Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / كاتژمێری نێودەوڵەتی لەلایەن موسڵمانەكانەوە

كاتژمێری نێودەوڵەتی لەلایەن موسڵمانەكانەوە

وەرگێڕانی: جهاد خاوەری

كاتژمێری نێودەوڵەتی لەلایەن موسڵمانەكانەوە
لەكۆتاییەكانی سەدەی (12)ز ئەلجەزری هەستا بەدروستكردنی ئەم كاتژمێرە پێوانەییە كە دەیان پێكهێنەری هەیە و بەدیمەن و شێوازێكی سەرنج ڕاكێش دروست كراوە و سروشتی جیهانی ئیسلامی لەخۆی گرتووە، جیهانی ئیسلامیش لەو سەردەمەدا درێژدەبۆوە لە ئیسپانیاوە بۆ ناوەڕاستی ئاسیا.

%d9%83%d8%a7%d8%aa%da%98%d9%85%db%8e%d8%b1%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%d8%af%db%95%d9%88%da%b5%db%95%d8%aa%db%8c-%d9%84%db%95%d9%84%d8%a7%db%8c%db%95%d9%86-%d9%85%d9%88%d8%b3%da%b5%d9%85%d8%a7%d9%86
كاتژمێری نێودەوڵەتی لەلایەن موسڵمانەكانەوە

ئەم كاتژمێرە كۆكراوەی داهێنانی شارستانیەتە جیاوازەكانە كە ئەلجەزری سودی لێوەرگرتون، لەوانە بنەما ئاویەكانی ئەرخەمیدسی یۆنانی، ئامێری پێوانەیی ئاوی هیندی (غاتی، گاتی) و فیلەكەش هێمایە بۆ وڵاتی هیند، باڵندەی عەنقا (سیمرخ)ش هێمایە بۆ میسری(فینقی)ە كۆنەكان، ڕۆبۆتە مێزەربەسەرەكانیش هێمایە بۆ شارستانیەتی جیهانی ئیسلامی، هەروەها لەگەڵ ڕاخەری فارسەكان و ، ئەژدیهای هێمای چینیەكان. گومان دەبرێ ئەو ڕۆبۆتە مێزەربەسەرەی لەسەرەوەی قەڵاكە دانیشتووە سوڵتان (صلاح الدین ئەیوبی) بێت. وێنایەكی دیكەی ئەم كاتژمێرە هێمایە بۆ بازرگانی وڵاتە جیاوازەكان. هەروەها بۆ هەریەكە لە ئاژەڵەكان هێمایەكی ئەفسانەیی هەیە: فیل هێمای پاشایەتیە، عەنقا (سیمرخ)یش هێمای ژیان و گەڕانە، ئەژدیهاش هێمای هێز و توانایە.
ئەلجەزری بەپشت بەستن بە ڕۆڵی شارستانیەتە جۆراوجۆرەكان لەگەشەپێدانی ئامێرەكاندا، توانی ئەم كاتژمێرە سەرنج ڕاكێشە دروست بكات. بنەمای پێوانەكردنیشی بریتیە لە سەتڵێكی ئاوی كونكراو كە وردە وردە نقوم دەبێت. ئەمەش بنكەی سەرەكی ئەم ئامێرەیە بۆ پێوانەكردنی كات.
لەناو سكی فیلەكەدا عەمبارێكی ئاو هەیە كە سەتڵێكی كونكراوی تێدایە. ئەم سەتڵەش بەشێوەیەكی هێواش و وردە وردە نقوم دەبێت، لەهەمان كاتدا سێ گوریس بەسەتڵەكەوەن كە دەبنە هۆی جوڵە پێكردنی ئامێرەكان. سەرەتا جوڵە بەو (30) گۆیە دەكات و دانەیەكیان دەخاتە خوارەوە، پاشان جوڵە بە ئەژدیهاكان و دواتریش ڕۆبۆتی نوسەر و ئینجا سەتڵەكە دەردێنێتەوە تاوەكو هەمان كردار دوبارە ببێتەوە.
لێزانی و وردی ئەلجەزری لەوەدایە سەتڵەكەی بەجۆرێك كونكردووە كەلەماوەی نیو كاتژمێردا نقوم ببێت و پاشان هەڵكێشرێتەوە بۆ نیوەی دووەمی كاتژمێرەكە.
لەگەڵ نقومبونی سەتڵەكەدا دەنگی زقزقەی مەلێك دێت و باڵندەی عەنقاكەش بەدەوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە، هەروەها بازنەكانی شریتە چەماوەكەی پشتی سوڵتانیش كاتەكان پیشان ئەدەن، پاشان هەڵۆكە یەكێ لە گۆكان دەخاتە دەمی ئەژدیهاكە و بەهۆی قورسی گۆكەوە ئەژدیهاكە بەرەو خوار شۆڕ دەبێتەوە، ڕۆبۆتی نوسەریش بە گۆچانەكەی دەستی دەقیقەكان دەپێوێت، بە كەوتنە خوارەوەی گۆكەش بۆ ناو دەفری پشتی فیلەكە، فیل سوارەكە دەستەكانی دەجوڵێنێ و گۆكەش بەكەوتنە خوارەوەی بۆ ناو گوڵدانەكە دەنگێكی لێوە دێت. شریتە چەماوەكەی سەرەوەی قەڵاكەش ئاماژە دەدات بەڕۆیشتنی كاتەكە. بەدرێژایی ڕۆژێك، ئەم كردارە لەهەموو نیو كاتژمێرێكدا دوبارە دەبێتەوە.
ئەم كاتژمێرە لەڕۆژێكدا دووجار ڕێكدەخرێ‌، لەگەڵ خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوندا، لەگەڵیشیدا (3)گۆ كانزاییەكە دەخرانەوە شوێنی سەرەكی خۆیان.
سەرلەنوێ ئەم كاتژمێرە دروستكرایەوە لە ئیبن بەتوتە مۆڵ لە دوبەی، كە كێشەكەی سێ ئەوەندەی كێشی یەكەمجاری دەبێت و لەلایەن سەندیكای زانست و تەكنەلۆژیا و شارستانیەت لەبەریتانیا كاری دیزاینی بۆكراوە:
* بەرزی: 7,5 مەتر
* پانی: 1,7 مەتر
* درێژی: 4,5 مەتر
* كێشی: 7,5 تەن
بەكارهێنانی یاسای ئەرخمیدسی یۆنانی، سەتڵی ئاوی هیندی (غاتی) و فیلی هیندی، باڵندەی عەنقا (فینقی) میسریەكان، ڕۆبۆتی مێزەربەسەری موسڵمانەكان، ڕاخەری فارسەكان، ئەژدیهای چینیەكان… كۆكردنەوەیان و بەرز نیشاندانی شارستانیەتەكان.

سەرچاوە/ 1001 اختراع و اختراع: پرۆفیسۆر د.سلیم الحسني

كورد زانست

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …