Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / ئابووری و شارستانیەت

ئابووری و شارستانیەت

ئابووری و شارستانیەت
12795314_1025403837530922_2917295039270172931_n-310x165
د. محمد ئەمین گەناوی
هه‌ر شارستانیه‌ك به‌ ئایدیاو جیهان بینی تایبه‌تی خۆی‌و ره‌نگ دانه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئایدیاو جیهانبینیه‌ له‌ ژیانی ماددی‌‌و كاردا پێناسه‌ ئه‌كرێ و ئه‌ناسرێ. بۆ نموونه‌ كه‌ ئه‌ڵێین شارستانی ئیسلامی، فرعونی (مصری كۆن)، ڕۆمی، یان چینی یان ڕۆژئاوای مۆدێرن، هه‌ر یه‌كه‌یان جیهان بینی خۆیان هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژیانی ماددیان كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگ، عقڵیه‌ت، به‌ها مرۆییه‌كان تا ئه‌گاته‌ شێوه‌ی ژیان و ئه‌خلاقی كارو هه‌تا جۆرو شێوه‌ی خانووبه‌ره‌و ساختمان! هه‌ر ئه‌مانه‌ش پێوه‌ر بوون‌و ئه‌بنه‌ پێوه‌ر بۆ ته‌مه‌نی شارستانیه‌كان‌و ئه‌بنه‌ ڕه‌گه‌زی جیاوازیان.
به‌ڕای من مێژووی شارستانی له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد كه‌ بیری ئابووری لای مرۆڤ دروست بوو به‌ به‌كارهێنانی ئایدیاو عقل و بیری تازه‌ له‌ كاركردندا له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی. بۆ نموونه‌، كاتێ مرۆڤ له‌ قۆناغی ڕاو ده‌ستی هه‌ڵگرت و چووه‌ قۆناغی كشتووكاڵیه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای قۆناغی كشتووكاڵی، بیری چاندن، دروستكردنی جۆگه‌و كه‌ناڵی ئاوی، زانین و دیاری كردنی كاته‌كانی تۆو چاندن و دروێنه‌ و بیری به‌كارهێنانی ئامرازی كارو گواستنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی (پاراستنی) به‌روبووم ئه‌زموونی‌ فێربوون و فێركردن و راهێنان، ئه‌مجار نیشته‌جێ بوون له‌و شوێنانه‌ی گونجاون و بۆ كشتوكاڵ‌ و مانه‌وه‌ له‌ رووی ئاو و خاك و كه‌شه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها دروستكردنی قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی شارستانی دامه‌زرا به‌وه‌ی‌ كه‌ بیرو جیهان و جیهان بینی تازه‌ له‌ ده‌روبه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی ماددی و جۆری ژیان و فه‌رهه‌نگ ڕه‌نگی دایه‌وه‌. به‌ درێژایی مێژووی شارستانیه‌كان تا ڕۆژی ئه‌مرۆش فكرو جیهان بینی به‌ پاڵنه‌رو پێویستی ئابووری ڕۆژ ناسنامه‌و جیاوازی شارستانیه‌كان وه‌ فه‌رهه‌نگه‌كان دیاری ئه‌كات. بۆ نموونه‌ ئه‌مرۆ ئابوری بازاڕو به‌كارهێنانی ته‌كنولۆجیاو پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی ئابوری و بازاڕ هاوڕێك له‌گه‌ڵ‌ به‌هاو جیهان بینی ڕۆژئاوا ئه‌م شارستانیه‌ی ئه‌مرۆی رۆژئاوایان دروست كردوه‌. هه‌ر گه‌لێ توانای بیری ئابووری و به‌رهه‌مهێنانی نه‌بێ له‌گه‌ڵ‌ جیهان بینی و به‌ها و ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی تایبه‌ت به‌ خۆی له‌ شارستانی دائه‌بڕێ.
چوونكه‌ ئابوری و به‌هاو ناسنامه‌ فه‌رهه‌نگی و فه‌لسه‌فیه‌كانن، كه‌ قه‌واره‌ی میلله‌تان دروست ئه‌كه‌ن، به‌هێزی و پایه‌داری هه‌ر قه‌واره‌یه‌كیش په‌یوه‌نده‌ به‌ هێزی بنه‌ماكانی قه‌واره‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ی كورد كارمان زۆر ماوه‌ ئه‌م پایانه‌ به‌هێز بكه‌ین.
لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

الحضارة-الاسلامية

ئایا شارستانیه‌تێكی ئاوابوو ده‌توانرێت نوێ‌ بكرێته‌وه‌؟ شارستانیه‌تی ئیسلامی یان ئیسلامی شارستانی؟

ن. مهدی مزفری و. له‌فارسی یه‌وه‌ : عه‌بدولڕه‌حیم سه‌عید پێشه‌كی : ئیمكانی نوێكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تێكی داڕوخاوو …