Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / مێژوونووسانی كۆن و نوێى مێژووی ئیسلامی

مێژوونووسانی كۆن و نوێى مێژووی ئیسلامی

مێژوونووسانی كۆن و نوێى مێژووی ئیسلامی

نهاد جلال حبيب الله

خوێنەری مێژووی ئیسلامی یان باشتر بڵێین توێژەری مێژووی ئیسلامی پێویستە رەچاوی بەراوردی نێوان دوو جۆر لە مێژوونووسی تایبەت بە مێژووی ئیسلامی بكات، مێژووووسانی پێشوو، مێژوونوسانی نوێ.

مێژوونووسانی كۆن:

مێژوونووسانی كۆنیش دابەش بون بەسەر چەند دەستەیەكدا:

یەكەم: مێژوونووسانی ئەهلی سوننە: زۆرترینی مێژوونووسان لەم دەستەیەن، ئەمانە زیاترین تۆماری مێژووییان هەیە، بەڵام بە داخەوە بەردەوام تۆمەتیان ئاراست دەكرێت، لە دیارترین ئەو تۆمەتانەش كە هێناویانن:

1- ئەوانە پیاوی دەربار‌و دۆستانی دەسەڵات بون بۆیە بە ویست‌و خواستی دەسەڵاتداران مێژوویان تۆمار كردووە، بۆیە هەر شتێ لە چاكەی دەسەڵاتی ئیسلامی بڵێن ئەوە ناراستیە‌و بۆ بەرژەوەندی یان لە ترسی دەسەڵات یان بەهۆی دەمارگیرییان بۆ مەزهەبەكەیان نووسیویانە، بەلام هەر ئەو كەسانە كاتێ لە نووسینی ئەم مێژوونووسانەدا كەموكورتیەكانی دەسەڵاتی ئیسلامی بەدیدەكەن دەیهێنن‌و بەرامبەر بە هەموان بۆ لێدانی مێژووی ئیسلامی بەكاری دەهێنن

2- ئەو مێژوونووسانە دەمارگیری مەزهەبییان هەبووەو لەو پَێناوەشدا ئەوەی پەیوەستی مەزهەبی خۆیان بووە لە كۆمەڵگە‌و دەسەلاتی ناو مێژووی ئیسلامیدا تۆماریان كردووەیان تەنانەت ئەگەریش نەبووبێت بۆان زیاد كردوە، هەرچیەكیش لە گەڵ مەزهەبیاندا نەگونجاو بووبێت بە سەختی لێیانداوە، با ئەو رووداوەش راستیەكی تەواو بووبێت.

3- نووسینی ئەم كەسانە دووبارەكردنەوەی رای یەكترە نەك توێژینەوەی ورد لە شتەكە، واتە ئەوان رای بەرامبەرەكان وەرناگرن، بۆیە سیفەتی بڕیاری تاكلایەنە زاڵە بەسەریاندا.

بەڵام لەراستیدا ئەم تویچژەی مێژوونووسان زۆر ستەمیان لێكراوە، لە وەڵامی ئەو گومانانەندا دەڵێن:

1- ئەو مێژوونووسانە دوو جۆر بوون، جۆرێكیان چوونەتە ناو دەربارەكان نەك بۆ ماستاوچێتی یان بۆ بەرژەوەندی شەخسی، بەڵكو تا ببنە پالپشتی خێر بۆ دەسەڵاتداران، هەروەها تا نزیك بن لە راستی رووادوەكان، لەراستیدا بروای گەنیوسەیركردنی دەسەڵات‌و دوورگرتن لێی زیانێكی زری گەیاندووە بە موسڵمانان، چوكە ئەوە وادەكات كەسانی نەزان یان زانای نادڵسۆز‌و خراپ لەدەوری دەسەڵاتداراندا بن وەك واقیعی ەمڕۆی جیهانی ئیسلامی، بەڵام زانایانی وسڵمان لە مێژووی ئیسلامیدا هاوسەنگییان لە دوورگرتن‌و نزیكبوونەوەدا پاراستووە، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت(ما استخلف خلیفة إلا له بطانتان : بطانة تأمره بالخیر وتحضه علیه ، وبطانة تأمره بالشر وتحضه علیه ، والمعصوم من عصم الله)، جا زانایان‌و مێژوونووسانی موسڵمانان هەوڵیانداوە ببنە پاڵپشت‌و كەسی نزیكی خێر‌و هاریكاری دەسەلاتداران بۆ كاری چاكە، نموونەی ئەمەش.

