Home / مێژووى جیهان / شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران 1979

شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران 1979

 

شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران 1979picture11

 

شۆڕشی گەلانی ئێران لەساڵی ۱۹۷۹ یەکێکە لەو شۆڕشانەی کە سەرنجی نوسەران و مێژونوسانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوەو تا ئێستا چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە چونکە شۆڕش لەماوەیەکی کەمدا ڕودەدات و ڕوداوەکانی ئاڵۆزو تێکەڵن تەنانەت زۆر ئەستەمە بەتەنها کتێبێک یان نوسینێک سەرجەم ڕو داوەکان شەن و کەو بکرێت . ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشاوە لەکاتێکدا گەلانی ئێران بە کوردو فارس و عەرەب و ئازەرو سەر جەم هێزو لایەنەکان بەشدار بوون لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی ۱۹۷۹ و ڕوداوەکانی  بەڵام پیاوانی ئاینی چۆن توانیان ئەو شۆڕشە دەست بەسەردابگرن و دواتر دەوڵەتێکی ئیسلامی دابمەزرێنن دوای لێکۆڵینەوەو خوێندنەوەی چەند کتێبێک بۆم دەرکەوت گرنگترین خاڵەکان ئەم خاڵانەی لای خوارەوەیە: 

هۆکاری زاڵ بونی باڵی ڕادیکاڵی ئاینی بەسەر سەرجەم باڵ و لایەن و حیزبەکانی تردا دەگەڕێتەوە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە 

 

یەکەم:  

شا توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو لە سەرکوتکردنی پارتە سیاسیەکانی ئێران تۆمار بکات، سەرجەم کۆمەڵە پیشەییەکان و سەندیکاکرێکارییەکانی داخست هەموویان لە چوارچێوەی پارتێکدا کە ناسرابوو بە (رستاخیز) کۆکردەوە، لەهەمان کاتدا بێ توانابێ ئاگابوو لەو توانا گەورەیەی پیاوانی ئاینی هەیان بوو بەسەر خەڵکی ئێرانەوە، ساواک بە درێژایی شەستەکان و حەفتاکان لەسەر بەرەنگار بوو نەوەی یەک شێوە ڕاهاتبوو ئەویش ڕێکخراوە کۆمۆنیستەکان بوو کە قورسایی هەوڵەکانی خوی خستبووە سەر حیزبی تودەو ڕێکخراوە چەپەکان.

 

دووەم : 

پەنا بردنی شا بۆ بەکارهێنانی هێزێکی سەربازی بەمەبەستی کپ کردنەوەی خۆپیشاندانەکان کە ئەم هێزە لە سەرکوتکردن و دامرکانەوە خۆپیشاندانەکان سنوری تێپەڕاند، تەنانەت ئەم دژایەتیەی شا بۆ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بووە هۆی لە دەست دانی باڵی مام ناوەندی ئۆپۆزسیۆن ئەم ڕوداوانەش بواری بۆ خومەینی ڕەخساند تاوەکو پڕەنسیب ڕەتکردنەوەکانی خۆی بەمەبەستی چارەسەرکرنی مام ناوەندیانەی خوی ڕابگەیەنێت و بانگەشەی بەرەنگاریبوونەوەی دوژمنان کە لەوان توندوتیژبێت بێت و لەژێر سێبەری خەباتی ئیسلامیدا . 

سێیەم : 

خومەینی توانی ئەو ماوە غەریبیەی کەلە مەنفادا بردییە سەر وەکو هەوڵێک بقۆزێتەوە بۆ وێنە کێشان و هەڵبژاردنی ئایدۆلۆژیایەکی لەبار کەلەگەڵ چینەکانی گەلی ئیرانی کەم دەرامەت بگونجێت، کە خەڵکی بەگشتی پشتگیری خومەینیان کرد سەبارەت بە دابەشکردنەوەی سەروەت و سامانەکانیان و گواستنەوەی دەسەڵات لە دەوڵەمەندەکانەوە بۆ هەژارە کان و زاڵبون بەسەر گەندەڵی  .

 

چوارەم : 

کەسایەتی خومەینی کە خۆی لەزیرەکی و بیر تیژی و ڕێزو شکۆداری دا دەبینیەوە، سەرە ڕای توانای و سەرنج ڕاکێشانی بەرامبەرلە وتاراندا توانایەکی لەڕادە بەدەری هەبوو لە قۆستنەوەی هەلە گونجاوە کان، لێدانەکانی وکو چەکوش دەیدا لە گەندەڵیەکانی سیستەمی فەرمانڕەوا، خەڵکی ئێرانیش نازناوی (ئیمام) یان بۆهەڵبژارد کەئەم نازناوە بەهیچ کەسێک نەدراوە لە مێژوی شیعەدا تەنها بە شیعەی دوانزە ئیمام نە بێت .

 

پێنجەم : 

هەروەها ئاستی بژیوی ژیانی خومەینی ئاسایی بوو بە تەنگی دونیاوە نە چوو، وەکو سۆفیگەرییەکانی سەردەمی یەکەمی ئیسلام وابوو، ئەمەش بووە هۆی کەم دەرامەتان و هەژارەکان و دەست کورتەکان لەدەوری کۆببنەوە. 

شەشەم :

پیاوانی ئاینی سودیان لەمزگەوت و شوێنە ئاینییەکان وەرگرت بۆ بانگەشەو دروشم دژی شاهەنشایی پەهلەوی،  لەو کاتەدا نزیکەی (۳۰۰)هەزار مزگەوت و شوێنی ئاینی لە ئێراندا هەبوو، کە ببووە شوێنی کۆبونەوەو ناڕەزایی دەر بڕین و خوێندنەوەی بڵو کراوە دژی ڕژێم مەلای مزگەوتەکان ببونە کارمەندی خوەینی. 

 

حەوتەم :

لەو کاتەی دروشمی “مرگ برشاە” لەسەر زمانی هەموان بوو، کەس بیرێکی لەوە نە دەکردەوە کە پاش ڕوخانی ڕژێمی شا ڕژێمێک شوێنی بگرێتەوە. لەو نێوەندەدا تەنها پیاوانی بەر نامەیان هەبوو ئەوان هێشتا شا نە ڕوخابوو کەدروشمی “جمهوری اسلامی”یان بەرزکردەوەو لایەنگرانی خۆیان پێ ئاشنا دەکرد.  لەوحاڵەتەدا هێزو لایەنەکانی تر ئەو توانایەیان نەبوکە بە تەنها ئەو کارە بکەن نە بەرنامەیەکیان بۆ یەک گرتن و دروشمێکی هاوبەش هەبوو، ڕەنگە لەیەک شت هاوبەش  بوون ئەویش زۆر جار دەبونە بڵندگۆ هەڵگرو دوپاتکردنەوەی دروشمەکانی خومەینی و دارو دەستەکەی . 

 

هەشتەم : 

پیاوانی ئاینی ناکۆکیەکانیان وە لا نابوو، بەهه موو هەوڵێکیانەوە خەریکی یەکگرتن بوون لەم قۆناغ.                                             ————–

 

۱-ئیحسان نەرغی: لە دەربای شاوە بۆزیندانەکانی شۆڕش، و. ئەحمد قادر سەعید، چاپی یەکەم ، سلێمانی، ۲۰۰۵.

۲-امال کامل البسکی : مێژووی سیاسی ئێران لەنێوان دوو شۆڕشدا (۱۹۰٦-۱۹۷۹)، و. شەماڵ ئەحمەد، چاپی یەکەم، سلێمانی، ۲۰۱۳. 

۳-سەعید کاوە : ئاوڕیک لە بەسەر هاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حیزبی دموکرات کوردستانی ئێران، چاپی یەکەم ،ب . ش ، ۱۹۹٦ 

٤-عەبدوڵا حەسەنزادە : نیوسەدە تێکۆشان (کورتە مێژوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران)، چاپی سێیەم، ۲۰۰۲  .

 

دیلمان محمد ۲۰۱٦/۷/۷

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …