Home / بەشی مێژووی كورد / باشووری كوردستان : وڵاتی داخراو

باشووری كوردستان : وڵاتی داخراو

10509740_931374770223859_908904358658791654_n

سەلام ناوخۆش

وڵاتی داخراو وڵاتێكە كە لە ڕووی جیۆگرافیەوە ناكەوێتە سەر دەریا تا دەنگی بە دەرەوە بگات . ئەو دەوڵەتە چواردەورەی بە زەوی داپۆشراوە یا لە تەرەفێكەوە ڕووبارێكی داخراو هەیە ، بەڵام ئەم ڕووبارە دەرفەتی بۆ دروست ناكات لە سنووری خۆی دەربچێت. لە هەندێ ژێدەردا وڵاتی داخراو بە وڵاتی حەبسكراو ناو دەبەن.

لە هەموو كێشوەرەكان وڵاتی داخراو هەیە . زۆربەی دەوڵەتە داخراوەكان دەكەونە كێشوەری ئەفریكا لە پاش ئەفریكا كێشوەری ئەوروپا ، لە پاشان هەریەك لە كێشوەری ئاسیا و ئەمریكا بە تایبەتی باشووری ئەمریكا. جگە لە باشووری كوردستان 48 دەوڵەتی داخراو لە جیهاندا هەیە. شێوەی جیوپۆلتیكی وڵاتی داخراو كاریگەرێكی زۆر نەرێی لە سەر ڕەوشی ئابووری وڵات هەیە بە تایبەتی لە وڵاتی دكتاتۆریی.

باشووری كوردستان وەك وڵاتێكی داخراو هەردوو كێشەی ( سیاسی ) و ( جیۆگرافی ) هەیە ، ئەو دوو ئەگەرە وەیلێكردووە تەنیا لە ڕووی جیۆگرافیەوە داخراو نەبێ ، بەڵكو لە ڕووی سیاسیەوەش ببێتە وڵاتێكی ( حەبس)كراو. كەواتە باشووری كوردستان لە ڕووی جیۆگرافیەوە وڵاتێكی داخراوە ، لە ڕووی سیاسیەوەش ( حەبس)كراو!

هەبوونی گەندەڵی هزری و ئایدیۆلۆژی و پارەیی لە جومگەكانی كۆمەڵگای كوردی باشوور و هەردوو زیندانیكراوی جیۆگرافی و سیاسی ئەگەرن بۆ داڕمانی ئەدگاری حوكمڕانی لە وڵاتدا!

gggg

(دەوڵەتی داخراو بە بۆیەی كەسك نیشانەكراوە)

بەشێوەیەكی گشتی وڵاتانی داخراو چەند كێشەیەكی ئابووریان هەیە ، لەوانە

1.گۆشەگیری ، ناچارە كۆیلەی ئابووری وڵاتانی دراوسێ بێ تا پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە پەیدابكات ،

2.ئابووریەكی لاواز ، بەرزبوونەوەی نرخەكانی گواستنەوە،

3.لاوازی عەسكەری و سیاسی

ئەو هەموو كۆژانە هاوڵاتی بە تایبەتی فەرمانبەری حكوومی زیاتر دەركی پێ دەكات ، هەرچی وەزیر و گزیرن هەست بەو معاناتە ناكەن . قانعی شاعیر وێنەیەكی داخراوی و گەندەڵی باشووری كوردستان لە شیعرێكدا دەگوازێتەوە :

ئەمساڵ عەوداڵی پار و پێرارن

تەخەروجەكان زۆربە بێكارن

حەڵاڵ خۆرەكان زۆربەی قەرزارن

ماستاوچی و چەتەش خاوەن تەلارن

داخراوی باشووری كوردستان هێندەی سیاسیە ، جیۆگرافی نییە . دەوڵەتی عیراق بەشێكی باشووری كوردستانی بە ” جێ ناكۆك” ناوزەد كردووە ، ئەوە 12 ساڵە وەزیر و پەرلەمانتێری كورد لە بەغدا نەیانتوانیوە تەنها گوندێك لە دەڤەرەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بگەڕێننەوە ، ئەمە مانای وایە دەوڵەتە داگیركەرەكانی كوردستان لە بنەڕەتدا نایانەوێ‌ ئابووری كوردستان باش ببێت. لێرەدا كورد دەتوانێ پشت لە عیراق و توركیا و سوریا و ئیران بكات ، گە دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوای كوردستان ئەو دەرچەجیوگرافیە- سیاسیە بۆ باشوور بكەنەوە . كەواتە حیزبی كوردی لە باشوور و رۆژئاوا دەتوانن هەر خۆیان داخراوی باشووری كوردستان كۆتایی پێ بێنن! ئەو تەباییە كوردییە هەرگیز نابێت ، شەرەفخان و خانی شاعیر و موحەمەد ئەمین بە درێژی ئاماژەیان بەو ناتابەیە كردووە ، كەواتە حیزبی كوردیش وەك میری كوردی دەكات !

ئەو داخراوییەی باشوور ئەوە دوو ساڵە لە ڕێگای توركیاوە بە ڕووی جیهان كراوەتەوە ، بەڵام لە بەر چەندان هۆكار باشوور نەیتوانیوە بەو كرانەوە جیۆگرافیە ڕزگاری ببێت لە داخراوی .

بە حوكمی داخراوی باشوور ناچارە بەشێك لە پارەی نەوت بە توركیا بدات هەروەها چەند دامودەزگایەكی حیزبی لە هەولێر و سلێمانی بەشی خۆیان لە فرۆشتنی نەوت گلبدەنەوە هەروەها هەم دەرگا كردنەوەی توركیا بەو مەرجانە كوردی باشووری لە ڕووی ئابووریەوە كردۆتە كۆیلەی ئازاد !

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

imperial-mosque-istanbul

ئه‌سته‌مبۆڵا ناوه‌ندی مه‌عریفی ڕۆناكبیری كورد

  سه‌لام ناوخۆش سێكوچكه‌ی باشوور له‌ باكوور نالی، حاجی قادری كۆیی، پیره‌مێرد ……………. ——————– ده‌روازه‌ …