Home / مێژووى جیهان / کینیا.. کۆنترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی شەڕدا

کینیا.. کۆنترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی شەڕدا

کینیا.. کۆنترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی شەڕدا

126172112016_turkana-smashed-skull

چەند زانایەک ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پاشماوەی کۆمەڵێک خەڵکیان لە وڵاتی کینیا دۆزیوەتەوە کە بە کۆنترین بەڵگەی کۆمەڵکوژی شەڕ دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

زاناکان ڕاگەیاند ئەو پاشماوەیەی کە دۆزراوەتەوە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک خەڵک کە ناویان لێناون مرۆڤی “نەتارووک” لە لایەن هێزێکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بە کۆمەڵ کوژراون و ئەو چەکانەشی کە بەکاریان هێناوە بریتی بوون لە “تیر، کوتەک و بەردی تیژ”.

شوێنەوارناسەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵ کوژیەکەدا دۆزراونەتەوە ٢٧ کەسن و مێژووی کۆمەڵکوژیەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین.

ئێسکی پیاوێک کە لە شوێنی کۆمەڵکوژیەکەدا دۆزراوەتەوە بە بەردێکی تیژ کە ناسراوە بە “ئۆبسیدیەن” کوژراوە، یەکێکی دیکەیان بە کووتەک کوژراوە کە بەر دەستەکانی و سەری کەوتووە و ژنێکیش کە لە ڕۆژەکانی کۆتایی ماوەی سکپڕیدا بووە بە کوژراوی دۆزراوەتەوە کە هەردوو قاچ و دەستەکانی بەستراونەتەوە.

لەناو کۆمەڵکوژیەکەدا چەندین کەسی دیکەی تێدایە کە شوێنەواری ئەشکەنجەدان بە ئەژنۆ، مل، دەست و پەراسووەکانیانەوە دیارە.

مارتا میرازۆن مامۆستا لە زانکۆی کامبریج دەڵێت بەڵگە دۆزراوەکان ئەوەمان پێدەڵێن ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا کوژراون بریتی بوون لەوانەی کە بۆ پێداویستیەکانی ڕۆژانەیان پشتیان بە ڕاوکردن و کۆکردنەوەی ڕووەکەکان بەستبوو.

مارتا پێی وایە ئەو کەسانەی کە کۆمەڵکوژیەکەیان ئەنجامداوە سەرەتا یەک بەیەک ئازاری نەتارووکەکانیان داوە و دوای مردنیشیان لە شوێنێک هەموویانیان ناشتووە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە تاکو نەتاروکەکان نەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن و وە زۆر بێبەزییانە ئازاری جەستەی ئەو کەسانەیان داوە کە لەناویاندا منداڵ و پیاو و ژن هەیە.

نابراو ڕوونیکردەوە دۆزینەوەی ئەو کۆمەڵکوژیەی سەردەمی چاخی بەردین ئەو بۆچوونەمان لە لا درووست دەکات کە شەڕ و کوشتن بەشێکی دانەبڕاوی ئەزموونی ژیانی مرۆڤەکانە لەسەر ڕووی زەویدا.

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ٢١ کەس لە دۆزراوەکان لەسەر و تەمەنی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵیدان و شەش کەسیان منداڵن کە تەمەنیان لە خوار شەش ساڵیدایە، بەڵام لە ناو نەتارووکەکاندا کەسی زۆر گەنج نەدۆزراوەتەوە کە زاناکان دوو بۆچوونی جیاوازیان هەیە:

١-بەشێک لە زاناکان وای بۆ دەچن گەنجەکان تەمەنەکانیان هاندەربووە بۆ ڕاکردنیان و توانیویانە لە هێرشی چەکدارەکان هەڵبێن.

٢- بەشێکی دیکە لە زاناکان پێیان وایە گەنجەکانیش هاوشێوەی ئەوانی دیکە دەرفەتی هەڵهاتنیان نەبووە، بەڵام ئەوان بە دیل گیراون و بۆ شوێنێکی دیکە گوێزراونەتەوە.

لە کۆتایدا مارتا میرازۆن دەڵێت هەر کۆمەڵکوژیەک لە هەر سەردەمێکدا کرابێت و بکرێت لە هەسارەی زەویدا دژی سرووشتی مرۆڤبوونی مرۆڤەکانە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

وەرگێڕانی: گ.ع

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …