شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2017
Home / مێژووی ئیسلام / (فەتحی قوستەنتینیە)

(فەتحی قوستەنتینیە)

(فەتحی قوستەنتینیە)

نووسینی

محمد سعید مرسی

وەرگێڕانی

نهاد جلال حبیب الله

_ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:(لتفتحن القسطنطیننیە فلنعم الامیر امیرها ولنعلم الجیش ذلك الجیش ) رواە احمد. واتە : (بەدڵنیاییەوە قوستەنتینیە فەتح دەكرێَ بەڕاستی ئەمیرەكەی ئەمیرێكی باشەو سوپاكەیشی سوپایەكی باشە ).

_موعاوییەی كوڕی ئەبووسوفیان و مەسلەمەی كوڕی عەبدولمەلیك و چەندێكی تریان هەوڵیان داوە لەپێناو گەیشتن بەو مژدەیەی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەتحی قوستەنتینیە بكەن ،بەڵام بۆیان فەتح نەكرا.

_موحەمەدی كوڕی موراد (موحەمەدی فاتیح ) سوڵتانی عوسمانی بەسوپاكەیەوە كە دەگەیشتە پەنجا هەزارسەربازو سەدو هەشتا كەشتی دەریایی كەوتە ڕێ و لە هەموو لایەكەوە گەمارۆی قوستەنتینیەی دا .

_ سوڵتان موحەمەدی فاتیح داوای لە قوستەنتینی پاشای ڕۆم كرد تا شارەكە بدات بەدەستەوە لەبەرامبەردا هەموان پارێزراو دەبن ، بەڵام قوستەنتین بەرپەرچی دانەوە .

_ لەكاتی گەمارۆدانەكاندا سوڵتان ڕێی كەوتە گۆڕی هاوەڵی بەڕێز ئەبوو ئەیوبی ئەنصاری .

_ سوڵتان موحەمەدی فاتیح ئامادە نەبوو ئیمپراتۆری بیزەنتی سەرانەی پێ بدات لەبەرامبەر هێرش نەكردنە سەر قوستەنتینیە ، ئەویش پەنای برد بۆ ئەوروپا ، میرنیشینی جەنەوای ئەوروپی سی(30) كەشتی جەنگی بۆ نارد كەتوانییان لە(القرن الزهبی )دا ڕابوەستن عوسمانییەكان ناتوانن پێیان بگەن چونكە قوستەنتنیەكان ڕێڕەوەكەیان لەڕویاندا داخستن دوای ئەوەی كەشتیەكان چوونە ژورێ.

_ سوڵتان فەرمانی كرد تا شورەكانی شارەكە بەنوێترین تۆپەكانی ئەوكاتەی جیهان تۆپباران بكەن.

_ سوڵتان لەناو موسوڵمانەكاندا وتاری داو تا دور بكەونەوە لەكەنیسەو پەرستگاكان ئەگەر شارەكەیان فەتح كرد زیانیان پێنەگەیەنن وازیش لەقەشە و لاوازو بێتواناكان و ئەوانە بهێنن كەناجەنگن .

_موسوڵمانەكان تونێلیان لێدەدا تاسەربازەكان لەوێوە بچنە ناو شارەكە ،هەركات دوژمنان شوێنەكەیان كەشف دەكرد ئەوانیش لەشوێنێكی ترەوە دەستیان پێدەكرد ،دوژمنان لەوپەڕی ترسی بەردەوامدابوون لەبەر گومانی كتوپڕ هێرشی موسوڵمانەكان بەسەریاندا.mezhw35

_موسوڵمانەكان بورجێكی دارینیان لە سێ چین دروست كرد لەیەك شەودا ، دوژمنان بەیانی دیتیان بورجەكە لەشورەكانیان بەرزترە . هەندێ لەموجاهیدەكان چونە ئەوێ ئامادەبوون بۆ وێرانكردنی شورەكە لەسەرەوە.

_نزیكترین شوێن بۆ دەستگرتن بەسەر قوستەنتینیە لەدەریاوە لەبەرەی بەندەری (قرن الزهبی)(شاخی زێڕین) ەوە بوو، لەبەر ئەوەی ڕۆمەكان هەستیان بەمەترسییەكەی كردبوو بۆیە زنجیرەیەك ئاسنی زەبەلاحیان تێدا دانابوو، كاتێ موسوڵمانەكان ویستیان بیبڕن نەیانتوانی لەبەر هێزی پاسەوانی ڕۆمی، بۆیە سوڵتان محەمەد بیری لەوە كردەوە كە كەشتییەكانی لەدورگەی بسفۆڕەوە بگوێزێتەوە بۆ ناو (قرن الزهبی) لەڕێگەی وشكانی و بەدووری نزیكەی (6) شەش میل . كاتێ ڕاوێژكارەكان لەسەر ئەو پلانە ڕازی بوون فاتیح فرمانی دا تازەوییەكە ڕێك بكرێت و ڕیزە داری بە ڕۆن وبەز چەوركراو دابنێن پاشان سەربازەكان كەشتییەكانیان بەسەردا ڕاكێشا. بەوە توانیان لەیەك شەودا كەشتی ببەنە ناو(قرن الزهبی)یەوە ، بەو جۆرە كەشتی موسوڵمانەكان دەیانتوانی لەنزیكەوە بدەن لە دوژمن و بزووتنەوەی كەشتیەوانی دەریاییان یەكخست كەئەوە دوژمنانی سەرسام كردو كەم كردنەوە .

_سوڵتان محەمەد فرمانی دەركرد تالەهەموو لایەكی وشكانی و دەریاییەوە هێرش بكەنە سەر شارەكە سەربازەكانیش چوون بەرەو شورەكان و بەپەیژە سەركەوتن بەسەر شورەكەدا تابدەن بەسەر شارەكەدا ، بەڵام بەرەنگاری بەرگرییەكی توند بوونەوە و دوژمنان توانیان پەیژەكان هەڵگێڕنەوە بەسەریاندا ، موسوڵمانەكانیش هەر سەردەكەوتن بەردەوام بوون لەهێرش كردنەكەدا.

_سوڵتان بەنۆرە سەربازەكانی دەناردن بۆشورەكان ، ئەمەیش هێزی دەبەخشی بەموسوڵمانەكان ، لەكاتێكدا دوژمنان لەتاو بەرگری كردن لەدەست و پێكەوتبوون .

_یەكێ‌ لەسەربازەكان سەركردەی دوژمنی لەناوچەی باكوور كوشت لەجەنگێكی دەستەو یەخەدا ، بەمەیش ورەی دەستەكەی داڕماو ڕایانكرد. سوڵتان ئەمەی بەهەند وەرگرت دەستەی ئینكیشاری نارد بۆ ئەو شوێنە كە ئەوانە بە دلێری و گیانبەخشی ناسرابوون ، ئەوانیش وەك لافاو چوونە پێش و توانیان بچنە شارەكەو لەسەر شورەكانی ئاڵای عوسمانییەكانیان هەڵكرد.

_جستنیان ناودارترین سەركردەی دوژمنان توشی برینێكی توند بوو دورخرایەوە لەمەیدانی جەنگەكە.

_پاشا قوستەنتین دوچاری ترس و سام بوو كاتێ دیتی سەربازە عوسمانیەكان بە توڕەیی و توندی یەوە دەچنە ناو شارەكەوە ،بۆیە جلەكانی خۆی(جلی كۆشك) لابردوو بەشمشێرەكەیەوە جەنگا تا كوژرا.

_دەرگاكانی شارەكان كرانەوە دوای ئەوەی پاسەوانەكانیان ڕایان كرد .

_ لەساڵی 857ی كۆچیدا هاوكات بە1453 ی زاینی فەتح كرا.

_فاتیح هەستا بەگۆڕینی ناوی شارەكە بۆ (ئیسلام بول) واتە شاری ئیسلام و كردی بەپێگەی خیلافەت.

_فاتیح نیوەی كەنیسەكانی شارەكەی كڕی و گۆرینی بەمزگەوت ،نیوەكەی تریشی بەجێهێشت بۆ مەسیحییەكان تا پەیڕەوی دروشمەكانیان بكەن.

_فاتیح لەپاڵ گۆڕی هاوەڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەبو ئەیوبی ئەنصاری مزگەوتێكی بنیادناو ، ئیدی وەك نەریت فەرمانڕەوایی دانە دەست لەو مزگەوتەدا بوو ، بەو جۆرەی سوڵتانی نوێ شمشێرەكەی عوسمان ئورتوغرلی دامەزرێنەری دەوڵەتەكەی دەگرتە دەست.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

10537_873

سەرهەڵدانی فیرقە ئیسلامییەكان لەسەردەمی پێغەمبەرەوە تا ئێستا

سەرهەڵدانی فیرقە ئیسلامییەكان لەسەردەمی پێغەمبەرەوە تا ئێستا وەرگێرانی :حكیم أبوبەكر سەرەتای سەرهەڵدانی بەرەو گروپە فیكری …