Home / مێژووى جیهان / ئەو خانمەی زۆرترین کوشتنی ئه‌نجامداوه‌ لە مێژووی مرۆڤایەتی

ئەو خانمەی زۆرترین کوشتنی ئه‌نجامداوه‌ لە مێژووی مرۆڤایەتی

ئەو خانمەی زۆرترین کوشتنی ئه‌نجامداوه‌ لە مێژووی مرۆڤایەتی

کۆنتێسە خوێن مژەکە :ئەو خانمەی کە ناوی لە کتێبی گێنس دا تۆمارکراوه‌ و زۆرترین کوشتنی ئه‌نجامداوه‌ لە مێژووی مرۆڤایەتی تا ئێستا تۆمارکرابێت.

ئیلیزابێس باتۆری – Elizabeth Bathory لە ساڵی 1560 لە گوندی نیرباتۆری ھەنگاریا لەدایک بووە باواوکی یەکێک بووە لە گەوەرە کاربەدەسته‌کانی ترانسلڤینیا، دایکیشی یەکێک بوو لە ئەندامانی خیزانی پاشای ترانسلڤینیا، فێری زمانەکانی لاتینی و ئەڵمانی و یۆنانی بووە و لە تەمەنی 11 ساڵی دا مارەکرا لە کۆنت فێرنیک ناداسی کردوە کە یەکێک بووە لە دەوڵەمەندەکانی ھەنگاریا وە چونکە خێزانی باتۆری لە ڕووی دەوڵەمەندی و کاربەدەستیەوە سەرتر بوون لە خێزانی ناداسی ئیلیزابێس ، ئیو ئامادەنەبوو ناوی دووەمی بگۆرێ بە ناداسی و ھەر بە باتۆری مایەوە و لە تەمەنی 15 ساڵی دا چوونە ناو پرۆسەی ھاوسەرگیری و قەلای کاتچسی کرد بەدیاری بۆ باتۆری ، زۆریەنی ژیانی لە قەڵای سارڤەر بەرێکرد و ماوەیەک مێردەکەی لە ڤیننە دەیخوێند و لەساڵی 1587 بو بە کۆماندەری سەربازی ھەنگاریا و شەری کرد دژی ئیمپراتۆریای عوسمانی و وای کرد ماوەیکی دورو درێژ دوربن لەیەک، لە ساڵی 1585 کچێکی دەبێت بەناوی ئانا ناداسی دواتریش چوار منداڵێکی تریشی دەبێت ، مێردەکەی لەساڵی 1604 لە تەمەنی  ساڵی ٤٨دەمرێت، دوای ماوەیەک لەناوخەڵکی چەندان چیرۆکی سەیرو سەمەرە لەسەر ئەم ئافرەتە باس دەکرا کە چەندان خەڵکی بۆ کاری خراپەی خۆی بەکار ‌ھێناوە و دواتر کوشتونی ھەر ئەوەبوو ئیتسڤان ماگیاری لۆسەری ئەم بابەتەی کرد بە باس و گوایە کۆنتێسە خوینمژە و دەبێت راپێچی دادگا بکرێت و لەبرامبەردا کۆنتێسە ھیچ وەڵامێکی نەبوو بۆ ئیستڤان.

دەرئەنجام پاش چەند ساڵێک پاشا ماسیاس بریاری دەرکرد دەبێت لێکۆلینەوە بکرێت و جیۆرجی سیورزۆ دەستی کرد بە لێکۆلینەوەکە و توانی شایەتمەندی زیاتر لە 300 کەس ئامادە بکات ، شایەتەکان دەیانگوت زۆریەنی کوژروەکان کچانی ھەرزەکاربوون ئەوانەبوون کە وەک خۆبەخش یاخود بەداھاتێکی کەم لە قەڵاکانی کۆنتێسە ئیشیان دەکرد یەکێک لەفێلەکانی ئەوە بوو کچانی دەھێنایە ژوری ژنانەی تایبەت بۆ ئەوەی فێری ئەتەکیەت و عورف و عاداتی خێزانی چینی دەوڵەمەند و ئەرۆستۆکراتیەکانن ببن و ھەر لەو ژورەش  گازی لە دەست و رومەت و سنگیان دەگرت و دواتر ئەوکچانە دەکوشت و بە چەقۆ لاشەکانی پارچە پارچە دەکرد و خوێنەکانی ئەوانی دەخواردەوە یاخود حەمامی دەکرد بە خوێنی ئەوان  وەک ئەوەی دەیانوت گوایە گەنجیەتی بۆ دەگەرێنێتەوە و دواتر ڵاشەکانی ئەوانی دەوستاند یاخود لەژێر خاکی نزیک گۆرستانەکانی نزیک خۆیان دەیان شاردەوە.

جیۆرجی دەستی کرد بە دەستگیرکردنی باتۆری و چوار لەخمەتکارەکانیی گیران و ھەر ئەوکاتەی دەستیان بەسەر قەڵاکەداگرت دەستی خوێناوی باتۆرییان بینی و چەند لاشەیکیشیان دۆزیەوە ، دوای ئەوە خێزانی باتۆری داوایان لە جۆرجی کرد کە نابێت ئەم ژنە لەسێدارەبدرێت چونکە لەخێزانێکی دەوڵەمەند و شاھانییە ئەمە وەک بێرێزیەک دەبێت بەرامبەر چینی ئەرستۆکراتیەکان بۆیە جیۆرجی قەناعەتی بە پاشا ھێنا کە لەسێدارە نەدرێت ، لە رۆژی داگایکردنەکەش ئامادەی دادگانەکرا و چەندان بەڵگەی بەھێز ھەببون بۆ تاوانبارکردنی ژمارەی کوژراوان دیار نەوبن چەند بن ھەندێک دەڵین لە دەوی 600 کەس بووە ھەندێکی تر دەڵێن لەدەوری 100 بۆ 200 کەس بووە، و بریار درا باتۆری لەقەڵاکەی تا مردن بەند بکرێت دوای چوار ساڵی لە تەمەنی 54 ساڵی و لە ساڵی 1614 مرد.

ھەندێک لەنوسەران دەلین کە گوایە ئەمە راست نەبووە و باتۆری ئەم شتانەی نەکردوە و و وەک پلانگێریەک بووە لەسەری کە پێشوتر تەداخولی لایەنی دینی پرۆتستانتی کردووە و یاخود پەیوەندی بە عوسمانیەکان کردوە و ھەوڵیان داوە لەناوی بەرن، بەڵام لە راستیدا نھێنیەک ھەیە کەم لە نوسەران دانی پێدادەنێن و ئێمە دەینوسین ئەم خانەوادەیە خانەوادەی باتۆری و چەند خانەوادەیەکی تر ئەندامی گروپی پەرستگای  دراگۆن (ئەژدیھا بوون) ئەم گروپە لەلاین سیگسمۆندەوە دامەزرا کە ماوەیەکی زۆر پاشای چەند وڵاتێکی گەورەی ئەوروپا بوو لە ماوەی سالانی 1388 بۆ 1437 ئامانج لەم گروپە پاراستنی بنەمـاڵە شاھانیەکان بوو ئەم گروپە چەندان کاری خراپە و کوشتنیان دەکرد و کەسیش بۆیان نەبوو لێیان بپرسێتەوە .

ئەندامانیان لەسەر قۆڵیان هێمای گروپەکەیان لەسەر بوو کە ئەژدیھایەک بووو کلکی خۆی خواردبوو ھێمای وەک ئۆربۆریوس بوو کە ئەمەش دەلالەتە گروپێکی سیحری کەبالای بووە. یەکێک لە ئەندامانی ئەم گروپە ڤلاد دراکۆلا بوو ڤلادی سێیەم کە پاشای والکیا بوو. ھەر بۆیە نازناوی دراکۆلای بەسەردا سەپێنرا چونکە بەپیسترین شێوە دوژمانانی خۆی لەناودەبر لەکاتی شەرەکاندا دوای کوشتن لاشه‌کانی ئەوانی لەسەر رمەکان دا بەرزدەکردەوە تامەوەیەکی دور و درێژ و بۆ ئەوەی باڵاندەکان بیخۆن و خەڵکی باسی خراپەکانی بکەن ، له‌ جه‌نگێكی دژ به‌ عوسمانیه‌كان زیاتر له‌ 20000 سه‌ربازی عوسمانی له‌ ڕمدا و هه‌ڵیواسیون.

دواتر لە ئەندامانی ئەم گروپە بە وڵاتانی تردا بڵاو دەبنەوە کە یەکێک لەوانە خانەوادەکەی باتۆری بوو لەدوای ئەمەدا چەندان چیرۆک دروسکران لەسەر ڤالت دراکۆلا و کۆنتێسە باتۆری و بە سەدەھا فیلیمیان لەسەر دروستکران و لەگەل بابەتە سیحرەیەکاندا تێکەڵکران و کران بە ئەفسانە.

About كه‌یفی عمر

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …