Home / بەشی مێژووی كورد / كورد لە دووڕیانی ئیسلام سەپێنی و ئیسلام پەسەندیدا

كورد لە دووڕیانی ئیسلام سەپێنی و ئیسلام پەسەندیدا

كورد لە دووڕیانی ئیسلام سەپێنی و ئیسلام پەسەندیدا
نهاد جلال حبيب الله

گوتارێكی نوێ و جیا لە پەیامی جارانی كورد بە مێژووی پەیڕەوو هزریانەوە لەمڕۆدا هێنراوەتە مەیدان سەبارەت بەوەی كورد بە زۆر كراوە بە موسڵمان و شمشێری دەستی عەرەبە توندەكانی سەر وشترە هاتووەكانی ناو بیابانی عەرەب بە وەستانیان لە گەردنی كورداندا ناچاری كردرون زمانیان دەربڕی وشەی ناچار بێژی ئیسلام و باریان كردەی كولە مەرگگیری ئیسلامخوازی بێت ، بەڵام ئەگەر بڕوانینە سەرەتای پەیوەندی كورد و هاتنی ئیسلام و باری سەردەمەكە و حاڵ و گوزەرانی كورد و دەرەنجامی وەرگرتنی ئیسلام و پەیوەندی پتەوی دابی كوردی و پەیامی ڕەوشتخوازی ئیسلامی، ئەوا دەبینین ئەم گوتارە نوێیە زادەی كینەی بیر براوانی رۆژئاوایە كە لە پێناو گەیاندنی پەیامی رێبەرە هزریەكانیاندا بەرزی شاخەكان لەبیر دەكەن تا تۆمەتی رەقبوونیان بەرەو رووبكەنەوە.

aubyakan3

كاتێ‌ پەیامی ئیسلام هات لە ناوچەكەدا دووئیمپراتوریەتی فارسی ئاگرپەرست و روخێنەری قەڵای كوردو ڕۆمی خاچپەرستی هێرشبەر بۆسەر ڕوڵەكانی كورد هەبوون كوردیش لەو مەیدانەدا سەربازی سوخرەی فارس و راوی ناوداری رومەكان بوو, كوردەكان داخی روخانی مادیان لەسەر دەستی فارس و رژانی خوێنی ڕوڵەی كوردیان لەسەر دەستی ڕومەكان لەدڵدا بوو، بەڵام دڕندەیی هەردوو بەرە نیمچە متبووی كردبوون، هاوكات هەركات بەدوای دەروازەی دیكەدا دەگەڕان و هەر گۆڕان و نوێگەریەكیان لەلا باشتربوو لەو بارە، هەربۆیە لە قۆناغی مەككەی پێغەمبەرایەتیدا كابانی كوردی دەچێتە لای پێغەمبەر و بارو حاڵی كوردی تێدەگەیەنێت و دوو فەرموودەشی لێوە دەگێڕێتەوە، گەشبینی پێغەمبەریش لە ئاماژە فەرموودەیەەكاندا زۆر بوو كە كوردان دەبنە رزگاركەری داهاتووی قودس، پەیامی قورئانیش نازناوی خاكی پڕبەرەكەتی(پیرۆز) بە كوردان دەدا، كاتێكیش سوپای ئیسلامی بەرەو كوردستان هات پێشتر لەگەڵ عەرەبەكان بەرنگاربوویەوە، ئەو عەرەبانەی لەپێناو سەرخستنی دەمارگیری شەیتان پەسەندییان و ماستاویان بۆ دوو دێوە گەورەكە ئامادە بوون برا عەرەبە پاك ویستەكانیان بكوژن، بەهەرحاڵ سوپای ئیسلام بە دروشمی(كتێبێ بۆ رێنموونی و شمشێرێ بۆ پاراستن) هەنگاوی خۆی نا، كوردەكان كە زانییان موسڵمانەكان دێن سێ هەڵوێستیان لە بەرامبەردا گرتنەبەر:

 

یەكەم: زۆرینە خۆشحاڵ بوون بەو هیوایەی بارەكە بگۆڕێت، ئەوەبوو كوردانی شارەزوور و هەورامان و شارباژێر ژێر بەژێر لەگەڵ موسڵمانەكان رێككەوتن و پێشوەخت هەوڵی راپەڕینیان دا دژی ساسانیە فارسەكان.

 

دووەم: هەندێكیان دەترسان خراپتر بێتە جێی خراپ و تاقم تاقم بەرامبەر موسڵمانان دەوەستان، بەڵام زووبەزوو لە پەیامیان تێگەیشتن و بەریەككەوتنەكە زۆر نەبوو.

 

سێیەم: هەندێكیان لە دووڕیانی خۆشحاڵی و ترسدا وەستابوون و بەیەكجارەكی نەیاندەدایە پاڵ بارێكیان بەڵكو بەرچاوروونییان بۆ بێت، بەڵام دواجار بەرهەمی وەرگرتنی ئیسلامیان بینی و لەدژی نەوەستان.

 

پاش ئەمە دەزانین كورد لە چەند لایەنێكەوە رەزامەندی خۆی بۆ وەرگرتنی ئیسلام و خۆشحاڵی بەو پەیامە نیشانداوە:

 

یەكەم: هاتنی ئیسلام سەرەتا و پێش هەموو شتێ لێدانی ستەمكارانێك بوو كە گەورەترین ستەمیان لە كورد كردبو.

 

دووەم: پەیامی رەوشتخوازی ئیسلام و نەریتی رەوشتخوازی كوردایەتی زۆر پێكەوە تەبابوون.

 

سێیەم: بەدەمەوەهاتنی خێرای كورد بۆ ئیسلام و كەمی رێژەیی و ساتوەختی كوشتاری نێوان كورد و موسڵمانان بەڵگەیەكی دیكەیە.

 

چوارەم: كوردەكان دوای ئەوە لەچاو گەلانی دیكەدا كەمترین نەیاری و زۆرترین بەشداری ناو ژیاری ئیسلامییان هەبووە، بۆیە میرنشینی زۆر و دواتریش دەوڵەتیان هەبووە و چەندین كەسایەتی سەربازی و رۆشنبیری و هزری و ئایینیشیان هەبون.

 

تەنانەت بە هاتنی بیری ناسێونالیزمیش گلەیی ئیسلام سەپێنی بەسەر كورددا كەمتر بوو لە ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی ئیسلام، مێژونووسانیش لەسەر ئاستی گشتی كاتی و مەیدانی جیهانی كەمترین گلەییان هەیە لەسەر ئەگەری ئیسلام سەپێنی بەسەر كورددا، بەڵكو زۆرینە باس لە ساكاری و خێرایی موسڵمان بوونی كورد و دەستبەرنەدانی دواتری و تاودانە مەیدانە جیاجیاكانی دەكەن.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …