Home / مێژووى جیهان / ڕووداوی ھۆلۆکۆست – The Holocaust و شیكارییه‌كی مێژووی

ڕووداوی ھۆلۆکۆست – The Holocaust و شیكارییه‌كی مێژووی

ڕووداوی ھۆلۆکۆست – The Holocaust و شیكارییه‌كی مێژووی

ئایا راستە شەش ملیۆن جولەکە بوونه‌ قوربانی ؟

ئەمە بابەتێکی مێژووی چڕ و ئاڵۆزە باس لە قوربانی و سوتاندنی جولەکەکان دەکات لەسەر دەستی نازییەکانی ئەڵمانیا، ھۆلۆکۆست زاراوەیەکە بۆ وەسفکردنی ئەو پەلامارە رێکخراوانە دێت کە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمدا حکومەتی نازی ئەڵمانی و ھەندێک لە ھاوپەیمانەکانی بۆ قڕکردن و نەھێشتنی رەگەزی جولەکە پێی ھەستان ، وشەی ھۆلۆکۆست وشەیەکی یۆنانی کۆنە و مانای سوتاندنی تەواوی ئەو قوربانیانە دەگەیەنێت کە بۆ خواوەند دەکران. لەسەدەی نۆزدەیەمدا بە مەبەستی وەسفکردنی کارەسات و کۆستی گەورە بەکاردەھات . بۆیەکەم جار لە ساڵی 1942 دا ئەم وشەیە بەکارھێنرا بۆ وەسفکردنی ئەو مامەڵەیەی کە ھیتلەر لەگەل جولەکەکانی ئەلمانیادا دەیکرد ، بەلام تاوەکو پەنجاکانیش ئەو وشەیە رەواجی پەیدا نەکرد ، لە حەفتاکان بەولاوە زاراوەی ھۆلۆکۆست تەنیا بۆ ئەو قڕکردنە بەکاردەھێنریت کە جولەکەکانی ئەلمانیا لەسەر دەستی نازییەکان توشی ھاتن. تەنانەت خودی جولەکەکانیش لە سالانی چلەکاندا وشەی  شەوا یان بەکاردەھێنا ، ئەو وشەیە لە کتێبی تەورات وەرگیراوە و مانای کارەسات دەگەیەنێت. چەندین ھۆلۆکۆستی تریش ھەیە بۆ نموونە ھۆلۆکستی ئاسیاییەکان کە لە وەسفی بارو گوزەرانی دانیشتوانی دورگەکانی زەریای ئارام و رۆژھەلاتی ئاسیای دوور لەکاتی داگیرکارییەکانی ژاپۆن. ھەروەھا ھۆلۆکۆستی رەش لە وەسفی مردنی ھەزاران کۆیلەی ئەفریقی لەکاتی گواستنەوەیان بۆ ئەمریکا. جگە لەوە ھۆلۆکۆستی چینییەکان کە بۆ وەسفرکدنی بارودۆخی ژیانی چینییەکان بەدەستی ژاپۆنیەکان ، بەڵام وەک وتمان ئێستا زاراوەی ھۆلۆکۆست تەنیا بۆ ئەو پەلامارانە بەکارێیت کە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمدا نازییەکان و ھاوپەیمانەکانیان دژ بە جولەکەکان ئەنجامیاندا.

سەرەتاکان :

سالی 1904 پزیشکێکی ئەلمانی بەناوی ئەلفرید پلۆیتز دەستی کردە بلاوکردنەوەی بیروراکانی کە ناوی لێنابوو چاککردنی توخمی مرۆڤایەتی ئەویش لە ڕیگەی گۆڕانی کۆمەڵایەتیەوە . ئەو کارەشی بۆ ئەوەبوو کۆمەڵگایەکی زۆر ژیر و بەرھەمھین پیکبھینیت تاکو لە ڕیگەیەوە کۆتایی بھێرنریت بەوەی ناوی لینابوو ئازارەکانی مرۆڤایەتی. پاش شازدە سال لە بڵاوکردنەوەی ئەو بۆچوونانە ، کتێبێک دەرچوو بەناوی ( مۆڵەت وەرگرتن بۆ قەڵاچۆکردنی ئەوانەی شایانی ژیان نین ) نوسەرەکەی یاسانس ( کارل بایندنک ) بوو کە بەھاوکاری دکتۆریکی دەرونناس بەناوی ( ئەلفرید ھۆچ ) ئامادەی کردبوو . بیرۆکەی کتێبەکە بریتی بوو لە پەلەکردن لە مردنی ئەو نەخۆشانەی کەوا چارەسەریان نییە ، بەڵام لە کتیبەکەدا باس لەوە نەکرابوو ھیچ نەتەوەیەک یا گروپێک لەسەر بنەمای نەژادی و ئاینیکی دیاریکراو قڕ بکرێن . ھەندێک پێیان وایە بەشێک لەو نووسراوانەی کە باسمان لیوەکردن لەلایەن نازییەکانەوە بەکارھێنراوە بۆ تەواوکردنی پلانەکانیان بۆ قڕکردنی جولەکەکان و ئەو پلانەشیان ناوناوە دوایین چارەسەر لەیەکی نیسانی 1932 واتە پاش ماوەیەکی کەم لەدەسەلات گرتنەدەستی حزبی نازییەکان لە ئەلمانیا دەستی دایە پڕوپاگەندەکردن بۆ ئەوەی یەک رۆژی تەواو ھیچ ئەلمانییەک ئەو کالاو بەرھەمانە نەکرن کە لەلایەن جولکەکانەوە دەفرۆشرین یان بەبرھەم دەھینرین . دوابەدوای ئەوە دەسەلاتدارانی ( رایخی سێیەم ) ھەستان بە دەرکردنی ھەموو جولەکەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەتی ئەڵمانیا . لە سالی 1935 یشدا بڕیاردرا ھیچ جولەکەیەک نابیت جگە لە جولەکە ژنی تر بھینیت و نابیت ھیچ ژنیکی جولەکەش جگە لە جولەکە شووبکات . دواتر ناسنامەی ئەلمانیایان لی سەندرایەوە و تشرینی دووەمیش بریاردار نابیت ھیچ خوینداکریکی جولەکە لە ھەموو خویندنگاکانی ئەلمانیا بخوێنێت .

ئەلفرید پلۆیتز

زاراوەی ( دوایین چارەسەر ) یان ( کۆتایی چارەسەر ) بۆ یەکەم جار لەلایەن ( ئەدۆلف ئیخمان ) ی سەرپەرشتیاری پەلامارەکانی ھۆلۆکۆستەوە بەکاردەھێنرا . ئەم پیاوە لە 1ی حوزەیرانی 1961 لەلایەن دەزگای ئیسرائیلەوە دادگایی کرا و فەرمانی لە سیداردانی بۆ دەرچوو و پاشان لە زیندانری (رملە) لە سێدارەدرا  | لەبابەتیکی تردا باس لەوەش دەکەین کە چۆن دەسگیرکرا |  . پلانی دوایی چارەسەر لە 20ی یەنایری 1942 لە کۆنگرەیەکی ناوخۆی حزبی نازی لە ناوچەی وانسی باشووری ڕۆژئاوای بەرلین بەسترا وتوێژی لەسەرکرا و بڕیاردرا 46% ی جولەکەکانی ئەوروپا قڕبکرین . لەو کۆنگرەیەدا ھینریک ھیملەر ئامادەبوو ، ئەم پیاوە بەھیزترین و دیارترین پیاوی ھیتلەر بوو. دەقی کۆنگرەکە ئەوەی تیدایە کەوا شیوازی پیشووی ھاندانی جولەکە بۆ کۆچکردن لە ئەلمانیا گۆراوە بۆ دورخستنەوەی بە ‌زۆر. پەلامارەکانی ھۆلۆکۆست لەلایەن فەلسەفەی نازیزمەوە بەوە پاساوی بۆ ھینراوەتەوە کەوا بۆ رزگاربوون لەوانەی ئەنجام دراوە کە لە خوارەوەی رەگەزی مرۆڤایەتین ، ھەروەھا لەبەر ئەوەی نەتەوەی ئەلمان لە نەژادێکی اکە بۆیە ئەو مافەی ھەیە حوکمی دونیا بکات و نەژادی ئاری لەھەموو نەتەوە ھەجینەکانی تری ئەوروپا وەک قەرەج و پۆلەنییەکان و جولەکە و سلاڤەکان و ئەفریقییەکان پاکترە و ھەندێک تویژی کۆمەلایەتیش با لەنەژادی ئاری بن وەک ئەوانەی جولەکە و (ھۆمۆن)ن یان شیوعین یاخود کەمئەندان یان لیبراڵین و دژی فەلسەفەی نازیزمن ، بەلام پلەیەک لە خوارمرۆڤەوەن. جگە لە جولەکەکان نازییەکان 100.000 شیوعی و 15 بۆ 25 ھەزار (شازی جنسی) یان لەناوبرد و نەشتەرگەریییان بۆ 400.000 کەسی کەم ئەندام کردووە تاوەکوو زاوزێ نەکەن . جگە لەوەش لە ریگەی شوازی T2400 بۆ 300 ھەزارکەسیان کوشتووە کەوا ھیوای چاک بوونەوەیان لێنەدەکرا. زۆربەی مێژوو نووسان پێیان وایە سەرەتای دەست پیکردنی ھۆلۆکۆست دەگەڕیتەوە بۆ شەوی 9 ی تشرینی دووەمی 1938 کاتێک ژمارەیەکی زۆر نازی دژ بە جولەکە رژانە سەر جادەکان و ھەمو دوکان و بازاری جولەکەکانیان سوتان و ئەو شەوەش 100 جولەکەیان کوشت و 30 ھەزاریشیان لیگرتن و 7 ھەزار دوکانیان تالان کرد. ئەو شەوە ناونرا شەوی شکاندنی شوشەکان .

ھۆلۆکۆست بە یەکێک لە وردترین و رێکخراوترین و پیشکەوتوترین پەلاماری جینۆسادکردن دێتە ژماردن . چونکە دەسەلاتی نازیی زانیاری ورد و ژمارەی تەواوی ھەبوو لەسەر ئەو ناوانەی کە پرۆسەی قرکردنەکە دەیگرتنەوە . بۆ نمونە ئەو تەلگرافە بەناوبانگەی کەوا ھیرمان ھۆڤل بۆ ھیتلەری ناردبوو ناوی تەواوی ئەوانەی تێدایە کەوا قرکراون . ھۆڤل پیاوی دووەم بوو لە ئۆپەراسیۆنی رینھارد کە تیێدا جولەکەکانی پۆلەندا لەناوبران ئەو بەڵگەنامەیە بەناوی تەلەگرافەکەی ھۆڤل بەناوبانگە و تیێدا ھۆڤل باس لەوە دەکات لە دیسەمبەری 1942 دا 24733 جولەکە لە گرتوخانەی ماجانیک لەناوبراون و لە گرتوخانەی تریبلینکاش 10137 کەس و لە گرتوخانەی سوپیپۆ 434508 کەس لەناوبراون . ھەموو ئەو گرتوخانانە لە پۆلەندا بوون و لەلایەن ھینریک ھیملەرەوە سەرپەرشتی دەکران و فەرماندەی مەیدانیشیان ئەفسەرێک بوو بەناوی ئودیلو کلۆبوسنک بوو. مێژوو نوسی ھاوچەرخی بەریتانیا ریچارد ئۆفری لە کتیبی جه‌نگی روسیادا دەگێرێتەوە نازییەکان جولەکەکانیان وەک گیانەوەری تاقیگە بەکاردەھێنا بۆ پەرەپێدان و توانای کوشتنی زۆرترین ژمارەی جولەکە . بۆ نموونە لە رووداوێک دەگێرێتەوە کۆمەلیک لەدەست بەسەرەکانیان یەک لەدوای یەک ریز دەکرد و یەک گوله‌یان پێیانەوە دەنا تاکوو بزانن بەو تاکە گولەیە چەند کەس دەکوژرێت ، بەلام ئەو تاقیکردنەوەیە سەرکەوتوو نەبوو. ھەروەھا بۆمبه‌كانیان لەناو کۆمەلێکدا دەتەقاندەوە و ئەویشیان سەرکەوتوو نەبوو، چونکە ژمارەی بریندارەکان زۆرتر بوون لە کوژراوەکان ، ھەروەھا باس لە بەکارھێنانی دووکەڵی سەیارە دەکات لەناو ژوورێکی تەواو داخراودا.

زۆربەی مێژوونووسان پێیان وایە ھۆلۆکۆست ئۆپەراسیۆنێکی ورد وو بەربڵاوو بوو بۆ لەناوبردنی ئەوانەی کە لەخوار مرۆڤەوە دادەنران لەھەموو ئەوروپای ژێردەستی نازییزم . ئەوانەی دەگیران یان دەبران بۆ سەربازگەی بەزۆرکارکردن یان لە گرتوخانەکانی قڕکردندا لەناودەبران . ھەندێک ژمارە ھەن قسەی زۆری لەسەر دەکریت وەک لەناوبردنی 5_7 ملیۆن جولەکە لەناویاندا تەنیا لەپۆلەندا 3 ملیۆن کەسیان لی کوشتوون. ھەندێک بەلگە ھەیە دەیسەلمینیت تاقیکردنەوەی زانستیان لەسەر کردوون بەتایبەتی لە گرتوخانەی ئوشوتز لە پۆلەندا . لەو گرتوخانەیەدا دکتۆرێکی نازی بەناوی حوزیف مینگل تاقیکردنەوەی جیاجیای لەسەر گیراوەکان ئەنجام داوە . بۆ نمونە لە سەتلی داخراوی پالەپەستۆی زۆری داناون یان خستونیەتە ناو سەھۆلەوە تا رادەی مردن. جۆزیف ھەموو تاقیکردنەوەکانی لەسەر دووانەکان کردووە . لەو تاقیکردنەوانەی کەوا جۆزیف کردوویەتی گۆرینی رەنگی چاوە ئەویش لەریگەی دەرزی لیدان لە گلینەی چاوی مندالان ھەروەھا ھەولدان بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی مەلاریا لە ریگەی پیدانی لیکی ئەو میشولەی کە نەخۆشییەکە دەگویزیتەوە لەریگەی دەرزییەوە بۆ ئەو گیراوانەی لەبەردەستیا بوون. ھەروەھا ھەولی گواستنەوەی بەشیک لە لەشی مرۆڤیک بۆ مرۆڤیکی تر و ئەزموونی نەزۆکی و …. هتد.

گرتوخانەی بەکۆمەل :

لەسالی 1933 ەوە نازیەکان دەستیان دایە دروستکردنی چەندین بەندیخانە کە بتوانیت لە رووبەریکی کەمدا زۆرترین کەس جێبکاتەوە . ئەو گرتووخانانەیان ناونا گرتوخانەی Concentration Camp لەسەرەتادا ئەو گرتووخانانە بە مەبەستی زیندانی کردنی خەلکانی بەرھەلستکاری سیاسی بوو یا بۆ ئەوانە بوون کە ( حەز بەچارەیان ناکریت ) لەکۆتایی 1939 تەنیا ئەلمانیا 6 گرتوخانەی لەو چەشنە ھەبوو ، لەکارتی شەری دووەمی جیھانیدا لەو ولاتە ئەوروپیانەی کە کەوتبوونە ژیر دەسەلاتی ئەلمانیای نازییەوە، چەندانی تری چووە سەر .  لە گرتوخانەکانی Concentration Camp خەلکانی جولەکە و شيوعی و پۆلەندی و قەرەج و دیلی جەنگ و خەلکانی ( شازی جنسیان ) تێدا کۆدەکرایەوە . گیراوەکان بەناچاری ئەو کارانەیان ئەنجامدەدا کە بەسەریاندا دابەش کرابوو ، ھەروەھا تاقیکردنەوەی زانستی و پزیشکییان لەسەر  دەکرا . پاش دەستپیکردنی جه‌نگی جیھانی دووه‌م و ریک لە سالی 1941 دا چەندین گرتوخانەی دروست کرد و ناویان لینان گرتوخانەی مەرگ یان قڕکردن . لەو گرتووخانانەدا لە ریگەی گازی ژەھراوی یان لەریگەی ترەوە گیراوەکان لەناو دەبران و پاشان تەرمەکانیان دەسووتاندن. جگە لەو گرتووخانانە نازیەکان ەندین کۆمەلگاری زۆرە ملێیان دروست کرد و ناویان لینان ( گیتۆ ) . گیتۆ ناوچەیەکی بەرفراوان بوو جولەکەکانیان ناچار دەکرد تێیدا بژین و دەروازەکانی ئەو کۆمەلگایە لەلایەن نازییەکانەوە کۆنترۆل کرابوون . بەناوبانگترین کۆمەڵگا گیتۆی وارشۆ بوو کە 380.000 جولەکەی تێدا دەژیا و ھەر ژورێک بۆ 9 کەس بوو، بەھۆی برسیتی و نەخۆشی تایفۆئید ھەزاران کەس لەو گرتووخانه‌دا مردن . لە 19 ی تەموزی 1942 ھینریک ھیملەر بریاری دا ئەو جولەکانەی کە لەوێ بوون بگوازرێنەوە بۆ گرتوخانەکانی کوشتن .زیندانییەکانی ئەو گرتووخانانە نیشانەیەکیان لە ملدا بوو لە شیوەی سیگۆشەیەکی ھەلەقوچی رەنگاو رەنگ و ھەر رەنگیک نیشانەی نەژاد و ھۆکاری گرتنی کەسەکەی دەردەخست . ئەو نیشانانە لە قوماش دروستکرابوون و لکینرابوون بە جلی گیراوەکانەوە. بۆ نمونە سیگۆشەی رەش بۆ کاولی و بەرەلاکان بوو ئەوانەی رەگەزیان دەگەریتەوە بۆ ھیندستان و پاکستان و قەرەج و ئەو ژنانەی کە لەبەر بەدرەوشتی یان شزوزی جنسی ھەمان ئەستیرە و ھەمان رەنگیان پیوە بوو. بەلام ئەستیرەی سەوز بۆ تاوانباران بوو، ئەستیرەی پەمەیی بۆ ئەو پیاوانە بوو کە شزوزی جنسیان ھەبوو.


بەلام بۆ جولەکەکان دوو ئەستێرەی زەرد دانرابوو. ئەستێرەیەکی زەرد بەسەر ئەستێرەیەکی رەشەوە بۆ ئەو کەسانەبوون کە رەگەزیان ئاری بوو، بەلام خزمایەتیان ھەبوو لەگەل ئەوانەی حەز بە چارەیان ناکرێت. ژمارەی ئەو گرتووخانانە 47 گرتوخانە بوو ، 17یان لە ئەلمانیا بوو 9یان لە پۆلەندا و 4یان لە نەرویج و ئەستونیا و ھۆلەندا و ئیتالیا و فەرەنساش ھەریەکەیان دوو گرتوخانەیان تێدابوو. لە چیکۆسلۆڤاکیا و نەمسا و لاتیفیا و ئۆکرانیا و لیتوانیا و بەلجیکا و دورگەکانی شائیلی نیوان فەرەنسا و بەریتانیا  سەرو یەک گرتوخانەیان تیدابوو . گەورەترین گرتوخانەش گرتوخانەی ئۆشفیتز لە سالی 1940 بۆ سالی 1945 ھەبوو. ژمارەی گیراوەکانی گرتوخانەکە خۆی دەدا لە 400.000 کەس و نزیکە ملیۆنیک لەوانەی حەز بە چارەیان نەدەکرا لەو گرتوخانەیەدا کوژران.

تون و فڕنه‌كانی سوتاندن :

گرتوخانەکانی مەرگ و قڕکردن دوو زاراوە بوون لە وەسفی کۆمەلە گرتوخانەیەکدا بەکاردەھات جیاوازبوون لە گرتوخانەکانی Concentration Camp. ئەوانەی دەبران بۆ ئەو گرتووخانانە چاوەڕیی ئەوەیان لینەدەکرا دوای 24 سەعات لە گەیشتنیان لە گرتووخانەکە بژین ، واپێدەچێت ھەموو گیراوەکانی گرتوخانەکانی Concentration Camp لەدوای سالی 1942 گواستبێتەوە بۆ گرتوخانەکانی مەرگ و قڕکردن . شەش دانە لەو گرتوخانەیە ھەبوو ھەر ھەموشیان لەپۆلەندا بوون بریتی بوون لە گرتوخانانەی ئۆشوتز2 ، کە جیاوازبوو لەو گرتوخانانەی ئۆشوتز 3 و ئۆشوتزی 1 کە ‌ Concentration Campبوون ، گرتوخانەی ئۆشوتز 2 دەکەوێتە ناوچەی برزنزیکا و 3 کیلۆمەتر لە شاری ئۆشوتز 2 دوربوو ، لەسالی 1941 لە چوارچێوەی پلانی چارەسەری کۆتایی دروستکرابوو. درێژی گرتوخانەکە 2.5 كم و پانیەکەی 2 كم بوو. لەو گرتوخانەدا چوار تونی سوتاندن ھەبوو پێیان دەوترا  مەخزەنی گاز Gas Chambers  ھەرمەخزەنێک جێگەی 2500 کەسی تێدادەبوەوە . زیندانیەکان بە شەمەندەفەر دەھینران بۆ گرتوخانەکە ، ھێلی ئاسنیان ھینابوە ناو گرتوخانەکەوە ، پاش گەیشتنیان دەدران لە بیژینگ و لیک جیادەکرانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر ھەندیکیان لەلایەن پزیشکی ئەلمانی نازی جوزیف مینگل ،بەشی تایبەت بە ژنان لە ناو گرتوخانەکەدا ھەبوو.بۆ رەوانەوەی ترس لای زیندانییەکان پییان دەوتن دەتانبەین بۆ دووشی حەمام ، ھەندیک سەرچاوە باس لەوە دەکات نازییەکانی بۆری دووشی حەمامیان بەستوەتەوە بە قەنیەی گازی جۆری زایکلۆن کە گیازی سیانیدە و بۆ کوشتنی میشولە لە کشتوکالدا بەکاردەھینریت ، گاز سەرچاوەیەکی سەرەکی کوشتنی خەڵکەکە بوو . پاش مردنی زیندانیەکان دەبران بۆ ئەو توونانەی کە بۆ سوتاندنی تەرمەکان لەھەمان بینادا ئامادەکرابوو .


ئەو ژمارانەی کە دەخرێنە روو مایەی مشتومرەو ھەندێک پێیان وایە تەنیا لەو گرتوخانەیەدا 300.000 جولەکەی پۆلەندی 69.000 جولەکەی فەرەنسی و 60.000 جولەکەی ھۆلەندی و 55.000 جولەکەی یۆنانی و 46.000 جولەکەی مورافیایی و 25.000 جولەکەی بەلجیکایی کوژراون و ژمارەی تێکرای کوژراوەکانیش دەگاتە یەک ملیۆن و نیو جولەکە یەکێک لەو تونانەی کە تەرمەکانیان تیدا دەسووتاند کەوتبوە گرتوخانەی بزاک و تێیدا 434.508 جولەکەی تیدا سوتێنراوە ، ئەم گرتوخانەیە کۆنترین و یەکەمین گرتوخانەی قڕکردن بوو، دەکەویتە دووری نیو میل لە شاری بزاکی ھەریمی لوبینی ولاتی پۆلەنداوە. گرتوخانەی جیلمینۆ لە دوری حەفتا کیلۆمەتری شاری لۆدزەوەیە لۆدز دووھەمین شارە بۆ گەورەیی لە ولاتی پۆلەندا لەو گرتوخانەیەدا 102.000 زیندانی کوژراوە .گرتوخانەی ماجدانیک . قسە زۆر ھەیە لەسەر ژمارەی ئەوانەی لەو گرتوخانەیەدا کوژراون. یەکەمین جار سوپای روسیا چوونە ناو ئەو گرتوخانەیەوە و ژمارەی کوژراوەکانیان بە 400.000 کەس لەقەلەمدا ، بەلام لە سالی 1961 دا ژمارەی کوژراوەکان بە نزیکەی 50.000 کەس مەزەندە کرا. دوایین ئامار بۆ ژمارەی کوژراوەکانی جولەکە لەو گرتوخانەیەدا باس لە کوژرانی 78.000 کەس دەکات.گرتوخانەی سوبیبور، زۆربەی قەرەجەکان لەم گرتوخانەیەدا کوژران . کۆی گشتی ژمارەی کوژراوەکانی ئەم گرتوخانەیە گەیشتە 250.000 ، 150.000 یان جولەکەی پۆلەندا بوون و 31.000 یشیان ھی چیکۆسلۆفاکیا بوون .گرتوخانەی تربیلنکا ئەو گرتوخانەیە لە 1942 تا سالی 1943 بەردەوام بوو . تییدا 800.000 کەس کوژران . ئەم گرتوخانەیە پاش گرتوخانەی ئوشوتز بە پلەی دووەم دێت.

ئەوانەی بە پەلامارەکانی ھۆلۆکۆست ھەستان :

بۆچونیکی واھەیە پێی وایە ژمارەیەکی زۆر لەیەکەکانی سوپای ئەلمانیا و  خەلکی سڤیلی ئەلمانی و پۆلیس و کستاپۆ و میلیشیاكانی نازیزم SS کە ھینریک ھیملەر فەرماندەیان بوو ھەروەھا بەرپرسە گەورەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و گواستنەوە و گەیاندن و دەرەوەی ئەلمانیا لە گەل ھەندیک لەو پزیشکە ئەلمانیانەی کە لە تاقیکردنەوەی t-4 بەشداریان کردبوو ، بەشیوەیەک لە شیوەکان لە پەلامارەکانی ھۆلۆکستدا دەستیان ھەبووە و ناکریت تەنیا دەستنیشانی لایەنیکی بەرپرسی ھۆلۆکۆست بکریت ، بەلام دەکریت ئەوە بلیین میلیشیاکانی ss رۆلیکی گەورەیان ھەبووە لە ریکخستنی پەلامارەکاندا . ھەر لەو میلیشیایە ریکخراویک ھەبوو پیی دەوترا سەری مەرگ ئەرکەکانی بریتی بوون لە پاراستنی گرتوخانەکان و تونەکانی مەرگ . درووشمەکەیان بریتی بوو لە کەلە سەریک و دوو ئیسقان . جگە لەوان چەند تیمیکی مەرگ دروست بوو بە ناوی ( انسلتیز کروین ) بە ئەلمانی واتە گروپەکانی چالاکی ، بە پیی دۆسیەکانیان ھەستاون بە کوشتنی ملیۆنیک کەسی حەز لە چارەنەکراو. جگە لە ئەلمانەکان ھەندیک ولاتی میجوەریش وەک ئیتالیا و کرواتیا و ھەنگاریا لە ھۆلۆکۆستدا لەریگەی ناردنی جولەکەکانی خۆیان بۆ گرتوخانەکانی مەرگ بەشداریان کرد.

رۆمانیا تەنیا بە شیوەیەکی راستەوخۆ 380.000 جولەکەی کوشت ، مۆسۆلۆنی 8369 جولەکەی رەوانەی گرتوخانەکانی قرکردن کرد . ھەرچەندە تاکو ئیستا ھیچ دوکیومینتیکی فه‌رمی لەبەردەستا نییە بۆ تاوانبارکردنی ، بەلام لە روانگەی مێژووه‌وه‌ یەکەم کەسی بەرپرسیار لەدەرکردنی فەرمانی ھۆلۆکۆست ھیتلەرە. ھیتلەر لە زۆربەی وتارەکانیدا داوای قرکردن ی جولەکە و ئەوانەی حەز بە چارەیان ناکرێت دەکرد . زۆربەی ئەو وتارانە لەلایەن جوزیف گوبزلی وەزیری پروپاگەندەی سیاسی سەردەمی ھیتلەرەوە پارێزراون .پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م چەندین تاقیکردنەوە و لیکۆلینەوەی دەروونی ئەنجامدرا بۆ دۆزینەوەی وەلامی راست بۆ چۆنیتی پەیرەوکردنی مرۆڤ بۆ ئەو فرمانانەی کە بە نائەخلاقی و نا مرۆڤانە دادەنرین ، گرینگترین ئەو تاقیکردنەوەیە لەلایەن زانای دەرووناسی ئەمریکی ( ستالنی ملگرام 1933-1984 ) ئەنجام درا . ئەو زانایە سالی 1961 ھەستا بە تاقیکردنەوە لەسەر ئەوانەی کە بەخۆبەخشی ھاتبوون  بۆ تاقیکردنەوەکە و ھەمویان لە رووی رۆشنبیری و کۆمەلایەتیەوە پەسەند بوون . ملگرام ھەستا بە دابەشکردنی رۆل بەسەریاندا بەبی ئەوەی بزانن ئامانجی تاقیکردنەوەکە چییە . یەکیک لە خۆبەخشەکانی خستە ناو ژوریکی داخراوەوە بەجۆریک کەس نەیبینیت و داوای لی کرد ھەندیک وشە بەھەلە بدرکینیت .لە دەرەوە لیستآک وشەی دایە دەستی یەکیکی تریان پێی وت داوا لەو کەسەی ناو ژوورەکە بکات بە شیوەیەکی راست و بی ھەڵەکردن وشەکان بلێتەوە، ھەروەھا بە کەسەکەی وت گەر کابرای ناو ژورەکە ھەلەی کرد دەست بنی بە لاکیکدا تاکو کەسی ناو ژورەکە کارەبا بیگریت ، ھەرکە ھەلەی کرد کارەباکە دووبارە کەرەوە ، لەراستیدا کابرای ناو ژوورەکە کارەبا نەیدەگرت و کابرای دەرەوەش بەمەی نەدەزانی و کابرای ناو ژوورەکەش ھاواری لیبەرز دەبووەوە ، ھی یەک لەوانەی بەشداریان کرد لەو تاقیکردنەوەیەدا نارەزاییان دەرنەبری بەرامبەر ئەو فرمانەی پێیان درابوو. بۆیە دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکە ئەوە بوو مرۆڤ حەزی لە جیبەجێکردنی ئەو فرمانەیە کە لەلایەن کەسانی بەرپرسەوە پێی دەدرێت با ئەو فرمانەش لەگەل لۆجیکدا ناکۆک بن.

ستالنی ملگرام

ئەوانەی گومانیان لە راستی میژووی ھۆلۆکۆست ھەیە :

زۆربەی مێژوونووسان پێیان وایە ھۆلۆکۆست یەکێکە لەو رووداوانەی سەردەم کە بەشێوەیەکی زور بە وێنە و فلیم و بەڵگەنامە پشت راست کراوەتەوە و کاریکی نا لۆجیکییە رووداویکی بەو گەورەییە ئینکار بکرێت . لەوانەیە ئەو گومانانەی سەبارەت بە راستی رووداوەکە دەخرێنە روو بگەریتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداربوون لە پرۆسەی قرکردنەکەدا بەتایبەت میلیشیاکانی SS ی نازی کە پاش کۆتایی جه‌نگ زۆربەیان ئەلمانیایان جێھێشت دەستیان دایە پروپاگەندە و گومان خستنە سەر راستی مێژوویی ھۆلۆکۆست.یەکەمین کتیب لەسەر گومانخستنە سەر ھۆلۆکۆست سالی 1961 بەناوی حوکمی رەھا Emporium  لەلایەن پارێزەریکی ئەمریکی بەناوی فرانسزپارکر یۆکی بلاوکرایەوە ، ئەم پارێزەرە یەکێکە لەوانەی کە سالی 1946 ئەرکی پێداچوونەوە بە دادگاییەکانی نۆرمبرگی پێسپێردرابوو، لەئەنجامی رەخنەگرتن و گومانخستنە سەر دادگاییەکە لە تشرینی دووەمی 1946 لە کارەکەی دەرکرا.

ساڵی 1953 یوکی ، جەمال عەبدولناصری سەرۆکی میصری بینی و بۆماوەیەک لە وەزارەتی راگەیاندنی ئەو ولاتە کاری کرد و نوسینەکانی دژ بە بەدەوڵەتی ئیسرائیلی بوون. دوابەدوای کتیبەکەی یوکی مێژوونوسی ناودار ھاری بارنیس کە ئەکادیمی بوو لە زانکۆی کۆلۆمبیای نیویۆرک درێژەی بە ڕێبازەکەی یوکی دا لە گومانخستنە سەر راستی ھۆلۆکۆست . دواتر مێژوونووس جه‌یمس مارتن و ویلس کارتو ھەردوکیان ئەمریکین ھەمان باوەریان ھەبوو 26ی ئازاری 2003 دەسەلاتی دادوەری سویسرا داوای گرتنی کارتۆی کرد . لەشەستەکانیشدا مێژوو نوسی فەرەنسی پۆل راسنییر کتێبی The Drama of the European Jews درامای جولەکەکانی ئەوروپای بلاوکردەوە. ئەوەی زیاتر مەسەلەکەی وروژاند ئەوەبو راسنییر لە جەنگی دووەمی جیھانی دا بۆ خۆی زیندانی بووە کەچی ھۆلۆکۆستی رەت دەکردەوە . لە حەفتاکاندا ئارسەر پۆتزکە مامۆستای ئەندازیاری کارەبایی و زانستی کۆمپیوتەر بوو لە زانکۆی ( نۆرت ویسترن )ی ولایەتی ئیلینیۆی ئەمریکا کتیبیکی دەرکرد بەناوی The Hoax of The Twentieth Century درۆی سەدەی بیست و یەک . ئەویش کارەساتی ھۆلۆکۆست بە مەبەستی دروستکردنی دەولەتی ئیسرائیل دروستکراوە . لەسالی 1976 میژوونوسی بریتانی دیڤید ئرڤینگ لە کتیبی Hitlars War ئینکاری ھۆلۆکۆستی کرد ھەر لەبەر ئەوەش لە 20ی شوباتی 2006 دادگایەکی نەمساوی سی سال زیندانی بەسەریدا سەپاند . لەسالی 1974 یشدا رۆژنامەنوسیکی کەنەدی بەرەگەز بریتانی بەناوی ریچارد ڤیرال کتیبیکی نوسی بەناوی did six million really die ؟ ئایا راستە شەش ملیۆن کەس مردن ؟ بەھۆی ئەو کتیبەوە لە سالی 1992 دادگای بالای کەنەدا لە ولاتەکەی دەریکرد . ژمارەیەکی زۆر کتیب لەو بارەوە نوسراوون و دەکریت بۆچوونەکانی ئەو رەوتەی کە ئینکاری ھۆلۆکۆست دەکات لەم خالانەدا کورت بکرێتەوە.

کوشتنی شەش ملیۆن جولەکە لە ئەوروپا ژمارەیەکە زیادەرۆیی زۆری تێدا کراوە . بەپێی ئامارەکانی ئەوروپا ژمارەی گشتی جولەکەکانی ئەوروپا لە پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م شەش ملیۆن و نیو بووە ، ئەگەر شەش ملیۆن جولەکە بەدەستی نازیەکان کوژرابێت واتە جولەکە بەتەواوەتی قری تێکەوتوە . جگە لەوەش ئەو ژمارەی پێچەوانەی ئەو ئامارەشە کەوا فەرمانگەکان باسی لێوەدەکەن گوایە لەنیوان سالانی 1933 بۆ 1945 ملیۆن و نیوێک جولەکە کۆچیان کردوە بۆ بەریتانیا و ئیسپانیا و چین و ھیند و فەلەستین و ئەمریکا . بەپیی ئامارەکانی حکومەتی ئەلمانیا لەسالی 1939 لە کۆی 600.000 جولەکەی ئەلمانیا 400.000 یان کۆچیان کردوە ، ھەروەھا لەنەمسا و چیکۆسلۆفاکیا 480.000 جولەکە کۆچیان کردوە. ئەو ژمارە زۆرەش بە پێی پلانێک کۆچیان کردوە تاکو لە مه‌دگه‌سكه‌ر نیشتەجێ بکرێن ، بەلام ئەوان چوون بۆ ولاتانی تر و ھیچ کەسیان سەروەت و سامانیان لی زەوت نەکراوە، ئەگینا چۆن ئێستا دەولەمەندترین دەولەمەندەکانی جیهان جولەکەکانن. ھەندێک را ھەیە گوایە دوو ملیۆن جولەکە بۆ سۆڤییەت کۆچیان کردبیت ، ھەموو ئەو ژمارانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کەمتر لە دوو ملیۆن جولەکە لەو ولاتە ئەوروپیانەدا دەژیان کەوا لەژێر چاودیری نازیەکاندا بوو. زۆر کەسیش سورە لەسەر ئەوەی ژمارەی جولەکە گیراوەکانی سەردەمی نازییزم لە 20.000 تێپەری نەکردوە، ئەو مێژوو نووسانە دەلێن ژمارەی جولەکەکان لە سالی 1938 دا 16 ملیۆن و نیو بووە و پاش 10 ساڵ و رێک لەسالی 1948 بوەتە 18 ملیۆن و نیو . گریمان شەش ملیۆن جولەکە لەو ماوەیەدا بوونه‌ته‌ قوربانی کەواتە شتێکی نه‌گونجاوه‌ ئەو 10 ملیۆنەی کە ماوەتەوە لە ماوەی 10 ساڵدا زیاد بکەن بەو رادە زۆرە. ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی ئامار و زاوزێکردنە لای مرۆڤ .

* ھیچ بەلگەنامەیەک نییە باس لە ھۆلۆکۆست بکات ئەوەش کە باس دەکریت گوایە لەو کۆنگرە ناوخۆیەی کە لەناوچەی وانسی رۆژئاوای بەرلین لە 20 ی کانوونی دووھەمی 1942 بەستراوە ھینریک ھیملەر مەبەستی ھاندانی جولەکەکان بووە بۆ کۆچ کردن بەو مەدغەشقەر بۆ ئەوەی بیکەن بە ولاتی خۆیان بەلام لەو کاتەدا بەھۆی شەری دووەمی جیھانی و لەبەر ئەوەی بە عەمەلی نەزانراوە لەو دەمەدا . بەپیی نوسینەکانی میژوو نووسی فەرەنسی پۆل راسنیر کە بۆخۆی دیل بوە لەو گرتووخانانەدا، گرتوخانەکانی بە گرتوخانەی بەرھەمھینان وەسف کردوە. لەکتیبی درامای جولەکەکانی ئەوروپادا دەلیت : ئەوەی پیی دەوتریت بەلگەنامەی (( دواین چارەسەر )) لەراستی دا پلانیک بووە بۆ دواخستنی نیشتەجیکردنی جولەکەکان لە مەدەقەشقەر بۆ دوای شەر ، ئەوەش لە بەر پیویستی ئەلمانیا بەدەستی کار و دۆزینەوەی کەنالی دیپلۆماسی لەگەل ولاتانی تر بۆ دۆزینەوەی نیشتمانیک بۆ جولەکەکان .

گەورەکردنەوەی گرتوخانەکانی مەرگ ھیچ بناغەیەکی نییە و ئەو که‌مپانە کۆمەڵێک یەکەی بەرھەم ھێنانی مەزن بوون بۆ  پشتیوانی جه‌نگ ، یەکێک لەو گرتووخانانەی مشتومڕی زۆری لەباوەوە کراو گرتوخانەی ئوشوتز بوو کەیەکەم جار لەلایەن سوپای یەکێکی سۆڤیەتەوە دەستی بەسەردا گیرا  و تاوەکو 10 ساڵ نەیھێشت ھیچ دەزگایەکی بێ لایەن بچیتە ناویەوە و پێدەچێت سۆڤیەت روخساری گرتوخانەکەیان لەو ماوەیەدا گۆڕیبیت . ھەروەھا ئەوەی پیی دەوتریت مەزخزەنی گاز و ھەزاران جولەکەیان تیخستوە بەمەبەستی کوشتنیان بەھیچ شێوەیەک نەبووە ، بەڵکو ئەوانە ژووری بچووک بوون بۆ دروستکردنی دەرمانی دژ بەمێش و مەگەز ، بەلی توونی سووتاندن ھەبووە لەو گرتوخانانەدا ، بەڵام بۆ ئەوە بووە لاشەی ئەو مردوانەی تیدا بسوتینن کە لەم سالانەی دوایی شەرەکەدا بەھۆی تایفۆئیدەوە دەمردن ، ھۆکارەکەشی کەمی خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی بوە لەلایەن ئەڵمانیاوە ئەوەش لەبەر تیکچوونی ژێرخانی ئەو ولاتە بوو لە کۆتاییەکانی شەرەکەدا ، جگە لەوە ماقول نییە ئەڵمانیا ئەو ھەموو وزە و سوتەمەنیە لە سوتاندنی ملیۆنەھا لاشەدا سەرف بکات لەکاتیکدا خۆی پێویستی زۆری پێی ھەیە.

* زۆر لەو وێنانەی لە دادگای نورمبرگدا پیشانی جیھان دران لە راستیدا لە ئەرشیفی خودی ئەلمانیا دەرھێنراون ، ئەو وێنانەش لەکۆتاییەکانی جه‌نگدا بۆ ئەوە بوو پیشانی بدەن کەوا چۆن برسێتی و مەرگ و نه‌خۆشی لە ئەڵمانیادا بلاوبوەتەوە ، گرینگترین وێنەش کە لە دادگای نورمبرگ لەسەر كۆمه‌ڵكوژی پیشاندرا لە ڕاستیدا وێنەی ئەو بۆمبارانە بوو ک ەفرۆکەکانی ھاوپەیمانەکان کردیان لە شاری  دریسدن ی ئەلمانی لە 13 ی شوباتی 1945 بۆ 15 ی شوباتی 1945 ئەو بۆمبارانە یەکێکە لە رووداوەکانی جەنگی جیھانی دووەم و تاکو ئێستا زۆرترین قسەوباسی لەسەرە ، لەوکاتەدا زیاتر له‌ 9.000 تەن تەقەمەنی باراندرایە سەر ئەو شارە و لە کۆی 28.410 مالی شارەکە 24.866 مالی وێران بوو ھەروەھا 72 قوتابخانە و 2 نەخۆشخانە و 18 کەنیسە و 5 شانۆ و 50 بانک و 61 ھۆتیل و 31 ناوەندی بازار روخێنرا و 25 بۆ 35 ھەزار مەدەنیش بوون بە قوربانی.

* جۆریک لە تیۆری پلان ھەیە بۆ گەورەکردنەوەی ھۆلۆکۆست لە ڕاگەیاندنەکان و یەکێتی سۆڤیەتیش وەک لایەک بەشدارە تێیدا ئەو پروپاگەندانەشی کردوە بۆ ئەوەی دەسەلاتی خۆی بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێت و خۆی وەک باشترین ئەلتەرناتیڤ پیشانی ئەلمانەکان بدات. ھەروەھا بۆ ئەوەی کەس بیری بەلای ئەو مامەڵە خراپانەدا نەچێت کە خۆی لە زیندانە بەدناوەکانی گۆلاگ دژ بە زیندانیەکانی دەکرد. لایەنیکی تری ئەوە پلانی ولاتانی رۆژ ئاوا بوون کە لەشەرەکەدا بە سەرکەوتوویی دەرچوو بوون و ئەو بۆچوونەی ئەلمانیایان پێ باش نەبوو مه‌دگه‌سكه‌ر بکرێتە نیشتیمانی جولەکەکان و پێیان باش بوو ئیسرائیل ببێتە نیشتیمان بۆیان………پێویستە بگوترێت ئینكاریكردنی ھۆلۆکۆست لەفەرەنسا و بەلجیکا و ئەلمانیا و نەمسا و رۆمانیا و سلۆفاکیا و لیتوانیا و پۆڵەندا و چیک تاوانە و یاسا سزای لەسەر داناوە.

ئاماده‌كردن : ِAko پێداچوونه‌وه‌ : Maxwell

About كه‌یفی عمر

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …