Home / ناوداران / چاوخشانێک بە سەر ژیان و بەر هەمەکانی ناری شاعیردا ..

چاوخشانێک بە سەر ژیان و بەر هەمەکانی ناری شاعیردا ..

word-image-307

ناوی تەواوی ، مەلا کاکە حەمە: کوڕی مەلا ئەحمەد :ناسراو بە ناری شاعیر ئەو بلیمەتە خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە. چەندین ناوچەو دەڤەری کوردستان گەراوە . لە ساڵی (١٨٧۴-١٩۴۴) ژیاوە و شاعیرە مەزنەکانی بەر لە خۆی وبەرهەمەکانیان کاری گریان بە سەریەوە هەبوە و ھۆنراوەکانی نالی و مەحوی کارییان تێکردووە.شێعری بە فارسیش نوسیوەو لە شاعیرە فارسەکان گاری گەری عافز بە هۆنراوەکانیەوە دیارەو ، لە شێوەی غەزلدا هۆنیونیەتیەوە. ئەو شاعیرە مەزنەی کوردیش وەکو زۆربەی شاعیران و ناودارانی کورد وشەی «ناری»ی کردووە بە نازناوی ھۆنراوە کانی. ناری یەکێکە لە شاعیرە هەست ناسکە کانی سەر دەمی خۆی و رێبازی کلاسیکی گرتەوەو ،لە زۆر گۆرەپاندا ئەسپی سەر کێشی خەیاڵی خۆی لە دونیای زانستا تاو داوەو بەزەردە لایەنێکەوە قەتیسی نەخوارد وە.
وەکو خۆشەویستیی وئەوینداری ،
پیاهەڵدان وستایشکردنی ئایینی ،
نیشتمانپەروەریی و نەتەوایەتی.
با نەموونەیەک لە شاکارەکانی لە سەر دڵ داری سەیر کەین :!
چاوەکەم من بۆیە دایم کارو پیشەم زارییە
حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەدارییە
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھو بێ عیللەت نییە
ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەم خوارییە
من ھەر ئەو رۆژە دەسم شۆری لەڕۆحی خۆم کەدیم
حەزرەتی خوون خواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە
گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئەو مەلوول و عاجزی
روومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ بارییە
کەم بە خەندە بێ بەلامۆ حەیفە تەعنەم لێ دەدەی
لێم گەڕێ توبێ و خودا ئەم جارە دەردم کارییە
دڵ لەشامی پەرچەمی رووتا بەدایم بێ خەوە
چونکە کێشکچی لەشەودا عادەتی بێدارییە
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لەبۆ کێ حەل دەبێ؟
ھەر سەحیفە سەد ئیشارەو رەمزی تێدا جارییە
خاڵی رووخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت
قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەگەکانت لارییە
رووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش
میڕوەحەت زولف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە
ژیانی ناری وەرد تر :
ناوی کاکە حەمەیە و کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانە. لەساڵی ١٨٧۴ دا لە گوندی کیکن لە ناوچەی مەریواندا ھاتۆتە دنیاوە. لە تەمەنی شەش ساڵیدا لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە، قورئان و پەڕتووکە وردەڵەکانی تەواوکردووە، ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان، سنە، پێنجوێن، سلێمانی، بانە، سابڵاغ، وان، باشقەڵا، ھەولێر و ڕەواندز گەڕاوە. لە ڕەواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی ١٨٧٩ وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ کیکن شوێنی لە دایک بوونی . پاشان بە داوای حسێن بەگ مالکی بێلوو چۆتە گوندی بێلووی نزیک بە مەریوان و بە دەرسی وە تۆتەوە ،تا ساڵی ١٩۴۴ کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە گوندی بێلوو بەخاک سپێردراوە.
ناری لە ئەو کەسانەیەکە ھۆنراوەی ئایینی و غەرامیی ھەیە، گەلێک ھۆنراوەی نیشتمانیشی ھەیە. لە دۆستانی بە ناوبانگی ناری ئەتوانین ئاماژە بکەین بە تاھیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید پاشای کوردستان ،کە گەلێک ھۆنراوە و پەخشانی زۆر جوانی بۆ داناون .
رووی ھۆنراوەکانی
کێشی عەرووزی عەرەبی بەکارھێناوە.
یەک بونی قافیەی بە شێوازێکی جوان پاراستەوە .
هەر وەک ئەوەی کە بەرای زۆرێک لە شێعر ناسان دەڵێن : کاری گری عافزی لە سەر بووە و وشەی عەرەبی و فارسی لە ھۆنراوەکانیدا دیارە .ئەوە گۆمانی تێدا نەیە کە دەبێت وابووبێت . چوونکا ئەو شاعیرە کوردی زمانی فارسی وعەربی زانیوەو گرنگی بەوشەکاری و ڕازاندنەوە داوە، لە وشە دەربڕین و بەھرەی جێگۆر کێ بە وشە کان شارەزاییەکی باش وجوانی خوڵقێنێکی بەتوانا بووە.
ئارەزووی لە جیناس لە شێعردایە. بۆ نموونە ئەم شێعرە :
بە شمشێری مەلالەت بوو، کەوا جەرگی مەلا لەت بوو
بەڵێ مەشھووری ئافاقە مەلا نیوەی مەلالەت بوو
بە پیکی خەم لە سەر سنگی کەلالەت، گەوھەری قەلبی
وەھا لێدا زەمانە، دەستی بشکێ وەک کەلا لەت بوو
* * * *
یان خۆ لە هۆنراوەیەکی تر دا ئاوەها دێتە دەنگ ودەڵێ:
چاوه که م دیسان نیشانه ی تیری موژگانم مه که
حه یفه بێ سوچ و قه باحه ت ،تیره بارانم مه که
مه رهه می ده ردی گرانم وا له شیشه ی رووت دا
روو له من که ،رهنموونی ماڵی لوقمانم مه که
ده ردی من ده ردێ گرانه، ئه ی طه بیبی میهره بان
زه حمه تی ناحه ق مه کێشه ،تازه ده رمانم مه که
ڕه هزنی زولفت بفه رموو لێم گه ڕێ بێم و بڕۆم
بێ نه وام و ئاره زووی ئازار و لێدانم مه که
تاقه تی باری په رێشانی فیراقت موشکیله
دوور له ڕووی تۆ هه روه کوو زولفت په رێشانم مه که
بۆ ده که ی مه نعم له باغی وه صلی خۆت تو بیو خودا
شێت و سه ر گه ردان و وێڵی ده شت و مه یدانم مه که
دامه خه دوگمه ی یه خه ی سینه ت به سه ر په نجه ی حه یا
بێ وه فا : مه حرومی سه یری باغی سێوانم مه که
خاڵی شینت ده رخه تا بازاڕی شینم بێته وه
بۆ ڕه واجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مه که
زوڵمه تی زوڵفت ده سا لاده له سه ر کوڵمت ده مێ
بێ نه صیبی شه وق و شوعله ی ماهی تابانم مه که
من به شه ر عه ن موسته حه قم بۆ زه کاتی حوسنی تۆ
تۆ که صاحیب ده و ڵه تی ، بێ به ش له ئیحسانم مه که
پێ ی وو تم: ناری چه به حسی شه رع و راوو رێوی یه
گه ر به حاته م بم و راوه ی نیعمه ت و نانم مه که
* * * *
ناری شاعیر دۆستایەتیەکی باشی لە گەڵ تاهیر بەگی عوسمان پاشای جاف دا هەبووە. زۆر جار بەهۆنراوە یەکتریان دواندوە و هۆنراوەی هاوبەشیشیان هەیە و ئەو نمونەم لە ژیانی تاهیر بەگی جاف دا بڵاو کردۆتەوە،وە ئەوەش هۆنراوەیەکی تری تاهیر بەگە کە رووی پرسیاری بە شێعر دەکاتە هاواڵە هاو پێشە خۆشەویستەکەی و دەڵێ :
پرسیارەکەی “تاهیر بەگی وسمان پاشای جاف لە”مەلا کاک حەمەی بێلوو””ناری”
خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە
بە حەققەت ئێمە گەللەین، ئەو شوانە!
لە بەر چی وا مەڕێ خۆی مەردی چوپان؟
بە دەستی خۆی ئەخاتە بەر نیشانە
ئەگەر موئمین بە حەققەت دۆستی حەققن؟
چییە حیکمەت زەلیلی رووسیانە؟
موقەددەر بوو کە گەندۆم بێ بە رزقی
لە ئادەم بۆ دەبێ بگرێ بەهانە
کە تیرئەندازی چابوک دڵ بپێکێ!
قەباحەت کەی لە سەر حەڵقەی کەوانە؟
کە ئەو رۆخساری دڵ بێنێتە پێشۆ
نەسیبی بولبولان داد و فوغانە
لە رۆژی خوەی عەمەڵ قسمەت کراوە
لە بەر چی تۆ دەڵیێ فیعلی خۆمانە؟
کە وابوو ئاگری دۆزەخ لە بۆمان!
چ لازم دێ بکێشێ وا زوبانە؟
ئەگەر خەلقە لە بۆمان ئیختیارێ
لە بەر چی یەک بچووک و یەک کەڵانە
یەکێ بۆ پارە نانێ جان فرۆشە
یەکێ حەقی نییە شاهی جیهانە
یەکێ سوڵتانی قەسری زەڕنیگارە
یەکێ بێ جێگە و بێ خان و مانە
یەکێ دایم خەریکی عەیش و نۆشە
یەکێ کووژراوی شمشێری دەبانە
یەکێ قاروونی دەولەت هەم عینانە
یەکێ موحتاجی سککەی یەک قرانە
****
ناری شاعیر لە گەڵ مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکانیش دا شێعری هەیە ، کەلەو هۆنراوەی دا ئەوەدەر ئەخات کە لە دوورونزیک قانعی ناسیبێت خۆشی ویستوە ، هۆنراوەکەش ئەوشاهیدیە ئەدات ،
مامۆستا قانع لەژیانی دا زۆر کاری کردوە بۆ ئەوەی بەرەنجی شانی خۆی بەژیو خۆی وخێزانەکەی دەستەبەر بەکات و نۆکەریو ژێردەستەی کەسنەبێت،هیچ کارێکیشی بەلاوە نەنگی نەبوە جیالە بێگانەپرستیو نیشتیمان فرۆشی .جارێک مامۆستا قانع رێی دەکەوێتە گوندی دێی بێڵو هەندێک کلوپەلی پێدەبێت بۆ فرۆشێتن ،کە لە گوندەکان پێیان دە ووت وەردەواڵە ،کە ناوی خۆی بە خۆیەوە بووکەڵوپەلێکی زۆرو ورد،مامۆستا قانع بۆئەوەی دەنگی بە تەواوی ئاوای بگات دەچێتە سەر سەلنگوێلکێک بۆ فرۆشتنی ئەشیاکانی هاوار ئەکات .بەڵام لە شانسی خۆی کەمێک تەر ئەبێت سەلنگوێلکیش چوونکا کاوشتی لەگەڵە فشەلۆکە ،کەشتی قورسی لەسەر بێت ئەنیشێت .
لەو رۆژەدا تەڕ ئەبێت و مامۆستا قانع قاچی دەچەقێتە ناوی ،لەو کاتەشدا ناری شاعیر لەوێوە دەروات ، کە دەبینێت وەردەواڵە فرۆشە قاچەکانی رۆچونەتە ناو سەلانگوێلکە کەو وەرد سەیرئ ئەکات ودەی ناسێتەوە. کە ئەوە مامۆستا قانعی شاعیرو هاو پیشەیەتی و لە لایەک دڵی پێی ئەسوتێ لە لایەک دەی هەوێت گەری پێبکات ، لەسەر خۆ خامەکەی دەردێنێت و ئەم هۆنراوەی بەسەردا ئەڵێت .
هەر ئەمەت مابوو لە سەلوێن كا چەقیو
دەست بە داوێنی زەمبیل خۆشی نەدیو
وردی وردەواڵەكەت بومەوە چ وردێ‌ وەك كلە
هاڕیام و هاتە سۆ مێشك و ئێسقانی ڕزیو
تۆ و كلە و تو ئەڵفەین و دەرزی و دەزوو
وەك خلۆكی سەرتەشی ئەم ڕاس و نیو
تۆ و بنێشت و ئاوێنە و شانە و خەنە
تۆ و لە ئیشی شان و مل ئارەق سڕیو
ویستی خۆتە خۆئەزانم نانە وشكێ‌ هەر ئەبێ‌
كێم وەكو تۆیە بنازم هەی بە دنیا پێكەنیو
وردەواڵە وردە وردە ڕوو وەردەوە من
ئەی لە ناڕاسی بەدوو حیلە ومەكر فڕیو
گەر بەزاهیر حازری بۆسەختی و كوێرە وەری
ژینی تۆ هەر ڕەمز و ڕازە پڕ لە هەوراز و نشیو
چوون دەڵێی من قانعم ڕاستە بەڕاستی قانعی
تۆیش لەسەر داری نەداری هەروەكو ناری فڕیو
* * * *
ئەمە ئەو شاکارە جوانە بوو کە مۆمستا مەلاکاکە حەمەی بێلو لەوەسفو بەرزی مامۆستا قانع دا ، وەکو بەڵگەیەک بۆی بەجێ هێشتوین .ئەمەی خوارەوەش وەڵامەکەی مامۆستا قانعە بۆ ناری و دەڵێ :
وەڵامی قانع بۆ ناری
وردەواڵە وردەواڵە
كێ‌ لە دەرە كێ‌ لە ماڵە
كێ‌ خەوتوە كێ‌ خەبەرە
كامە خێرە و كامە شەڕە
كلەی توورم بۆیە هانی
مژمۆر بیكاتە چاوانی
زەمیلەم بوو بە سەرمایە
لە هەموو بابەتی تیایە
بۆ هەركەسێ‌ كە خەوتووە
دەردەداری نەسرەوتووە
بانگی لێبكەم هەڵی سێنم
شیفای دەردی بۆ بهێنم
كۆڵ لەسەر پشت و كەلەكەم
بم بە قووربانی گەلەكەم
گەلی فەقیر و بێ‌ ئاگا
دادی ببەمە لای خوا
بڵێم ئەمەش دەستكاری تۆس
لە خیلقەتا شاكاری تۆس
بۆچی وەهای لێ‌ قەوماوە
شەسحابی كەهفیش هەڵساوە
فەیلەقوسێ‌ تر ها لێرە
دەروێشێكی تر بنێرە
دەرزیم هێنا بۆ دروومان
بۆ دەرگادانی زامەكان
دەزوو مۆمێكی بە دەورا
داگیرسێنن بێت بە چرا
كە فەرمووتە دەخولێمەوە
لەناو دەردا ئەتلیمەوە
وەكو سەلكە تەشی بەتاو
بە دەوری خۆما وەك ئاسیاو
گەڕۆكم سەر لێ‌ شێواوم
ئارەق لە پشت ئاو لە چاوم
ببم بە بنێشتە خۆشەی دەم
ببم بە ئاوێنەكەی جەم
بم بە سەهۆڵ بۆ یاو تا
توانەوەم بێ‌ بە شیفا
بێم وەها دەنگم هەڵبێنم
كوولەكە لابەم بیشكێنم
خەوتویەك لە خەو هەستێنم
بێ‌ ئاگایە ڕاچڵەكێنم
دەرمانێ‌ بم بۆ هەردوویان
بسووتێم بم بە بۆسۆ یان
ئاوێنەم هێناوە بۆیان
تەماشابكەن مێژوویان
بێنەو بۆ سەفی هەڵپەڕین
لاچوونی دەرد ئارەق سڕین
وەها دەستی یەكتر بگرن
دوژمن یان شەق بەرن بمرن
بدەن لە چەپڵەو قاوە قاو
بڵێن قانع تۆش بێرە ناو
دەس لە بناگوێ‌ و گۆرانی
بە هەورامی و بە سۆرانی
شارەزووری و بادینانی
لەك و لوڕ و كرماشانی
ئیتر هەموو خوشك و برا
كۆبینەوە ئالەم بەرا
خەلیفە نەڵێ‌ دەهۆڵ لاوە
زوڕنایش كارێكی خراوە
(ناری ) بكوتێ‌ دەهۆڵ بەتاو
لە دنیادا بیكا بە قاو
(قانع) فوو كات بە زووڕنادا
دەنگی بگات بە دنیادا
وردەواڵە وردەواڵە
كێ‌ لەدەرە كێ‌ لە ماڵە
كێ‌ خەوتوە كێ‌ خەوەرە
كامە خێرە كامە شەڕە

وسوةكةل هةوال نير

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …