Home / مێژووى جیهان / سەدام حوسین چۆن لەسێدارە درا!

سەدام حوسین چۆن لەسێدارە درا!

سەدام حوسین چۆن لەسێدارە درا!

71392016_asasacdesd


 

شارپرێس: 
محەمەد مونیب، ئەندامی دەستەی پارێزەرانی سەدام حوسێنی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق رایگەیاند، لەسێدارەدانی ناوبراو لەیەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ساڵی 2006 بەمەبەست بووە.

محەمەد مونیب، لەمیانی لێدوانێكی، كە بەبۆنەی دەیەمین ساڵ رۆژی لەسێدارەدانی سەدام حوسێن بڵاویكردووەتەوە راشیگەیاندووە، “لەسێدارەدانی سەدام حوسێن لەو رۆژەدا بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە بووە، كە ویستوویانە بەدنیای عەرەب‌و سەركردەكانی بڵێن، وەك مەڕی قوربانی وان هەركاتێك بێت سەردەبڕێن”.

رۆژی 31 مانگی 12 ساڵی 2006 سەدام حوسێن پاش دادگایكردنی لەسێدارە درا، كە ئەو رۆژە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لەو ساڵەدا، كە ئێستا لایەنگرانی ناوبراو “ساڵانە یادی ئەو رۆژە دەكەنەوە”.
 
بەقسەی ئەو پارێزەرە وڵاتانی عەرەبی “بەلەسێدارەدانی سەدام حوسێن زیانێكی زۆریان كردووەو ئەو زیانەش تائێستا كاریگەری لەسەریان ماوە”.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …