ماکوان کەریم
له‌دوای باس کردنی ژیان وخه‌باتی موجاهید “شێخ عوبێدالله‌ی نه‌هری”و هۆکاری ئاوابوونی شۆڕشه‌که‌و پاشان دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و دواتر بۆ مه‌ککه وه کۆچی دوایی کرد هه‌ر له‌خاکی مه‌ککه‌ی پیرۆزدا.
له‌دوای کشانی ئه‌ستێره‌ی شێخ عوبێدلله‌ی نه‌هری له‌و زه‌مه‌نه‌دا سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سوڵطان عبدالحمید دێته ئاراوه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت که ده‌ست پێ ده‌کات له ساڵی (١٨٧٦-١٩٠١)زاینی ئه‌م سه‌رده‌مه قۆناغێکی زۆر گرنگه بۆ مێژووی گه‌لی کورد.
له‌م قۆناغه‌دا ململانێیه‌کی داگیرکه‌رانه دێته دی له‌سه‌ر هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ که کوردستانی باکور ده‌کات یاخود بڵێین کوردستانی بن ده‌ستی تورکیا، زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه کورد نشینن وه‌له‌م ناوچه‌یه‌دا هێزی کوردی هه‌یه‌و کاریگه‌ری زۆر گرنگی هه‌بوو له‌و ململانێیه‌دا. ئه‌و ململانێیه ڕاجوێی یه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕێکی ناوخۆ له‌هه‌رێمه‌کان دا دروست بکات له‌نێوان کورد و ئه‌رمه‌ن دا.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی که ئاماژه‌یه‌ك به خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان سڵطان عبدالحمید بکه‌م که یه‌کێکه له که‌ڵه‌پیاوانی ئه‌م ئیسلامه، هه‌ر ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه بوو که توانی بۆ ماوه‌ی (٣٠)ساڵ خه‌لافه‌تی ئیسلامی بهێڵێته‌وه له‌هه‌مان کاتدا سیاسه‌تێکی زۆر باشی پیاده کرد له‌ناو کورد دا که باسێک ده‌که‌ین له‌و هێزه کوردی یه حه‌میدی یه که له‌ناوچه‌که‌دا دروست بوو.
کاتێک که سوڵطان عبدالحمید هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئه‌نجامی ئه‌و کوده‌تا سه‌ربازیه بوو که چاکسازان (الإصلاحات الغربیة) ویستیان بیکه‌ن له‌ناو ده‌وڵه‌ت دا له‌دژی سوڵطانێکی وه‌ک عبدالعزیز.
سڵطان عبدالحمید یش خۆی یه‌کیک بوو له چاکسازان که له‌و گروپه‌دا کاری ده‌کرد بۆیه به‌هاتنه سه‌رحوکمی هه‌رچی خه‌ڵکه دیندارو ده‌ست پاکه‌که بوو دایمه‌زراند، له‌وانه مدحت پاشای کرده سه‌رۆکی وه‌زیران که پێشتر خۆی والی به‌غدا بوو، ناسرابوو به که‌سێکی به‌تواناو به‌هێز له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات دا “ئیداری بوو” سڵطان عبدالحمید سه‌رله‌نوێ ده‌ستورێکی تازه‌ی نوسییه‌وه وه دیوانی مه‌بعوثانی دروست کرد، هه‌روه‌ها دیوانی چاودێرانیش دروست کرد بۆیه له‌دوایدا له‌یادگاری نامه‌که‌ی سڵطان عبدالحمید دا هاتووه و باس ده‌کات که دووجۆر چاکسازان و گۆڕانکاران هه‌بوون.یه‌کێک له‌وانه ئه‌و چاکه‌خواز و بانگه‌واز چییه موسوڵمانانه بوون که ده‌یانویست سه‌رله‌نوێ له‌ناو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی دا دینداری و ده‌ستپاکی و خۆشه‌ویستی بۆ ئیسلام بگه‌ڕێننه‌وه. باڵێکی تری ئیصڵاحیه‌کان بریتی بوون له ڕێکخراوه یه‌هودیه‌کان وه‌ک ڕێکخراوی ماسۆنی و لیۆن.
ئه‌مانیش له‌ڕێگای سه‌فاره‌ته‌کانی به‌ریطانیاوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک نفوسی خۆیان په‌یدا کردبوو به‌ناوی چاک سازیه‌وه له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانلی دا ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌رشتیاری ئه‌م مه‌حفه‌لانه “ڕێکخراوانه” بوو یه‌هود ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد وه مدحت پاشا یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که سه‌ربه‌م ڕێکخراوه بوو وه ئه‌ندامێکی چالاک بوو، بۆیه داوای ده‌ستورێکی په‌رله‌مایان ده‌کرد. سڵطان عبدالحمیدیش ده‌یزانی له ده‌ستوری په‌رله‌مانی واته نه‌هێشتنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، چونکه ده‌یزانی که ئه‌وانه گروپێکن ده‌یانه‌وێ که‌داب و نه‌ریتی لادینی (سیکولار) بڵاوبکه‌نه‌وه له‌ناو کۆمه‌ڵگای عوسمانلی دا، هه‌ر ئه‌وه‌بوو به‌ده‌ستور مدحت پاشای لابرد پاشان ده‌ڵێن به‌هۆکاری ئه‌وه‌ش بوو که فێری مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و مودمن بوو له‌سه‌ر ئه‌لکهول.
ئه‌مه یه‌کێک بوو له‌و به‌ره‌به‌ره‌کانێ گه‌وره‌یه‌ی که توشی سڵطان عبدالحمید هات فکری ماسۆنی لادینی له ئیماره‌ته‌کانی عوسمانلی دا به‌ته‌واوه‌تی په‌ره‌ی سه‌ندبوو، پشتگیرو پشتیوانانی ڕێکخراوه ماسۆنیه‌کان له‌ژێر دروشمی ئیصڵاحی و چاکسازی و بانگه‌وازی گۆڕانیان ده‌کرد، هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان بۆ کرد ئه‌وانه په‌یوه‌ندیان به یه‌هودو سه‌فاره‌ت و قونسوله ئه‌وروپیه‌کانه‌وه هه‌بوو. به‌هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵاتی سڵطان عبدالحمید تووشی شکستیه‌کی ئابووری زۆر گه‌وره بۆوه له‌ناو ئیمپراتۆره‌ته‌که‌ی دا که قه‌رزی ئه‌و ده‌مه خۆی ده‌دا له (٣٠٠) ملیۆن لیره‌ی ئاڵتونی عوسمانلی که ته‌نها قه‌رزاری وڵاتانی ده‌ره‌وه بوو، بێجگه له‌و هه‌موو کێشه ناوخۆیی که ڕووبه‌ڕووی بووبووه‌وه.
کێشه ده‌ره‌کیه‌کانیش بریتی بوون له‌وه‌ی له وڵاتانی بولغاریا و صربیاو مصری ئێستا خۆیان به‌ته‌واوه‌تی له‌لاشه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابڕی، له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه ئه‌م کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕوو بووبووه‌وه، وه له‌هه‌رێمه‌کانی ئه‌نادۆڵی ئاسیاوه که ناوجه‌رگه‌ی وڵاتی عوسمانلی ده‌کات تووشی کێشه‌ی گه‌وره‌تر بوو، کێشه‌کانی ئه‌رمه‌ن و ناوچه‌کانی قه‌فقازو ڕووسیا، بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه سڵطان عبدالحمید چه‌ند ستراتیژیه‌تێکی دانا که‌کاریان له‌سه‌ر بکات و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو کێشانه بوه‌ستێته‌وه.
ستراتیژیه‌ته‌کان بریتی بوون له:
یه‌که‌م: نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی ئیداری، نه‌هیشتنی سه‌ربه‌خۆ کارکردن به سه‌روه‌ت و سامانه‌وه. زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر پیاده‌کردنی داب و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی ئیسلامی ده‌کرده‌وه، هه‌روه‌ها زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌وشتی ئیسلامی ده‌کرده‌وه که ده‌بێ ئه‌و ڕه‌وشتانه زیندووبکرێنه‌وه، بۆیه سه‌ره‌تا له خۆیه‌وه ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌و کۆشک و ته‌لارو باڵه‌خانه به‌رزانه‌ی که هه‌یبوو هه‌مووی کرده موڵکی ده‌وڵه‌ت خانوویه‌کی زۆر ساده و ساکاری بۆ خۆی دروست کرد و چووه ناوی وه وازیشی هێنا له خۆشیه‌کانی ژیان، زۆر جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی به‌رده‌وام وابه‌سته بن به مزگه‌وته‌وه و نوێژه‌کانیان به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت بکه‌ن و له نوێژی جومعه‌کان دا ئاماده بن.
هه‌موو کۆشکه‌کانی سه‌رای طۆبقاپی که له باووباپیرانیه‌وه له ئه‌سته‌نبوڵ بۆی مابۆوه‌وه کردیه زانکۆ بۆ خوێندنی زانسته شه‌رعیه‌کان و زانسته مرۆییه‌کان، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامان و ئاڵتونه‌ی که‌بۆی به‌جێ مابوو به‌کاری هێنا بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی خاکی عوسمانلی، هه‌روه‌ها بۆ چاکسازی ڕێگاوبان و خزمه‌ت گوزاریه‌کان، هه‌روه‌ها باج و سه‌رانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵکی که‌م کرده‌وه، هه‌رکه‌س خاکێکی زیندوو بکردایه‌ته‌وه خاکه‌که‌ی ده‌به‌خشی به‌خۆی و ماڵیاتێکی که‌می لێ وه‌رده‌گرت ساڵانه.
به‌کورتی ده‌مه‌وێت بڵێم که سڵطان عبدالحمید ویستی ئه‌وه بوو که ئیداره‌یه‌کی به‌هێزی ئیسلامی دابمه‌زرێنێت.
دووه‌م: زیندووکردنه‌وه‌ی بیری خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌ناو گه‌ل و هۆزه موسوڵمانه‌کان دا، پێشتر سوڵطانه‌کانی عوسمانلی هیچ گرنگیه‌کیان نه‌دابوو به دامه‌زراوه‌کانی خه‌لافه‌ت ته‌نها سڵطان عبدالحمید چه‌نده‌ها زانا‌و که‌سایه‌تی به‌رزی ئیسلامی دامه‌زراند له عه‌ره‌ب و له‌کورد.سڵطان عبدالحمید زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی نێوان گه‌ل و هۆزه‌کانی ناو ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌ی ده‌کرده‌وه زۆر گرنگی دابوو به شێخانی ته‌ریقه‌ته‌کان و صۆفیه‌کانی زۆر له‌خۆی نزیک کردبوه‌وه.
سێ یه‌م: دانانی پیلانێک زۆر به‌هێز بۆ ڕزگارکردنی ئابووری ده‌وڵه‌تی عوسمانلی که له ڕووی ئابووری یه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ڕووخابوو، گرنگی ته‌واوی دا به دروست کردنی قوتابخانه‌و په‌یمانگاکان و زانکۆ له‌هه‌موو ناوچه‌کانی ئیمپراتۆریه‌ت دا. سڵطان عبدالحمید ئیمتیازاتێکی زۆری دا به‌و کارخانانه‌ی که له ئه‌وروپاوه هاتبوون بۆ ده‌ر‌هێنانی کانزاکانی ژێر زه‌وی وه زۆر گرنگی ده‌دا به چاکسازی ڕێگاوبان و دروست کردنی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و به‌ستنه‌وه‌ی خه‌تی به‌غدا به دیمه‌شقه‌وه، دیمه‌شق به حیجازه‌وه وه دیمه‌ش به به‌رلینه‌وه.
چواره‌م: به‌هێزکردنی یه‌که سه‌ربازیه‌کان:
سڵطان عبدالحمید به‌رده‌وام ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سڵطان عبدالعزیزی گرتبووه به‌ر که گرنگی ده‌دا به سوپا له ڕووی چه‌ک و جبه‌خانه‌یانه‌وه، گرنگی زۆری دابوو به سوپای ده‌ریاوانی.
پێنجه‌م: گرتنی ڕێگایه‌کی زۆر به حیکمه‌ت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا
سیاسه‌تی “الحیاد”ی گرته به‌ر، سڵطان عبدالحمید ده‌وڵه‌ته‌که‌ی نه‌یده‌توانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو هێزه ئه‌وروپیه بێته‌وه به‌یه‌ک جار، بۆیه توانی ئه‌و ململانێیه بگوێزێته‌وه بۆ ناو خاکی ئه‌وروپا، بۆیه توانی هاوپه‌یمانیه‌ک له نێوان خۆی و ئه‌ڵمانیادا دروست بکات بۆ پشتگیری له‌خۆی، ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری هه‌بوو وه که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌وه‌نده کارایزم بوو چه‌ند جار ویستیان ئیغتیالی بکه‌ن له ڕێگای چه‌ته‌و مافیاکانی ئه‌رمه‌نیاو ماسۆنیه‌تی یه‌هوده‌وه هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌ویشدا بۆ یه‌که‌م جار ده‌زگای ئاسایش زۆر به‌ره‌و پێش چوو. سڵطان عبدالحمید فشاری ماسۆنیه‌تی زۆر له‌سه‌ر بوو بۆ ئه‌وه صه‌هیۆنیه‌کان له‌هه‌موو دنیاوه کۆچ بکه‌ن بۆ فه‌له‌سطین ، بۆیه کاتێ تیۆرۆ هێرتزل سه‌رۆکی صه‌هیۆنیه‌تی جیهان دانیشت له‌گه‌ڵ سڵطان عبدالحمید دا ویستی سه‌ربه‌ستی بکات و ته‌ماعی پاره‌ی زۆری بداتێ به فرۆشتنی خاکی فه‌له‌سطین بۆ یه‌هود که ئه‌گه‌ر ئه‌و خاکه بدا به یه‌هود ئه‌وه هه‌رچی قه‌رزی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی هه‌یه ده‌یداته‌وه واتا ویستی ڕه‌شوه بداته سڵطان، به‌ڵام سڵطان ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌دکرده‌وه وه پێی وت: ئێوه‌ی یه‌هودی له‌هه‌موو جیهان دا ده‌تان چه‌وسێننه‌وه وه له ئه‌وروپا له‌تاو چه‌وساندنه‌وه ڕاده‌که‌ن، هه‌موو ده‌رگاکانی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی کراوه‌یه به ڕووی ئێوه‌دا که بێنه ناوی، ئه‌گه‌ر ئه‌شتانه‌وێت خاکی فه‌له‌سطین له‌من بکڕن ئه‌وه من ئامۆژگاریتان ده‌که‌م به‌وه‌ی که ئاگاتان له پاره‌که‌ی خۆتان بن، چونکه ئه‌م خه‌ونه‌ی ئێوه قه‌ت نایه‌ته دی هه‌تاکو من له‌ژیاندا بم به‌ڵام دڵنیاش بن له‌وه‌ی به مردنی من یان به داماڵینم له ده‌سه‌ڵات ئێوه‌ی یه‌هود فه‌له‌سطین تان ده‌ست ده‌که‌وێت به بێ پاره.
هه‌ر له‌و کاته‌وه یه‌هود ویستی سوڵطان عبدالحمید له‌ناو به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌له‌سطین داگیر بکه‌ن، چونکه تاکه به‌ربه‌ست ئه‌و بوو بۆیه زۆر چالاک بوون. یه‌هودیه‌کان له ڕووخاندنی دا هه‌رچی ڕێکخراوی ماسۆنی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی تری ئه‌وروپادا به‌هه‌مان شێوه سه‌فاره‌ت و قونسوڵگه‌ره‌کان که‌وتنه ته‌شهیر کردنی سوڵطان عبدالحمید وه هه‌موو ڕۆژنامه ئه‌وروپیه‌کان هێرشێکی ڕاگه‌یاندنیان کرده سه‌رو به‌جۆره‌ها شێوه ناووناتۆره‌ی ناشرینیان لێنا له‌و ده‌مه‌ش دا جه‌نگی کورد‌و ئه‌رمه‌ن ده‌ستی پێ کرد و ئه‌سته‌نبوڵیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی ئه‌رمه‌نه‌کان وه‌ستایه‌وه، چونکه ئه‌وانیش دژایه‌تی سوڵطان یان ده‌کرد هه‌رچه‌نده ئه‌م جه‌نگه هۆکاری دروست بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێزه ده‌ره‌کیه‌کان، سوڵطان عبدالحمید بیری له‌وه کرده‌وه که چۆن خه‌لافه‌تی ئیسلامی بپارێزێت چونکه ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌وه بوو که سیمای خه‌لافه‌تی ئیسلامی بهێڵێته‌وه، له‌به‌رانبه‌ریشی دا یه‌هود و ماسۆنیه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بره‌ویان ده‌دا به بیرۆکه‌ی لادینی (سیکۆلار) وه له‌هه‌مان کاتدا بانگه‌شه کردن بۆ نه‌ته‌وه په‌رستی و تایفه‌گه‌رایه‌تی له‌نێوانی موسوڵمانان دا.
سوڵطان عبدالحمید له نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌کانیدا ده‌ڵێت من زۆر هه‌ڵه بووم له‌وه‌ی که زۆر به‌خشنده بووم به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که تاوانیان ئه‌نجام ده‌داو زۆر لێبورده بووم به‌رانبه‌ریان. هه‌رچه‌نده سوڵطان عبدالحمید خۆی پیاوێکی زیره‌ک و دانا‌و خاوه‌ن طموحێکی زۆر بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌م ڕه‌خنه له‌خۆی ده‌گرێت هه‌میشه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی بۆ ماوه‌یه‌ک له زیندان ده‌هێشته‌وه‌و دوای ئه‌وه ئازادی ده‌کردن یاخود نه‌فی ده‌کردن وه هه‌ر هۆکاری ئه‌وه‌ش بوو ئه‌و کوده‌تایه‌ی ماسۆنی که به‌سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئیتحاد و توره‌قی له‌ساڵی (١٩٠٨)دا سه‌ربکه‌وێت، کاتێکیش که ئه‌و حیزبه نه‌ته‌وه په‌رسته هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ناوی ئازادی ده‌ستوره‌وه (دیموکراسی) بانگه‌شه‌ی بۆ کرد‌و سه‌ره‌تای قۆناغێکی تازه بوو له وڵاتی موسوڵمانان دا، ئه‌م پارته که پارتێکی قه‌ومی تورکی بوو هه‌موو گه‌ل و هۆزه‌کانی تری له‌ناو برد بۆ سه‌رخستنی خۆی، ده‌وڵه‌تی تووشی جه‌نگێکی زۆر گه‌وره کرد، له‌و نێوه‌نده‌ش دا جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ڕووی دا که موسوڵمانان هیچ ده‌ستێکیان تێیدا نه‌بوو به هۆکاری ئه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دار ئیسلام له‌پێش هه‌موویانه‌وه فه‌له‌سطین که‌وته‌وه ژیر ده‌ستی داگیرکه‌ران.
سوارچاکانی حه‌میدیه یاخود سوارچاکانی کورد
زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وه ڕۆژئاوای یه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م سوارچاکه حه‌میدیانه لێکۆڵینه‌وه‌و پشکنینیان ئه‌نجام داوه به شێوه‌یه‌کی گشتی، هه‌رچه‌نده وڵاتانی ڕۆژئاوایی به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی وێنه‌یان کردووه بۆ ئێمه.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی سۆڤیه‌تی که ناوی (ئه‌فییر بانۆف)ه که قسه له‌سه‌ر سوارچاکانی حه‌میدیه ده‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌میش به‌گشتی ئه‌و سه‌رچاوه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که ده‌ستی که‌وتووه له‌سه‌ر کورد سه‌رچاوه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی ڕوسی قه‌یسه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه که هه‌موو ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه ئه‌رمه‌نیه‌کان بوو له‌سه‌ر کورد، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت زۆربه‌ی زۆری سه‌رچاوه‌کای سوارچاکانی حه‌میدیه هه‌ر له ئه‌رشیفی وڵاتی ڕوسیادا ده‌ست ده‌که‌وێت، چونکه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان له ده‌وڵه‌تی عوسمانلی دا ئیتحاد توره‌قیه‌کان شاردبوویانه‌وه ئه‌و ده‌مه، به‌ڵام ئێستا له تورکیادا ئاشکرایه.
له‌ساڵێ ١٨١٩ دا سوڵطان عبدالحمید فه‌رمانی ده‌رکرد به دامه‌زراندنی هێزی سوارچاکان له‌ناو کوردا له‌و ناوچانه‌ی که نزیکی ئیمپراتۆریه‌تی ڕوسیا بوون واته له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیای ئێستا، بڕیار ده‌رچوو که ئه‌م هێزه هێزێکی سه‌ربازی نییه واتا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به سوپای ئه‌وده‌مه‌ی عوسمانلی یه‌وه نه‌بوو، وه ئه‌م هێزانه که دروست کران هه‌موو که‌سێك تێیدا ده‌یتوانی ببێته ئه‌فسه‌رێکی پله داری زۆر گه‌وره (جه‌نه‌راڵ)که ده‌یتوانی ماوه‌ی بیست و سێ ساڵ خزمه‌ت بکات، هه‌رچه‌نده ئه‌م بیست و سێ ساڵه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام نه‌بوو، واته به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بوو، وه زانکۆی سه‌ربازی بۆ ده‌کرایه‌وه له ناوچه‌کانی خۆیان دا به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی وه به‌م شێوه‌یه‌ش پۆلێن کرابوون:
یه‌که‌م: سواره‌ی سه‌ره‌تایی(الإحضاریة): بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌ستی ده‌کرد به مه‌شق له‌ناو ئه‌و زانکۆیه‌دا به‌ڵام مه‌رج بوو که ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بێت وه له‌ناوچه‌کانی خۆیان دا بێت.
دووه‌م: سواره‌ی یاسایی (النظامیة): ماوه‌ی ئه‌مه‌ش دوانزه ساڵ بوو به‌ڵام بۆماوه‌ی پچڕ پچر واته هه‌مووی به‌سه‌ریه‌که‌وه نه‌بوو وه ئه‌م سواره یاساییانه ته‌مه‌نیان له‌نێوانی ٢٠-٣٢ ساڵ بوو که ده‌بوایه په‌یوه‌ندیان به‌م به‌شه‌ی زانکۆکه‌وه بکردایه که به‌رده‌وام له خوێندن و مه‌شقدا بوون وه ده‌بوو ئاماده‌باشی خۆیان ده‌رببڕیایه له‌ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێردا ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی جه‌نگ بکرایه له ته‌نیشت چه‌ک و ئه‌سپ و ته‌قه‌مه‌نیه‌کانیانه‌وه بن،
سێیه‌م: سوارچاکانی ئاماده‌باش (الأحطیاط):که ماوه‌ی ئه‌م سوارانه‌ش ٨ ساڵ بوو وه‌ته‌مه‌نیان ده‌بوو له ٣٣-٤٠ ساڵ بوایه، به‌ڵام ئه‌مانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌شقیان نه‌ده‌کرد، چونکه ئه‌مانه ئاماده باش بوون بۆکاتی پێویست به‌ڵام مه‌رج بوو که مه‌رجه‌کانی سواره‌ییان تێدا بوایه جاروباریش ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانلی خولی یه‌ک تا سێ مانگی بۆ ئه‌و سوارانه ده‌کرده‌وه، جۆری گشتی ئه‌م سوارچاکه حه‌میدیانه هه‌میشه ژماره‌یان له (٨٠٠-١٠٠٠) سوارچاک ده‌بوو له‌هه‌موو لیوایه‌ک دا(فه‌وج) وه هه‌موو فه‌وجێکیش (٣-٦) که‌تائیب بوون وه هه‌موو که‌تیبه‌یه‌کیش له (٣-٣٠) سوارچاک پێک ده‌هات، له هه‌ره‌می هه‌موو فه‌وجێک دا جه‌نه‌راڵێکی سه‌ربازی ئه‌کادیمی دائه‌نرا، ئه‌م ناوچه عه‌شایه‌ریه کوردانه زۆر سود مه‌ند بوون له‌م سیسته‌می سوارچاکی حه‌میدیه چونکه هه‌رکه‌سێک به‌شدار بوایه له‌م سوپایه‌دا هیچ باج و خه‌راجێکی به ده‌وڵه‌ت نه‌ده‌دا، وه هه‌رکه‌سێکیش به‌شداری بکردایه زه‌ویه‌کی پێ ده‌به‌خشرا که له ده‌وڵه‌تی سوڵطان عبدالحمید دا ناسرابوو به زه‌وی ئه‌میره‌کان، هه‌موو سوارچاکێک ده‌بووه خاوه‌نی زه‌ویه‌ک وه هیچ سواره‌یه‌کی حه‌میدیه هیچ دادگایه‌کی مه‌ده‌نی نه‌یده‌گرته‌وه، سوڵطان عبدالحمید خۆی گرنگی زۆرباشی دابوو به‌و سوارچاکه کوردانه، چونکه کۆڵه‌که‌و پایه‌یه‌کی زۆرباش بوون بۆ ڕاوه‌ستاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی. ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زه‌کی پاشای دامه‌زراند که مێردی خوشکی سوڵطان عبدالحمید بوو وه چواره‌م که‌سایه‌تی ناو سوپای عوسمانلی بوو له‌ناوچه‌کانی ئازه‌ربایجان که زه‌کی پاشا خۆی کورد بوو بۆ هاندانی عه‌شایه‌ره کورده‌کان بۆ ته‌شکیلاتی سوارچاکانی حه‌میدیه وه سوڵطان عبدالحمید داوای کرد له زانایانی کورد بچنه ناو ئه‌و سوپای سوارچاکانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ئیسلام و له شه‌ره‌ف و له‌و نیظامه خه‌لافه‌تیه بکه‌ن وه جیهاد به پیرۆز ڕابگرن.
له‌و نێوه‌نده‌دا زانایان و شێخانی ته‌ریقه‌تی سۆفی ده‌ورێکی زۆر گرنگیان هه‌بوو بۆ هاندانی کورد بۆ چوونه ناو سوارچاکانی حه‌میدیه‌وه له‌ساڵی ١٨٩١ دا له ئه‌سته‌نبوڵ موئته‌مه‌رێکی کوردی زۆر گه‌وره به‌سترا هه‌رچی سه‌رۆک عه‌شایه‌رو زانا‌و شێخی ته‌ریقه‌ته‌کان بوو به‌شدار بوون تیایدا وه سوڵطان عبدالحمید خۆشی له‌و موئته‌مه‌ره‌دا به‌شدار بوو که باس کردن بوو له زیندوو کردنه‌وه‌ی جیهادو بیروباوه‌ڕی ئیسلامی و هێشتنه‌وه‌ی سیمای خه‌لافه‌ت.
هۆکاری دروست بوونی سوارچاکانی حه‌میدیه
لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌تی یه‌هودی که ناوی (لازاریف)ه ده‌ڵێت هۆکاری دروست بوونی سوارچاکانی حه‌میدیه بۆ ئه‌وه بوو که به‌ندی ٦١ی به‌رلین له‌ساڵی ١٨٧٨ دا که ئیمزا کرابوو، چونکه ڕێکه‌وتنێک بوو له‌نێوانی ئه‌وروپاو عوسمانلی دا بۆ به‌خشینی ئۆتۆنۆمی له‌ڕووی ئیداریه‌وه به خه‌ڵکی ئه‌رمه‌ن وه ده‌وڵه‌تی عوسمانلی ویستی هه‌ندێک چاکسازی بکات له دامه‌زراوه‌کانی خۆیدا که گوایه پێشتر کورده‌کان هێرشیان بردۆته سه‌ر ئه‌رمه‌نه‌کان، ئه‌رمه‌نه‌کان ئه‌مه‌یان به هه‌ل قۆسته‌وه که هێرش بکه‌نه سه‌ر دێ نشین و شاره کوردیه‌کان زۆربه‌ی زۆری کورده‌کانیان کوشت و سه‌روه‌ت و ماڵیان به‌هه‌ده‌ر بردن.
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌ی که شایانی باسه وه‌فدێکی ڕوسی که به‌تریاکێکی ئه‌رمه‌نیان له‌گه‌ڵ دا بوو له‌کۆنگره‌ی (سان ئیسفتیفانو)ی به‌رلین داوای ئه‌وه کرا له کۆنگره‌که‌دا که به‌فه‌رمی ئه‌رمه‌ن بخرێته سه‌ر ڕووسیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی عوسمانلی هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌وناوچانه له ساڵی ١٨٧٨دا وه ناوچه‌کانی شه‌رقی ئه‌نادۆڵ که ناوچه ئه‌رمه‌ن نشینه‌کان بوو بکه‌وێته ژێر ڕکێفی ڕووسیای قه‌یسه‌ری، بۆیه سوڵطان عبدالحمید هه‌ستی به‌وه کرد که هه‌ندێك چاکسازیش له ویلایه‌تی شه‌رقی دا بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپیه‌کان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت بۆ ئه‌و کێشه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌وروپیه‌کان چه‌ند هه‌نگاوێکیان گرتبووه به‌ر بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی صربیاو مه‌قه‌دۆنیاو بولغاریا. ئه‌روپیه‌کان به‌ناوی چاکسازیه‌وه یارمه‌تی هێزه نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دا له ڕووی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه خۆیان جیا بکه‌نه‌وه له ده‌وڵه‌تی عوسمانلی.
ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که سوڵطان عبدالحمید سوارچاکانی ویلایه‌تی حه‌میدیه دروست بکات، وه وویستی کورده‌کان خۆیان به‌رگری له وڵات و دینی خۆیان بکه‌ن، چونکه ده‌یزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌من و ئاسایش ناچه‌سپێت له ئیماره‌ته کوردی و ئه‌نادۆڵیه‌کان دا بۆیه ئه‌بێت سه‌رنجی سه‌رکرده کورده‌کان به‌لای خۆی دا ڕابکێشێت، سوارچاکانی حه‌میدیه‌ش سه‌رنج ڕاکێشانی عه‌شایه‌ره‌کان و سه‌رکرده کورده‌کان بوو، سوڵطان عبدالحمید زه‌کی پاشای ڕاسپارد که ئه‌و ته‌شکیلاتی عه‌شایه‌ری ناوچه‌که بکات و سوارچاکانی حه‌میدیه دروست بکات، به‌شێوه‌یه‌ک که پارسه‌نگ له‌ناو گه‌ل و هۆزه‌کان دا بپارێزێت نه‌ک سوارچاکانی حه‌میدیه ببێته هۆکارێکی گه‌وره بۆ شه‌ڕی گه‌ل و هۆزه‌کانی ناوچه‌که، ئه‌مه‌ش وای کرد که جه‌نگی نێوان قه‌بیله‌کان و خوێن ڕشتنی نێوانیان که‌م بێته‌وه.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ڕووسی و ئه‌وانه‌شی که کتێبیان له‌سه‌ر کورد نووسیووه ده‌ڵێن هۆکاری سه‌ره‌کی سوڵطان عبدالحمید له دروست کردنی سوارچاکانی حه‌میدیه له کوردستان دا بۆ ئه‌وه بوو که کورده‌کان له‌ڕێگای بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانه‌وه وه له‌ڕێگای گه‌له‌کانی غه‌یری تورکیاوه به‌کار نه‌هێنرێن ئه‌مه‌ش وای کرد که ئه‌م سوارچاکانه ببنه سوپایه‌کی به‌هێز بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانلی دژی ڕووس.
که‌سیش گومانی له‌وه‌دا نیه که سوارچاکانی حه‌میدیه دروست کرا به فه‌رمانی سوڵطان بوو که ته‌رێزێک و سه‌نگه‌ر نشینێک بن بۆ به‌رگری له‌به‌رانبه‌ر ڕووسیای قه‌یسه‌ری دا، چونکه ڕووسیا چه‌ند هێرشێکی دوژمنکارانه‌ی کردبووه سه‌ر ناوچه عوسمانلی یه‌کان له ڕۆژهه‌ڵات دا وه هه‌روه‌ها ئه‌م سوارچاکانه بۆ ئه‌وه دروست بوون که له بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی تر بده‌ن بۆ داگیرنه‌کردنی خاکی کوردستان، ته‌نانه‌ت دژایه‌تی کردنی بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه کوردیه‌کانیش بوو، چونکه سوڵطان عبدالحمید ده‌یویست بیری ئیسلامی و سیمای خه‌لافه‌ت بپارێزێت، چه‌ند هۆکارێکی دیکه‌ش له‌وانه سوڵطان عبدالحمید خۆی بیری به‌لای نه‌ته‌وه‌ی تورکی و تورانی دا نه‌ده‌ڕۆشت وه زۆر دژی ئه‌و که‌سانه‌ش بوو که بیری نه‌ته‌وه‌ییان بڵاو ده‌کرده‌وه له‌ناو تورکه‌کاندا وه زۆربه‌ی زۆری ڕاوێژکارانی سوڵطان ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت عه‌ره‌ب یان کورد بوون.
هۆکارێکی دیکه ئه‌وه‌بوو له‌ساڵێ ١٨٩١دا کورد هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی به‌هێزی نه‌بوو ته‌نها له‌ناو نوخبه‌یه‌کی که‌م دا نه‌بێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردی خۆشه‌ویستیان بۆ ئیسلام و ته‌ریقه‌تی شێخایه‌تی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش هیچ جۆره بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی کوردی به‌هێز نه‌بوو له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک له‌نه‌وه‌کانی میر به‌درخانی گه‌وره که ڕۆژنامه‌ی کوردستانیان ده‌رکرد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ساڵی ١٨٩٨دا بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوخبه‌وی نه‌ته‌وه‌یی کوردی دابمه‌زرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ش به یارمه‌تی ئینگلیز چاپ ده‌کرد له‌ناوچه ئه‌رمه‌نیه‌کانه‌وه ده‌هاته ناو کوردستان و هه‌روه‌ها له ڕێگای سوریاشه‌وه ده‌هاته ناو کوردستان، بێجگه له‌و ڕۆژنامه له ئه‌رمه‌نیاش به‌هه‌مان شێوه ڕۆژنامه‌ی دیکه ده‌رده‌چوون که باسیان له‌مافه‌کانی ئه‌رمه‌ن ده‌کرد و به‌هه‌ردوو لایه‌ن دژایه‌تی سوڵطان عبدالحمیدیان ده‌کرد، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت دامه‌زراندنی سوارچاکانی حه‌میدیه له‌لایه‌ن سوڵطان عبدالحمیده‌وه بۆ کورد، سوڵطان بڕوای به ڕاستگۆی کورد‌و دڵسۆزی کورد هه‌بوو وه ده‌یزانی خه‌ڵکێکی ئازا‌و چاونه‌ترسن پێشتر کورده‌کانی ناسیبوو له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دا له‌به‌رانبه‌ر ڕووسیادا له‌ساڵی ١٨٧٧-١٨٧٨دا که دوای ئه‌وه ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شێخ عوبێدڵڵای نه‌هری بوو که پێشتر ئاماژه‌مان پێ دابوو که ئه‌ویش له‌ساڵی ١٨٨١دا بوو که ڕووی کوردی به‌جوانترین شێوه نیشان دا که چۆن به‌رگریان له خاکی موسوڵمانان و سیمای خه‌لافه‌تی ئیسلامی کردووه، که سوپای ڕووسی سوپایه‌کی به‌هێزو مه‌شق پێکراو بوو وه موجاهیده کورده‌کان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سوپایه وه‌ستانه‌وه به‌سه‌رکردایه‌تی شێخ عوبێدڵڵای نه‌هری، ئه‌رمه‌نیش د‌رکی به‌وه کردبوو که بۆ ماوه‌ی زیاد له هه‌زار ساڵ له‌ژێر سێبه‌ری ئیسلام دا حه‌سابوونه‌وه هه‌روه‌ها درکیشیان به‌وه کردبوو که وڵاتێکی داگیرکه‌ری وه‌ک ڕووسیا چۆن خاکه‌که‌یانی سوتاندووه و سه‌روه‌ت و سامانیانی به هه‌ده‌ر بردووه وه چی نه‌کرد به خاکی ئه‌رزروم.
عه‌شایه‌ره کورده‌کان خۆیان ئاماده‌کرد بۆ جیهاد ئه‌م جاره له‌دژی ڕووس و ئه‌رمه‌ن له جه‌نگی ساڵی ١٨٧٨دا ئه‌و کوردانه‌ی که نیشته‌جێی سه‌رسنوره‌کانی ڕووسیا بوون ڕووسیاو ئه‌رمه‌ن زۆربه‌ی زۆریانیان کوشت و خاکه‌که‌شیان داگیر کردن، که ئه‌مه بیسترا له‌ناو خاکی عوسمانلی دا که به‌و شێوه‌یه ناموس و که‌رامه‌تی کورده‌کان هه‌تک کراوه زۆربه‌ی زۆری کورده موجاهیده‌کان له ویلایه‌تی موسڵ و ناوچه‌کانی تری کوردستانی باشور که‌وتنه ڕێ بۆ یارمه‌تی برا موجاهیده کورده‌کانی تریان به سه‌رۆکایه‌تی دوو زانا‌و پیاوچاکی ناوچه‌که ئه‌وانیش (شێخ کاک ئه‌حمه‌د به‌رزنجی) و کوڕکه‌ی (شێخ سه‌عید به‌رزنجی) که کاریگه‌ریه‌کی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر خه‌ڵکی بۆ هاندانیان بۆ جیهاد کردن که چه‌نده‌ها هێز ته‌شکیل کرا بۆ ئه‌و جه‌نگه وه ئه‌مه‌ش بوو که سوڵطان عبدالحمیدی وا لێ کرد که سوود له ووزه‌ی موسوڵمانای کورد وه‌ربگرێت بۆیه هه‌موویانی ڕیکخست و یارمه‌تی دان و شێوه سوپایه‌کی نیزامی بۆ دروست کردن که ڕووسیا له‌ناوچه‌کانی قه‌وقازدا له‌شێوه‌ی سوارچاکانی حه‌میدیه‌دا ئه‌ویش فه‌وجی له‌به‌رانبه‌ریان دا دروست کرد.
ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی که‌سایه‌تیه به‌رزه‌کانی کورد له ده‌وری سوڵطان عبدالحمید دا کۆببنه‌وه‌و بچنه ناوه‌ندی بڕیاردان، هه‌رچه‌نده دوکتۆر عوسمان عه‌لی له کتێبه نایابه‌که‌ی خۆی دا ده‌ڵێت که که‌مال مه‌زهه‌ر سوارچاکانی حه‌میدیه به‌خاڵێکی ڕه‌ش ده‌زانێت به‌نێوچاوانی کورده‌وه وه هێزێکی به‌ربه‌رو خوێن ڕێژ بوون، به‌ڵام دوکتۆر عوسمان عه‌لی خۆی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت که‌له‌ڕاستی دا وه‌ڵامه‌که‌ی دوکتۆر عوسمان عه‌لی زۆر به‌هێزتره له‌لای من تا وته‌کانی دوکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر.
دوکتۆر عوسمان عه‌لی ده‌ڵێت: (له‌ڕاستی دا کورده‌کان له ڕۆژئاوادا له‌ساڵی ١٨٤٣دا کۆمه‌ڵه ته‌بشیریه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئینگلیز و فه‌ره‌نسی پڕوپاگه‌نده‌یان کرد و ویستیان و ده‌م و چاوی میر به‌درخانی گه‌وره‌مان ناشرین بکه‌ن له‌به‌رانبه‌ر نه‌صتوریه‌کان”ئاشوریه‌کان”دا که ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه چه‌نده‌ها ڕاپۆرتیان پڕ کرده‌وه به درۆ‌و ده‌له‌سه وه چه‌ندێک له عه‌شایه‌ری کوردیان به ده‌ستی یه‌زیدیه‌کان و قزڵ باشیه شیعه‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کان له‌ناوبرد، له‌دوایش دا ڕۆژنامه ڕۆژئاواییه‌کان ئه‌م عیباره‌ته‌یان به‌کار هێنا که کورد به‌ربه‌ره، بۆیه دوکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ریش به‌کاری ده‌هێنێته‌وه.)
ته‌شکیلاتی سوارچاکانی حه‌میدیه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که کورده‌کان هه‌موویان کۆبکاته‌وه وله قیاده‌یه‌کی کلاسیکی عه‌شایه‌ری ده‌ریان بهێنێ چونکه کورده‌کان توانیان بچنه ناو هه‌موو ناوه‌نده حوکمه‌یه‌کانی عوسمانلی چونکه پێشتر کورده‌کان ئیماره‌تی بچوک بچوکیان هه‌بوو یان زۆرجار ڕاپه‌ڕین دژی حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌کرا له‌وه‌ی که خراپه‌کاره به‌رانبه‌ریان، به‌ڵام ئێستا زه‌کی پاشا‌و سوڵطان خۆیان به‌رگری له کورد ده‌که‌ن و له‌به‌رانبه‌ر ڕووسیاو چه‌ته‌کانی ئه‌رمینیا چونکه وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌میشه ڕق و بوغزیان له عه‌شایره کورده‌کان و له شێخی ته‌ریقه‌ت هه‌بوو بۆیه هه‌میشه داوا ده‌کرا که زیندان بکرێن یان دوور بخرێنه‌وه وه‌یان له‌ملیان بدرێت.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی قه‌سه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی ڕۆژئاواییتان بۆ باس بکه‌م که‌ناوی (فان برونسن)ه که چه‌ندجار خۆی هاتۆته ناوچه کوردیه‌کان و ناوچه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت: (کورده‌کان سه‌یری سوڵطان عبدالحمیدیان وه‌ك باوکێکی به‌خشنده ده‌کرد ته‌نانه‌ت له کتێبه‌که‌ی خۆی دا ناوی بردووه به “بابی کوردان”، ئه‌و سه‌رکرده گه‌ورانه‌ی که له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانلی دا بوون و پێگه‌یشتن که ده‌سه‌ڵاتیان له تورکه‌کانیش و له خزمانی سوڵطان عبدالحمید زیاتر بوو بۆ نمونه “مصطفی پاشای میران” که جێگای به‌درخانی گه‌وره‌ی گرتبۆوه له بۆتان له‌هه‌مان کاتدا سوڵطان زۆر متمانه‌ی هه‌بوو به‌م پیاوه‌و زۆر خۆشه‌ویست بوو، سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ڕێزی تری به‌ناوبانگی تری کورد ده‌رکه‌وت که “برایم پاشای میللی” بوو که بووه سه‌رۆکی میللیه‌کان له سنوری تورکیا سوریا عێراق ئه‌میش سه‌رکرده‌یه‌کی مونه‌فیزی ناوچه‌که بوو وه جێگای باوه‌ڕی سوڵطان بوو، ئیبراهیم پاشا دایکی یه‌کێك بوو له عه‌ره‌به‌کان که‌له عه‌شایه‌ره‌کانی شه‌مر بوو، کرایه لێپرسراوی ناوچه‌کانی ئورفه‌و ورقه و حه‌له‌ب و دیاربه‌کر که ئه‌م خاوه‌نی هه‌زاران سوارچاکی حه‌میدیه بوو له‌وناوچانه‌دا، هه‌روه‌ها ئیبراهیم پاشا زۆر خۆشه‌ویستی هه‌بوو بۆ خه‌لافه‌تی ئیسلامی بۆیه له‌ساڵی ١٨٩٤دا ئه‌سته‌مبوڵ داوای کرد له ئیبراهیم پاشا که ببێته سه‌رۆکی یاخود سوپاسالاری هه‌موو سوارچاکانی حه‌میدیه، هه‌روه‌ها (فان برونسن) له‌باسی ئیبراهیم پاشادا ده‌ڵێ که ئه‌م هێزه سیاسی و سه‌ربازیه که‌وته ده‌ست ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سوڵطان عبدالحمید باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به‌کورده‌کان که بێنه ناوه‌ندی بڕیاردان له ئیپراتۆریه‌تی عوسمانلی دا وه جێ ده‌ستی سوارچاکانی حه‌میدیه دیاربوو له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕۆشنبیری و هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی تر له کوردستان دا. سوڵطان عبدالحمید فه‌رمانی ده‌رکرد که‌له ناوچه کورد نشینه‌کان دا قوتابخانه‌ی سه‌ربازی بکرێته‌وه و هه‌موو جۆره‌چه‌کێکی نوێ سوارچاکی حه‌میدیه مه‌شقی له‌سه‌ر بکه‌ن، و هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌سته‌مبوڵ و شاره سه‌ره‌کیه‌کانی تردا به‌گشتی ناوچه کوردیه‌کان په‌یمانگاو قوتابخانه‌ی کوردی تێدا کرایه‌وه که ناسرابوو به (عشیرة مکتب لري) بۆ پێگه‌یاندنی سه‌رۆک عه‌شیره‌کان و ئه‌فسه‌رانی سوارچاکانی حه‌میدیه بوو وه هاندانی لاوانی ڕۆشنبیری کورد بوو بۆ خستنه مێشکیان و ڕاگرتنی سیمای خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ڕۆژێك له ڕۆژان سوارچاکانی حه‌میدیه بیریان له کوده‌تاو ئینقلاب نه‌کرده‌وه دژی سوڵطان عبدالحمید به‌ڵکو خۆیان به سه‌ربازی خه‌لافه‌ت ده‌زانی، ئه‌مه‌ش بووه هۆکای ئه‌وه‌ی که شۆڕشی شێخ سه‌عیدی به‌رزنجی له ١٩٠٩دا، وه شۆڕشه‌که‌ی مه‌لا سه‌لیم له خیزان، شۆڕشه‌که‌ی ئیبراهیم پاشا هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا، شۆڕشێک بوو بۆ هێنانه‌وه کایه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ئه‌وانه‌شی که هاتن و ویستیان کوده‌تا بکه‌ن له ئه‌فسه‌رانی کورد‌و له تورکه تۆرانیه‌کان هیچیان له سوارچاکی حه‌میدیه‌دا نه‌بوون به‌ڵکو له ئیتحاد‌و توره‌قی دا بوون، هه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگایانه‌ی سوڵطان عبدالحمید بوو که‌کاریگه‌ری قوڵی زۆر گه‌وره‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان دا به‌جێ هێشتبوو.
کورد تا ساڵێ ١٩٢٥ هه‌ر هه‌وڵیان ده‌دا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، بۆیه شێخ سه‌عیدی پیران ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، که یه‌کێک بوو له پشتگیران و هه‌وادارانی سوڵطان عبدالحمید که گه‌وره‌ترین ڕاپه‌ڕینی جیهادی کرد له‌سالێ ١٩٢٥دا و داوای ده‌کرد که خه‌لافه‌تی ئیسلامی بگه‌ڕێته‌وه، زۆربه‌ی زۆری سه‌رکرده‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه هه‌موویان ئه‌فسه‌رانی سوارچاکانی حه‌میدیه بوون، وه ده‌رچوانی قوتابخانه‌ی حه‌میدیه بوون، نمونه‌ی ئه‌وانه جه‌نه‌رال ئیحسان نوری پاشا، خالید جبرانیلی و…هتد.
پرۆفیسۆر (رۆبێرت ئولسن) ده‌ڵێت: (قوتابخانه‌کانی سوارچاکانی حه‌میدیه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌له‌ناو کورد دا سه‌رکرده‌ی سیاسی و سه‌ربازی به‌هێز دروست بکات).
لێره‌دا پێوسیته ئاماژه به‌شتێک بکه‌ین ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که زۆرێک له مێژوو نوسه عه‌لمانیه کورده‌کان بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که گوایه کورد خوێنی ئه‌رمه‌نیه‌کانی ڕشتووه، یه‌کێك له‌وانه که زۆر داکۆکی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که‌مال مه‌زهه‌ره، هه‌رچه‌ند له‌ڕاستی دا سه‌رچاوه‌کانی وه‌ک دوکتۆر عوسمان عه‌لی باس ده‌کات جێگای بڕوا نین چونکه پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد که ڕۆژئاوا و ڕێکخراوه مه‌سیحیه‌کان دژی گه‌لی کورد ده‌جه‌نگان له‌و ده‌مه‌دا، سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ باسه گرنگه‌که‌ی دوکتۆر عوسمان عه‌لی له‌کتێبی (الحرکة الکردیة المعاصرة) که وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و گومانانه ده‌داته‌وه که‌گوایه کورد ئه‌وه‌نده کوشتاری زۆری له ئه‌رمه‌ن کردبێت، دوکتۆر عوسمان عه‌لی ناوی شاره‌کان و سه‌رژمێری دانیشتوان و ئه‌وناوچانه‌ی که جه‌نگ تێیدا ڕووی داوه هه‌مووی به به‌ڵگه‌و دیکۆمێنته‌وه له‌و کتێبه‌دا خستۆته ڕوو، ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی تری عه‌لمانیه‌کان بوو که‌له سه‌رده‌می ئیتحاد‌و توره‌قی دا بۆ موسوڵمانانیان هه‌ڵبه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی سیمای خه‌لافه‌ت و موسوڵمانانی پێ ناشرین بکه‌ن.