Home / بەشی مێژووی كورد / بە سەر هاتی کۆرووشی هەخامەنشی .

بە سەر هاتی کۆرووشی هەخامەنشی .

بە سەر هاتی کۆرووشی هەخامەنشی .

abdurehman_mirzayi

عەبدورەحمان میرزایی

پاش‌ ئەوەی کە کۆرووش‌سەرانسەری پارس ومیدیای هێنایەژێردەسەلاتی خوی ئەگەری شەرو ئاژاوەی لەهەموو ئاسیای رۆژاوادابلاو کردەوەو کاتی ریگای بکەوتبایەتەسەرخاکی هەرولاتیک  شەقلی کوشتن وتالان و کاولکای لەپاش‌ خۆی بە چی دەهیشت‌ . هیڕودیت لە بەشی یەکەمی بابەتی ٢١٠ تا ٢١٢ ی پرتوکە کەیدانوسیویە.


لە دوای ئەوە کە بابۆل کەوتە ژێر دەسەلاتی پارسەکان کورش ڕوی کردە رۆژ هەلات و ویستی ولاتی ماساژتەکان داگیر بکات.

ئەو ولاتە خاوەنی دانیشتوانی زۆر و شەڕا شۆ بو کە شوێنی دانیشتنییان لایەنی ڕۆژ هەلاتی ڕوباری ئاراکس یان سەیحون تا هەرێمی ئیسەدۆنەکانی دەگرتەوە. هەندێ کەس ئەوانە بە سکای دەزاننو بڕوایان وایە کە ئەو کاتە لە ئاستی مێژوی کۆکردنەوەدا دەژییان لە ڕێگای کۆکردنەوەی بەرو بومی سروشتیوە گوزەرانییان دەکرد، یەکێ لە بییانووە سەرەکییەکانی کورش بۆ داگیر کردنی ئەو  ولاتە ئەوە بو کە لە لایەنی کەسایەتییوە ناتەوواو خۆی بە بونەوەرێکی بەرزترو جییاوازتر لە ڕەسەنی مرۆڤایەتیو لە داگیر کردن و داسەپاندنی هەمە چەشنە ستەمێک بە سەر ولاتانای دیکەدا خۆی بە خاوەن ماف دەزانی.

 پادشا ماساژتەکان لە کاتی پەلامارەکەت کورش دا بۆ سەر ولاتەکەی کۆچی دوای کردبو شاژنێک کارو باری پادشای بەڕێوە دەبرد کە نێوی دۆمی ڕیس بو. کورش لە دەسپێکدا لە شاژن خوازبێنی کرد بەڵام شاژن بە مەبەستە فڕیو کارانەکەی کورشی زانیو ئاگەداری ئەوە بو کە ئامانجی پێش نییارەکە خەلەتاندنو داگیر کردنی ولاتەکەی لە لایەن کورشەوەیە نەوەک ئەوین و خۆشەویستی.

پاش ئەوە کە کورش وەلامی ڕەتی لە شاژن وەگرت ڕو بە کەنارەکانی سەیحون مڵی ناو لە سەر ئەو ڕوبارە پردێکی دروست کردو چاودێر و پارێزگاریشی بۆ  دانا کاتێ کورش سەر قالی ئەو کارانە بو شاژن بالوێزێکی بۆ خزمەتی ناو براو بە ڕێکرد و بەم شێوەیە کورشی وشیار کردەوە، ئەی پادشای میدیاکان دەست لەم کارانەت هەلگرە چونکە تۆ لە ئاکامی ئەوانە ئاگەدار نیت بە قازانجتە ئەگەر بە ولاتە پان و بەرینو سەروەت و سامانە بێ پایانەکەت دلنییا بیتو دەست لە سەر ئێمە هەلبگریت تا لە ولاتەکەماندا پادشای بکەین ئەگەر ئەم ئامۆژگاریتە بە دل بو گوێت لێ گرت کە باشەو ئەگەر ئارەزوی مل ملانێو شەڕت لە سەر دایە کەرەم کەو بێ هودە ڕەنجی بەستنی پرد لە سەر ڕوبارەکە بە خۆت مەدە ئێمە بە ماوەی ٣ ڕۆژ لە کەنارەکانی سەیحون دور دەکەوینەوەو تۆ دەتوانی لەشکرەکەت دەربازی ولاتی ئێمە بکەیت وە ئەگەر ئەوەشت بە دل نەبو ئێمە دەتوانین دەربازی ولاتی تۆ ببین و لەوێ دەست بە شەر بکەهن کورش پاش وەرگرتنی ئەم پەیامە کۆبونەوەیەکی کرد و پرسەکەی خستە بەر دەستی گەورە پییاوانی پارسی تا بیرو بۆچونەکانییان سەبارەت بەوە دەر ببڕن.

پاش ئەوە کە ناوە ڕۆکی پەیامەکە تاو توێ کرا هەمو بە یەک دەنگ وتییان پێش نییاری دووەمی شا ژنییان بە دلەو باشتر وایە کە لەشکرەکەی ئێران بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ڕیگا بۆ قوڵای خاکی ئێران پاشێکشە بکات تا ئەرتەشی سەر و ماتەکان دەربازی ئێران ببێ.

کرزوس پادشای پێشوی لیدیا کە یەکێ لە ڕاوێژ کارانی کورشو ئەندامی کۆبونەوەکە بو ئەم هەلوێستەی بە دل نەبو بەم جۆرە دەستی بە ئاخافتن کرد، شاهەن شاها لەو کاتەوە خوداوەند فەرمانی تۆی لە سەر من فەرز کرد بەڵێنم دا کە هەر جۆرە ئێسو کەسەرێک لە سەر بنەمالەی تۆ دور کەمەوە. من لە ڕۆژ ڕەشییەک کە بووە بەشم دەرسێکی باشم وەر گرتووە ئەگەر تۆ خۆت بۆ هەمیشە بە نەمر دەزانی و لە بارەی لەشکرەکەشتەوە باوەرت وایە من هیچ ناڵێم.

بەڵام ئەگەر لە سەر ئەو باوەرەیت کە تۆ و سەر بازەکانت وەک هەر گییان لە بەرێک ڕۆژێ لە ڕۆژان ژییان دەدۆڕێننو دەبن بە بەشێ لە خاک پێش لە هەر شتێک پێویستە ئاگاداری ئەوە بیت کە ژیانی چی کەسێک دا دوای بە خۆشی بە کامەرانی دەر باز نابێت.

سەبارەت بە مژارەکە من بڕوام وایە کە ئەگەر دوژمن لە سەر خاکی ئێران سەر کەوتن بە دەست بهێنێ ئەو مەترسییە هەیە کە سەرتاسەری ئێران داگیر بکات بە پێچەوانەوە ئەگەر ئێمە بتوانین لە سەر خاکی ئێران ئەوان تێک بشکێنین دەست کەوتمان زۆر گرنگ نییە کە وا بو پێش نییار ئەکەم ئێمە بچینە نێو خاکی ماساژتەکان و دوژمن لە هەم و شوێنێک دا بخەینە ژێر زەبر و زەختی گرانەوە.

کرزەس پلانی شەرەکەی بەم جۆرە فەرمولە کرد و وتی ماساژتەکان ئاگەداری خۆش گوزەرانی پارسەکان نین و من لەو باوەرەدام کە ئێمە مەڕو مالاتێکی زۆر سەر ببڕین و سفرەی رەنگین لە خواردن و خواردنەوەی جۆر بە جۆر و بڕازێنینەوە و ئەو سەر بازانە کە بە کەلکی شەر نایەن لە ۆردوگەکەدا بمێن و بوێر و لێ هاتوەکان بۆ کەنارەکانی سەیحون بکێشینەوە.

من وا دەزانم کاتێ ماساژتەکان گەیشتن و ئەو هەمو خواردنە ببین و شەڕو مل ملانێیان لە بیر دەچێتەوە و لەشکرەکەی ئێمە بە سەریان دەبارن و… 

لە نێوان بۆچونی کرزوس و پارسەکاندا جییاوازیەکی زۆر هەبوو و کورش بیر و ڕای کرزوسی پەسەند کرد. پاشئەوەی کە کورس شاژنی لەماندنەوەی لەشکرەکەی ئاگەدار کرد دەستی کرزوسو کامبوجییەی بە نیشانەی دۆستی و یەکێتی لە یەکتر هەڵ پێکاو بە بیری کامبوجییەی هێنایەوە کە هەمیشە ڕێز و حورمەتی کرزوس ڕابگرێت.

لەشکرەکە بۆ ئەو بەری ڕوبار پەڕێیەوەو کورش بۆ حەوانە چووە نێو ڕەشمالەکەیو تازە چاوی  گەرم بو کە چەن ڕوداوی سەیر سەیری لە .

ەوندا بینی ئەوەندە سەیرو دژی زانستی کە بۆ وتن ناشێ.

لەشکرەکە بە ماوەی ٨ ڕٶژ لە قولای خاکی ماساژتەکاندا چووە پێشەوە بەلام دیسان بۆ ڵایەنی ڕوبارەکە پاشە کشێی کرد.

سەر بازەکانی شاژن کە سەربازە شەلو کوتەکانی کورشییان دیت بە ڵەشکرێکی هەند کەوە پەلامارییان دان و کاتێ ئەو هەم و خواردنە ڕەنگاو ڕەنگو خۆشەیان دیت ڕژان بەە سەریداو ئەوەندەیان خوارد کە خەون بە سەریان زال بو لەشکرەکەی کورش لە اکتی نوستندا پەلەماریان دان و دەست بە سەریان کردن لە ڕیزی دیلەکاندا کوڕی شاژن فەرماندەی ماساژتەکان بە نێوی سپاکاسپیس س هەبوو و کاتێ ساژن لە بە سەر هاتی لەشکرەکەی ئاگەدار بوو باڵوێزی دووەمی  بۆ لای کورش بە ڕێ کردو ڕای گەیاند ئەی کورش کە لە خوێن خواردن تێر نابی خۆت بە زل و بە دەسەلات مەزانە کە لە ڕێگای خواردنی شەراب  و بە شێوەیەکی نا جوامێرانەوە کوڕەکەی منت بە دیل گرتووە ئێستا پێت ڕادەگەنم پێش لەوەی سزای نا جووامێریکەت وەر بگری کوڕەکەم ئازاد بکەو لە ولاتەکەم دەرکەوە چونکە قازانجت لەوەدایە گوێ لە قسەکانم ڕاگریت.

ئەگەر وەها نەکەیت بە خوداوەندی هەتا و سوێند دەخۆم بەرامبەر بە داگیرکەرییەکەت وەهات بە سەر دەهێنم کە بۆ هەمیشە هەوسی  خوێن 

خواردنت لە بیر بچێتەوە هەر چەن لەوانەیە کە هیچ کات لەم کارە (خوێن خواردن.

کورش پەیامەکەی شاژنی جدی نەگرت و گوێی بە قسەکانی ناو براو نەدا.

کاتێ سپارگاسپی سس وریا بووەوە و دەست  و پێ لە کەلەپچەدا بینی لە کورش پاڕایەوە کە دەست و پێی بکەنەوە پاش ئەوە کە خەلاس کرا خۆی کوشت.

 تۆمی ڕیس هەموو هێزە سەربازییەکەی کۆکردەوەو هێرشی کردە سەر سپاکەی کورش. لەوانەیە ئەو شەڕە دژوارتررین شەری

ەوانەیە ئەو شەرە دژوارترین شەڕی مێژوی بەرەکان لە گەل هێزێکی بییانیدا بوبێت.

ئاعەی پیر نیا ئەڵێ لە دەس پێکدا هەردو لایەن لە دورەوە یەکتریان دایە بەر تیر و پەڵی بەرزەقانی دوای کە کەرەسەی شەڕییان هاتە کەموو کوڕی نۆرە گەیشتە شەڕی نزیکو دەست بە یەخە و بە ڕم و شمشیر کەوتنە گییانی یەکتر.

هەردوو ڵایەن ماوەیەکی زۆر بۆ سەر کەوتن پێیان داگرت بەلام لە دوایدا ماساژتەکان پیرۆز بون.

لەم شەڕەدا بەشی زۆری سپاکەی کورش تەفرو تونا بوو و کورشیش هاتە کوشتن.

شاژن ئەمری کرد هیزەیەکییان لە خوێنی مرۆڤ پڕ کردو سەری کورشییان تێ ناو بە تەشەرەوە وتی : هەر چەند من بە شەڕو ململانێ تۆم تێک شکاند و تۆ بە دەزویرو ناجوامێرانە دلی منت سوتاند  و کوڕەکەت بە جوانە مەرگی لێ سەندم ئەوا لە سەر ئەو بەڵینەی کە پێم دابوی لە خوێن خواردن تێرت دەکەم.

ڕوانگەی سترابون و ژوستێن لەم بارەوە تا ڕادەیەک بە ڕوانگەکانی هیرودیتەوە نێزیکە. کەتسیاس و بروس هەردوکییان بە شێوە و شوێنی کوشتنی کورش ئاماژە دەکەن بەلام لە لایەنی ڕووالەتو ناوەڕۆکەوە لە گەل ئەوەی هیرودیتدا گەلێ جییاوازییان هەیە. گزنفومیش کە بەرامبەر بە .

بنەمالەی هەخامەنشی لە هیچ جۆرە کلکەسوڕییەک خۆی نەپاراستووە

چیرٶکێکی بەلاجەوی لەم بارەوە باس دەکات و بڕوام وایە کە ئەگەر ئەو خوا لێ خۆش بووە تا ئێستاش لە ژییاندا بوایە بە یەک وشەی ئەو چیرۆکە بڕوای نەبو.

وا بزانم بۆ ئاگەداری لە نرخی کەسایەتی کورش لە کۆمەلگای ئێران دا ئەوەندە بەس بێت کە ئاماژە بکرێت بۆ ڕوداوی هەلتەکاندنی گۆڕەکەی کورش و نواندنی قوڵای نیفرەتی خەلکانی بندەست لە ئێسکو پروسکی شاهەن ‌‌شا کە ٢٠٨سال پێش لەوە لە کۆل ئەو خەلکە ببووەوە. پێش لەوە ئەسکەندەر لە کرمانەوە بگاتە پاساگارد کەسایەتییەکی میدیائی بە نێوی باری ئاکس سەری هەڵداو خۆی بە پادشای پارس و میدییای ناساند بو.

بەلام ئاتروپاد کە حاکمی میدیا بو ناو براوی لە گەل گشت هاڕییەکانیدا دەست بە سەر کردو هێنایە خزمەت ئەسکەندەر و ئەمری زەجر کوشت کردنی هەمویان لە لایەن ئەسکەندەرەوە دەرچوو .

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …