Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / چی روویدا لە نێوان وەستا خدری بەننا و عەبدولکەریم قاسم یەکەم سەرۆک وەزیرانی سیستەمی کۆماری عێراق

چی روویدا لە نێوان وەستا خدری بەننا و عەبدولکەریم قاسم یەکەم سەرۆک وەزیرانی سیستەمی کۆماری عێراق

چی روویدا لە نێوان وەستا خدری بەننا و عەبدولکەریم قاسم یەکەم سەرۆک وەزیرانی سیستەمی کۆماری عێراق :-

fb_img_1479279215263

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاک نەجات یاسین نەجار لەپەروایزی لاپەرە (١٦١) ی کتێبی (مێژووی شارەوانی هەولێر) … نووسیوەتی :-

وەستا خدر – کە سەرپەرشتی دروستکردنی گەرەکی ئازادی هەولێر دەکرد   پێ ی گووتم :-

رۆژێکیان کرێکارێک هات و رایگەیاندم کە ئەفسەرێک  لە تۆ دەگەرێ .. منیش چوومە لای .. داوای هەندێ کەرپووچی کرد بۆ دروست کردنی شۆستێک لە نێوان خیوەتی بارەگای لیوای دابەزیوو لە سەر ئەو زەویەی کە قەسری ئەحمەد چەلەبی لێ دروست کراوە .. منیش رازی بووم .. بەلام ئەو گووتی ،ئایا خاوەن پرۆژەکە بەمە رازی دەبێت ؟ منیش گووتم ، ئەو دەسەلاتەم پێ دراوە ، بەخۆشم دێم شۆستەکەت بۆ دروست دەکەم ، تەکلیفی سەربازان مەکە …پلەی سەربازی ئەفسەرەکە (زەعیم روکن بوو ).. پاش تەواو کردنی کارەکە ، سوپاسی کردم ، منیش زانیم کە ئەوان مەشقی سەربازیان هەیە (فرضیات).

پاش چەند مانگێک  سیستەمی حوکم لەعێراق ، لەرژێمی شاهانە  گۆرا بۆ رژێمی کۆماری  . رۆژێکیان خودا لێخۆشبیت (محمد حەسەن دژەیی)کە ئەندام بوو لە پرۆژەکە ، پێ ی گووتم :- ئەوە چیت کردوە  لە عەبدولکەریم بەردەوام مەدحت دەکات ؟.. منیش سەرم سورما .. گووتی :- چوومە لای بۆ زیاد کردنی سولفەی کشتوکاڵی تایبەت بە بانکی کشت وکالی هەولێر ، چاکەکەی تۆی بەبیر هاتەوە و گووتی :- سولفەکەتان زیاد دەکەین لە ٣٥٠ بۆ ٨٠٠ دینار ، بۆ خاتری وەستا خدر بەننا و هەر وەها بۆ هەموو بانکە کشتوکاڵیەکانی عێراق و داوای لێ کردم  جارێکی تر بمبینی و وەستا خدریش لەگەل خۆم بهێنم .

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …