پێنج شه‌ممه‌ , كانونی دووه‌م 19 2017
Home / مێژووی ئیسلام / فتووحاتی سەردەمی عوسمانی

فتووحاتی سەردەمی عوسمانی

فتووحاتی سەردەمی عوسمانی
نووسینی: محمد سعید مرسی

وەرگێڕانی نهاد جلال حبیب الله

ftwhate-osmaneakan
_سوڵَتانی عوسمانی ئورخان ئەو زەویانەی فەتح كرد كەدەكەونە ڕۆژئاوای قوستەنتینیەوە ، پاشان دەستیان گرت بەسەر قەڵای تزنب و نیمچە دورگەی غالیبولی دا كەچەندین قەڵای گرنگی هەبوو ، بەوە دەستیان زاڵبوو بەسەر گەرووی دەردەنێلدا، ئەمیش لەساڵی 860یكۆچیدا بوو.

_لەساڵی 762ی كۆچیدا سوڵتان مورادی یەكەم شاری ئەدرنەی ئەوروپی فەتح كردو كردی بەپایتەختی تالەوێوە بچێت بۆ ئەوروپا ، دواتر شاری فلیبە( ) وكلجمینا و ورداری فەتح كرد .بەو جۆرە قوستەنتنیە لە هەموو لایەكەوە بەموسوڵمانان گەمارۆ درابوو .ئەوەیش ئیمپراتۆری قوستەنتنیەی ناچار كرد تا لەگەڵ پاپادا هاوكاری بكات تا ڕێكردەو درێژبوونەوەی ئیسلامی لە نێو دڵی ئەوروپادا ڕابوەستێنێ‌ .هەروایش بوو ،پاشای صرب ئوروكی پێنجەم و سەركردەكانی بۆسنەو ئەفللاق( )و دەستەیەك لەسوارە هەڵگەڕاوەكانی مەجەڕ كەوتنە ڕێ‌ .هەموویان لەگەڵ بنكە پارێزییەكەی عوسمانی سەر ڕووباری مارتیزادا پێكیاندادا كەئەو ڕووبارە بەشاری ئەدرنەدا تێدەپەڕی .بنكە پارێزی یەكەی عوسمانی بەسەختی و توندی شكستی هێنا بەسەریاندا .میرنشینی راجوزەكە بەلای دەریای ئەدریاتیكی دا درێژ دەبوویەوە ترسا لەهێزی عوسمانی یەكان.بۆیە ڕێككەوتنێكی لەگەڵدا بەستن كەبەو پێیە ساڵانە بەبڕی پێنج سەد دۆقی زێڕ سەرانە بدات بە عوسمانی یەكان .

_پاشای صرب لازار بلیا نوفیتش و ئەمیری بولغار سیسمان ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی لەگەڵ عوسمانی یەكاندا بجەنگن .بەڵام پاش چەند وردە شەڕێك دانیان نا بە لاوازی هێزیان لەبەردەم هێزی عوسمانی یەكاندا .بۆیە ناچاربوون سەرانەی ساڵانە بدەن و سوڵتان كچەكەی ئەمیری بولغار بەهاوسەر بگرێت .بەڵام پاش ماوەیەك سەرانەیان دا ،بۆیە سوپای عوسمانییەكان چوون بۆیان وهەندێ‌ شاری صربی باشوری یوگسلافیای ئەمڕۆیان فەتح كرد .لەساڵی 784 كۆچیدا شاری صوفیایان فەتح كرد لەدوای ئەوەی سێ‌ ساڵ گەمارۆیان دا .شاری سالونیك یش فەتح كرا كە دەكەوێتە یۆنانی ئەمڕۆوە .

_سیسمان ئەمیری بولغار هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی عوسمانی .هێزە عوسمانییەكانیش بەرپەچیان دایەوە و بەتوندی شكستیان تووش كردو خۆی بەدیل گیرا .بەڵام سوڵتان هەڵوێستی جوانی لەگەڵ نواندو وەك ئەمیری نیوەی بولغار هێشتیەوە ونیوەكەی تریشی دایە پاڵ دەوڵەتی عوسمانی .

_لازاری صربی پاشەكشەی كرد بۆ ڕۆژئاوا لە دوای ئەوەی زانی بەشكستی سیسمان .عوسمانییەكان كەوتنە شوێنی و لە دەشتی كۆسۆڤۆ لە جەنگێكدا شكستیان تووش كرد كە بەناوی ئەو دەوڵەتەوە ناسراوە (قوص ئوە ) (كۆسۆڤۆ ) لەو ڕۆژەدا دەهەزار صربی كوژران .

– سوڵتان بایەزید نیوەكەی تری وڵاتی بولغاری دایە پاڵ خۆی كەپێشتر سیسمان فەرمانڕەوایی دەكرد، ئەمیش لەدوای مردنی سیسمان . بەمە بولغاریا بووبە ویلایەتێكی عوسمانی ئیسلامی.

_سوڵتانی عوسمانی موراد جەنگی كرد لەگەڵ پاشای مەجەڕدا وسوڵتان شكستی تووش كرد لەنێوانیاندا گرێبەستێك نووسرا كەتیایدا پاشای مەجەڕ وازی لەخاكەكانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دانوب هێنا بۆ عوسمانی یەكان.

_ئەمیری صرب جۆرج برنكوفتش لەدەسەڵاتەكەی خۆی ترسا ، بۆیە ڕێكەوتنێكی لەگەڵ عوسمانیەكاندا بەست و بەو پێیە دەستی لەهەندێ ناوچەی صرب هەڵگرت بۆ عوسمانیەكان و بەڵێنی دا ساڵانە سەرانە بدات ، هەروەها بەڵێنی دا پەیوەندی لەگەڵ پاشای مەجەڕٍدا ببڕێت . سوڵتان (مارا)ی كچەكەی جۆرجی بەهاوسەرگرت ، كاتێ برانكوفتش بەڵێنەكانی هەڵوەشاندەوە سوڵتان هێرشی كردە سەرو بەشێكی وڵاتی صربی فەتح كردو شەش مانگ گەمارۆی بەلگرادی دا بەڵام نەیتوانی فەتحی بكات .سوڵتان چەند جار هەوڵی دا هەرێمی ترانسلفانیا( ) ی پاشكۆی مەجەڕ فەتح بكات ،بەڵم نەیتوانی ئەوە بكات.

-سوڵتان موحەمەدی فاتیح هەستا بەفەتح كردنی قوستەنتینیە( )لەساڵی 857ی كۆچیدا ، هەروەها لەساڵی 863ی كۆچیدا فەتحی مورە( )ی كرد لەگەڵ فەتحی دورگەكانی دەریای ئیجەدا.

_ سوڵتان موحەمەدی فاتیح وڵاتی ئەفلاقی فەتح كرد لەدوای ئەو شكستەی ئەمیرەكەی كە بیست و پێنج هەزار دیلی موسوڵمانی كوشت و جەستەی شێواندن .

_كاتێ ئەمیری بۆسنە ئامادە نەبوو سەرانە بدات. موحەمەدی فاتیح چوبۆی و لەساڵی 866ی كۆچیدا فەتحی كردو (30) هەزار گەنجی ئەوێ دایانە پاڵ سوپای عوسمانی لەدوای ئەوەی موسوڵمان بونی خۆی ڕاگەیاند.

_سوڵتان موحەمەدی فاتیح لەساڵی 882ی كۆچیدا شاڵاوی بردە سەر وڵاتی بوندوقیەكان و توانی شاری كرواتیاو دلماسیا( )و ئەشقودرە فەتح بكات.

_سوڵتان موحەمەدی فاتیح لەساڵی885ی كۆچیدا شاری ئوترانت ی ئیتاڵیای فەتح كردو سوپایەكی ئامادەكرد بۆ فەتحی ڕۆماو سوێندی خوارد ئەسپەكەی لە كەنیسەی بگرسی پاپای فاتیكان دا ببەسێتەوە ، بەڵام لەساڵی 886ی كۆچیدا مەرگی هات نەیتوانی ئەوە بكات.

_سوڵتان سەلیم لەساڵی927ی كۆچیدا فەتحی بەلگرادی كرد پاشان لەساڵی929ی كۆچیدا فەتحی دورگەی ڕۆدسی كردو لەساڵی932ی كۆچیدا وڵاتی مەجەڕی فەتح كرد ، خەریك بوو لویانەی پایتەختی نەمسا فەتح بكات ئەگەر خەزێنەكە تەواو نەبوایە ، بۆیە نەیانتوانی شورەكانی و وێران بكەن .

-خەلیفە موحەمەدی چوارەم هەردوو دورگەی تیدنوس و لیمنوس ی فەتح كرد كە دەیان ڕوانی بەسەر دورگەی دەردە نیلدا .

_صەدری ئەعظه م موحەمەد كوبریلی عوسمانی توانی بچێتە نێو زەوی یەكانی نەمسا و فەتحی قەڵای (نوهزل) ی بەناوبانگ بكات ،هەروەك مورافیاو هەرێمی سیتریای فەتح كرد.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسي كؤران

Check Also

FB_IMG_1484557865251

ماجەلان کێ بوو؟؟

ماجەلان کێ بوو؟؟   هەموو دەزانین ماجەلان كێیە! بەڵام دەزانین لابولابو بوو ماجەلانی كوشت؟! ……………………………………………………………….. …