هەندێكی تر لە زانایان دووریان گرتووە لە دەسەڵات وەك شەیخولئیسلام ئیبنتەیمیە كە گوتاری خۆی بە دەسەلات‌و گەلیش گەیاند(من موڵكی گەلم نەك دەسەلات)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوورگرتنی لە بەرژەوەندیە شەخصیەكاندا بوو، ئەگەرنا لە بەرژەوەندیە گشتیەكاندا دەچوویە لای دەسەڵاتداران‌و لایەنی راستیەكەی پێ دەوتن‌و هاریكاریان دەبوو بۆ پەیرەوی چاكەكە، تەنانەت لەو رێیەشدا بەرگەی ئازارەكانی دەگرت.

2- ئەمەش وتەیەكی ناراستەو ستەمێكە لە هەوڵ‌و ماندووبوونیان، بۆ نموونە دەبینین مێژوونوسێكی گەورەی وەك ئیبن كەپیر كاتێ‌ دیەوێ قسە لەسەر حەلاج بكات ئەم هەنگاوانە دەگرێتەبەر:

یەكەم: هەوڵ دەدات ئەوپەری نیازی خۆی بۆ تۆماری راستیەكان بخاتەروو‌و دەڵێت(ونحن نعوژ بالله أن نقول علیه ما لم یكن قاله أو نتحمل علیه فی أقواله وأفعاله)، (ئێمە پەنادەگرین بە خوا لەوەی شتێكی بەناوەوە بڵێین كە نەیوتبێ یان شتێ زیاد بكەین لە گوفتار‌و كرداریدا).

دووەم: چی رای مێژووی تۆماری جیاواز لەسەر ژیانی هەیە دەیهێنێ تا تۆمارێكی ورد لەسەر ژیانی بخاتەبەردەست، بۆ نموونە دەڵێت(وكان یصابر نفسه ویجاهدها ولا یجلس إلا تحت السما‌ء فی وسط المسجد الحرام ولا یأكل إلا بعض قرص ویشرب قلیلا من الما‌ء معه وقت الفطور مدة سنة كاملة وكان یجلس علی صخرة فی شدة الحر فی جبل أبی قبیس وقد صحب جماعة من سادات المشایخ الصوفیة كالجنید بن محمد وعمرو بن عثمان المكی وأبی الحسین النوری).

سێیەم: رای هەریەك لەمانە وەردەگرێت لەسەری(زانایانی ئەهلی سوننە، زانایانی ئەهلی تەصەوف، كەسە نزیكەكانی وەك خەزووری‌و كوڕەكەی‌و…هتد).

چوارەم: بڕێ لە نووسینەكانی دەهێنێ‌و ئاماژەش دەدات بە نووسینەكانی.

پێنجەم: دادگایی كردنەكەی دەهێنێ‌و تۆمەتەكان لەبارەیەوەو بەرگریەكانی حەلاجیش لە خۆی دەهێنێ، باسی وردەكاری شێوازی كوشتنەكەشی دەكات‌و دەرەنجامە جیاجیاكانی كوشتنەكەشی باس دەكات.

ئەمە لە كاتێكدایە ئیبن كەپیر سەر بە مەنهەجی ئەهلی سوننە‌و جەماعەیە‌و زۆر راجیایە لە مەنهەجێ‌ كە حەلاج گرتبوویەبەر، كەچی بۆ باسی ئەو كەسایەتیە بەمجۆرە هەنگاو دەنێ.

سەبارەت بە رەخنەی سێیەم كە دەڵێن نووسینەكانی مێژوونووسانی ئەهلی سوننە یەكجۆرن ئەمەش بە راست نازانم، چونكە چەندین نوسین دەبینین تەواوكەری نووسینەكانی پێش خۆیانن، وەك زیاترینی ئەو ناونیشانانەی نووسراون(ذیل…).

بەشێكی تر لە مێژوونووسانی كۆن سەبارەت بە مێژووی ئیسلامی بریتین لە مێژوونووسانی دەستەو تاقم‌و مەزهەبەكان كە پشكی زیاتری ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ شیعەكان وەك ئەبولفەرەجی ئەصفەهانی‌و مەسعوودی، ئەم كەسانەش لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی گێڕانەوە مێژووییەكانیان هێناون، هاوكات لەبەرئەوەی نەیاری دەسەڵات بون بۆیە هەوڵیانداوە بە وردی جەخت بكەنەوە لە لایەنە سلبیەكانی ناو دەسەڵاتی ئیسلامی.

مێژوونووسانی نوێ:

كێشە گەورەكە لێرەوە دەست پێ دەكات، كاتێ‌ دەمارگیری سەرسەختانە لەنێوان را‌و مەزهەبەكاندا دەست پێ دەكات، ئەوانەی نەیاری مێژووی ئیسلامین بەو نەیاریەی پَشووی نەیارانی مێژووی ئیسلامی رازی نین، چونكە ئەمان لەمڕۆدا لەبەر قوڵبوونەوەی زیاتری داخیان ئامادە نین دان بنێن بە هیچ چاكەیەكی ئەو ئەزموونە چواردە سەدەییەدا، ئەوانەشی هەواداری ئەو مێژووەن لەبەر هێرشی زۆر ی نەیارانی مێژووی ئیسلامی پەرچەكردارێكی نارەوا نیشان دەدەن بەجۆرێ رازی نابن بە دانپێدانانەكانی مێژوونوسانی پێشووی هەوادار بە مێژووی ئیسلامی، ئەم جۆرەی ئەم نووسەرە تازانە بە تەواوی واتا هەوڵ دەدەن نووسینەكانیان پڕ بكەن لە شانازیەكانی مێژووی ئیسلامی‌و لە كونجێكەوە بە چەند دێڕێ هەندێ لە كەموكورتیەكانی مێژووی ئیسلامی باس بكەن، ئەمەش بە دڵسۆزی‌و هەوڵدان بۆ پێشرەوی بە كتێبخانەی ئیسلامی دەزانن.

بەڵام ئەم دید‌و روانینانە زۆر كێشەن، چونكە هەر ئەم بارەیە وایكردووە بێمتمانەیی بە نووسینە مێژووییەكانی پەیوەست بە مێژووی ئیسلامی لای خەڵكێكی زۆر دروست بێت بەجۆرێ كاتێ‌ هەوادارانی یەك لەو دوو رەوتە شتێك لە نووسین‌و پەیامی ئەوی دیكە دەبیستن سەرسام رادەمێنن چونكە خۆیان پێشتر شتی وایان نەبیستووە.

بەڵام سوپاس بۆ خوا خەریكە بەرەبەرە هەست دەكرێ بەم بار‌و تەنگژە سەخت‌و چەند هەنگاوێ‌ نراونبۆ توێژینەوەی دروست كە زیاد لە پشت بەستن بە بڕیاری پێشوەختە هەوڵ دەدەن بچنە ناو سەرچاوەكانەوەو بەپێی وردەكاری رووداوەكان مەسەلەكان بخەنە بەرباس، هەرچەندە تا ئێستاش بێلایەنبوون لە نووسینی مێژووییدا لە دیدی زۆرینەدا بووە بە خەیاڵ پڵاوی.

ناوةندى ئةيوبي

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …