Home / بەشی مێژووی كورد / تەریقەت ، نەك ئیسلام لە شۆرشی كوردیدا

تەریقەت ، نەك ئیسلام لە شۆرشی كوردیدا

 

تەریقەت ، نەك ئیسلام لە شۆرشی كوردیدا
سەلام ناوخۆش

484314_546816662015048_881955565_n-copy

 

 

 

 

 

 

لە باكووری كوردستاندا جگە لە شۆرشی قۆچگیرییەكان سێ شۆڕشی خوێناوی لە سەدەی بیستەم ڕوویانداوە . ئەو سێ شۆڕشە لەبەر چەند هۆكارێكی ناوەكی و دەرەكی تووشی نوشوستی یەكلاكەرەوە بوون .
مستەفا كەمال ناسراو بە ئەتاتورك بە یارمەتی فیودالی كورد و ناسیونالیستی كوردی لە كۆتایی دەیەكان و سەرەتای بیستەكانی سەدەی بیستەم توانی بە سەر حكومەتی ئەستەمبۆل زاڵ بی!! حكومەتەكەی ئەستەمبۆلیش ” پەیمانی سیڤەر”ی مۆركردبوو ، بزاڤی ئەتاتوركیش ئەو پەیمانەی بە سێدارەی توركیا دادەنا!!
لە ماوەی حوكمڕانی ئەتاتورك 1921-1938 سێ شۆڕشی كوردی بەرپابوون :
1.شۆرشی سوننەی كوردی یا شێخ سەعیدی پیران-1925
شێخ سەعید لە ڕێگای تەریقەتی نەقشەبەندیەوە ویستی شۆڕشێكی كوردی بەرپا بكات ، بەڵام ئەفسووس پێش وەختی خۆی بەرپا بوو .ئەتاتورك بە دڕندەترین شێوە بەرەنگاری شۆرشەكە بوو .حكومەتەكەی ستالینیش چوونە پاڵ ئەتاتورك بۆ كوژاندنەوەی شۆرشەكە!
2.شۆڕشی زەردەشتی كوردی یا ئاگری داغ 1927-1930
ئەم شۆڕشە هەم چەكداری بوو هەم ڕۆشنبیری . ئیحسان نوری پاشا سەركردەی بالی عەسكەری بوو هەرچی بالی رۆشنبیری بوو ئەوە بنەماڵەی بەدرخانییەكان دەورێكی سەرەكیان تێدا بوو ، زەردەشتی سیاسی لە 1930 ەوە بووە پەیرەوی رۆشنبیری نوخبە خوێندەوارەكان.
3.شۆرشی عەلەوی كوردی یا دەرسیم 1937-1938
شۆرشی دەرسیم زیاتر شۆرشێكی عەلەوی بوو، عەلەوی كوردی .
عەلەویەكان بە بیانووی ئۆتۆنۆمی دەرسیم بەشداریان لە شۆرشی شێخ سەعید نەكرد ، بۆیە ئەتاتورك بە ئاسانی بەسەر شۆرشەكەی شێخ سەعید زاڵ بوو ! هەروەها پاش ئەوەی حكومەتەكەی ستالین بە زەبری عەسكەری بەشداریكرد ناچار بوو ئیحسان پاشا بەرەو ئیران ڕابكات هەروەها جەلادەت بەدرخان و برایەكانی بەرەو سوریا و ئەوروپا رابكەن!
پاش كوژاندنەوەی شۆرشی ” نەقشەبەندی ” و ” زەردەشتی ” كوردی ، لە ساڵی 1938 ئەتاتورك توانی بە زەبری كیمیایی كۆتایی بە شەڕی عەلەویەكان بهێنێت و سەید ڕەزای هەمان چارەنووسی شێخ سەعیدی سوننی هەبێت.
بە كورتی
هەردوو باڵی عەلمانی و سەیدی لە نێو شاری كوردی و ئەستەمبۆل هەبوو ، دوای نوشستی هەردوو باڵەكە قەت مێژووەكی سەرتاسەری لە نێو بزاڤی كوردی دروست نەبوو ، بەڵكو وەك میرنشینە فیودالەكان هەر لە قاوغی لۆكالی مانەوە.
هەر سێ شۆرشی 1925 و 1927 و 1938 سێ شۆرشی مەزهەبی و تەریقەتی بوون . ئەو سێ ئەدگارە وەیكرد هەرسێك سەر بنێنەوە . شۆرشی شێخ سەعید شۆرشی زۆربە سوننەكانی كورد بوو ، شۆرشی ئاگری داغ شۆرشی ناسیونالیستەكانی كورد بوو بە بۆیەی زەردەشتی هەرچی شۆرشی دەرسیم بوو شۆرشی عەلەویەكانی كورد بوو .

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …