Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / شێخ عەبدولقادری گەیلانی

شێخ عەبدولقادری گەیلانی

شێخ عەبدولقادری گەیلانی

gailan3-7-

3/7/2016
خواناسی گەورەو شێخی تەسەوفی ئیسلامیی و پڕ نوری زانستی شەریعەت و تەریقەت ناوی راستەقینەی ئەو زاتە گەورەیە شێخ موحیی دین كوڕی شێخ موسای جەنگی دۆست كوڕی شێخ عەبدوڵای موسا جان كوڕی شێخ عەبدوڵا مەحزی كوڕی شێخ محمد حەسەن موسەننای كوڕی ئیمامی حوسەینی كوڕی ئیمامی عەلی كوڕی ئەبی تالیب خوایان لێرازی بێت.
خاوەنی تەریقەتی پیرۆزی قادرییەو نمونەی شێخی كامڵ و مامۆستای شەرعەتی زاھیرو باتن ە. شێخ عەبدوڵا مەحزی باوكی لە شاری مەدینەی منەوەرە لە دایك بووەو ھەر لەوێش گەورە بووەو پیاوێكی زاناو لە خواترس و ئەھلی زوھدو وەرع بووە، شێخ عەبدوڵا لە ناو ئالوبەتی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت گەورە بووە، كاتێك بەتەواوەتی لە ھەموو روییەكەوە كامڵ بوو بەھۆی ئەو تەقواو زانست زانیارییە زۆرەی كە ھەی بووە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی مەدیینە لە دەوری كۆبوونەتەوە، لە سەردەمی خەلیفەی عەباسی جەعفەری مەنسوردا، ئەھلی فیتنەی ئەو سەردەمە لەلای خەلیفە درۆی بەدەمەدەكەن و خەلیفەش لە ساڵی ١٤٤ ھیجریدا بە خۆیی و ماڵ و منداڵیەوە بانگییان دەكات بۆ شاری بەغداد ، لەوێش ھەموویان زیندانی دەكات و ئەشكەنجەو ئازارێكی زۆریان دەدات لە ئاكامی ئەو ئازارو ئەشكەنجەیە شێخ عەبدوڵا و ھەندێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی گیان لە دەست دەدەن و لە ناوچەیەی یوسوفیەی خواروی شاری بەغدا بە خاك دەسپێردرێن ، ئێستاش مەزارگەی ئەو پیاوە لە خواترسە خەڵكی سەردانی دەكەن كە بە مەزارگەی شێخ عەبدوڵا مەحز ناسراوە.

پاش مردنی شێخ عەبدڵا مەحزی باوكی شێخ عەبدولقادری گەیلانی

لەپاش خۆی ھەندێك لەنەوەكانی لە شاری بەغدا دەمێننەوە تا سەردەمی خەلیفە مەئمون كە یەكێك بووە لە خەلیفەكانی عەباسی، ھەندێكی دیكەشیان كۆچ دەكەن بۆ حجازو یەمەن و لەوی چەند ئیماراتێك بەناوی خۆیانەوە ئاوەدان دەكەنەوە وەك ئیمارەتی سەلمانییەكان و ئیدریسییەكان كە ھەتا ئێستاش ھەرماون، بەلام ھەندێكی دیكەیان روودەكەن وڵاتی فارس و ناوچەی گەیلان و ناوچەیەك بۆ خۆیان بەناوی (جونەكان ) كە لە نەوەی موسای كوری شێخ عەبدوڵای مەحزبوون ئەو ناوچەیە ئاوەدان دەكەنەوەو دەست دەكەن بە خزمەت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

بنەماڵەی عەلەوێكانی ناوچەی گەیلانی

شێخ عەبدول قادری گەیلانی ـ لەناو بنەماڵەی عەلەوێكاندا كە لە نەوەی شێخ موسا جانی كوڕی سید عەبدوڵا مەحزن لە ناو ئەو بنەماڵە ئاین پەروەرو ئەھلی عیلم و لە خوا ترسانەدا لە ساڵی ٤٧٠ ی ھیجری بەرامبەر بە ١٠٧٧ زایین لە شارۆچكەی گەیلان لە دایك بووە، باوكی شێخ عەبدول قادر واتە شێخ موسای جەنگی دۆست لەبەر زۆری تەزكییەو موجاھەدەی نەفس بە جەنگی دۆست واتە دۆستی جەنگی نەفس نازناوی دەركردووە. شێخ عەبدولقادر ھەر بە منداڵی زۆر حەزی بەخوێندن و وەرگرتنی عیلم و زانست كردووە بەتایبەتی عیلمی باتن ،لە سەردەستی ھەندێك لە ئەندامانی خێزانەكەی ھەندێك علومی شەریعەتی خوێندووە، بەڵام ئارەزووی بۆ زانست و زانیاری ھەتا گەورە دەبوو زیاتر ئەو حەزەشی لەگەڵ خۆیدا گەورەدەبوو ، بۆیە بڕیاری دا زیاتر بەدوای زانست دا بگەرێت ، لەو كاتەدا لە شاری بەغدا باشتری نەدۆزییەوە بۆ ئەوەی تینوێتی خۆی بشكێنێت ، شاری بەغدا لەو سەردەمەدا ژمارەیەكی زۆر لە زاناو پەیمانگای باشی تێدا بوو بۆ خوێندن و لە زۆر لاوە رویان تێكردووە ، وێرای ئەو نارەحەتی و ئازارەی ئەو كاتە لە سەفەر دا ھەبووە شێخ عەبدولقادر بڕیاری داوە بچێت بۆ شاری بەغدا.

شێخ عبدالقادری گەیلانی لە (جیل)ی عێراق لەدایكبوە نەك (گەیلان)ی ئێران!دواتر قسەم لەگەڵ نووسەر كردەوە و گفتۆگۆمان لەسەر ئەم باس و خواسەكرد و ئێستاشی لەگەڵدابێت هەندێ‌ پرسیار و گومان دەربارەی ئەم توێژینەوەی دكتۆر لەلام گەڵاڵە بوینە، جا بۆیە ئەم توێژینەوەش شایەنی هەڵە و پێكانیشە، نابێت بە رەهایی بە راستی دابنێین لەهەمان كاتیش بەرەهایی رەددی بكەینەوە، بۆ ئەوەی كورد زوبانان لەم توێژینەوە تازەیە ئاگەداربن هەستام پوختەی توێژینەوە و فكرەكەی دكتۆرم بەكوردی دارشت،بەهیوای سوودبینین. دەیان لە ژێدەر و سەرچاوە مێژوویی و جوگرافیەكان نسبەتی شێخی گەیلانی، بەم شێوەیە ئەدەن (عبدالقادر الجیلی)، (جیل)یش :گوندێكی مێژووییە و سەر بە شاری (مەدائینە) 40 چل كیلۆمەترێك لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق دوور ئەبێت.

كۆچكردنی شێخ عەبدول قادر بۆ شاری بەغدا

شێخ لە ساڵی ١٠٩٥ی زایین دا لە سەر دەمی خەلیفە مستەزھیر بیلا دا دەگاتە شاری بەغدا، پاش ئەوەی لەوی َ جێگیر دەبێت لە قوتابخانەی ئاینیی شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی كە دەكەوتە گەرەكی باب لئەوزجەوە لە ناوچەی رەێافە كە ئێستا بە باب و لشێخ ناسراوە دەست دەكات بە خوێندن . ئەو سەردەمەی بەغدا بە سەردەمی گەندەڵی ئیداری و پشێوی دەوڵەتی عەباسی ناسراو بووە، بەڵام ھیچ كام لەو باردۆخە نەیان توانیوە كۆڵ بە ھەوڵ و كۆششی ئەو زاتە گەورەیە بدەن و لە سەر خوێندن و تەقواو خوا پەرستی خۆی بەردەم بووە ، ئەو سەردەمەی كە شێخ لە بەغداد خوێندویەتی لەبەر ئەوەی دەسەڵات و دەوڵەت بە شەڕ و شۆڕو كێشەی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون ، دەسەڵاتیان لاواز بووەو بەھۆی ئەوەوە لە زۆر بەی ناوچەكاندا رێگرو چەتەو پیاوكوژو دزو جەردەیەكی زۆر لەو ولاتەدا بڵاو بوبونەوە بە تایبەتی لە بەغداو دەورو بەربەیدا. گەرانی شێخ عەبدول قادر بە دوای زانست و زانیاریدا لە شاری بەغدا لەنێوان ئەو ماڵ وێرانی و سەرگەردانییەدا ئەو پیاوە لە خواترسە سەرقاڵی گەڕان بووە بە دوای عیلم دا و لە سەردەستی چەند شێخێكی حەنبەلی وەك شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی دەستی بە خوێندنەكردوە ، لە حەلكردنی كێشەی شەرعی و ئوسوڵ و مەزھەبەكاندا زانستێكی فراوانی ھەبووە و ئەدەبی خوێندوەو لە چەند موحەدیسێكی گەورەی ئەو سەردەمەش عیلمی حەدیسی وەرگرتوە. شێخ عەبدول قادری گەیلانی ٣٠ ساڵی تەمەنی خۆی لە فێربونی علم و گەڕان بە دوای زانستەكاندا بەسەر بردووە زانایی و شارەزایی و تەقوای ئەو دەنگ دەداتەوە و خەڵكێی زۆریش رۆژانە روودەكەنەلای بۆ حەل كردنی مەسەلەی شەرعی و ئامۆژگاری وەرگرتن.

دانیشتنی شێخ عەبدلقادر بۆ ئامۆژگاری كردنی خەڵكی

كاتێك شێخ عەبدول قادر لەلایەن مامۆستا كەیەوە بە تەواوەتی پەروەدەكراو تواناكانی بۆ دەركەوت رێگەی دا ھەفتەی سێ رۆژ ماوەك دیاری بكات بۆ وەعزو ئامۆژگاریكردنی خەڵكی مەبەست لەو خەڵكانەیە كە لەو ساتەوەخەتەدا پێویستییەكی زۆریان بە كەسێك ھەبوو رێنمونی و ھاندانیان بدات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر رێگەی راستی و خوداناسی، ئەو كاتەش لە ساڵی ٥١٢ ھیجریدا بووە كە موستەرشیدی كوڕی موستەزھیر خەلافەتی عەباسی بردووە بەڕێوە، بەھۆی ئەو باردۆخەی كە ھەبووە لە زۆر بوونی خراپەو خراپەكاری چەند كەسێك وەكو بانگ خواز دەركەوتون لە شاری بەغدا، یەكێك لەو بانگ خوازانەش شێخ عەبدولقادر بووە ، شێخ بەھۆی تەقواو راستی خۆیەوە قسەكانی كاری تەواویان دەكردە سەر دڵی خەڵكیی و خەڵكێكی زۆر لە ھەژاو دەوڵە مەندو وەزیرو گوزیری ئەو كاتە لە دەرسەكانیدا ئامادە بوون ، وەك لە سەرچاوەكانی مێژوودا ھاتووە، لەو سەردەمەدا بە ھۆی وەعزو ئرشادی ئەوەوە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار كەس تۆبەیان كردووەو لە خراپەكاری گەڕاونەتەوە و زیاتر لە ٣ ھەزار جولەكەی ئەو كاتەش لە سەر دەستی شێخدا تۆبەیان كردووە و موسوڵمان بوون .

كەسایەتی

شێخ عەبدولقادری گەیلانی خاوەنی ھەیبەت و كەیسایەتییەكی زۆر بەھێز بووە لە لای خواو خەڵكیش زۆر بەرێزو خۆشەویست بووە ، قسەكانی ھێندە كاری لە دڵو دەروونی گوێرەكانی كردوە، دەڵین جارێكیان شێخ لە كاتی وتاردانا دەبێت لایەكی عەمامەكەی شۆڕ بۆتەوە خەڵكەكەش وەك لاسایی كردنەوەیەك بێئەوەی ھەست بە خۆیان بكەن لایەكی عەمامەكانی خۆیان شۆركردۆتەوە، ھەتا ئەمڕۆش گەلێك لە كەراماتەكانی شێخ لە سەر زمانی خەڵكی ماونەتەوە جۆرێك لە نەمری لە كەسایەتی ئەو زاتە گەورەو لە خواترسەدا ھەبووە و كەسێكی زۆر رۆح سوك و خۆبەزل نەزان بووەو رێزی ھەموو كەسێكی بەبێجیاوازی گرتووە، كە سایەتی ئەو لە سەردەمی خۆیدا لە رۆژ ھەڵات و رۆژ ئاوادا ناوبانگی دەكردووە .

ژیانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی پاش مردنی مامۆستاكەی

بەرلەوەی شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی كۆچی دوایی بكات، قوتابخانەكەی و ئیجازەی مەلایەتی و تەریقەت و ئریشاد دەدات بە شێخ عەبدولقادر بۆ ئەوەی لە پاش خۆی بیان بات بەڕێوە ، پاش ئەوەی شێخ ئەبی سەعد كۆچی دوایی، دەكات كارو باری قوتابخانەی بابو لئەزج بەتواوەتی ھەموو دەكەوێتە ئەستۆی ئەو ، لە ھەموو لایەكی دیناوە شاگردو مردێكی زۆر رووی تێدەكەن لەبەر بچوكی قوتابخانەكەو زۆری ئەو كەسانەی روودەكەنە ئەوێ بەھەموو لایەك بە ھەژارو دەولەمەندەوە دەست دەكەن بە فراونكردنی قوتابخانەی بابە لئەزج ، ئەو گەورەكردن و فراوان بوونەش لە ساڵی ٥٢٨ ھیجری بەرامبەر بە ١١٣٣ میلاددا بووە و لەو كاتەوە ھەتا ئێستاش بەناوی شێخەوە ناوی دەركردووە بە بابولشێخ . شێخ عەبدولقادی گەیلانی لە ژیانی خۆیدا زانایەكی زۆر روشنبیر بووە وانەی ١٣ علمی شەریعەو زمانی لە قوتابخانەكەی خۆیدا ووتۆتەوە بە قوتابیەكانی وەك دەلێن بە چەند جۆرێك قورانی پیرۆزیشی خوێندۆتەوە و بەگوێرەی مەزھەبی ئیمامی شافعی و ئمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەلیش فتواكانی خۆیداوە.

كتێبەكانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی

شێخ ھەربە وانە وتونەوەو خواپەرستی و ئامۆژگاریكردنی خەڵكەوە نەوەستاوەو لە ژیانی پڕ مانای خۆیدا چەند كتێبێكی گەورەو بە سوودی نوسیووەو ئەو كتێبانە لەبەر بایەخ یان ھەتاكو ئەمرۆش ماوەنەتەوە. ھەندێك لەو كتێبانەش ئەمانەن الغونیە ،فتوح الغیب ، الفتح الربانی، سرالاسرار، دلائل القادریە، الحدیقە المێگفویە، الحجە البیچا‌و، الرسلە الغوپیە، عومدە الێالحین، بە زمانی توركی ، الفیوچات الربانیە، بشائر الخیرات ، ورود شیخ عبدالقادر، حزب الابتھال ، كیمیا‌و السعادە، جلا‌و الخاگر، تنبیە الغبی ، مختێر فی علم الدین، مجموعە خُگـَب ، تە فسیرێكی قوران بە خە تی خوی ، تحفە المتقین وسبیل العارفین، الكبریت الاحمر فی الێلاە علی النبی (ێ) ، مراتب الوجود، مواقیت الحكم، الگقوس الاھوتیە

كۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری گەیلانی

شێخ عەبدولقادری گەیلانی ھەتا ئەو ڕۆژەی كۆچی دوای كرد لە ھەوڵدان و بانگھێشكردنی خەڵكی بۆ رێگەی ھەق و راستی كۆڵی نەداوەو تادوا ھەناسەشی خزمەتی خەڵكو ئاینی خودای كردووە شێخ عەبدل لقادری گەیلانی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیداو لە شەوی شەممەی رێكەوتی ١٠ رەبیعی دووەمی ساڵی ٥٦١ ھیجردا كۆچی دوایی كردو بەجیھانی جاویدانی و پڕ لە نوری خوا شاد بووە. شێخ پاش چەند رۆژێك كە بە نەخۆشی لە سەر جێگە ماوەتەوە بەدەم زیكركردنەوە گیانی دەرچووە، دەڵێن لەو رۆژانەدا یەكێك لە كوڕەكانی لێی پرسیوە كە كوێ ی ئازاری ھەیە، ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی ھەموو گیانی دەئێشێت بێجگە لە دڵی چونكە دڵی لەگەڵ خوا دا راست بووە ، دواھەمین وشەش كە لە زاری ئەو خوداناسە گەورەیە ھاتۆتە دەرەوە وشەی پیرۆزی اللە بووە ، شێخ پاش ئەوەی كۆچی دوایكردوە ھەر ئەو شەوە كوڕەكانی و ئەوانەی ئامادەبوون لە گۆشەیەكی قوتابخانەكەی خۆیدا ناشتویانەو نەیان ھێشتوە كەس بزانێت ھەتا بەیانی رۆژ بۆتەوەو دواجار خەڵكی پۆَل یۆل ھاتوون نوێژیان لە سەر گۆرەكەی كردووە.

جودی نیوز

سەرچاوەكان
زانایانی سەردەمی ئیسلام
ماڵپەڕی قادرزادە, شێخ عەبدولقادری گەیلانی.
لكتاب جغرافیە الباز اڵاشهب – للمۆرخ جمال الكیلانی

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

1516611239wefayi

وه‌فایی

جام کوردی: میرزا عەبدوڕە‌حیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی …