Home / مێژووى جیهان / ئایا ئه‌براهام لینكلن شازده‌هه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا موسڵمان بووه‌؟

ئایا ئه‌براهام لینكلن شازده‌هه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا موسڵمان بووه‌؟

ئایا ئه‌براهام لینكلن شازده‌هه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا موسڵمان بووه‌؟

كوردۆ شابان

كاتێك وتاره‌كانی ئه‌براهام لینكلن سه‌رۆكی شازده‌هه‌می ئه‌مه‌ریكا ده‌خوێنیته‌وه‌، ده‌بینی له‌ هه‌ندێك شوێندا پشتی به‌ ئایه‌ته‌كانی “ئینجیل” به‌ستووه‌، له‌ هه‌ندێ شوێنی تر په‌نای بۆ ئایه‌تی “قورئان” بردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ندێك پێیان وا بووه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ موسڵمان بووه‌ به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه‌، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌وه‌، له‌ بابه‌تی به‌ندایه‌تی، یه‌كسانی له‌ نێوان خه‌ڵكی، به‌و شێوه‌ باس كردووه‌ كه‌ له‌ ئیسلامدا هاتووه‌.

لینكلن له‌ سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا، كتێبی زۆری خوێندووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ بیركردنه‌وه‌كانی قووڵ بێت، ته‌نانه‌ت زۆر كتێبی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ له‌ مه‌سیحییه‌ت خوێندووه‌ته‌وه‌، وه‌ك نووسینه‌كانی “تۆماس باین” هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینیی مه‌سیحییه‌وه‌ خۆشه‌ویست نه‌بووه‌.
لای خۆشیانه‌وه‌، جووه‌كان پێیان وا بووه‌ كه‌ لینكلن به‌شێك بووه‌ له‌وان و ده‌ڵێن، خۆی به‌ مه‌زنێكی ئێمه‌ زانیوه‌ و هه‌میشه‌ گوتوویه‌تی من له‌ نه‌وه‌ی عیبرییه‌كانم. ئه‌مه‌ش قسه‌ی “ڕابی ئیساق” دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی عیبرییه‌كانه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باپیری ناوی “مردخای” بووه‌ كه‌ ناوێكی تایبه‌ته‌ به‌ جووه‌كان و “لینكلن” ناوی گوندێكی به‌ریتانییه‌ كه‌ هه‌مووی جوو بوون، پێش ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بن.

به‌ڵگه‌كان به‌ گشتی ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ئه‌براهام له‌ خانه‌واده‌یه‌كی جوو بووه‌ و دواتر بوون به‌ مه‌سیحی، به‌ڵام خۆی به‌هۆی خوێندنه‌وه‌كانییه‌وه‌، كه‌متر به‌لای مه‌سیحییه‌تدا ده‌شكێته‌وه‌ و هه‌میشه‌ جووه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی كه‌ مێژووی ئه‌و سه‌رۆكه‌یان نووسیوه‌ته‌وه‌، به‌ دڵنیایییه‌وه‌ وه‌ك كه‌سێك له‌ خۆیان ته‌ماشایان كردووه‌.

دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ژیانی ئه‌و سه‌رۆكه‌، هه‌ندێك پێیان وایه‌ له‌ دواجار، دوای شه‌ڕی ناوخۆی وڵات له‌ ساڵی 1862 بیرۆكه‌ی به‌رامبه‌ر ئاین گۆڕاوه‌، پێی وا بووه‌ ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سزای خوا به‌سه‌ر گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه‌ كه‌ تووشی ئه‌و شه‌ڕه‌ قورسه‌ی كردوون، چونكه‌ له‌ ناویاندا كۆیلایه‌تی هه‌یه‌. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكی پێیان وایه‌، ئه‌براهام موسڵمانیش نه‌بووبێ، كاریگه‌رییه‌كی زۆری قورئانی له‌سه‌ر بووه‌، چونكه‌ له‌ نێو قسه‌كانیدا، به‌ ته‌واوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

ناوی تەواوی ئەبراھام تۆماس لینکلنە، لە بەرواری 12ی شوبات/ فێبریوه‌ریی 1809ز لە ولایەتی کینتاکی ئەمه‌ریکا لەدایک بووە. تۆماس لینکۆلنی باوکی پینەچی بووە. ھەر لە تەمەنی منداڵیدا توشی خەمۆکی ئەبێت و بە ھەژاری و نەداری گەورە ئەبێت. بەڵام خەونەکانی ھەرگیز نایوەستێنن لە بەربەستەکانی ژیاندا، بەردەوام ھەوڵی ئەدا و ھەوڵی ئەدا، ببووە جێگەی سەرسامی ھاوڕێکانی شکست لە دوای شکستی کەچی ئەو ھەر ھەوڵی ئەدا و ھەوڵی ئەدا بۆ گەیشتن بەھیواو ئامانجەکانی.

لینکلن زیاتر بەھۆی مردنی دایکی توشی ئازاری دەرونی بوو، باوکیشی سارا و لینکلنی جێھێشت و ھاوسەرگیری کردەوە. لینکلن لای خالی پەروەردە ئەبێت و ئەچێتە بەر خوێندن و ئەبێتە پارێزەر لە 1831 لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێتە بازرگان و چەندین جار ئیفلاس ئەکات. بەڵام ھەر ھەوڵ ئەدات ھاوڕێکانی ئەگێڕنەوە:-لینکۆلن نەیزانیوە ماندوو بوون و شکست چییە، ئەو ھەمیشە ھەوڵی ئەدا و بێ ماندووبوون کاری دەکرد، ھەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکانی نەبووە…. لە 1840 لینکلن ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو ماری تۆد دا کرد و بوونە خاوەنی چوار منداڵ بە ناوەکانی (ڕۆبێت، تاد، ویلی، ئێدوارد).

لەو ماوەیەدا کە ھاوسەرگیری کرد چەند جارێک ئیفلاسی کرد و ھەموو سەروەت و سامانەکەی لەدەست دا… دواتر تێکەڵ بە کاری سیاسی ئەبێت، کە ئەندروجاکسۆن حەوتەمین سەرۆکی ئەمریکا ھۆکارێکی باش بوو بۆ لینکۆلن تابچێتە ناو کاری سیاسیەوە لەساڵی 1845 لینکلن داخڵی کاری سیاسی بوو و لە کۆشکی سپی کاری دەکرد، چەندین جار ھەوڵ ی بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکی وڵاتی داوە و خۆی کاندید کردووە. بەپێی سەرچاوەکان لینکۆلن 27 جار خۆی کاندید کردووە بەڵام نەچۆتە دەنگدانەوە، جگە لە کۆتا ناونووسین نەبێت کە بووە کاندید.

لینکلن یەکێ بووە لە ئەندامە بەتواناکانی پارتی کۆماری و کەسێکی لێ ھاتوو بووە. زۆربەی کارەکان بەو درابوو. جگە لەوە ئەوەی بووە ھۆی سەرسامی، لینکۆلن زۆر ھێمن بووە، وە گرنگی بە گفتوگۆ داوە. وتوویەتی:-تا گفتوگۆ ھەبێ من دەست بۆ چەک درێژ ناکەم. وەک دەبینین لینکۆلن ھەموو کارە سیاسیەکانی بە گفتوگۆ دەستی پێکردووە و لە کەشوھەوایەکی ھێمندا لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسیەکانی ئەمریکا بە ڕێکخراوە ئاینی و سەربازیەکانیشەوە گفتوگۆی کردووە. ھەوڵی داوە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو کەسێکدا ئەرێنی بێت. نەک نەرێنی، دوژمنایەتی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بەڵام دوژمنی زۆر بووە.

لینکلن تاکە دوژمنی شارەوەی رێکخراوەکان بوون بە ئاشکرا ھیچ دوژمنێکی نەبووە، لەساڵی 1861 بووە سەرۆک ی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، بەڵام لە کاتێکا بووە سەرۆک کە وڵات لە قەیران و جەنگی ناوخۆیی دا بوو، وڵات لە لێواری کەوتن و ھەستانەوەدا بوو. لینکۆلن کە باوەڕی تەواوی بەخۆی و خوای سەری بوو، ئەم بارودۆخە دژوارەی تێپەڕدا. بەڵام لە جەنگی چوار ساڵەی بەرەی باکوور و باشوور ڕزگاری نەبوو

ئەم بەخشندەی و سەرکەوتنانەی یەکەم سەرۆکی ئەمریکا ئەبراھام لینکلن بوونە ھۆی پیلانگێڕان دژی و ھەولدان بۆ تیرۆرکردنی تا سەرۆکایەتی بگەڕێتەوە دەست ڕێکخراوەکان. لە شەوی 14.4.1865 لینکۆلن لە سینەمای فۆرد تەقەی لێ کراو لە ڕۆژی دواتر کۆچی دوایی کرد.

the_assassination_of_president_lincoln_-_currier_and_ives_2

وشە

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …