Home / ناوداران / نیکۆلاس جۆسێف کۆنیۆ : داهێنه‌ری یه‌كه‌مین ئامێری میكانیكی پاڵنه‌ر

نیکۆلاس جۆسێف کۆنیۆ : داهێنه‌ری یه‌كه‌مین ئامێری میكانیكی پاڵنه‌ر

نیکۆلاس جۆسێف کۆنیۆ : داهێنه‌ری یه‌كه‌مین ئامێری میكانیكی پاڵنه‌ر

نیکۆلاس جۆسێف کۆنیۆ داھێنەرێکی فەڕەنسی بووە لە ساڵی 1725 لە ناوچەی ڤۆید-ڤاکۆن لە دایک بووە. ئەو بە جۆرێک بە ناوبانگ و ناسراوە بۆ ئەوەی کە یەکەم ئامێری میکانیکی پاڵنەری خۆیی دروست کردوە یا بە شێوەیەکی تر بڵێین یەکەم ئۆتۆمبێل لە مێژوودا. ھەر چۆنێک بێت بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان داھێنەرێکی تر بە ناوی Ferdinand Verbiest کە ئەندامی رێکخراوی مەسیحی بووە لە چین دا لەوە دەچێ ئەو یەکەم کەس بوو کە لە ساڵی 1672.ز دا یەکەم ئامێری شێوە ئۆتۆمبێلی دروست کردبێ کە بنچینەی کاری مەکینەکەی بەھۆی توانای ھەڵمیەوە بووە ، بەڵام زۆر بچووک بووە نە شۆفێری ھەڵگرتوە نە سەرنشینیش بۆیە دەکرێ بڵێین ئۆتۆمبێلەکەی نیکۆلاس جۆسێف کۆنیۆ یەکەم ئۆتۆمبێلی سەرکەوتوو بووە کە سەرنشین ھەڵگرێت و باشتر کار بکات.نیکۆلاس جۆسێف کۆنیۆ وەکو ئەندازیارێکی سەربازی فەڕەنسی ڕاھێنان و کاری کردوە. تاقی کردنەوەی لەگەڵ مۆدێلەکانی ئەو مەکینانە کردوە کە لە جۆری مەکینەی ھەڵمی بوون ئەویش بۆ سوپای فەڕەنسا کە بەکار دەھاتن بۆ گواستنەوەی تۆپەکان ، ئەویش دەستی پێکرد لە ساڵی 1765.

یەکەم مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکەی لە ساڵی 1769 دروست کرد کە مۆدێلێکی بچووک بوو بەکار دەھات بۆ گواستنەوەی چەک و پێداویستیە قورسەکانی جەنگ. لە ساڵی 1770 دا قەبارەی تەواو و گەورەی ئۆتۆمبێلەکە بەرھەم ھێنرا بە ناوی fardier à vapeur ، کە دەیتوانی 4 تەن ھەڵگرێت و بە خێرای 7.8کم لە کاتژمێرێکدا بڕوات، بەڵام ئەم چالاکیە بە شێوەیەکی تەواو پراکتیکی ھەرگیز ئەنجام نەدراوە ، وە کێشی ئەم ئۆتۆمبێلە خۆی 2.5 تەن بوو ، لە پێشەوە 1 تایەی ھەبوو وە لە دواشەوە 2 تایە. لە بەشی پێشەوە بۆیلەرێکی ھەبوو لەگەڵ پێداویستی و میکانیکەکانی لێخوڕین. بە پێی سەرچاوەیەک 4 سەرنشینی گرتووە و بە خێرای 3.6کم ڕۆشتووە. لە ساڵی 1771 یش بەھۆی ئەم ئۆتۆمبێلەوە یەکەمین ڕووداوی پیا کێشان تۆمارکرا کاتێک خۆی کێشا بوو بە دیواری باخێکدا.



نیکۆلاس جۆسێف کۆنیۆ لە بەرواری 2ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1805 دا کۆچی دوایی کرد.

Maxwell

About كه‌یفی عمر

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …