وێنەی (شێخ ئەسعەدەفەندی ئەربیلیی) لە کاتی دەستگیرکردنی له لايهن (کەمالییەکان)ی دارودەستەی ئەتاتورک
، به تۆمەتی پشتگيرييكردنی شۆرشی شێخ سهعيدی پيران. شێخ مەحەمد ئهسعهد ئهفهنديی، زانا و شاعیرەکی پایەدار بوو، چەند کتێبەکی لە شەریعەت و تەسەووفدا نووسيیە و، بە زمانەکانی کورديی، فارسيی، تورکيی و عارەبيی.. هۆنراوەی عیرفانیی و غەزەلیاتیی دانایە. ئەو زاتە ساڵی 1848 لە پیرە هەولێرێ هاتيته دنيايێ، حکومەتی ئەتاتورک و فاشستهكانی نێو تورك، پاش وەی ـ شێخ علی ـ کوری بە تۆمەتی بەشداریی لە شۆرشی ـ شێح سەعیدی پیران ـ لە سێدارە دەدات، لەبەر تەمەن زۆریی شێخ ئەسعەد، فەرمانی سێدارەکەی وی لۆ بەندیخانەی هەمیشەیی دادەبەزێنێت، ساڵی 1931 لە زینداندا، شێخی ئەربیليی وەفات دەکات و، هەر لە تورکیاش لە گۆرستانی “مەنەمەن” ی کن ئەزمیر نێژراوە. شێخ ئەسعد شێخی تەریقەتی نەقشەبەندیی بووە و، چەندان موریدی هەبووە و، ئێستەش نەوەکانی لە هەولێرێ ماینە. ژیاننامە و شیعر و کتێبەکانی لە سەرچاوەکان تۆمارکراینە.
نمونەی پارچەک لە شیعرەکانی:
ئەی شەمعی شەبستانی من، ئەی نووری درەخشان
پەروانە ســـــیفەت، جان بە جەمـــــاڵی تۆ فیدابی
مومکین نیە ئەســــڵەن نە لە شاهـــی نە لە شادی
زەوقی کە لە دەرگاهــــی لە راهـــــــی تۆ پەیابی
باکی نیە قــــــــوربان، نە لە کــــوفر و نە لە ئیمان
دێوانەیی زوڵفی تــــۆ کە سەرمەســـــــتی لیقابی
چۆلی فایەق