Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مێژووی دووحزبی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ئەمریکا بە نمونە

مێژووی دووحزبی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ئەمریکا بە نمونە

مێژووی دووحزبی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ئەمریکا بە نمونە

کامەران گوڵپی
لە ساڵی ١٨٢٨ زاینی حزبی دیموکراتەکان لە ئەمریکا لە لایەن ئەو دەرەبەگانەوە کە دەستیان گرتبوو بەسەر زەوی و زاری کشتوکاڵی و لە ھەمان کاتدا مەیدانی کڕین و فرۆشی کۆیلەکانیان لەدەست دابوو، دامەزرا. کڕین و فرۆشی کویلە و بەندەکان لەو سەردەمەدا گەرموگوڕترین بازاری ھەبوو..!!!
حزبی کومارییش لە ساڵی ١٨٥٤ زاینی لە ویلایەتەکانی باکورلە لایەن دژبەرانی (کویلایەتی) و کڕین و فرۆش بە مروڤەکانەوە دامەزرا و بە ریفوڕمخوازەکان ناوزەد دەکران. چونکە لە ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی یاسای کۆیلایەتی لە ئەمریکادا بوون.
ئەم ھەنگاوەش لە ساڵی ١٨٥٦ زاینی بە ئەنجام گەیشت و چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەم جۆرەش مەودای ناکۆکی نێوان ھەر دووحزبی کۆماری و دیموکراتی تەسک بوەوە وجیاوازیەکی ئەوتویان نەما جگە لە ھەندێ بوار و بابەتی کەم بایەخ نەبێت؟
بەم شێوەیە ئالوگۆڕی دەسەڵات لە ئەمریکا دیموکراسیانە فەراھەم ھات و لەوە بەدواوە دەسەڵات گرتنە دەست لە رێگای ھەڵبژاردنەوە دیاری کرا.
کاتێک بیل کلنتون بوو بە سەروکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەموو توانایەکی خستبووەگەر بۆ گەشەسەندنی بواری کۆمەڵایەتی لەناوخۆی ئەمریکادا ھەروەک لە ھەمان کاتدا زیادکردنی کۆمەکە داراییەکانی ئەمریکا بو وڵاتانی ھەژار و تازەپێگەیشتوو لە کار و بەرنامەکانی دیموکراتەکان بوو!
بەپێچەوانەی دیموکراتەکانەوە کومارییەکان وایان دەبینی کە ئەو کۆمەک و ھاوکاریە داراییانە دەبێتە رێگر لە بەردەم گەشەی بواری کۆمەڵایەتی و ئابوری لە وڵاتدا و لە ھەمان کاتدا کۆمارییەکان لەگەڵ کەمکردنەوەی کۆمەکە داراییەکانی وڵاتەکەیان بوون بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو؟
لەم سونگەیەوە کۆمارییەکان توانیان  باجی دەوڵەت لەسەر بەرھەمھێنەران و بزنسمانەکانی ئەمریکا کەم بکەنەوە بۆیە توانیان دوای ٤٠ ساڵ لە مێژووی ئەمریکا بکەنە کۆنگرێس!
بە ھۆی فراوانی بنکەی جەماوەری ھەر دووحزب لە ئەمریکا بەردەوام بەبێ کێشە دەسەڵات دەگوازرێتەوە لەنێوانیدا بەشێوەیەکی دیموکراسی لە بەر ئەوەی لە دەستوری وڵاتدا چەسپاوە کە لایەنی براوە لە ھەڵبژاردندا “شایەنی بەڕێوەبردنی وڵاتە” دوورلە ھیچ مقومقویەک و شیر و تیغ لەیەک کێشان !
لایەنی بەرامبەریش دەبێتە ئۆپوزسیۆنێکی کارا بەرامبەر بە دەسەڵات؟
ئەو تەنگەژە و تۆمەتانەی لە لایەن لایەنە سیاسیەکان دێتە ئاراوە لە وڵاتانی دواکەوتودا لە کۆمەڵگای ئەمریکیدا بوونیان نیە. بۆیە بە ئارامی زیانی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە نەک وەکو عێراقی مەزھەبی و موتربەکراو بە دیموکراسی کە دوای دوو ساڵ و نیو لە ھەڵبژاردن وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لە بەر ململانێ سیاسیەکان ھەر بە بەتاڵی ماونەتەوە !
لێرەوە دەکرێت پەی بەو راستیە ببە‌ین کە شێوازی دووحزبی لە ئەمریکای زلھێزدا بووەتە مایەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان و خودی ئەمریکا نەک وەکو لێرە باوە دووحزب تەنھا بو دابەشکردنی خیروبیری ئەم وڵاتە لە نێوان خۆیاندا کۆکن؟
دەکرێت بوترێت کە
فرەحزبی لە رادەبەدەر پەرلەمان دەکاتە گۆڕەپانی ململانێ سیاسیەکان و دواتر ببێتە ھۆکاری ئەوەی ئەرکە گرنکەکانی پەرلەمان پشتگوێ بخرێت و بە ھۆی جەدەلی سیاسی و دەمەقاڵێی ئەندامان واز لە ئەڕکی سەرەکی پەڕلەمان بھێنرێت کە بریتیە لە
(دانانی پروژە یاسا و چاودێری حکومەت) لەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتدا؟
ئێمە لە کاتێکدا باس لە کلتوری دووحزبی دەکەین لە ئەمریکا
دەبێت ئەوە بزانین کە جیاوازی ئاسمان و رێسمانمان ھەیە لە نێوان دووحزبی لە ئەمریکا و لە وڵاتانی “جیھانی سێیەم”دا بە گشتی و لە کوردستانی خۆشەویستدا بە تایبەتی چونکە ئەم دووحزبە لە ئەمریکای (٣٠٠)ملیونیدا خاوەنی تایبەتمەندی خۆیانن کە لە لای ئێمەی تازەنەفەس بەکەشی دیموکراسی (خەون و خەیاڵە)؟
بۆ نمونە ئەوان پرۆگرامی ھەمیشەییان نیە بۆ ھەتاھەتایە!
ھەروەک یەکێکی تر لە داھێنانە جوانەکانیان کە لێرە لە سەر نەبوونی نانبڕاو دەکرێیت و ئیش و کارت رادەگیرێت ئەویش “نەبونی پێناسی حزبی و ئابونەی حزبی کە دوو تایبەتمەندی زور قەشەنگ و جوانن لە ئەمریکاداو بونیان نیە ..
ھەر کات حزب ئەم دوو تایبەتمەندیەی ھەبوو ئەوا دەبێتە خاوەن فراوانترین بنکەی جەماوەری لە ھەرشوێنکدا بێت، بەڵام ئایا لێرە ئایا دووحزبی خاوەن دەسەڵات لەھەرێم دەتوانن واز لەم دوو مەرجە بێنن بۆ ئەوەی دەرگای دیموکراسی بەڕوی خۆیاندا بکەنەوە؟
لە ساڵی ١٩٧٤دا دیموکراتەکان پێڕەو و پڕوگرامی خۆیان پەسەند کرد کە تیایدا ھاتووە “ھەموو دەنگدەرێک بۆ ئەوان ئەندامی حزبە” ھەروەک کاروباری حزب لە لایەن لیژنەیەکی باڵاوە بەڕێوە دەبرد لە رێگەی چەند لیژنەیەکی ترەوە!
بەبێ دواکەوتن ھەموو چوار ساڵ جارێک کۆنفڕاسی حزب دەبەسترێت و ھەرەمی حزبی تیا دەستنیشان دەکریت.
لە تەواوی خاکی ئەمریکادا ئەم دووحزبە بوونیان ھەیە و خاوەنی جەماوەری خۆیانن  لەبەر ئەوەی کە دەستورک ھەیە لەو وڵاتدا مافی ھاوڵاتی بوون دەپارێزێت و خۆسەپاندن بوونی نیە لە رووی حزبیەوە لە فەرھەنگی ئەمریکادا…
سەرەڕای ئەوەش لە ئەمریکا جگە لەم دووحزبە حزبی ترش بوونیان ھەیە بۆ نمونە؛ حزبی شیوعی کە لە ساڵی ١٩١٩وە دامەزراوە، بەڵام تاکو ئێستاش یەک ئەندامیان بۆ کۆنگرێس ھەڵنەبژێردراوە؟
چەند حزبێکی تر بوونیان ھەیە وەکو؛ حزبی ئەمریکای سەربەخۆ، حزبی لیبرال، حزبی سەرمایەداری…
خوزگە ئێمەش چاومان لە وڵاتانی پێشکەوتوو دەکرد لە حزبایەتی و بەڕێوەبردنی کاروباری و
وڵاتدا بۆ ئەوەی حزب بکەینە ئامرازی خزمەت کردن بە گەل و وڵات و نیشتمان و دابەش کردنی سامانی سروشتی ئەم وڵاتە بەسەر ھاوڵاتیانیدا بەبێ جیاوازی بیربۆچوون و ئینتمای حزبی بۆ ئەوەی حزب خزمەتکار بێت نەک خزمەت بکرێت، حزب بۆ ھوشیارکردنەوەی جەماوەر بێت نەک بۆچەواشەکردن، حزب حزب بێت و حکومەت حکومەت بێت؟
ئەوەندەی من ئاگادار بم سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ساڵانە موچەیەک وەردەگرێت کە لە (٦٠) شەست ھەزار باوەن زیاترنیە، بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەو پارەیە بەشی چەند رۆژی بەرپرسێکی خۆمان دەکات؟

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …