Home / مێژووى جیهان / پێناسه‌یه‌ك بۆكتیبی (الأمیر)ی ماکیافیللی

پێناسه‌یه‌ك بۆكتیبی (الأمیر)ی ماکیافیللی

پێناسه‌یه‌ك بۆكتیبی (الأمیر)ی ماکیافیللی

fb_img_1480427420754

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی فیقهی سیاسی له‌ ساڵی 1553ز نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن میكیاڤیللی ، كتێبێكی گه‌وره‌ نییه‌ به‌ڵام چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ به‌ هۆی ئه‌و چه‌مكه‌ ڕه‌وشتیانه‌ی له‌ خۆی گرتووه‌ مشت و مڕێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌یه‌ ، میكیاڤیللی به‌ كورتی ده‌ڵیت: ئه‌میر یان سه‌رۆك له‌ پێناو به‌جێهینانی ئامانجه‌كانی بۆ به‌هیزكردنی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌و پێشبردنی بۆی هه‌یه‌ ده‌ست بۆ هه‌ر ڕێگه‌و هۆكارێك ببات ، با ئه‌و هۆكاره‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕه‌وشتیش بێت ، گرنگ گه‌یشتنه‌ به‌ ئامانج ،(الغایة تبرر الوسیلة) ئامانجی باش پاساوه‌ بۆ هه‌ر هۆكارێك له‌ پیناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌، میكیاڤیللی پێی وایه‌ سروشتی ئاده‌میزاده‌كان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ شه‌ڕوخراپه‌ی تێدایه‌ ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار هۆكاری سۆزو چاكه‌و ئاكار پێش ده‌خات ، هه‌روه‌ها پیی وایه‌ ئاشتی له‌سه‌ر بناغه‌و هیزی جه‌نگ درووست ده‌كرێت ، یه‌كسانی به‌لای ئه‌وه‌وه‌  بریتیه‌ له‌ یه‌كسانی هیزه‌كان له‌ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا ، ده‌رباره‌ی چاكه‌و (فضیلة) ئه‌و پێی وایه‌ بریتییه‌ له‌ ئاوێته‌یه‌ك له‌ وزه‌و ژیری ، ده‌رباره‌ی ئایینیش میكیاڤیللی ده‌ڵێت: ئایین هۆكارێكه‌ به‌ ده‌ستی سه‌رۆكه‌وه‌ بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر گه‌ل و یه‌كخستنیان به‌ ناوی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ره‌وه‌ ، نموونه‌ش به‌ ڕۆڵی دین ده‌هینیته‌وه‌ له‌ ڕۆمای دێرین كه‌ چۆن توانییان هه‌موو په‌رستراوه‌كانی (البانثیون) یه‌كبخه‌ن و بیكه‌ن به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ تۆكمه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ، دین له‌ دیدی میكیاڤیللی ئامرازێكه‌ ده‌وله‌ت ده‌یقۆزیته‌وه‌ بۆ مه‌رامی سیاسی په‌تی ، ئه‌م كتێبه‌ بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ قه‌ده‌غه‌كراو بوو له‌ لایه‌ن كه‌نیسه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی دواجار ببێته‌ بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ سیستمی حوكمڕانی نه‌ك ته‌نها له‌ ڕۆژئاوادا ، به‌ڵكو له‌لایه‌ن وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان  وڵاته‌ به‌ناو ئیسلامیه‌كانیش ، به‌ڵكو هه‌ر حوكمڕانیكی زۆردار له‌ هه‌ر كون و قوژبنێكی ئه‌م زه‌وییه‌دا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌ زه‌بری ئاگر و ئاسن حوكم بكات و بیه‌وێت وه‌كو نه‌هه‌نگ خێروبێری وڵاته‌كه‌ی بخوات به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێت ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ بكات ،و ببێته‌ سه‌ركرده‌ی تاكڕه‌و و دیكیاتۆری ده‌مامكدار به‌ ده‌مامكی ئازادی و دیموكراسی ، پێویستی به‌و كتێبه‌یه‌ و به‌ ڕێنمایی و ئاڕاسته‌كانی كار ده‌كات ،میكیاڤیللی له‌ كتیبه‌ به‌ نێوبانگه‌كه‌یدا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان سیاسه‌ت و ره‌وشتدا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ ، ده‌وترێت ناپلیۆن و هیتله‌ر به‌ته‌وای له‌ كاره‌كانیاندا پشتیان به‌ بیرۆكه‌كانی مكیاڤیللی به‌ستووه‌ له‌ كتیبی الامیر ، هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ موسوللینی هه‌موو شه‌ویك پێش خه‌وتنی ئه‌و په‌رتووكه‌ی ده‌خوینده‌وه‌ كه‌ 50 ساڵ دوای مردنی نووسه‌ره‌كه‌ی چاپ كراوه‌.

إحسان برهان الدین

2016-11-29 سلێمانی

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …