زۆر دوورتر ناتوانرا بێتەوە نێو پەراوە مێژووی و بیرەكانی تاكی كورددابە هەموو كەم و كورتیەكانی ئەمرۆ ئێمەلە دەرئەنجامی خویندنەوەی ئەم قۆناغە كە هەستی پێ دەكەین شێخ محمودی حەفیدتاكە مەلیكی، مێژووی كوردە بۆ ڕابردوو ئەمڕۆ وە ئایندەش،چونكە ئایندەی كورد ئەمڕۆ لە دەستی كەسانێكن
كە نە خوێندنەوە بۆ هەڵەكانی ڕابردوومان دەكەن، وە نە سیستەم و حەكمڕانی ئەم سەردەمە ڕێگەی هەلگری ئەو نازناوەیان پێ ئەدات .
ڕۆحت شاد مەلیكی حوكمدارییەكەی كوردستانشێخ محمودی حەفید مێژووت زیندوو و دیارە لەپەڕاوی دۆست و نەیارانت دا،

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

215091752015_11

شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان

   شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان لەبەردەم هەڕەشەی داڕوخانو لەناوچووندان! …