Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی یەكەم گوتاری مام جەلال

مێژووی یەكەم گوتاری مام جەلال

مێژووی یەكەم گوتاری مام جەلال

image

 

مەلابەختیار نوسیویەتی


بەبۆنەی شۆڕشی (11)ی ئەیلول (دۆڵی گۆستێ‌ – 1977)
لەگەڵ مام جەلال، ئەو هێزەی لەبرادۆست‌و لە (دۆڵی گۆستێ‌) كۆبوبوینەوە، بەیانییەكەی (11/9/1977) لەبارەگای شەهید (د.خالید) بۆ نیوەڕۆیەكی پێشمەرگانەو پێشوازی (مام) داوەت بوین. عەسرەكەی بەبۆنەی شۆڕشی (11)ی ئەیلولەوە، مام یەكەمین گوتاری لە (شۆڕشی نوێ‌)دا پێشكەش كرد.
شەهید (عەلی عەسكەری) پێشەكییەكی لەسەر شۆڕش‌و پێشمەرگەو دۆخەكە فەرموو، پاشان (مام) گوتارەكەیداو گوتی:
لەم شوێنەدا (برادۆست – هەكاری)، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری (1880) شۆڕشی رزگاری بەرپا كرد، سەرنەكەوت. چونكە دۆست‌و دوژمنی باشی لێكجیانەكردەوە. هەموو شۆڕشەكان لەستراتیژدا بۆ رزگاری راست بوون. بەڵام لەدەستنیشانكردنی بەرەی گەل‌و بەرەی دوژمنان، هەڵە بون. بۆ شۆڕشی ئەیلولیش، گوتی: شۆڕشێكی رەوا بوو. بەڵام ئەمریكاو ئێران، دۆست نەبون، دوژمن بون. كە رێككەوتننامەی جەزائیر كرا، دەبوایە بەرەنگاری بكرایە. ئینجا گوتی:
یەكێتیی، لەدامەزراندنەوە بەرەی گەل‌و پێشكەوتنخوازی جیهانی دیاری كردووە، بەرەی دوژمنانیشی دەناسێ‌‌و جارێكی تر بەدوژمنان هەڵناخەڵەتێین. شۆڕشەكە درێژخایەنەو پشت ئەستورە بەهێزی لەشكان نەهاتووی گەل. لەدرێژەی قسەكانیدا، فەرموی:
شۆڕشكەمان ئێستا عیراقییە، بەڵام لەچیاكانی كوردستانەوە بەرپا بووە. كوردستانیشە، لەبەر ئەوەی پەیوەندی ئۆرگانیكی لەنێوان خەباتی هەر چوار پارچەكەی كوردستان هەیە. ئەم دوو ئەركەشی بەمشیوەیە رۆشن كردەوە، كە:
مافی نەتەوەكەمان لەناو وڵاتانی داگیركەری كوردستان، تەنها لەسایەی سیستەمێكی دیمكوراسیدا دێتەدی. بەشەكانی كورودستانیش، خەباتیان تەواوكەری یەكتر دەبێ‌، هەتا رزگارو ئازاد دەبین.
باقی قسەكانی لەسەر رەفتاری پێشمەرگەو هەڵسوكەت‌و رازی كردنی جەماوەر‌و لەسەر تەبابوونی باڵەكانی ناو یەكێتیی، دەبوو. 
من.. یەكەمینجارم بوو (مام) ببینم گوتار بخوێنێتەوە. فەرماندەو پێشمەرگەكان، بە پەرشییەوە گوێیان لێ‌ گرتبوو. خۆم دیقەتم لەوشەو رستەكانی ئەدا. گوتارەكەم پێ‌ چوارچێوەی ستراتیژی شۆڕشەكە بوو. وشەگەلی (سۆرانی- كۆیی) ئاوێتە دەكرد. لەكۆتایشدا، بە حەماسەوە فەرموی: كوردستان یان نەمان، دەبێ‌ ببێتە دروشممان. گوتی: ناسرەوین هەتا سەردەكەوین. لەكۆتایشدا فەرموی: وا گەڕاومەتەوە بۆ كوردستان یان شەهید دەبم، یان سەردەكەوین.
بەلێ‌.. ئەمە (مام)ی شۆڕشە نوێكەمان بوو، كە هاتەوە. بەڵێنەكەشی بردە سەر.
تەنانەت بەنەخۆشیش.. شكۆی رابەرایەتی مام، لای یەكێتی پارێزەكان.. كارگیەری سیاسی‌و رۆحی‌و مۆراڵی بەرزی سیاسەتە.

•سەركردەو ئامادەبوان، ئەمانە بون:
1- شەهید عەلی عەسكەری، 2- شەهید د.خالید، 3- شەهید شێخ حسێن ئێزدی، 4- شەهید ئازاد هەورامی، 5- شەهید سەعدی گچكە، 6-شەهید تایەری عەلی والی بەگ، 7-شەهید رەسوڵ مامەند، 8-شەهید سەید كەریم، 9- شەهید حەسەن خۆشناو، 10- شەهید سەرباز كۆیی، 11- شەهید بایەر، 12- شەهید مامۆستا داود- جەلەولا، 13-سالار عەیز، 14- ملازم عومەر، 15- مەلا بەختیار، 16- سەید كاكە، 17- دلێری سەید مەجید، 18- ئەبو شیهاب، 19- حەمید فەیلی، لەگەڵ دەوروبەری (300) پێشمەرگە!

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

75341173_955724274814673_7299845051868250112_n

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …