Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / سەیر و سەمەرەکانی ئافرەتان لە مێژوودا

سەیر و سەمەرەکانی ئافرەتان لە مێژوودا

1446024724428
ماموستا یاسین احمد – وه‌رگێری ماڵپه‌ر

١.شاژن فاندین، فەرمانی دا سەرتاشەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەند بکرێت تا کەس نەزانێت قژی سپی بووە
٢. شاژنی ڤکتۆریا فەرمانی دا ھەموو شەقامەکانی کوین پارک گوڵاو رێژ بکرێت بەبۆنەی سەردانی کردنی شاژن و شازادە ئەلبرت بۆ  ئەو شارە ..
٣. شاژنە کچەکە (العزرا) کە ھاتە سەر تەختی پاشایەتی ئینگلتەرا کچ بوو و تەمەنی ٢٥ ساڵ بوو، بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ حوکمی وڵاتی کرد و ھەموو کات بیرۆکەی شووکردنی رەتدەکردەوە، ھەموو خۆشەویستی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخان کردبوو، ھەموو کاتیش دەیگووت، پێم خۆشە سواڵ بکەم و کچ بم، نەک شاژنێک بم و شوو بکەم ..
٤. ئان بەرلین، خێزانی پاشا ھنری ھەشتەم، بەھاوین و زستان دەست کێشی لەدەست دەکرد، بۆ ئەوەی کەس نەزانێت شەش پەنجەی لەدەستەکانی ھەیە .
٥. کیلۆ پاترای شاژنی میسر، پێش ئەوەی نان بخوات و بۆ ئەوەی شەھیەی ببێتەوە، پارچەیەک شەمام دەخستە ناو سیر و ئینجا دەیخوارد ..
٦. کاترینی مەزن، ئەو کاتەی بیویستبا دڵی خۆش بێت، داوای لە خزمەتکارەکانی دەکرد قاچەکانی ختۆکە بکەن و لەکاتی نان بەیانی شەش کوپ قاوەی دەخواردەوە …
٧. ماری تریزا، بەختەوەرترین شاژن بوو، چونکە خاوەنی ١٦ کوڕ و کچ بوو لەنێویاندە دووانیان ئیمپراتۆر بوون و سێ کچی شاژن بوون ..
٨. پۆلینا .. شاژنی رووسیا خێزانی قەیسەر کالیجۆلا، ئەو جلانەی لەبەری دەکرد نرخەکانی لە ٢٠٠ ھەزار دۆلار کەمتر نەبوو، ھەروەھا ملوانکەیەکی مرواری لەمل دەکرد کە نرخەکەی (٣٥٠٠٠٠٠) سێ ملیۆن و پێنج سود ھەزار دۆلار بوو ..
٩. ئینزی کاستۆر .. خێزانی بیدرای یەکەم پاشای پورتوگال، لەلایەن یەکێک لە پیاوانی کۆشک تیرۆرکرا، ئەو کاتەی پیاوەکەی حوکمی وڵاتی پورتوگالی گرتە دەست، تەرمی خێزانەکەی لە گۆڕ دەرھێنا (ئینزی کاستۆر) و لەسەر تەختی شاھانەی دانا و گووتی ئەمە شاژنی وڵاتە، بەمەش بووە یەکەم شاژنی مردوو کە حوکمی وڵاتەکەی بکات ..
١٠. شاژن مارگرێت، شاژنی نەمسا خێزانی فیلیپی سێیەم رەتیکردەوە گۆرەویەکی ئاوریشم وەک دیاری وەربگرێت کە بازرگانەکانی ئاوریشمی پێشکەشیان کردبوو، ئەمەش لەبەر ئەوەی بوو کە قاچەکانی زۆر باریک بوون و قەت حەزی پێیان نەدەکرد ..

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …