Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / ٨ داهێنان کە جیهانیان گۆڕی

٨ داهێنان کە جیهانیان گۆڕی

٨ داهێنان کە جیهانیان گۆڕی

801436486_136054050_758424014


ژیان


لە پاسکیلەوە بۆ مەکینەی ئۆتۆمبیل، مرۆڤ هەرگیز نەوەستاوە لە داهێنانی ئەو ئامێرانەی کە ژیانی ئاسان دەکات. هەندێک لەو داهێنانانە بوونەتە هۆی بەرەوپێشچوونی مرۆڤایەتی و گەیشتننی تەکنۆلۆژیا بە رۆژی ئێستا، لە گرنگترین ئەو داهێنانە:

١. قیبلەنما

پێش قیبلەنما، ئەستێرەکان تاکە ڕیگای دیاریکردنی ئاڕاستەکان بوون لە گەشتەکاندا. دوای داهێنانی قیبلەنما لە لایەن چینییەکانەوە لە سەدەی نۆیەمدا، خەڵکی توانیی هێزی کارۆموگناتیزی بەکاربهێنێت بۆ دیاریکردنی پێگەکانیان و ئاڕاستەی گەشتەکانیان.

٢. مەکینەی بەکاربردنی ناوخۆیی

 دروستکردنی مەکینە لەم دواییانەدا لە سەدەی ١٩ دەرکەوت و ئەوەش بووە هۆی گەیشتنی بە  سەردەمی (شۆڕشی پیشەسازی). مەکینەکە غازی گەرم بەکاردەهێنێت کە لە سوتانی نەوتەوە دروست دەبێت و ئەوەش سەرەتای داهێنانی ئۆتۆمبیل و فرۆکە بوو.

٣. کۆمپیوتەر

یەکەمین کەس بیرۆکەی داهێنانی کمپیوتەری ئاشکراکرد زانای ئینگلیزی (چارلز باباج)بوو، هەر بۆیە لە ئێستادا بە(باوکی کۆمیوتەر) دادەنرێت، بەڵام ئەو کەسەی بنەما سەرەکییەکانی کۆمپیوتەری داهێنا زانای بەناوبانگ (ئالان تۆرینگ) بوو.

٤. پەنسلین

پەنسلین بریتییە لە  ڤاکسین(کوتان) و دژە بەکتریا کە بەکاردێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێژەیەکی زۆر بەکتریا کە دەبنە هۆی نەخۆشی لە مرۆڤدا. پەنسلین لە لایەن زانای سکۆتلەندی براوەی خەڵاتی نۆبڵ(ئەلیکساندەر فلیمینگ)ەوە لە ساڵی ١٩٢٨دا دۆزرایەوە، کاتێک ئەم مادەیەی لە جۆرێک لە کەڕوەکاندا دۆزییەوە.

٥. ويل

مێژووی دروستکردنی پاسکیل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٣٥٠٠ پێش زایین. لە سەرەتادا بە مەبەستی کشتوکاڵی و گواستنەوەی سەرچاوە خۆراکییەکان بەکار دەهێندرا، بەڵام لەم ڕۆژگارەدا پاسکیل بۆ زیاتر لە هۆکارێک بەکاردێت.

٦. گڵۆپ

چاکەی ئەم داهێنانە دەگەڕێتەوە بۆ داهێنەری بەناوبانگ (تۆماس ئەدیسۆن)، کە بە داهێنەری سەرەکی گڵۆپ و ڕوناکی ناسراوە. (ئەدیسۆن) سەدان جار شکستی هێنا پێش ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە داهێنانەکەیدا، هەر بۆیە بە نمونەی کۆڵنەدان و سەرکەوتن دادەنرێت لە جیهانی ئەمڕۆدا.

٧. تەلەفۆن و مۆبایل

یەکەم ئامێری تەلەفۆن لە ساڵی١٨٧٦دا دروستکرا پاش سەرکەوتنی زانا(ئەلیکساندەر گراهام بێڵ) لە  داهێنانی یەکەم نمونەی ڕاستەقینەی ئەم ئامێرە بە هاوکاری زانای بەناوبانگ(تۆماس واتسۆن). داهێنانی تەلەفۆن هەنگاوێکی نوێبوو لە شۆڕشی تەکنەلۆجیدا لەو سەردەمەوە هەتا ئێستا.

٨. ئینتەرنێت

چاکەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئاسان بەدەست گەیشتنی زانیاری لەم ماڵپەرە جیهانییانەوە دەگەرێتەوە بۆ زانای کۆمپیوتەری بەریتانیی (تیم بەرنێرس لی) لە ساڵی ١٩٨٩.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …