پێنج شه‌ممه‌ , كانونی دووه‌م 19 2017
Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / بەڵگەنامەیەکی نهێنی فەڕەنسی دەربارەی شێخ محموود

بەڵگەنامەیەکی نهێنی فەڕەنسی دەربارەی شێخ محموود

بەڵگەنامەیەکی نهێنی فەڕەنسی دەربارەی شێخ محموود

fb_img_1476563988366

 

له‌ سه‌ركارى كونسلخانه‌ى فرانسا له‌ موسل

بۆ به‌رێز میگرى كونسلى فرانسا له‌ میزۆپۆتامیا

موسل 14  حوزیرانى 1924

 

شه‌ره‌فى ئه‌وه‌م به‌ركه‌وت له‌ رێگاى نامه‌ى ژماره‌ (28) له‌ رۆژى 8 نیسانى رابردوو هه‌ڵسوكه‌وته‌ خراپه‌كانى شیخ محمود ، كۆنه‌ پاشاى كوردستان و ئاگاداریكردنه‌وانه‌ى كه‌ دووباره‌  له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى به‌غداوه‌ لێیكراوه‌  تا  ناچارى بكه‌ن بچێته‌وه‌ پایته‌ختى عێراق،

به‌ ئاگادارى به‌رێزتان رابگه‌ینم :

شێخ كه‌ ته‌واو درك به‌ مه‌ترسیه‌كانى ئه‌م كارانه‌ ئه‌كات،هه‌رگیز نایه‌وێت گوێ  له‌م ئاگاداركردنه‌وانه‌ بگرێ، بۆمبارانى زۆرى سلێمانى كه‌ شێخ محمود تاكه‌ به‌رپرسیارى ئه‌م یۆمبارانكردنه‌یه‌،هه‌موو خه‌ڵكى، هه‌تاكو براكانى خۆشى لێی بونه‌ته‌ دژ،به‌ڵام هیچ كه‌س جورئه‌تى ئه‌وه‌ ناكات  ناچارى بكات خۆى  به‌ ده‌ست ده‌سته‌لاتكارانه‌وه‌ بدات.

به‌هۆى هاوپشتى لێكردنى زۆرى توركه‌كان ، شێخ وه‌ك سه‌ردارێكى ره‌ها واز له‌ حكومى سلێمانى ناهێنێت، هه‌میشه‌ هه‌ندێك ژاندرمه‌و ئاژانى پۆلیسى له‌ ژێر ده‌ستدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانه‌كانى جێبه‌جێبكه‌ن.كۆنه‌ پاشاى كوردستان ئه‌م چه‌ند ماوه‌ى دوایی ته‌نها بوته‌ ده‌ست كه‌لایه‌ك به‌ ده‌ست توركه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و زانیاریانه‌یان بۆ ببات كه‌ بۆ ئه‌وان گرنگه‌ و ده‌مگۆ و قاویش به‌ قازانجى ئه‌وان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ له‌ موسڵ زۆر باسى بۆمبارانكردنى زۆرى سلێمانى ده‌كرێت، بازرگانێكى مه‌سیحى( مه‌به‌ستى ئه‌حمد خواجه‌یه‌) كه‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌ رزگارى بوه‌ و چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ سلێمانى گه‌راوه‌ته‌وه‌ ره‌وشه‌كه‌ى به‌م جۆره‌ ده‌گێرێته‌وه‌ :

رۆژى 15 ئایارى رابردوو ،چوار فرۆكه‌ هاتن به‌یاننامه‌یان به‌سه‌ر سلێمانى بڵاو كرده‌وه‌، به‌شێكى ئه‌م به‌یاننامانه‌ ئاراسته‌ى شێخ محمود كرابوون و داوایان لێده‌كرد خۆى بگه‌یه‌نێته‌ ‌ ئه‌و ئۆتۆ زریپۆشه‌ى كه‌ له‌ دووراییه‌كه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر رێگاى چه‌مچه‌ماڵ چاوه‌روانى ده‌كات تا بیگه‌یه‌نێته‌ به‌غدا و ئاگاداریشتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ره‌فزكردنه‌وه‌ى ته‌واوى وڵاته‌كه‌ ده‌خاته‌ به‌ر تێكدان و پێكدان.

كاغه‌زه‌كانى تر ئاراسته‌ى دانیشتوان كرابوون ئاگادار كرابونه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى 12 رۆژ شار به‌جێبهێلێن.له‌ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م كاغه‌زانه‌ به‌گزاده‌كانى شار ، هه‌روا براكانى شێخ محمود كۆبونه‌وه‌یه‌كیان به‌ست هه‌موویان رێك كه‌وتن داوا له‌ شێخى ناوبراو بكه‌ن و كۆتاییه‌ك به‌ سیاچاره‌ى شار بهێنێت ئامۆژگاریان كرد خۆی به‌ ده‌ست فه‌رمانى ده‌سه‌لاتدارانه‌وه‌ بدات. ئه‌گه‌ر نا ئه‌نجامه‌كان زۆر ره‌ش ده‌بن هه‌م بۆ خۆى هه‌م خه‌لكى شار پێكه‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر نێردراوه‌كانى خه‌ڵكدا شیخ محمود زۆر داواى لێبوردنى پیشان دا به‌ داخه‌وه‌ بوو بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ خه‌مگینه‌ى كه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ به‌رگه‌ ناگیرێ،به‌ڵام وه‌ك  چۆن له‌ به‌خشینه‌كه‌ دڵنیا نه‌بوو، ره‌تى كرده‌وه‌ خۆى  به‌ده‌ست ده‌سه‌لاتدارانى به‌غدا بدات واى پێباش بوو بچێت له‌ ئێران دابنیشێ.

هه‌ر له‌گه‌ڵ سبێنێكه‌ى بینیمان خه‌ڵك ده‌ستیان كرد به‌وه‌ى رێگاى ئاواییه‌كان بگرنه‌ به‌ر، هۆزه‌كانى هاوسێ ده‌رفه‌تیان قۆزته‌وه‌و چوونه‌ ناو سلێمانى ده‌ستیان به‌ تاڵانى دوكان و ماڵاكان كرد، .رۆژى دیارى كراوى سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ 54  فرۆكه‌ به‌ ده‌ورو به‌رى سلێمانى خولانه‌وه‌ زۆر دڵره‌قانه‌ كه‌وتنه‌ بۆمبارانى كردنى شار و سبێنه‌كه‌ى كه‌ ده‌كاته‌ 28ى ئایار و رۆژى دواتر ئه‌و چه‌ند ماڵه‌شیان وێران كرد كه‌ هێشتا به‌ پێوه‌ مابوون.ئه‌م شاره‌ له‌ چاوى خه‌ڵكه‌ به‌دبه‌خته‌كه‌ى بوو به‌ وێرانه‌یه‌ك كه‌ له‌ دورایی چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه‌ به‌ چاوى خۆیان بۆردومانى ماڵى خۆیان ئه‌بینى.

بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌لاتدارانى به‌غدا ، شیخ محمود بریارى دا هه‌موو ره‌عایه‌ى عێراق كه‌ له‌سلێمانى ئه‌ژیان به‌ بارمته‌ بگرێت، به‌ڵام چونكه‌ شێخى ناوبراو له‌ پێش چاوى خه‌ڵكه‌ هه‌یبه‌تى له‌ ده‌ست دابوو،هیچ كه‌س ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌م فه‌رمانه‌ى جێبه‌جێ بكات.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵك هه‌موو لایه‌نگرى ده‌سه‌لاتدارانى به‌غدا بوون, هه‌تا وه‌كو هه‌مه‌وه‌ندیه‌كانیش وه‌كو ئه‌نجامى ئه‌م دڵره‌قییه‌ ئه‌و هێمن و ئاسایشه‌یه‌ ره‌هایه‌یه‌ كه‌ باڵى به‌سه‌ر كه‌ركوك كێشاوه‌.

 

عزیز

 

سه‌رچاوه‌:

شێخ محمودى حفید زاده‌  له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى فرانسی دا

1919- 1934

وه‌رگێرانى له‌ فه‌رنسیه‌وه‌ :

دكتۆر نه‌جاتى عه‌بدولا

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

img006

6 نامه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی ( داوای وه‌رگیرانی كتابه‌كانی ماركس و لینینی كردووه‌ )

به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 3 . نامه‌ی خودالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به‌ ده‌ستخه‌تی خۆی …