Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / هەندێ لە دۆزینەوە و داهێنانەكانی ئەبوبەكری ڕازی لەبواری پزیشكیدا

هەندێ لە دۆزینەوە و داهێنانەكانی ئەبوبەكری ڕازی لەبواری پزیشكیدا

هەندێ لە دۆزینەوە و داهێنانەكانی ئەبوبەكری ڕازی لەبواری پزیشكیدا

ڕازی خاوەنی چەندین داهێنانی گەورەیە لەزانستی پزیشكیدا:

%d9%87%db%95%d9%86%d8%af%db%8e-%d9%84%db%95-%d8%af%db%86%d8%b2%db%8c%d9%86%db%95%d9%88%db%95-%d9%88-%d8%af%d8%a7%d9%87%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%db%95%d8%a8%d9%88

*یەكەم كەسە كە ڕیخۆڵەی ئاژەڵی بەكارهێناوە بۆ دورینەوەی برین، بەتایبەتی ڕیخۆڵەی (پشیلە). پزیشكان سودیان لەم داهێنانەی ڕازی وەرگرت و بیرۆكەكەشی بڵاوبۆوە لەنێو جیهاندا بەشێوەیەك كە تاوەكو چەند ساڵێكیش لەسەدەی بیست ڕیخۆڵەی پشیلە بەكاردەهێنرا لەكاتی دوورینەوەكانی بریندا، چونكە سەلمێنراوە باشترین ڕیخۆڵە، ڕیخۆڵەی پشیلەیە (gut cut) .
*یەكەم كەس بووە كە جیاوازی كردووە لەنێوان خوێنبەربونی خوێنبەر (النزیف الشریانی) و خوێنبەربونی خوێن هێنەر (النزیف الوریدی).. لەم بارەشەوە وتویەتی: (خوێن بەربونی خوێنبەر لەڕێگای پەنجەخستنە سەریەوە دەوەستێت و خوێن بەربونی خوێن هێنەریش لەڕێگای بەستن و پێچانەوەوە.
*یەكێكی لەدۆزینەوەكانی ئەم زانایە ئەوەیە لە باسی سێیەمی كتێبی (الحاوی) باس لەنەخۆشی (مالیخۆلیا) دەكات، پاش ئەوەی ڕای هەریەكە لە ئیبقرات و جالینۆس بەدیار ئەخات لەبارەی نەخۆشی مالیخۆلیاوە كە پێیان وابوو (لەئەنجامی دروستبونی ڕێژەیەكی زۆر لەڕەشایی تاڵ لەمێشك یان ئەندامەكانی جەستەدا دروست دەبێت ….). بەڵام ڕازی هات هۆكاری دروستبونی ئەم نەخۆشیەی بۆ هۆكاری دەرونی گەڕاندەوە و چارەسەری بەدەرمان نەكرد بەڵكو جەختی دەكردەوە لەسەر كەسی نەخۆش كە (بیربكاتەوە و تەركیز بكات و هەستەكانی ببزوێنێت) تاوەكو مێشكی بگەڕێتەوە ئاستی بیركردنەوەی جارانی. ئەم چارەسەرەی ڕازی لەڕۆژئاوا دەنگۆیەكی گەورەی نایەوە و ئەوانیش بیریان لەوە كردەوە كەوا بڕێك لەنەخۆشیەكان پێویستە لەڕێگای دەرونیەوە چارەسەر بكرێن نەوەكو جەستەیی، هەربۆیە دەتوانین بەم ئاكامە بگەین كە وەك دكتۆر (عادل عمرانی/ مامۆستای نەفسی لە زانكۆی تونس) دەڵێ: (یەكەم كەسە بیرۆكەی نەخۆشی دەرونی (نەفس)ی دانابێت).
*یەكەم كەسە كە باسی كرداری دەرهێنانی ئاوی چاوی كردبێ.
*یەكەم كەسە كە (ئەفیون)ی وەك چارەسەرێ دانابێ بۆ حاڵەتی كۆكەی ووشك.
*یەكەم كەسە كە باسی چۆنیەتی ئامادەكردنی دەرمانەكانی كردبێت.
*یەكەم كەسە كە باسی خوێناوی بونی میزی نەخۆشی كردووە و زانیاری تەواوی لەسەر هۆكارەكەی دەست نیشانكردووە .
*یەكەم كەسە جیاوازی كردبێت لەنێوان نەخۆشی (ئاووڵە و سورێژە).
*بەكارهێنانی بەنج بۆ بێ هۆشكردنی نەخۆش.
*بەكارهێنانی هەناسەدانی دەستكرد (نەفەسی مەصنوعی) لەكاتی سەكتەدا.

سەرچاوە
1.محمود الحاج القاسم: الموجز لما اضافە العرب فی الطب، ص43.
2. محمود الحاج قاسم: الطب عند العرب والمسلمین، ص208.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …