Home / مێژووى جیهان / سەرەتای مێژووی گاڵتەوگەپ

سەرەتای مێژووی گاڵتەوگەپ

سەرەتای مێژووی گاڵتەوگەپ286962629-216574460636108696778381719-gap

تۆفیق کەریم
حەزكردن بەدڵخۆشی و شادی ئارامش، هەروەها بێزاری لە غەم و مەراق و ناخۆشی، بەشێكن لە سروشتی مرۆڤ لە كۆن و نوێدا و هەرواش دەمێنێتەوە.
مرۆڤ كە پەیدا بووە بە گریان و پێكەنینەوە خوڵقاوەو هەرگیزیش لێی جیانابنەوە و خودا كردە (وَأَنَّهُ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَى) [النجم: 43]، واتە: (هەر ئەو دەخاتە خەنین و دەگریێنێ‌).( ) كەواتە لە پەیدابوونی یەكەم مرۆڤەوە، ئەم حەزەش تێیدا چەكەرەی كردووە، بەدیمەنێك یان قسە و چیرۆكێكی خۆش پێكەنیوەو ویستوشیەتی بەوانە بەرامبەر دڵخۆشكات، دەكرێت بڵێین لێرەوە بەشێوە سادەكەی گاڵتەوگەپ سەرهەڵدەدات و بەتێپەڕبوونی ڕۆژگار ئەمیش گەشە دەكات و لق و پۆی لێدەبێتەوە قارەمانی تیادا پەیدا دەبێت، تا گاڵتەوگەپیش دەبێتە شاباڵێكی ئەدەبی فۆلكلۆر، كە ئێستا زانستێكی سەربەخۆیە و پسپۆڕان بنەمایان بۆ داڕشتوە و تانوپۆیان لێكردوەتەوە و بەسەر چەند بەش و شێوەدا دابەشیانكردووە.
بەڵام مرۆڤەكان هەر لە سەرەتاوە و بەشێوەیەكی خۆڕسكی و بەئامانجی جیاجیا بەكاریانهێناوە، سەرنجدە كاتێك قەومەكەی ئیبراهیم (سەلامی خوای لەسەربێت) داروبەردیان دەپەرست و لە جێگەی خودا سوژدەیان بۆ دەبردن، ئیبراهیم بۆ ئەوەی سام‌و شكۆی ئەو بتە پەرستراوانە لە دەروونی قەومەكەیدا بشكێنێت، پەنا دەباتە بەر گاڵتەكردن بە بتەكان و ئەوانەش دەیانپەرستن، ئیبراهیم: رۆژێك كە تەنیا دەبێت دەچێتە بتخانەكەوە بە تەور هەموو بتەكان پارچە پارچە دەكات و ئەوجا تەورەكە دەكاتە ملی بتە گەورەكەیان و نایشكێنێت، كاتێك قەومەكەی دەگەڕێنەوە و ئەم دیمەنە دەبینن بە شپرزەیی و هەڵەداوان دەنێرن بە دوای ئیبراهیمدا و لێی دەپرسن ئەویش دەڵێت: گەورەكەیان لێیان تووڕە بووە و وا شكاندونی، جا پرسیاریان لێ بكەن ئەگەر دەئاخفن، ئەوانیش بە شەرمێكەوە دەڵێن: خۆ ئەمانە قسە ناكەن، ئەوجا ئیبراهیم سەرزەنشتیان دەكات و دەڵێت: داروبەردێكی بێدەسەڵات كە بەرگرییان لە خۆیان پێ ناكرێت و ناتوانن قسە بكەن ئێوە چۆن دەیانپەرستن، قورئانی پیرۆز بەسەرهاتەكەمان بەم شێوە بۆ دەگێڕێتەوە:
(فَجَعَلَهُمْ جُذَاذاً إِلَّا كَبِيراً لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ * قَالُوا مَن فَعَلَ هَذَا بِآلِهَتِنَا إِنَّهُ لَمِنَ الظَّالِمِينَ * قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ * قَالُوا فَأْتُوا بِهِ عَلَى أَعْيُنِ النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ * قَالُوا أَأَنتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ * قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِن كَانُوا يَنطِقُونَ * فَرَجَعُوا إِلَى أَنفُسِهِمْ فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنتُمُ الظَّالِمُونَ * ثُمَّ نُكِسُوا عَلَى رُؤُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَؤُلَاء يَنطِقُونَ * قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْئاً وَلَا يَضُرُّكُمْ * أُفّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ [الأنبياء: 58ـ 67].
واتە: (گشتی تیكەتیكە كردن، بتە مەزنەكەیان نەبێ، بەشــــكۆ بێنەوە بۆ لای ئەو. گوتیان: ئاخۆ كێ ئەم كارەی بەسەر خواكانمان هێناوە؟ دیارە لە ناهــــەقان بـــــووە. گوتیان: ئێمە بیستوومانە لاوێك دەربارەیان دەدوا، كە ناویشی ئیبراهیمە. گوتیان: بیهێنن با خەڵكیش چاویان لێ بێ، شایەت ئەوانیش شایەت بن. گوتیان: ئاخۆ ئەی ئیبراهیم! تۆ ئەم كارەت دەربارەی بتەكانمان كرد؟ گوتی: نەخێر، گەورەكەیان ئەم كارەی كرد، دە ئەوەتانێ‌ لێی بپرسن، ئەگەر دەتوانن بەرسڤتان بدەنەوە. زۆر بەخۆدا شكانەوە و ئەوسا گوتیان: دیارە خۆتان ستەمكارن. پاشان سەری خۆیان داخست : خۆت دەتزانی كە ئەمانە قسە ناكەن. گوتی: ئاخۆ ـ غەیرەز خودا ـ ئێوە شتێ‌ دەپەرستن كە نە هیچ بەهرە و پێدەدەن، نە زیانیشو لێ دەدەن؟ بێزم لە ئێوە هەستاوە و لەو شتانەش كە بە غەیرەز خودان و دەیانپەرستن، بۆ تێ ناگەن؟).( )
وەك دەبینین ئیبراهیمی تازەلاو بە شكاندنی بتەكان و هێشتنەوەی گەورەكەیان لەناویاندا، پاشان كە وەڵامی هۆزەكەی دەداتەوە، لەڕاستییدا هەم ئەو تێكوپێكشكاندنە بەو شێوە و هەم وەڵامەكەی ئیبراهیم دیمەنی پێكەنیناوی ئامانجدارن و گاڵتەكردنە بە بیروباوەڕی خەڵكەكە ئەوەبوو زۆریان دیمەنەكە كاریان تێدەكات و دەڵێن: (لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَؤُلَاء يَنطِقُونَ) [الأنبياء: 65]، واتە: (خۆت دەتزانی كە ئەمانە قسە ناكەن).( ) كەواتە مرۆڤەكان هەر لە سەرەتاوە ئەم ئەدەبەیان بەكارهێناوە بۆ گەیاندنی بیروباوەڕ و سەلماندنی قەناعەتی خۆیان بە بەرامبەرەكەیان.
خۆئەگەر لە دەق لابدەین، ئەوا بە سەرنجدانی لقەكانی فۆلكلۆر لە حەكایەت، ئەفسانە، پەندو… پێناچێت لقێكیان هەبووبێت كەم تا زۆر شتێك لە گاڵتەوگەپی تێدا هەست پێ نەكەیت، هەر نەبێت لەبەرئەوەی گاڵتەوگەپ گوێگر كەمەندكێش دەكات و تامەزرۆی بیستنی زیادو زیاتر دەكات، بێژەریش بۆ سەرنجڕاكێشان و باشتر بیستنی قسەكانی نوكتە و قسەی خۆشی ناوئاخنی ئاخاوتنەكانی كردووە.
بۆ سەلماندنی ئەم راستییە بە سەردانی لقەكانی فۆلكلۆر و خوێندنەوەیان لە ئەفسانە ـ حەكایەت ـ داستان ـ پەند ـ بەیت دڵنیا دەبین، كەواتە مێژووی گاڵتەوگەپ لەگەڵ لقەكانی دیكەی فۆلكلۆردایە و ئەوانیش هەر لە سەرەتای ژیانی مرۆڤەوە پەیدا بوون.
ئەمە وەك ئەدەبێكی دەماودەم، بەڵام وەك نووسین و داڕشتن لە لاپەڕەكانی داهاتوودا باسیان لێوە دەكەین.

* له‌ كتێبى  كاریگەريی ئیسلام لەسەر كەلتووری كورد

ئەدەبی گاڵتەوگەب وه‌رگيراوه‌.

خالكورد

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

download

مێژووی هەرێمی کشمیر و کێشە لەگەڵ هیندستان و پاکستان و چین

مێژووی هەرێمی کشمیر و کێشە لەگەڵ هیندستان و پاکستان و چین کشمیری گەورە  یەکەم/ناوی فەرمی: …